شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: ئاوێنۆچکە سەبارەت: ٢٠١٠/٦/٢٩ - هێلسنکی - لاپەڕەی ٩٣،٩٤ - نووسین: خالید قادری چما دەشێ لەناو ئاوێنۆچکەیەکدا، بە یەک چرکە، هەموو گەردوون بەدی بکەی؟ چما دەشێ بچێتە نێو مانگ و خۆری، جێگۆڕکێ کەی بە ئەستێرەی، ماسییەک بیت لەناو دەریای کپی شینی؟ من لەو ساوە باوەڕم بە پەرجۆ هەیە، کە دڵۆپە بارانێکم بە برژانگی تۆوە بینی! ++++++++++++++++++++++