شاعیر: سامی عەوداڵ کتێب: دیوانی سامی عەوداڵ سەرناو: لە ڕێی یەکیەتی میللەتەکەم سەبارەت: نووسین: میدیا قەلبی من گەر چەشنی لالە بێت و نەوتی تێ بکەن ئاگری دوژمن بێتە گیانم وەک چرا من پێ بکەن شەق‌شەقی کەن گۆشت و ئێسقان یەک بەیەک خێی تێ بکەن بێ ترس من دێمە مەیدان حوکمە ئازادیم دەوێ گەر نەسووتێم و نەخنکێم چۆن هەژارم سەرکەوێ نەچمە ناو جەرگی هەژاران شان‌بەشانی وەک برا ڕۆح و لاشەم ئێش نەکا بۆ میللەتێکی حەق خورا بەو شەوی پڕ ترس و تاریک من نەسووتێم وەک چرا کۆمەڵی داماوی هەژاران چۆن دەبینن بچنە پێش لێم گەڕێن من با بسووتێم ببمە خاک و خۆڵەمێش ببمە خاک و خۆڵەمێش با تا هەژارم پێ بگا با بسووتێم بەڵکە گەنج و لاوەکانم تێ بگا بێتە مەیدان خوێن بڕێژێ تا حەقی خۆی پێ بگا تا بزانێ غەرقی خوێنە کێ حەقی وی خواردووە با لەبۆ حەق خوێن بڕێژێ دەرچێ دوژمن تا زووە تا لەناو میللەت نەمینێ فیکری ئینسانی دەنی نەک لەناو مێشک بمینێ ببتە ماددەی بۆگەنی شەعبی چاکی پێ نەخۆش بێ بێتە حاڵی مردەنی خۆشە مردن بۆ بەڵای وا هیچ و پووچ و پڕ خەتەر نەک بژی عامیل بەبرسی و ڕووت و قووتی و دەردەسەر سامی قوربانی گەلت بە قەت مەژی بەو زیللەتە هەرکەسێ بمرێ لە ڕێگای نیشتمان و میللەتە نامرێ هەرگیز دەمینێ چونکی خاوەن غیرەتە خۆت بەقوربانی گەلت کە فەرزە قوربانی لەبۆ نیشتمانی حوڕ و سەربەست ئومەتێکی سەربەخۆ ++++++++++++++++++++++