شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو
کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور
سەرناو: دانپێدانان
سەبارەت: ١٩٩٠/٣/١٢ - ترابلوس - لاپەڕەی ١٣و١٤ - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

گەر پشکەئاوێک دەریای پێ تەنگ بێ، 
بەرز بێتەوە و
ببێتە پۆیلکەی کۆڵوانەی هەوران، 
گەر دێڕەشیعرێک لە دیوانێکدا
هاودەنگی نەبێ و خۆی هەڵاوێرێ، 
ئەگەر قورینگێک
ئارەزوو نەکا
تەلی قوڕگی خۆی
بە قاوەقاوی ڕەوە بسپێرێ
من هەر دەوڵەتی شیعر شک دەبەم، 
ئەوا ڕامسپارد، 
تا پیرۆزباییم بۆیان بنێرێ! 


* ئەم هۆنراوەیە، لەسەروبەندی بزاڤی سەربەخۆییخوازانەی وڵاتانی بەڵتیک (لیتوانیا و لاتڤیا و ئیستۆنیا) دا نووسراوە. لەوە دەچێ پەیوەندیی راستەوخۆی بە جاڕدانی سەربەخۆییی لیتوانیا وە هەبێ، کە ڕۆژی ١٩٩٠/٣/١١بوو.

++++++++++++++++++++++