شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو
کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور
سەرناو: دووڕیان
سەبارەت: ٢٠١٤/٦/٢٨ - هێلسنکی - لاپەڕەی ٢١٨,٢١٩ - نووسین: خالید قادری

شێتم، شێتی کەشتی و شەپۆل، 
شێتی تەم گراڤ و گۆل، 
شێتی نەوڕەس، شێتی دەریا... 
نازانم چۆن بیانبەم و
هەڵێانڕێژمە داوێنی چیا! 
***

شێتم شێتی چیای مەفتەن، 
شێتی نسێ و دوند و یاڵی. 
شێتی شەو وڕۆژی ئەوێم، 
شێتی هەرچوار وەرزی ساڵی... 
هەر چاوڕێم
بەڵکوو ڕۆژێک
پەرجۆیەک، هێزێکی دادڕەس، 
بیانهێنێ، 
بیانکاتە
هاوسێی دەریا و تەم نەوڕەس!

++++++++++++++++++++++