شاعیر: ڕاژۆر کتێب: کورتە شیعرەکان سەرناو: چەند ساڵە؟ سەبارەت: ٢١ سەرماوەزی ٢٧٢٥ - نووسین: ڕاژۆر ئێستا بەرەو چەند ساڵ ئەچێت لە بینینی ڕوخساری جوانت بێ بەریم من کە لە بیرم نەماوە بەڵام ئەمڕۆ دوو سەعات پێش لە خۆرئاوا نەختێک گریام لە خۆڕایی هەشت ساڵە ڕێک لەم ڕۆژەدا دەنگێک لە گوێمدا پێم ئەڵێ: ئاگات لە خۆت بێت، ماڵئاوا. ++++++++++++++++++++++