شاعیر: ئەدیب کتێب: دیوانی ئەدیب سەرناو: ساڵی دووە سەرگەشتەیە دڵ بۆ ڕوخی لەیلا ساڵی دووە سەرگەشتەیە دڵ بۆ ڕوخی لەیلا حەسرەتکەش و پەژموردە، سەراسیمە و شەیدا دێوانەسفەت، تالبی شەهدی لەبی زیبا لەو بەلد‌یەیی تەییبەدا توورە بە مەعنا ئامادەیە بۆت، مائیدەیی نَحْنُ قَسَمْنَا ڕێ زەحمەتە، بێ مەشعەلە، بۆ غەمزەدەیی یار کەس ڕاهی نەجاتی نییە لەو لوججەیی خونخوار تا بۆت نەدڕێ، فەیزی ئەجەل، پەردەیی پوندار پەروانەیی ئەم حاڵەتە، پەڕسوختەیی نار سەربەستە هەزاران ئەرەنی گۆ، وەکوو مووسا تەزکیەو و‌‌ بۆ کاڵبودە ئەی زاهید و دیندار بێ فائیدەیە، ‌ پەیڕەوی و سوحبەتی ئەغیار جانم بە فیدای قەهقەهەیی عارفی هوشیار سووتاوە لەبۆ جامی مەی و ڕوتبەیی مەیخوار عیرفان کە نەبێ، حوسنی چییە نەقشی هەیوولا؟ ! ڕوحمێ کە بە مەحبووسی ناچارییی هاڕووت بابێ بەرێ سەیلی کەڕەمت، حاڵەتی ناسووت بۆ لوتف و عەتا کات، پیاڵێکی بە ماڕووت ڕووی یۆسفی لەو میسرە، بەسە بۆ کەسی بێ قووت پیاوێکە وەکوو شێری، کەسی تالبی مەولا ئەی مۆنسی دڵ، غونچەیی گوڵ، ساقی مەهاسا ئەو پەردە وەلابێخە، دەمێ بێمە تەماشا تەسکینی دڵم بی، بە جەزا أحْسَنَکَ الله ‌لەو موژدە سەرم حازرە بۆ مەوقعی اضحی وا کردمێ قوربانی، بە ئەنفاسی مەسیحا مەزلووم و زەعیف و بەشەری بێ سەر و سامان مەعلوومە کە غەرقی گونەهم، والە و حەیران هەرچەندە کە مەعیوبە تەنم، نابی بە قوربان داخڵ نەبی بەم وادییە وەک مووسیی عیمڕان بێ تەرکی عەسایی بەدەن، أَوْلَىٰ لَکَ أَوْلَىٰ عەکسی ڕوخی تۆی دیوە لە سەفحەی گوڵی حەمڕا شۆریدە و سەودا بەسەرە، بولبولی گۆیا ئەز حیکمەتی حەق مەزهەرە بۆ وامیقی عەزرا جۆیایی تۆ: پیر و وەریع، عاقڵ و بوڕنا ناو تەکیە، وە یا سومعە وە یا دەیر و کلیسا ساکیت بە ئەدیبی عەبەسا عاجز و غەمگین بەدناوی لەنێو عامی، شەقی، موفلیسی بێ دین لایاتی تەسەووف مەدە دەم، جێ دەمی تۆ نین ئەو حاڵەتە سینێکی دەوێ سافیی و بێ کین دەرمانە لە بۆ قەڵبی سەقیم، ئایەتی کوبڕا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەد حاتەمی تایی بە غوڵامت لە سەخادا سەد حاتەمی تایی، بە غوڵامت لە سەخادا وەرقا و وەفا خاکی حەریمت لە وەفادا ئاوێنە مەگەر وێنەیی ڕووتە لە سەفادا هاوار و گرینم بەسە ئیتر لە خەفادا تۆقیفی منت بۆچیە ئاخر لە جەفادا عوششاق هەموو شیفتەیی حوسنی تووە یەکیەک شەیدا و پەرێشان و بریندارە بە ناوەک شاگردە لە بۆ ساحیریی تۆ مانی و مەزدەک نەشئەی دڵی من بۆ نمی لوتفی تووە هەر وەک پشکووتنی گوڵخونچە لە دەم بایی سەبادا جێی هەر سەرەتیری موژەکەت، خوێنە دەجۆشێ بەم چاوە بڵێ: چی دیکە عیشوە نەفرۆشێ ئەم تفڵە لە گەهواری بەدەندا دەخرۆشێ هەر جارێ کە ئەم پەردە بە پەشمینە دەپۆشێ ئاشووبە دڵم وەک سەری زولفت لە هەوادا دێوانەمە بەو پڕتەوەت ئەی شەمعی دڵ ئەفرۆز هاتوومە تەوافت منی پەروانەیی خودسۆز جەرگم هەموو بریانە بە پەیکانی جیگەردۆز لەو کونجە کە پاپەندی خەمی تۆمە شەو و ڕۆز کارم چ بە عەیش و تەڕەب و بەزم و نەوادا مەجنوون سیفەت، زارو غەریبانە لەسەر ڕێی چەند موددەتە عەزمم بوو سوئالێکی بکەم لێی ئەمڕۆکە لە ڕووی لوتفەوە پرسی کە: ئەتۆ کێی ڕووم نایەوە سەر خاکی بەری پێی و وتم پێی: عەقڵ و بەدەن و عومری منت بۆچی بەبادا فەرمووی کە: ئەمن یەکسەرە بێ مەنزڵ و بێ جێم جیسمی تۆ ئەگەر حازری قوربانییە بۆ ڕێم کاشانەیێ خاڵی بێ لە بێگانە، بەڵێ دێم بێ باکە، خەدەنگی لە جیگەر دام و وتی پێم: ئەی ئەبلە وەرە، جەژنی ویسالت لە فەنادا بۆ بادەیی مەعنا، لە دەم و قەولی لەبیبان ساقیی و نەی و بەربوت و ئامێزی حەبیبان ئەمڕۆ وەرە ئەم بەزمە بە کوێرایی ڕەقیبان بێ جێ و جیهەت مەمدەنە بەردەستی تەبیبان کوژراوی سەری غەمزە چ دەخڵی بە دەوادا ماتی خەمی ئەبرۆ و دو لەعلی لەبی ئاڵم جانا چ دەبێ جارێ، حەزەر کەی لە وەباڵم ڕۆژێکی بە سەردان وەرە بۆ دیدەنی حاڵم چەند خۆشە لەبەر ئێشی برینت کە دەناڵم غم از دل و کم از سرم این سایه مبادا بولبول بە هەوایی گوڵی وا کەوتووە حەیران ئەو موتریبە جەرگ و دڵمی کردووە بریان ئەو مەجلیسە تەشکیلی لە مەست و عوقەڵا بوو قەلبم بە هەوای عیشقەوە سا کەوتەوە هەیجان سەرخۆشی دو لەعلت چ دە پەروایی ڕەوادا قوربانی سەفای خۆروەشی پاک سرشتم چەندێکە کەوا تالبی ئەسراری بەهەشتم جۆیا لە هەموو مەعبەد و دێر و لە کەنشتم بڕوانە قەزا و قەدەر و ئەسڵی سرشتم دینم لە بەهای جەننەت و فیردەوسی لەقادا ئاوارە لە مەئوای وەتەن و کۆیی غەریبا وێنەی خەت و خاڵت کە لەنێو بادە نەدیبا ئەو شێعرە پەریشانە چ ئاسارە عەجیبا بۆ دیتنی زوهرە و قەمەری یارە ئەدیبا باڵۆنی خەیاڵاتی تۆ ڕۆیی بە هەوادا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کێ دیتویە وا حوسن و لەتافەت لە بەشەردا سەبارەت: پێنج خشتەکی لە سەر شیعری تاهیر بەگ کێ دیتویە وا حوسن و لەتافەت لە بەشەردا چاوت کە هەموو غارەت و قەتڵی لە نەزەردا قەتلی منی مەزڵوومی بە یەک غەمزە خەبەردا قوربانی ڕوخت بم کە شکستی بە قەمەردا حەیرانی لەبت بم کە ڕەواجی بە شەکەردا ئەمڕۆکە لەبەر خاڵی تۆ موستەغنی لە میشکم بۆ شاهیدی دەردی دڵی شەیدا لەبی ویشکم چون هێندە دروون پڕ خەم و خوێناوی سریشکم [هەرچەندە دەکەم سەعی، لەبەر خوێنی سریشکم] خاکێ نیە بیکەم بە هەوەس گاهێ بە سەردا ڕۆژێکی کەڕەم فەرموو، لە ڕوی لوتف و کەماڵات تا بۆ بەڵەدی خاڵ و خەتت، بێمە موتاڵات سەیری قەمەر و لەعلی لەبت کەم، قەدو باڵات دڵ ڕۆویوە قوربان لە وجوودم بە خەیاڵات دایم لە سەفەردایە ئەگەرچی لە حەزەردا تا وەسڵی لە ئاوێنەیی دڵ دێ بە تەفەئئول پەروانە بە ڕووی شەمعی، نەما تابی تەئەممول لەو سەیلی غەمت نابێ ئەمانم بە تەخەییول ناحەق نییە ناوەستێ ئەگەر پردی تەحەممول سیروانی سریشکم کە دەکا هاژە لە سەردا لەو ڕۆژەوە ڕووی کردە چرای بەزمی حەریفە وا چارەیی من بوو وەرەقی زەردی خەریفە گەر نەیبوو لە بەر مەستییە پەروایی ئەسیفە مەقسوودی لەسەر کوشتنی عوششاقی زەعیفە وەختێ کە دەکا خەنجەری تیژی بە کەمەردا ناپرسی لەبەر حیشمەت و ئیقباڵ و جەلالت لەو کێوکەنی کوشتە بە ئوممێدی ویسالت شیرینە بەشیدا ئەلەم و ژەهری وەباڵت ئەستێرە هەموو مەحوە لەنێو نووری جەماڵت چون شەمسی ڕوخی تۆ شەوی گێڕاوە بە فەردا ئەی بۆ ئەلەمی من کە تۆ لوقمانی ئەمینی شیرین دەهەن و شوهرەیی ئافاق و زەمینی جارێ بڵێ بێچارە ئەدیب بۆچی حەزینی مەیلی هەیە «تاهیر» کە بپرسی لە برینی بڕوانە کە ئەو شۆخە چ تیری لە جگەردا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی ماه جەبین، ئافەتی دین، دڵبەری عەییار ئەی ماه جەبین، ئافەتی دین، دڵبەری عەییار ڕووت ڕەوزەیی ڕیزوان و نەعیمی گوڵی دلدار پڕ عەبهەر و ڕەیحان و سەمەن، سونبولی گوڵنار قوربانی قەدت بم کە دەڵێی سەروە بە ڕەفتار تاکەی لە خەمت دەربەدەر و سینە بریندار لەو ڕۆژە کە ئامانجی شەهی سەخت کەمانم دەمزانی لە هیجری ئەلەمت نابێ ئەمانم چون مەدحی سیفاتی تووە هەر ویردی زمانم باکم نییە بەو شوهرەتە بەدناوی زەمانم ئەی وای لە دەست جەوری تۆ و تەعنەیی ئەغیار سەوداسەریی و گۆشەنشینیی و سەلامەت داخی غەمی مەعشووقە، نیهانیی و شەهامەت بێ ناڵە بڕین گریە دەبێ ئەشکی عەلامەت بەو خوایە نییە ڕوویی تۆ بێ سەنگی مەلامەت جەبرانی دەکا غەمزەیی دو نێرگسی خەممار حاشا لە سەر و قەوم و لە ئەحباب و برادەر گەر حوکمی سولەیمان لە سەر ئەم موڵکە سەراسەر یا دەستڕەسم بێ بە هەموو موڵکی سکەندەر بێ فائیدەیە بۆ منی مسکێنی قەلەندەر نیساری دەکەم پاکی لەبۆ یەک دەمە دیدار ئەی خوسرەوی خوبان سەبەبی شین و گرینم بۆ غەمزەیی شیرینە، کەوا گۆشەنشینم دایم بە ئومێدی نەزەرت مات و حەزینم وا چاترە ئەم حوسنە کە جارجارە ببینم خەوفی سەرمە هەڵبگرێ پەردە لە ڕووی کار تا عیشق نەبێ، مەسجید و مەیخانە بەتاڵە عاشق چ غەمی میحنەت و فەوتی سەر و ماڵە بۆ ئاشقی ڕووی یار، دەمی زەوق و پیاڵە موفتی غەڵەتی کرد کە نەڵێ بادە حەڵاڵە باوەڕ کە حەڵاڵە، کە حەرامە لە ڕیاکار تەنبوور و دەف و بەربوت و پەیمانەیی مەزهەر یا مسک و بخورات، لە کاشانەیی مەجمەر سەد نەغمە ‌و سەد پەند، لە مەیخانە و مینبەر عیزز و حەشەم و ڕوتبەیی شاهانە و ئەفسەر نابێ بە سەفای زەوقی حوزوورت، دەمی ئەفکار بێ تاعەت و پڕ مەعسییەت و ڕووت و عەجیبم بێ سەروەت و بێ تۆشە و موحتاج و غەریبم داخوازی مەی و موفلیس و بێ هۆش و شەکیبم حاجەت بە موعەڕڕەف نیە وا دیارە ئەدیبم ڕووم ناوەتە سەر خاکی دەرت، عاجز و ناچار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: غوڕەیی میهری جەلالی مەهی حەوتەم بە ژمار سەبارەت: بە بۆنەی کۆچی دوایی عەباس عەلی غوڕڕەیی میهری جەلالی مەهی حەوتەم بە ژمار چووە ناو دۆزەخییان، ڕووحی مو‌شەڕڕەف بوو بە نار چوون لە بۆ مەرسیەخوانی، فەلە، ئاخوند و جوهوود حَشَـرَهُ اللهُ مَعَ فِرْعَوْن و هامان جیوار ئاغە و هاوسێ دەڵێن: باشە ‌و شایانە کەوا گوو کەیە گۆڕی هەمیشە، بە شەو و ڕۆژ خەروار عیسەویی و مووسەویی و ڕەعیە ‌و ئەکڕاد و عەجەم هەموو تەلعینی دەکەن، وەک شبرێ لەیل و نەهار عەجەمان دێنە عەزاداری، بە تەسلییە دەڵێن: کەر سەکەت بوو بە سەقەر، باقییە سێ جاشە حیمار سابیقەی خزمەتی بوو چاکە فەرامۆشی نەکەن لە قەزای حاجەت، ئەگەر شام و سەحەر شەڵواردار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەمەقاڵەی ئەدیب و دەروێش مووسا چەند ڕۆژێ کە لە ناسازی ئیقامەم بوو لە شار تەنی پڕ عەجز و ئەلەم، خەستە دڵی زار و نزار مام ڕەجەب دەعوەتی کردم بە دوسەد عیز و ویقار تەرزی ئەعیان و خەوانین بوو لەبۆ شام و نەهار کامل ئەسپابی زیافەت، لە هەموو جۆرێ هەزار ئەسڵی مەدعوو لە قیاسی، دە نەفەر بوو بە عەدەد ئەهلی لادێیی و شاری، هەموو خۆش خولق و جەسەد مەجلیسی بێ غەرەز و غەیبەت و بوختان و حەسەد کاک محەممەد بوو لەگەڵ یاری عەزیز، شێ محەمەد کاکە مووسایی حوسێنی، سەفییی پاک تەبار یەک‌ لە دەروازەوە نەمزانی ئەگەر غوولە نە جند کیسوەتی ڕەسمی قەلەندەر هەموو مەتبووع و پەسند هات وەژوور کەوت و لە ناگاه، دلێرانە و توند یا عەلی کوت بە فەسیحی و بە دەنگێکی بڵند دیم کە مووسایە، لە دەروێشی دەدا دەم وەکوو پار لَن تَرَانِی وتی پێم: ئەم لَنە نەفیی ئەبەدە من کوتم: جاهیلی تۆ، دەم وەرە لەم جێگە مەدە نان فرۆشی نییە، فەرمایشی زاتی سەمەدە گفتوگۆی ئەو کەسەیە، ئاشقی وەجهی ئەحەدە بێسەوادی وەکوو تۆ، بایە ‌و تەفسیر چ کار؟ ! کوتم: ئەی مەردی حیسابی دەتەوێ دینداری؟ ! ڕەسمی دەروێشی، کە خامۆشییە و هوشیاری چت لە ئایات و موعەمما و مەسەلەی عەییاری ∪∪––/∪∪––/∪∪––/∪∪– حەللی ئەم مەسئەلە هەللاجی نییە و –∪∪– موتەغەییێر بوو لەسەر ئەم قسە دەروێشی حەزین نەدەگونجا لە هەراسانی لەسەر ڕوویی زەمین بە نەسیب ئەم کەسە بێ، یەک سەرە خاریج بوو لە دین سەگ لە پاشی نەدەژی ساتێ لە بەر شیددەتی قین هەر وەکوو کاکە ڕەزا فەرمویە: لێم بوە سەگی هار کوتی: لەو حاڵەتی دەروێشییە تۆ نابەڵەدی پڕ غروور، سەرسەری و کیبری، فەقەت کاڵبودی لە تەڕەف قەلب و مەقاماتی سەفا، بێ مەدەدی زاهیرەن فاسقی و کافری باتین ئەبەدی هیچ قوبوڵ نابێ لە تۆ تۆبە لەگەڵ ئیستیغفار کوتی: مووسام و لە ئەم عەسرەوە مەئمووری خودا زاهیری تەن، بەشەر و باتینی لەم خەڵقە جودا ساحەبی موعجیزە و قودڕەت و حاڵات و عەسا یەدی بەیزا و حوزوور و قەدەم و توور و نەدا تۆ کە فیرعەونی دەبێ حوکمە بخنکێی لە بیحار بە دووسێ ئایە و ئەخبار و دەلیل، عاسی بوو نە حەدیسێکی لەبیر مابوو، نە مەعنا و نە هوو ئیدیعای بوو لەڕووی کیزب و سمێلی پڕ موو ڕووکەشی قەڵبی عەیان بوو وەکوو زێڕی دە ‌دەچوو عادەتی کەر وایە، لە ئایات و خەبەر دێتە فیرار چون لە فەرمایشی حەق، جاهیلی وا بێ خەبەرە پێی وەیە حاڵەتی دڵ ڕشتەیی تاج و تەوە‌رە یا غەزەڵخوانی و کەشکۆڵ و مەشاک و کەمەرە یا تڕین و تەرەب و ڕەقس و سەما و پرچی سەرە یا نە ئیلحاد و ئیباحەتتە، ‌ سەری ئیستیکبار بەڵی مەعلووم بوو تەبیعی، لە شەریعەت بەدەرە بە تەبیعی چ بڵێم: ئایەتی حەق بێ سەمەرە مەعنی قەولی خودا قسمەتی ئەهلی بەسەرە هەر لەبۆ ئەهلی سەفا، بەندە ئەدیب، خاکی دەرە چم لە مووسایە، کە سەرزارییە دەروێشی حیمار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گلەیی لە قەرەنی ئاغای مامەش تۆ لەلایێکی دەڵێی ئەهلی دڵ و ویجدانم خاسسە مەنسووبی زەکی خاکی شەهی بورهانم ئەڕشەدی موکری و بەگزادەیی ئەکڕادی نەجیب ئەعقەلی مەنگوڕ و پیران و شنۆ و لاجانم پڕ خوشووع و وەڕەع و ڕازیی و تەسلیمی قەزا سۆفییی سافی دەروون، دوور لە درۆ و بوختانم مونکیری تاعەتی تۆ نیمە، لە قەول و عەمەلت کە مونافینە لە یەک، مەحتەل و سەرگەردانم کەی منت دیت بە دوو چاوت، لە خەتا و جورم و گوناه وا بە تەقلید و هەوا کەوتیە دووی خیزلانم خزمەتم کردی زەمانێکە قەدیم، هەم بەڵەدی با حوقووق و بەوەفا، خۆش سیفەت و ئینسانم سووئی زەننی تۆ لە کەم لوتفییە دەرحەققی ئەدیب وەرنە مەعلوومە (ئەدیب) موخلیسی ئاغایانم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەتۆ دوێنێ قەرارت دا دەگەڵ من ئەتۆ دوێنێ قەرارت دا دەگەڵ من کە چوار پارچە قەڵەم هەن، خالیس ئاسن ئەمن ئەوڕۆ هەتا شەو مونتەزیر بووم خودا ببڕی بڵا پیاوی درۆزن ئەگەر بێ و ماڵی شێخی لێ وەدەرخەی چلۆن ساقیت دەبێ وەک کێری بێ گون لە پێش چاوی هەموو عاڵەم دیارە لە هەرزانی بە وێنەی دەنکی هەرزن دڵی بردم مەواعیدی لەتیفت کەچی ئەمڕۆ لە من بوە بووکی بێ بن درۆ زۆر شەرمە بۆ ئاغای وەکوو تۆ دەبێ ئامانجی تەعنی دۆست و دوژمن بە گیانی شێخ جەلالی بۆم نەنێری درۆ سەر دەردەخا وەک کلکی باڵن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئینسافە لە بۆ بێڵێ هەموو لابە و زاری ئینسافە لە بۆ بێڵێ، هەموو لابە و زاری ئەندێشە کەمێ باشە لە تەعنەی منی عاری ئەو بێڵە مەگەر بێڵە وەیا ئۆتۆمۆبێڵە سێ مانگێ موعەتتەل بێ، لەبەر بێ تەنەکاری بۆ پێمەڕە قەت پەردەیی عارت مەدڕێنە گەر خاوەنی شان و شەڕەف و هۆش و ویقاری کوورەت لە بەهارێوە ‌دەمێ جۆشی نەهێنا کەی کوورەیە؟ ! شایانە بڵێی کۆنە بوخاری قد ضاق مجالی کسـراللە علاتک تەفرەم مەدە چیتر ئەتۆ و حەزرەتی باری ئەی وای چ سوودێ هەیە لە شکانی دڵی من لا تحترق الکور بفطینی و ناری هەر چەند مەلەکەی بیری تۆ پڕ تاو و عەجیبە بگرە قەڵەمت، بەسیە، نەوەک ڕووشە بباری ++++++++++++++++++++++ سەرناو: عەجەب ماوم کە پەسوێ بۆتە تاران بۆ منی خاکی عەجەب ماوم کە پەسوێ بۆتە تاران بۆ منی خاکی دەبێ بمری لە دەردی بێ وەڵامی عارز و شاکی هەتا وێستا لەبۆ بێچارە جێی لوتف و عەداڵەت بووی لەبەر بەدبەختی خۆمە دادخوازی بۆتە بێ باکی دەسووم داسی ئومێدم بۆ دروونی مەزرەعەی لوتفت پەڕی خووشەی ڕەجا و ئارەزووم، ما خار و خاشاکی دە بگرە جوولەکێک بم من موتیعی ئەمری ئیسلامم لە ئیجرای حەق تەساموح حەققە هەم بۆ ئامیر و زاکی لە لاجان و شنۆ، مەلجەء نەماوە مولتەجی بم پێی کە ئاغاش لێم نەپرسێ دابنیشم با بە غەمناکی ئەگەر مەیلت نەبایە زەڕخریدی کەس نەبوو لاجان هەمیشە چاوەڕێی لوتفی ئەتۆیە چاوی غەمناکی ئەدیبیش هەم بە ڕۆژی خۆی بە کاری گیان نیساری دێت درێغی لێ مەفەرموو، بێ خەتا، ڕووی ڕەحمەتی چاکی لە لان وا بوو کە بێچاران لە سایەت بێ خەم و دەردن کە لاجان بێتە تەورێز، خۆم قوتار کەم با بە چالاکی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەرفی عومرم کرد چو ڕەمماڵان بە زەوج و فەردەوە سەبارەت: پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلێکی تاهیر بەگی جاف سەرفی عومرم کرد چو ڕەمماڵان بە زەوج و فەردەوە وا لە دووی دەرمانی دەردی قەلبی غەم پەروەردەوە کوشتەیی لەعلی لەبی لەیلایی ئەحمەرچوردەوە «تا بە کەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە دەس بەئەژنۆ، قوڕبەسەر، دایم بە ئاهی سەردەوە» سەیدی داوی زولفی تۆم بۆچی دەبێ بێگانە بم بێ خەتا، کووکووزەنان، مەحبووسی ئەم وێرانە بم بۆ تەماشای ڕووت عەزیزم، چاکە بەس بێگانە بم «ڕۆژی ئەووەڵ بوو کە زانیم من دەبێ دێوانە بم عاشقی تۆ، نەوعی مەجنوون وا بە کێو و هەردەوە» شیفتە ‌و حەیرانی یارم، وا مەزانە غافڵم عەندەلیبی پڕ فوغان و ناڵەیی زاری گوڵم چاکە ئینسافت هەبێ، جارێ دەڵێی: من عادڵم «مەڕحەمەت کە زوو بڕۆ قاسید بڵێ دەردی دڵم نازی پاپۆچت ئەکێشم من بە تۆز و گەردەوە» گیانفیدایی غەمزەیی خاڵ و خەتی سیحرافەرین دڵبەرا شادیم لە دڵ دەرچوو، غەمت بوو جێنشین چاوەکەم ساتێ کەڕەم کە ئەی غەزاڵەی نازەنین «هەر وەکوو قەوس و قەزەح با دەس لە گەردن دانیشین تۆ بە سوخمەی ئاڵ و سەوز و من بە ڕەنگی زەردەوە» موژدەیی وەسڵت لە بۆمە کەی دەنێری ئەی سەنەم داستانی شەرحی هیجرانت لە خدمەت کەی بکەم دائیمەن پەژموردە، ناشادم، غەریقی بەحری غەم «یەک نەفەس چاکی نەهێنا کەعبەتەینی بەختەکەم شەش دەرم گیراوە داماوم بە دەستی نەردەوە» بێنەوا و دەردمەند و دەربەدەر، سەرگەشتە خۆم بۆتە زیکری ڕووی لەتیفت، ویردی قەلبی گفتوگۆم نامەوێ مڵکی عەجەم یا پادشایی خاکی ڕۆم «چونکی من پەشماڵی باڵا و بۆسەچینی کۆڵمی تۆم چی دەکەم ئیتر لە سەیری باخ و بێنی وەردەوە» ڕوویی خوێنڕێژت وەدەرخە، حاجەتی خوودی نییە حەلقەیی زولفت نەزیری دەرعی داوودی نییە هەر وەکوو دەردی ئەدیبی ڕوویی بێهبوودی نییە «ئیلتماسی (تاهیر)ی بێچارە قەت سوودی نییە تۆ کە دایم شەڕفرۆشی بەو دڵەی وەک بەردەوە» تا بە کەی قوربان بناڵم من بە ئێش و دەردەوە؟ دەس بە ئەژنۆ، قوڕ بەسەر، دایم بە ئاهی سەردەوە ڕۆژی ئەووەڵ بوو کە زانیم من ئەبێ دێوانە بم ئاشقی تۆ، نەوعی مەجنوون، وا بە کێو و هەردەوە مەرحەمەت کە زوو بڕۆ قاسید بڵێ دەردی دڵم نازی پاپۆچت ئەکێشم من بە تۆز و گەردەوە من کە خۆم پشتوانی باڵا و بۆسەچینی کوڵمەتم چی دەکەم ئاخر لە سەیری باخ و بەی، بەم دەردەوە هەر وەکوو قەوس و قەزەح با دەس لە گەردن دانیشین تۆ بە سوخمەی ئاڵ و سەوز و من بە ڕەنگی زەردەوە یەک نەفەس چاکی نەهێنا کەعبەتەینی بەختەکەم شەش دەرم گیراوە داماوم بە دەستی نەردەوە ئیلتیماسی تاهیری بێچارە قەد سوودی نییە تۆ کە دایم شەڕفرۆشی بەو دڵەی وەک بەردەوە «تاهیربەگ» ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لاحەولە لە سەر تا بە قەدەم دڵبەر و شەنگە سەبارەت: پێنج خشتەکی لە سەر غەزەلی تاهیر بەگ لاحەولە لە سەر تا بە قەدەم دڵبەر و شەنگە بۆ جەزبی دڵی عاشقی عیشقت چو نەهەنگە پەنجەت کە بە خوێنڕێژی دەڵێی شێر و پڵنگە «ئەی پڕتەوی ڕەنگت وەکوو ڕەنگی هەمە ڕەنگە خاڵت بە مەسەل زولفی سیاهت شەوەزەنگە» ئاشووبی زەمەن، زیبی چەمەن، سونبولی خۆشبوو گێسووی و برۆی نازر و حەیرانە بە هەرسوو ئەی سەروقەدی سیمتەن و مەهوەشی گوڵڕوو «بەزم و تەرەب ئامادەیە، ساقی مەیێ فەرموو دەنگی دەف و ناڵەی نەی و ئاوازەیی چەنگە» بیمارە دڵم، تەنگە وەکوو غونچەیی زارت بوو باعیسی مەخمووریی من، چاوی خومارت خەجڵەت دەرە بۆ حۆر و پەری، حوسنی ویقارت «سەد نامی خودا بێ لە دوو پوستانی ئەنارت گرد و شلک و ناسک و پڕ چەنگ و قەشەنگە» جارێکی لە عوششاقی نەپرسی چییە حاڵی دووری تۆ دەچێژێ، بەسە ژەهر و خەم و تاڵی بێچارە بە تیری تۆ بریندارە، دەناڵی «لێوت کە وەکوو لەعڵی بەدەخشانە بە ئاڵی گەنجوور و نگەهبانی دەهان و دەمی تەنگە» ڕووت شەمسە، کە سەر تازە وەدەر دێنی لە خاوەر شوعلەی لە سەر ئافاقی مەلاحەت وەکوو داوەر فەرماندەیی ئەبرۆیی خەمت، ئامیر و یاوەر «تابووری موژانت لە‌گەڵ ئەگریجە بەرابەر وەستاوە ئەڵێی لەشکری ژاپۆن و فەڕەنگە» چاوم کە لە موشتاقیی ڕووت بۆتە بە دەرمان وا چاوەڕێ و والە و گریانە، دوڕئەفشان مەزڵوومە، ئەسیری تووە، مەحکوومە بە فەرمان «مورغی دڵم ئەر خەستە و خوێنینە بە قوربان پێکاوی موژەی تۆیە، نە کوژراوی تفەنگە» ڕووت جەننەت و حوسنت مەلەک و ساحرییەت جن بۆ هاڵەیی دەوری قەمەرت کافر و موئمن ناوەستێ لەبەر تیری موژەت جەوشەنی ئاسن «چاوت بە مەسەل ئافەتی دڵهایە، وەلاکین بۆچ وایە کە ئەبرۆیی کەچت مەیلی بە جەنگە» بۆ دیتنی ئەم ڕۆژە زەمانێکە لە سەر ڕێم قەولی، لە کەڕەمدا، بەمە فەرموو کە شەوێ دێم حازر بێ مەی و ساقی و پەیمانە لەگەڵ جێم «عاجز بوو کە ڕووم خستە بەری پێی و وتی پێم: ئەی ئەبلەهە کەی ماڵشی ئاوێنە بە سەنگە» بەو شەهدی لەبت تفڵی دڵم چون بووە موعتاد حەیرانە بە کێوی غەمەوە عاجز و ناشاد یەکدەم بە دەمی خونچەیی شیرینی بکە یاد «سەرگەشتە و ئاشوفتەیی ئەشقم وەکوو فەرهاد کێوم بەدڵ و سینە و سەر، پەنجە قوڵنگە» ئینسافە! بە هەوری وەرە ئەم پەردە مەپۆشە بەم نەرگسی شەهلا، بەسە عیشوە مەفرۆشە باکی چ بە شیرینە، ئەدیب مایلی نۆشە «مەنعی مەکە، ‌ ‌'تاهیر' کە ئەگەر مات و خەمۆشە دێوانەیی ڕووی تۆیە نە مەستی مەی و بەنگە» ئەی پەرتەوی ڕەنگت وەکوو ڕەنگی هەمەڕەنگە خاڵت بە مەسەل زولفی سیاهت، شەوەزەنگە بەزم و تەرەب ئامادەیە، ساقی مەیێ فەرموو دەنگی دەف و ناڵەی نەی و ئاوازەیی چەنگە لێوت کە وەکوو لەعلی بەدەخشانە بە ئاڵی گەنجوور و نگەهبانی دەهان و دەمی تەنگە تابووری موژانت لەگەڵ ئەگریجە بەرابەر وەستاوە ئەڵێی لەشکری ژاپۆن و فەرەنگە سەد نامی خودا بێ لە دوو پوستانی ئەنارت گرد و شلک و نازک و پڕ چنگ و قەشەنگە بۆ باری خەمت گەر بەدەنم سستە مەڕەنجە پێکراوی موژەی تۆیە نە کوژراوی تفەنگە سەرگەشتە و و ئاشوفتەیی ئەشقم وەکوو فەرهاد کێوم بە دڵ و سینە و سەر، پەنجە قوڵەنگە چاوت بە مەسەل ئافەتی دڵهایە وەلیکن بۆچ وایە کە ئەبرۆیی کەچت مەیلی وە جەنگە لەم ڕۆژە کە ڕووم خستە بەری پێی و وتی پێم ئەی ئەبلەهە، کەی ماڵشی ئاوێنە بە سەنگە؟ مەنعی مەکە تاهیر کە ئەگەر مات و خەمۆشە دێوانەیی ڕووی تۆیە نە مەستی مەی و بەنگە «تاهیربەگ» ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەعلوومە کە لەم مەفسەدە کێ ئەسس و ئەساسە سەبارەت: هەجوی میرزا عەلی مەعلوومە کە لەم مەفسەدە کێ ئەسس و ئەساسە تەرزی مەسەلە، جێی سمی کەر، چنگی هەیاسە وا نیمە بە کوردی، تەڕەفی خۆم کە نەناسم ڕووی دیارە لەبن پەردە، وەکوو ئاسوپەڵاسە مەعلوومە بە قووەی کلک ئێسک دەشکێنێ بێچارە برایم نییە، بەو هۆش و هەواسە بێ سڕ نییە ئیخفایی تەخەللوس لە هیجادا جاکێشیی و گەووادییە ئەم ترس و هەراسە هاجی تەڕەفی من، کەرە، مونشی بێ چ کاتب هێند ئەحمەقە، بۆی واجبە مەهمیز و قەراسە بێ تەبع و هەوایە، بە کەری بێتە مەسافم شێعرم وەکوو شێست تیرە، موقابیل بە مەساسە نامونتەزەمە، شێعری نەفامانەیی جاهیل وەک جندە موباهاتی بە گاندان و لیباسە تەبعی کەچی وەک جەوهەری جوو بوو وەدەری خست گەر چاری نەما جندە سیلاحی کەتەداسە تەعقیبی مەکە چیدی ئەدیب، بەم قەڵەمی هەجو دوژمن کە بە ئەو تەعنە لەنێو ژانی نیفاسە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نایل بوو بە شێعرت دڵی پڕ حوزنی شەبانە سەبارەت: بۆ مەلا مینەی قەرەقشڵاخ نایل بوو بە شێعرت، دڵی پڕ حوزنی شەبانە قوربانی وجودت حەشەم و مڵک و خەزانە دوو ساڵی تەمامە چ لە ڕوودا، چ غیابی ئیخلاسی عەقیدەم بە تۆ بێ ڕەیب و گومانە لەو وەجهە سەناخوان و موریدم بە جەنابت عاری لە عەبا و سەبحە و میسواک و نیشانە ئەو پەردە لەبۆ موفسدی وەک تۆ گەلێ سەیرە کەو‌دەن کوڕەیی هەرزەچەنەی لووسی ژنانە لەم سەرحەدە بیستووتە یەقینەن بە تەواتور چەند کەس کە دەناڵی لە بەر ئەو تیر و کەوانە فی الجمله کە سەرفی نەزەرم نابێ لە ئە‌ستی هێلکێکی لە نێو - دەیکەم بە نیشانە حازر دەبم ئەو سێشەمە، بۆ قیسسەیی مەعهود بێ نیازی دەکەم بابێ بە بێ عوزر و بەهانە عەهدم ئەوەیە نابێ لەسەر -ی وەلاچم سەد جار بناڵێنێ بە هاوار و فوغانە کارم ئەوە بی موددەیی دەی ماهی جەلالی کلکی بکەمە بەیڕەقی ئوردوویی شەهانە لەو عەشرەتە وا چاکە کەوا خانی برای بێ ئامادە بە تەنبوور و بە سێ تار و چەغانە مەعلومە کە ئەستی بە ئەسڵ مەنگورە، کەردز، پێی خۆشە تەقازا و حەڕەکەی بولهەوەسانە چون زۆر نییە، شاعیری تەبعێکە خوداداد کێشەی تۆ دەگەڵ من بە خودا خەبت و زیانە بێ دەنگ بە مەلا مینە، بە کوردی ئەدەبت بێ بۆ هەجوی بە بێ پەردە، ئەدیب شێری ژیانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چاوەکەت مەستە بە ناحەق فێری مەیخانەی مەکە چاوەکەت مەستە بە ناحەق فێری مەیخانەی مەکە لێی گەڕێ مەمنوونی بەزمی دوردی پەیمانەی مەکە زولفی سازاوت دەسا تەرتیب و چینی تێک مەدە حەیفە تووشی جەوری ڕێش و کێشی لەرزانەی مەکە پەرچەمت جێی ئاشیانەی بولبولی تەبعی منە چونکە ئێشکچی شەوە، تۆ مەنعی هێلانەی مەکە گەردنم پێی خۆشە حەڵقەی تای تەنافی زولفەکەت چاوەکەم‌ ئیتر حەواڵەی تۆق و زۆڵانەی مەکە دڵ بە مەیلی خۆی دەمێکە عاشقی باڵاکەتە تۆخودا مائیل بە غەیری خۆت و بێگانەی مەکە هەر لە ئەووەل تۆ دڵت بردم بە نازی چاوەکەت تازە فێری ڕاه و ڕەسم و تەبعی پەروانەی مەکە عاشقی خونچەی دەمت تاکەی دەبێ ئاوارە بێ مەحڕەمی ڕازە، حەواڵەی چۆڵ و وێرانەی مەکە هەر بە ڕەسمی دیدەنی باسێکی نایێنی دەمت دڵبەری وا نابێ عەیبە نانەجیبانەی مەکە خۆت دەزانی وەک ئەدیب کەس بەندەگی پێ ناکرێ وا بە ڕیسوایی لە ناو ئەم خەڵکە ئەفسانەی مەکە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕووت شەمسی تەمووزە هەموو پڕ تابش و تاوە ڕووت شەمسی تەمووزە هەموو پڕ تابش و تاوە ئەگریجەیی چین چینە لە ڕووت پەخش و بڵاوە حەیرانی دەمت بم بە مەسەل شووشە گوڵاوە قوربانی دوو زولفت کە دەڵێی سونبولی خاوە مەیلت ئەوە چەند ڕۆژە لەسەر وەعدە نەماوە ڕۆژێ نییە مەستانە کە عەهدت نەشکێنی وەک کاهڕوبا ئەو دڵی مسکین نەڕفێنی وەک قەوس و قەزەح ساتێ بە ڕەنگێ دەنوێنی بێ گیان، بەدەنی خەستەجگەر! بۆچی دەمێنی وەک شووشەیی ناسک دڵی بێچارە شکاوە پێم فەرموو: گوناهم چییە ئەی سەروی دڵارام چیدی مەکە دڵڕەنجە ئەسیری منی ناکام کوا تاقەتی ئەو جەورە هەموو تاب و توانام ئەبرۆیی کەچت حاڵی دەمی مەرگی نیشان دام تەهدیدی سەری تیری موژانت بە عەلاوە ئاوارە و خونخوارە، مەگەر وامقی عەزرام لۆمەم چ دەکەن، کوشتە و سەرگەشتەیی لەیلام غەرقی غەم و سەوداسەر و ئاشوفتە ‌و شەیدام بۆ دانەیی خاڵت بە فریو چووم، دڵی کێشام سەرتاسەری دەورەی قەمەرت، دانە ‌و داوە سێوی چەنەگەت، ئاوی حەیات و چەهی زەمزەم ئەی گیانی عەزیزم بە فیدای ئەو سەر و پەرچەم ئەوڕۆکە دەڵێم خاکی هەموو دەر وەسەرم کەم پرسیم: چییە دەرمانی برینی دڵی پڕغەم؟ فەرمووی کە دەوای سەهوە ئەدیب کاری کراوە ++++++++++++++++++++++