شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: نەسیحەت سەرناو: ژینا و شلێر سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین پێم خۆشە دوو کچم هەبن یێکیان ژینا، یێکیان شلێر وایان بە دڵ پەروەردە کەم یێکیان بە هێز، یکیان بوێر نەهێڵم دەستی چەپەڵی هیچ ئاژەڵێک پێیان کەوێ تەواو مافیان پارێزراو بێت ئازاد بڕۆنە ئێر و ئەوێ شلێر بە نێو گوڵی شلێر کەم کە پاک و جوان سەری دانا ژیناش بەڕاستی ژیان بێت ژیر و بەهێز بێت و زانا متمانەیان لە دڵی هاوێین با ئارامیان پێ ببەخشین ژینا و شلێر بپارێزن لە دەستی ئەوانەی وەحشین کۆچی وان وێرانی پێوە سەرتان لە بەفر بێننە دەر ئەورۆ نۆرەی وان بو و سپەینێ کچانی کە دێنە ژێر خەتەر هەزار ڕەحمەت لەو بنەماڵەی کە کیژی بوێر فێر دەکا هێندەی لە عەشق پێ دەبەخشێ چاو و دڵی لە عەشق تێر دەکا مافی تەواوی دەداتێ و مانای ئازادی دەزانێ بە چاوێکی ڕوو بە ئاسۆ بەرەو داهاتوو دەڕوانێ ++++++++++++++++++++++