شاعیر: م.کەمانگەر کتێب: تاقانە سەرناو: ژن سەبارەت: لەبارەی ژنەوە ژن ئەوەل ژیان یانی سەرچاوکە ژین بە بی ژن بی مەرگی بۆ قاوکە بەژن و باڵای ژن نەبی ژین و ژیان ژەنگاویە لایەقی گشت چاکەکانە بۆیە ئافرەت ناویە ئەو هەمو ژیرانە لە ژین ژیری ژیر دەستی ژنن خۆ لە عیلما بۆ ژیر کردن وەکو دەریای بی بنن گەر نەبایە لایە لایەو وتو و ویژی دایکی ژن ئەمڕو هەمومان لاڵ ئەبوین چۆن ئەگەرا زوانی من گەر نەبایە میهر و رەحمی ژن لە ژین بی زار ئەبوین بی ئەوین و خوشەویستی بی کەس و بی یار ئەبوین ژنە ژەنیاری روژگار و ریگەی دژواری ژین ژنە ساریژی دەردان و شەو و رۆژ خەمباری ژین ئەو ئەویندارانە کوژراوەی میژو کوژراوی ژنن یا گیرۆدەی چاوی ژیلا و یا قژی خاوی ژنن گەر نەبی ئامۆژگاری ژنی ژیری بە تەمەن خۆ ئەمردین گشت لە برسا خۆیە ژەنیاری ژەمەن وەسف و سیفاتی خاسی ژن بۆ میشکێ من ناکری باس گەر تەواو دونیا بدەی پی هێشتا کەمە بۆ سوپاس لیم ببورن پیتی ئەوەل زور وشەکان من ژیە چونکە ئەوەل پیتی ژین و ژیان و ژن ژیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خوشەویستی داێە چۆن جگەر گۆشەی خۆش ئەوی ئەمنیش ئاوە ها عاشقی چاوی تووم زۆرتر لەمانە خۆیشتم خۆش ئەویت زۆربەی کاتەکان زورتریچ لە خۆم ++++++++++++++++++++++