شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی براکوژی سەرناو: لە پەراسووی شەهیدانی سەبارەت: نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew لە پەراسووی شەهیدانی هەر سی ساڵەی براکوژی، جەنگەڵێکی چڕ و تژی ڕاست کەنەوە لە بەردەمیان با ڕۆندک بێ خواردنەوەیان تۆزی خوێن بێ هەر سێ ژەمیان. بە دووکەڵی ئاهی دایکان قانگیان بدەن چاوی سووریان پڕ چقڵ کەن... لێ نەگەڕێن کوردکوژەکان بگەنە سەدەی داهاتوو نەوەک ئەویش ئاوەگڵ کەن! ++++++++++++++++++++++