شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: بێدارکردنەوە سەبارەت: ١٩٩٣/١٠/٢١ - مۆسکۆ - لاپەڕەی ٢٠،٢١ - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew خۆر بڵندە و شیرینەکەم هێشتا لە گەرمەی خەودایە. چۆن بێداری بکەمەوە و کانیاوی ڕووی نەشڵەقێنم، چۆن، خودایە؟ خۆم دەزانم چۆن کولیلکی١ مێرگ و باخان وە ئاگا دێن... خۆزگە منیش پەپوولە... یا... هەنگ بوومایە! ١. کولیلک: کولووک، کوڕێک، شکۆفە یا گوڵی گژوگیا و دار. ++++++++++++++++++++++