شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی براکوژی سەرناو: بەرکوڵی چاپی نوێ: بەشی دوهەم سەبارەت: نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew پڕیشکی نەگریسی دووبەرەکییەکەی ١٩٦٤ لە سەرەتادا لە باشووری کوردستان وەک قارچی ژەهراوی هەڵتۆقی، بەڵام هێندەی نەبرد، وەک گەرای شێرپەنجە، دەمار بە دەمار، جۆمگە بە جۆمگە، شانە بە شانە سەرتاپای بەدەنی لە خۆڕا کەنەفت و بنێسی نیشتمانەکەمانی تەنییەوە. براکوژی چەند وەچەیەکی نائومێد کرد و بووە لەمپەری بەردەم بڵاوبوونەوەی هەستی سەربەخۆییخوازی. حیزب حیزبانێی خێڵەکییانە نەیهێشت ئەو وزەیەی لە توێیەکانی گیانی کوردستانییاندا خۆی مەڵاس دابوو کۆبکرێتەوە و بخرێتە گەڕ بۆ خۆڕاپسکاندن لە کۆت و بەندی کۆیلەیی. براکوژی ئەنجامی نەبوونی بەرنامە و ستراتیژ و پرۆژەی سەربەخۆیی و مەسەلەیەکی سێنترالە. تا کۆمەڵێک ڕەمز و بەهای هاوبەش زەینی نەتەوەییمان پێک نەهێنن، مێشکمان هەر خانەخانە دەبێ و هەر خانەیەکیش حیزب-عەشیرەتێک داگیری دەکا. کاتی ئەوە هاتووە لەوە بگەین و دانی پێدا بنێین، کە ئێمە نەک هەر گەورەترین نەتەوی بێ دەوڵەتین؛ بەڵکوو گەورەترین نەتەوەی بێ پرۆژەی دەوڵەتیشین. ++++++++++++++++++++++