شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو
کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور
سەرناو: من و دنیا
سەبارەت: ٢٠١٢١/١/٥-ڕیگا - لاپەڕەی ١٤٩,١٥٠ - نووسین: خالید قادری

ئەم جیهانە، چەند پیریش بێ، 
هەموو ڕۆژێ
لە هەناویا
ماسی گەرا دادەنێن و
توولەنەمام پەلداوێن و
مەل هێلانەی نوێ چێ دەکەن؛ 
تەرزی ڕەزان، ناسک ناسک، 
لەبەر هەتاو خۆ هەڵدەخەن. 
منیش وەکوو ئەم دنیایەم: 
بەتەمەندا سەریش کەوم، 
هەموو ڕۆژێ
لە ماڵۆچکەی گیانی مندا
زارۆیەکی زیتەڵانە چاو هەڵدێنێ، 
پێ هەڵدەگرێ و دەشنێتەوە. 
وردەماسیی خزی خەیاڵ گەرا دەخەن، 
کۆدێک دەشکێ و
گەنجینەیەک دەکرێتەوە!

++++++++++++++++++++++