شاعیر: بێنەوا کتێب: ئیلهام و خەیاڵ سەرناو: هەڵبەست سەبارەت: نووسین: ناشناس لە کۆڕی بەزمی شەو مێوانە هەڵبەست وەکوو ئاواتی منداڵ جوانە هەڵبەست کە ویستت تێکەڵی سۆزو خەیاڵ بی بە هەستەوە دەمێک بڕوانە هەڵبەست درکێنــــــــــەری ڕازەکانی ئـــەوینە گێڕەوەی ساتەکانی ژوانە هەڵبەست شەمی سەر مێزی ژوانگەی عاشقانە دەسووتێ بۆ سیمای پەروانە هەڵبەست بە دەردی عەشقەوە گەر موبتەلابووی تەسکین بەخشی دڵەو هەتوانە هەڵبەست پەناگەیه بۆ حاڵی دڵشــــــــــکاوان دەربڕی دەردی دابـــــــڕانە هەڵبەست قەوارەی زێدی هەڵبەست بێ سنوورە خەیاڵە، واقیعە، ڕامــــــانە هەڵبەست ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەم بە تاسەت سەبارەت: نووسین: ناشناس کیژە کوردی مێهرەبان هەر هەم بە تاسەو سوێتەوە من خەیاڵم هەر بە دەورەی یادت دا دەخولێتەوە ڕۆژی زەردی ناوەند ئاڵایە گوڵم ڕوومەتی تۆ ڕووم تێکە با شەوەزەنگی ژینی من ببڕێتەوە بە نیگایەک ببە میوانی سرنجم چاوەکەم بەڵکو باڵندەی قەفەس کراوی هیوام بفڕێتەوە بێنەوا تاکەی لە دوریت ماتو بێچارە بژی تاکەی ئەسرینی دو چاوی چاوەڕێی بسڕێتەوە وەرە تا دەستی قەدر دورە لە من نەوەک لەپڕ کفنی ناکامی بە باڵای حەزی من ببڕێتەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ وادەکەی؟ سەبارەت: نووسین: ناشناس لێوەکەت خونچە گوڵن باعیسی شێتی دڵن عاشقان شەیدا دەکەی بۆوا دەکەی چاوەکەت عاشق کوژن موژەکانت خوێن ڕێژن قەتڵ بە نیگا دەکەی بۆوادەکەی چاوەکانت چاوی باز ڕوحان دەردێنێ بەناز چیت پێخۆش بێت وادەکەی بۆ وادەکەی بە خەندە دەبڕی هەناو شێت دەکەی عاشق بەچاو عاقڵان ڕسوا دەکەی بۆ وادەکەی دوو ئەبرۆت چەشنی کەوان لێیم دەبڕن هێزوو تەوان ڕوح لە من داوا دەکەی بۆ وادەکەی ++++++++++++++++++++++