شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: نەسیحەت سەرناو: دڵ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین عاقڵە و ژیرە بیرم، بەڵام دێوانەیە دڵ کۆشکی ڕازاوەیە جەستەم، وێرانەیە دڵ جێی متمانەم بۆ باڵەندەی بێ پەنا دەست و پێم کۆڵەکەن و هێلانەیە دڵ ئاشنا بوون ئەو کەسانەی بوونە زام خزم و ناسیاوە خەنجەر، بێگانەیە دڵ هەرچی هات گووتی هاودڵم و وانەبوو بوومە پەندی زەمانە و بێ وانەیە دڵ سادە بووم تەشەری ساویلکەییم لێدرا کەس نەیکرد گلەیی لێم، بێ تانەیە دڵ شوشە نەبوو بەڵام شکاندیان لەتە گۆشت زۆر هەوڵم دا و تێگەیشتم بێ مانەیە دڵ بە خۆڵ بووە بیابان باغی سینەی پڕ بەرم دەرگاکەی دانەخست و بێ زمانەیە دڵ بەسە هێمن، ئەتۆ خووت بە تەنیایی هەیە عاقڵی پیشەی مردوەکانە، شێتانەیە دڵ ++++++++++++++++++++++