شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو
کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور
سەرناو: گوللە و شیعر
سەبارەت: ٢٠١٢/٦/٢٦ - هێلسنکی - لاپەڕەی ٢١٣,٢١٤ - نووسین: خالید قادری

ئەرێ بەڕاست، 
کە شیعری من دەخوێنەوە، 
لێرە و لەوێ، هەوار دەخەن؟ 
چەخماخەی چاوم دەبینن؟ 
هەست بە شواری دەنگم دەکەن؟ 
بە گوڕترە لە گورپەی دڵ، 
لە فڕکەفڕکی لێدانی... 
بەڵام چبکەم، 
کە ڕۆژ ڕۆژی گوللە و نەوتە، 
نەک چنینی شیعر و جوانی!

++++++++++++++++++++++