شاعیر: شپرزە کتێب: گرد و کۆ سەرناو: ئەی شکڵ مەیموون و هەیئەت نەحس و خیلقەت کاف و ڕێ سەبارەت: نووسین: میدیا ئەی شکڵ مەیموون و هەیئەت نەحس و خیلقەت کاف و ڕێ کەس بە میسلی تۆ نەبوو وا نوون و گاف و بێ و تێ عالەمێ کەڕ بوو لەبەر ویڕە و وەڕەت ئەی سین و گاف هەر وەکوو گورگێکی هار دەگری لە خەڵکی قاف و پێ ئەی بە ئەنواعی خەراپی تائی گەورە و ئەلف و قاف ئەلف و حەین و میم و قاف و کاف و سین و یا و فێ بۆ ئەمەی مەیموون بڵێین جوان بوو ئەوە هاوڵەیشی گرت لایقە بگرم سەروچاوت لە قاف و واو و ڕێ شین و ڕا و فێ لە تۆ وەک شین و ڕا و میمە دوور هەر وەکوو وەحشی نەفامی نیتە ئەلف و دال و بێ زەممی خەڵکی کەم بکەی ئەی نون و ئەلف و فێ و عەین ڕاسە ئەهلێکی خەراپن خەڵکی سین و قاف و زێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەینێکە گرتوومە لەبەر غوسسە کەناره سەبارەت: نووسین: میدیا بەینێکە گرتوومە لەبەر غوسسە کەناره دڵ مات و مەلوولە چەمەنیش فەسڵی بەهارە ئاو و گوڵ و سەحرا ئەمەیە عومری دووبارە ساقی وەرە بۆم تێکە پیاڵە بە ژومارە موتریب بە نەوا بێنە دەف و چەنگ و نەقارە ئەی شاعیری شیرین قسە دەی دەس بەرە کیفت بیخوێنەوە یەک دوو غەزەل ئەشعاری شەریفت ئەی من بە فیدای لەهجە و گوفتاری لەتیفت سازۆکە موغەننی لە کەلاماتی زەریفت بۆم خوێنەوە ئەم شیعرە دڵم پڕ لە شەرارە کوان ئەم دەسە مەیخارە نەترسن لە مەلامەت بێنن دمەک و بەزم و هەرا بێ بە قیامەت لێدەن بە هەوەس کۆسی بەشارەت بە سڵامەت با پیری موغان بێت و بەسەد لوتف و کەرامەت فەرمێ کە حەڵاڵە بەخوا ماچی ستارە تیغی جگەرە یا خەمی ئەبرۆی ئەتۆیە نەشئەی مەیە یا نەرگسی جادووی ئەتۆیە عەتری گوڵە یا ڕایحەی مووی ئەتۆیه تووبایە ئەمە یا قەدی دڵجووی ئەتۆیه خورشیدە وەیا ڕوومەتی ئەو شۆخە دیارە بۆ خۆم نەکوژم یێخە نەکەم پارە لە داخا من مات و مەلوول خەڵک و ڕەقیبان لە دەماخا بەم وەختە لە داخ ئەو بوتی شیرینە بە شاخا گاهێ کە ئەکا لەنجە وەکوو سەروە لە باخا یا تاووسی مەستە بەهەموو ڕەنگ و نەزاره عەقڵ و ئەدەب و زیرەکی و فەهم و فەساحەت دام گشتی لە ڕێی عێشق و نەما غەیری فەلاکەت هەر عادەتە عاشق نییەتی کەسب و فەراغەت هاتم بە ئومێدی هونەر و عیلم و بەلاغەت بۆ شاری سەقز مەعدەنی ئەشخاسی کێباره سەودا بووە ئوستادی موکەممەل شەو و ڕۆژم ڕابورد بە هەوای زولفی موسەلسەل شەو و ڕۆژم یەکدەفعە هەتا کردی موعەتتەل شەو و ڕۆژم ئێستا کە لە جێی دەرسی موتەووەل شەو و ڕۆژم موشغوڵی موتاڵای سەری زولفەینی نیگارە چەن خۆشە کەسێ عیشقی کەسێکی لە سەرا بێ دایم بە خەیاڵی لەبەرا عەکسی خرابێ با دلبەری ئێمەش لە دڵا ڕەحمی نەمابێ بەم حاڵەتە شێواوە ئەگەر بادی سەبا بێ ئەم مەعرەمی پێغامە بکا لوتفی دووبارە نافیع چییە بێچارە کوڕی عاشقی موفلێس حەیران و پەرێشان و سەراسیمە و بێحێس دڵ پڕغەم و هاوسەرکەمو بێ هەمدەم و موونێس چوون شیعری ئەتۆ باعیسی قەندی لەبە موخلێس ئەمڕۆکە ئەڵێن ئەشهەدوبیللا مەزەدارە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ پیرەمێرد سەبارەت: نووسین: میدیا بەقوربانت بم پیرەکەی ژیان دۆعات بۆ ئەکەم ئێوارە و بەیان چوونکا بینایی چاوی کوردانی خودا بتهێڵێت بۆ سلێمانی کە گوڵی سیسی نیشتیمانەکەت تۆ ژیانتەوە بە ژیانەکەت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەرم سەرگەردی خۆڵ و خاکی سەقز سەبارەت: نووسین: میدیا سەرم سەرگەردی خۆڵ و خاکی سەقز بە قوربانی کوڕانی چاکی سەقز سەدی وەک من ببێتە گاو و گەردوون لەبەر پێی میللەتی دڵپاکی سەقز ئیلاهی هەر بژی کاوە و فەرەیدوون لەبۆ لابردنی زوححاکی سەقز کوڕانی مەکتەب ئەی مایەی ئومێدم کە ئێوەن مەشعەلی ڕووناکی سەقز مەیێڵن جاهیلی عالم نووماکان ئەسیم و ئەرزەل و سەففاکی سەقز بە ئەفسانە و قسەی پووچ و خۆرافات بپۆشن ئاینەی ئیدراکی سەقز خواحافیز قسەی خۆی کرد و ڕۆیی 'شپرزە'ی بێکەس و غەمناکی سەقز ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەرێ هۆ یاری شیرین وا بەهارە و جەژنی نەورۆزە سەبارەت: نووسین: میدیا ئەرێ هۆ یاری شیرین وا بەهارە و جەژنی نەورۆزە لەتۆ هەر تاقە ماچێکم ئەوێ بۆ جەژنەپیرۆزە کە چوونکا ساڵی تازەی کوردەکانی عاقیبەت خێرە دەبا دوو جامی مەی لێدەین بەیادی ئەم گەل و هۆزە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە وتەی دوژمن دۆس خراو نابێ سەبارەت: نووسین: میدیا بە وتەی دوژمن دۆس خراو نابێ دەریا بە دەمی سەگ گڵاو نابێ ڕێپەیداکردن بۆ کورسی مەجلیس بە ماکەر مەلە و بە ماساو نابێ هەرچەن گریمی ڕیش و سمێل کات ئەمە بزانە ژن بە پیاو نابێ بەعزێ کەوچکن بۆ هەر کاسەیێ تەنیا عەینەکێ بۆ هەر چاو نابێ نازانم کابرا کە ئەمانەی بیست لە ترێقیدا چۆن بە ئاو نابێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: قەسەمنامە سەبارەت: نووسین: میدیا بابان بە دار و بە دیوار قەسەم بە گوێگران و بە گوێدار قەسەم بە گوریسەکەی کاکی نازکبین بە قەسەمنامەی کا غەففار قەسەم بەو قەسەمانەی کە دێتە لاتان بە خەروار قەسەم بە تەغار قەسەم بە قەسەمنامەی هەرچی زووانە نە بە قەسەمێ بە هەزار قەسەم ئەونە قەسەم و قەسەمنامەم بیست شین و ڕەش بوومۆ بە ڕەشمار قەسەم کە ناوی قەسەمنامەم لێئەبەن دڵم تێکهەڵدێ نە دڵدار قەسەم ++++++++++++++++++++++