شاعیر: حەمە گەردی کتێب: شیعرەکان سەرناو: ئاخ بۆ شاعیر و هونەر مەند سەبارەت: نووسین: حەمە گەردی ئاخ بۆ شاعیر و هونەر مەند، ئاخر کوردۆ هێشتا زوو بوو تۆیش بەجێت هێشت سلێمانی چۆن فریشتەی ڕۆحکێشان هات چۆن ڕۆحی تۆی برد چۆن توانی کوردۆ خۆت فەرموت دڵی من لە ناسکی ناسکترە هیچ کەس ئێستاکە شك نابەم کوردۆ شار لە غەریب غەریب ترە، دیسا بەرگی ڕەشم بینی لە شاری سێ کوچکەی بابان دیسان ماتەم و شینم دی لە شاری هەزار جار وێران کوردۆ لە کوردستان خۆش بە ئەزانم دڵی شکاندی، ئەزانم نان و خێزان و دڵدە و خەونی لێ فڕاندی ئێستا هەموو هەژارەکان بە مەرگی تۆ بریندارن، ڕەشێکی وام بۆ پۆشیوی، چی ئازارم هەیە دیارن، وەك سیمبوڵی لانەوازان بووی بە خاوەن خانوو پەیام سیمبوڵەڪەی سلێمانی ڕزگارت بوو لەسەر شەقام شیعری حەمە گەردی، ــ ئێمە هی خواین و بۆ لای خوا ئەگەڕێینەوە ــ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نەبوو بە میوان بۆ مەرگ، مەرگی کرد بە میوانی خۆی سەبارەت: نووسین: حەمە گەردی نەبوو بە میوان بۆ مەرگ، مەرگی کرد بە میوانی خۆی، لە ناو دەریای بێدەنگیدا، بوو بە هاواری سەرکۆی. دڵبرین ناوێکی تینوو، بۆ عەشقی خاکی سووتاو، بوو بە هەورەبروسکەیەک، لە ناو جەستەیەک پەستاو. ​ئەو ڕۆژەی دڵت تەقاندووە، کات نەوەستا، مێژوو ڕەق بوو، هەموو پارچەیەکی گیانت، وەکو ئایەتێکی حەق بوو. نەتگوت دڵم بریندارە، گوتت برینی خاک قووڵە، بۆیە ئاگرت تێبەربوو، وەک گەردەلوولێکی سوورە. ​تۆ نەفەوتاوی لە خوێندا، تۆ لە ناو دڵی کوردان دایت، بوویت بە تۆز و بوویت بە با و، لە ناو هەموو دڵێکا مایت. ئەو کڵپەیەی لە تۆ هەستا، کڵپەی کینی نەتەوە بوو، وڵامی هەرچی بێدەنگی و زوڵم و چەوسانەوە بوو. ​جەستەت بوو بە پەپوولە و، بە دەوری کوردستان گەڕا، هەرچی پەردەی تاریکی بوو، بەو کڵپەیەی تۆ هەڵ دڕا. شەهیدی 'دڵ'، برینی 'گیان'، ئەی عەشقی پڕ لە جەفا، ناوت لای ئێمە هەتاو و، مەرگت بۆ دوژمن خەفە. ​'تۆ نەبوویت بە خۆڵەمێش، تۆ بوویت بەو ڕووناکییەی کە شەو ناتوانێت بیباتەوە. ' ​یادی شەهید دڵبرین و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەو کەزیەی ئێوە دەیبڕن، دەیکەین بە پەتی سێدارە سەبارەت: نووسین: حەمە گەردی بەو کەزیەی ئێوە دەیبڕن، دەیکەین بە پەتی سێدارە هەمووتان لە دارە دەدەین، ئەوە بەڵێن بێ ئەمجارە کەزیەی شەڕڤان دەکەین بە پەت، بۆ ملی گشت داگیرکەرێ ئەو دەستەی بۆ خاک بێتە پێش، دەبێ لە بنەوە ببڕێ کەزیە دەبڕن؟ وا دەزانن، ئیرادەی شەڕڤان دەکەوێ؟ بێ گوومان بن بەو کەزیانە، عەرشی زوڵمتان هەڵدەتەکێ نیشانتان دا چەند دەترسێن، لە زوڵف و کەزیەی شەڕڤانان ئەی بێ‌شەرەف! ئەو کەزیانە، دەبن بە پەت لەسەر ملتان. ڕێگا نادەین نیشتمانمان، لێ وەرگرن داگیرکەران بۆ دوژمنی چاوچنۆک، ئێرە دەیکەین بە گۆڕستان ​نیشتمانی مە ئازادە، یەک پارچەیە خاکی کوردان شاخ و چیا شاهێدمانن، هەزاران دوژمن لێی بەزان ​هەرچی پیلان و تەڵەیە، لەژێر پێمانا دەشکێنم بە ئاگری کینی دڵمان، عەرشی دوژمن دەلەرزێنین ++++++++++++++++++++++