شاعیر: تاهیر مەهابادی کتێب: شەوێک میوانی گڵکۆی دایەگەورەم سەرناو: شارەمدەن سەبارەت: نووسین: تاهیر مەهابادی گۆمیلکە گۆمیلکە هەناسەم سوورە خەونم توانەوەی تاریکی گەڵا گەڵا باڵام بەڵێنی...... لە لاڵی دەڵاڵی هەڵەسوونەدا ڕاڤەمکەن بە ڕاوێژی شێعرێکم ..... نا بە سرتەی سەرابێک لە هەناسەم دا ........ سێڵاوە سەیرمکەن بە چاوی ئەوینەوە ..... مەستانە لە سەرەی هەڵوێستم هەر مەستم ...... لە بەستێنی چرا دا ڕاڤەمکەن بە ڕاوێژی بێژینگی هێژایی ئەدەمەی کە با سەرخۆشە ......................... ڕۆڵەکانم هەستمکەن کە ماندووی ....... ئازاری زریانم کە ماندووی ....... هەناسە و سەرهەڵدان کە ماندووی ....... سڕینەوەی بارانم کە ماندووی .......،،،،،...... ڕەگاژۆی گریانیش شارەمدەن کە شپڕێوی هێرشی شەوەدەنگ لە بێدەنگی چرا دا ............. ئێستا کە من لە مەیدان مەداری بێهەودام ...... بێهەدام لە ڕمانی ڕمێنی ڕیا دا .......... نەوەکانم گرینگم........ لەو دەنگەی دا کە لە جەنگەی جاڕزبوونە گزینگم........ لەو زەنگەی دا کە لە ڕەنگی ڕازیبوونە شارەمدەن شاهیدانی فڕینم لە هەڵمەتی هەوێنی با دایە ........ هێلانەم هەستمکەن خەست خەستە هەناسەم لەو سەرە و سڕەی ئەجەل دا ...... هاواری گڕێکم لە گەرووی خەڵووز و دووکەڵ دا تووڕەیی من ..... تەوری سەردەمی سەروادە ئەو دەمەی .... دەمئەنگێون ئەو سەنگانەی لە سلسلەی تەسلیمی دا ...... سەرتۆپن دەمئەنگێون . ..ئەو تیرانەی لە تیرەی توانەوەدا .... سەرچۆپن ........... من هەر دەیبیسم ئەو چرایەی لە چیمەن دا ......... چەواشەیە من هەر دەینووسم ئەو چریکەی لە چوارچێوەی سەغرەجن دا ..... کڕاوەیە من هەر دەیناسم ئەو هەستەی لە پێخووستی خاوەن ماڵ ......بڕاوەیە ........ بژمێرن براکانم ئەو قینانەی ..... لە هەوێنی ئەوین ...... ڕواون ئەو چرکانەی لە چێوەی خولەک دا ... چڕژاون ئەو خوشکانەی ....... لە گەمەی گومان دا ..... جەرگبرژاون ..... بەفرەکان بە فریوی با ..... یەکان ...... دەفڕن بۆ ڕەگەزی زریان دەرگاکان بە گاڵەی دزەکان لە هەڕەشەی پەرتەوازەیی دا .... لە سەر باڵن فرشتەکان بەرگی غەریبیان پۆشیوە و تووڕەن ..... لە شەقەی ماچی ئەوین ئێستا دەم دەمی داوەرینە لە چرکە چرکی ..... سۆمایەکی چڕژاو........دا جەنگە جەنگەی رۆحفڕینە جەنگە جەنگی رۆحوەرینە یارانم ..... ژانێک لە ژەنگی بێژینگ دا دامدەپۆشێ..... دامدەبێژێ ..... دەمنێژێ ژانێک خەریکە خەریتەی خللۆربوونەوەم .... دەکێشێ ڕۆژێک دێ دەفی سۆمام ..... گۆڕەپانی ئەوینە ڕۆژێک کە من ڕەنگڕێژی ...... ڕێگای فڕینم ...... بمبیسن ... سریوەی کاسەی سەری تەنیاییم نزگرەیەک لە زمانم دا ..... لە هەڵبوونە مەستمکەن شێعرەکانی شەڕابی..... لە شەڕی بوون و نەبوون دا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەگەڵ سێبەرشکێن ئاوەڵتەورم سەبارەت: نووسین: تاهیر مەهابادی ئەگەر من سەرۆکی ڕەگاژۆی بەرزی بم چرکەکان چۆن ڕۆدەچن بە جەرگی هەژاران ئەگەر من سوڵتانی ئەقیانووسم ...... بە شەپۆلی شەیدایی دا گەوهەری واتا لە قووڵایی خەیاڵ دا چۆن وەناسم من خولخوولەی خەونەکانی ئادەم و حەوایەک لە لەنگەرم دا غەڵەتە بمگۆڕن من لە شاشەی شانازی دا ....... قەوارەیەکی شڵێوم ..... ،،،،، بمکوژێنەوە ..... مەرگ بە تریفەی ڕەنگەکان .... من کەژاوەی گڵۆپەکانم ڕەنگە لێک هەڵگەڕێن لەو شێعرە دا (دیدار بۆ کتێبان ) ئەخر من کە سەرۆکی بەرینی بەرزی بم بە پێواژۆی فرمێسکان سیمای جوانە مەرگان چۆن وەناسم کە ئازادی بە ئاوازی دیلی بمڵێتەوە لەوەتا شێلگیرە ..... هەتاومان لە شەرارەی شەرابی شێتی دا هەموو شەوێ سفرەکەمان لێم دەتۆرێ لە داخی پارووی ئەو شێعرە وجاغکوێرانەم هەموو شەوێ سفرەکەمان گۆڕستانی مێروولەکانە ماڵەکەمان دەشتێکی بێ سنوور شەڵاڵی رۆحفڕینە بمحەسێنەوە ،،،، مەرگ من کۆزی ساوام لە گەمارۆی گوورگەکانی سوڵتان دا تازە بوومەتەوە لە ئەوین و هەوێنی خینکاوم بە شێعرم کەن شاعیرانی سەدەی هەڵەسوونە منی سێبەرشکێن حیکایەتی مارەکانی نیوەشەوان ....لە خەونم دا فرمێسکم پەیام....... بەری پەرتەوازەکان لە زمزمەی خوڕافات بە خەساری موعجەزەدا........ باڵ دەکڕێ خەیاڵ هەر وتم گازندەیەک بەگەوزی تووڕەیی ئەسپاردەی گزینگی حەق بێ هەر وتم شکایەت لە پێشەنگی ...... رێگا داخراوەکان داخرام بە خەیانەتی خەیاڵێکی یاغی خواز شەرحم کەن ..... شارەزایانی شێعری شەرم و شانازی لە زمانی لەرزۆکم دا .... جوانی ڕزاوە یان ...... دارەدارەی واتا نەڕسکاوە بمپارێزن لە پەڕاوێزی پووچەڵبوون کە من بەڕووی پیرەکانی هەڵگووردم لە مێژە .... لە مێژووم دا پەنجەیەکی بریندار لە دابێژانی رۆحم دا چەند ساڵە زڕەئەستێرەیەک بە دهۆ ڕامدەخوشێنێ بۆ شێوەردی دڕووجار چەند سالە لە گوڵبژێری چریکەیە و لە چڕژانی بروسکەیە و حەزی لە گڵنانی گڵۆپە من سەرۆکێک دەناسم لە جەوهەری بێ جووڵەدا هەر ئەلف و بێی بێیاسایی بە کۆتر دەڵێتەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تامەزرۆ بە وەرزی حیلەن..... رێگاکان سەبارەت: ٢٠١٨/٤/٢٩ - نووسین: تاهیر مەهابادی غاردەدات لە خەیاڵمان دا ....ئەسپێک بێ سوارچاک دەشتێک لە نەبیستن بە کێوی هاوارم دا بڵاوە لە گەروومان دا.... بێدەنگییەک رووبارە لە نهێنی هیوامان دا گزینگێک درەنگە ،،،،،،،، لە قسری ئەو ساڵە هەڵەوێژانە دا تامەزرۆ بە وەرزی حیلەن ..... رێگاکان رێگاکان .... خینکاون لە تکانی ئارەزوو رێبوارێک بە دهۆ شێلگیرە لە شڕۆڤەی شەوەزەنگ هەنگاومان بە هەوری عەشیرەت و سێبەرمان لە سەرۆک دا ..... داسەپاوە تەریقەتمان ... قەتماغەی قەوانێک لە گوێچکەی مێژوو دا ..... زرینگاوە ..... ببیسن حیکایەتی قارەمانێک لە ئازادی دا دیل و لە ژیان دا مەرگ و لە هەوێن دا ..... ژاکاوە ///// برایانم دەگەشێنمەوە نزاکانی یەعقوب بە حیکمەتی یۆسفێکی دزراوم دەشەکێنمەوە گۆچانی مووسا .... بە گژ دەریای بۆتەکان دا چەندە (فێرعوون )ئاکارن هەڵدەبەستم پنجی جووڵانەوە لە حەجمینی جۆڵایەکی شاکار دا هەڵفڕێنن لە خەریتەی لووتکەکان باڵی هەڵۆیەکی خەواڵوو //////// برایانم من برای بردراوو .... بۆ دەراوی خینکاوتان کە ئەقیانووسێک بە چارەنووسم .... لاسارە من برای دەرکراوی سۆمای ئاسمانم بە هەناسە سپی و هەستی سەردارم لە دارە دارەی پیری ڕا ....... بۆ لەنگەرتان گۆچانم ........ ///// کۆمارێکی بەربڵاوم لە کۆکردنەوەی لاڵەکان .... بە هەڵەی یاسایی دا لە ناو هەریمی ئەرغەیانی ئەو زوڵمەی منی تاساند چەپۆکی گەورەکانم بوون ... قاچەکانم لە تایفەی سەفەرن تەمەنێکە دابەش بوومە بە سەر غوربەت و خانە خرابی دا .... هاوڕێکانم سەردەمێک لە زیندان و ئازار دا دەزرینگاینەوە بە گژ شەوەزەنگا ئەرێ ئەو کات کێ سەرۆک بووو ،،،،،،؟؟؟؟ ....... هاورێیانم لەمە بەدوا ...... قەڵەمەکەم لە قازانجی ئەو قارەمانەی دا کە ڕچەشکێنی زانایی بێ هیوام .... بەو هەڵۆیانەیە لە تیژئەنگێوی دا فرینیان .... دەریایە لەمەبەدوا...... شێعرم هەستپێوی ...... هەناسە تاساوەکانە لەمەبەدوا....سەبرم دەریایەکی تینوو لە خرۆشانی قڕبوون دا لەمەبەدوا.... هەستم بە رێچکەی جەرگی ئەیوب دا لکاوە بە هەنگاوی یاغی بوون /////// ....... برایانم ...... غەریبیم وەگەڕ خرا بە ستەمی بە عاستەمی نەزانیتان من یۆسفی لە سفەتی بیر دا ... لە بیر چوونەوەم لەو تەنکە تەمەنەم ڕا باڵام ئەستۆندەکی ئالاتان هەناسەم شەماڵی گڕە سەردێرە لە شکۆی گەشانەوەتان برایانم ..... ئاوەڵدێراوم بن دەڕەوێتەوە....... خەونی ئاو لە ترس دا دەشەکێتەوە قاقای خینکاوی گەشانەوەتان ..... برایانە وەرنە دارستانی هەناوم چۆلەکە هەڵفڕیوەکان ...... بە شەپۆلی چارەنووس بجۆڕێتەوە چریکەتان بە چرای چاوەڕوانی دا بە فانووسی خۆشەویستیم .... هەڵاوەسن سەبووریتان بە سۆمای یەعقوبی پەشیمانی دا کە لە شیمانە دا شپڕێوی یەهوودایە ++++++++++++++++++++++