شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: نەمامجاڕ سەبارەت: ٢٠٠٧/٦/١٤ - هێلسنكی - لاپەڕەی ٥٨,٥٩ - نووسین: خالید قادری ئازیزانی من پەرت و بڵاون بە سەرتاسەری نەخشەی دنیادا. ساڵ دێ و ساڵ دەڕوا، کەچی تای عەشق وەک جاران گەرمە و هەر بەرم نادا. ئێستاش، وەک جاران تا ڕادەی شێتی سەوداسەریانم، دووریش کەونەوە- هەر نێزیکن لێم، خۆشیان ون بکەن- هەر لەبەر چاون، هەموو ساتێکیش دنیا بگۆڕێ، ئەوان ناگۆڕن، وەک خۆیان ماون، هەر کچۆڵەکەی یەکەم دیدەنین، لە نەمامجاڕما شلک و پاراون. ++++++++++++++++++++++