شاعیر: شەهلا نوری کتێب: شیعرەکان سەرناو: بێ تۆ سەبارەت: نووسین: کۆچه ر ئەم شاره وڕک دەگرێت لێم بێ تۆ له هەر گنجێکی تەنهایی غەیری عەکسی غەمی من و تۆ نابینێت بێ تۆ خۆڵ بارانی شیعره تا لێو لێواری شار بێ تۆ نیلوفەرەکان مانیان گرتووه سەرخۆشی عەتری خۆشی سەردارن سەردار تۆ ئاسمان ئەشکی گەرمی ڕژیوه و بەحری ئیستغفاری گرتووه بێ تۆ شەوانه بەرگی بریقەداری کردووه دڵێت قەت له بەری ناکەم بێ تۆ وادی پڕ له عیشق و له جنونه گڵاوەرینه بێ تۆ قیسەى عیشقی ئەم شاره شێواوه و من درێژه بێ تۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پیاو سەبارەت: نووسین: کۆچه ر تۆ سەیران و هەم تۆفانیت شەو چرای کڵپەی ئەحزانی منی و شەوێ زیندانی خاک تۆ تەوقی طلايى گەردنى زیبای خانمانی يان غل و زنجیری دەستەكانيت پیاو تۆ شەپۆلی ئارەزووەکانت هەم جوانیە و هەم ترساندن هەم پڕ هەست و هەم تووڕەیی ئارامیت پڕ له شێتییە و سەمای مەستانەت ژاوەژاوی مەیلەکانتە یان جاڕو جنجاڵی تەمەنه تۆ سەیران و هەم تۆفانیت شەو چرای کڵپەی ئەحزانی منی و شەوێ زیندانی خاک تۆ تەوقی طلايى گەردنى زیبای خانمانی يان غل و زنجیری دەسته كانيت تۆ جوانییەک سەرسوڕمانیت شەرابی ڕۆحی سەرگەردانیت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەمشەو سەبارەت: نووسین: کۆچه ر کەیلی دڵم مەیلداری یارە ئەمشەو مەی فرۆشان بێنەوە ئەمشارە ئەمشەو لە غوربەتی ئیشقی یارا دەناڵێنم ئاشق ون و بێگانە نەوارە ئەمشەو نیگا و ھەستم ئەربابی ژوان نیازە خەتای بیرە ئامێز بێ سەردارە ئەمشەو دڵی شەمع و پەروانە بەزمیان دیوە بێ تۆ خوا پەرستیش حەرامدارە ئەمشەو ھەر لە کڵێسە و مزگەوت و لە بتخانە دوور لەھانای ئەم دڵە بێدارە ئەمشەو گریانی شەو خەندە و قریوەی مەستانە کەعبە و بتخانە بۆ من وەک ژارە ئەمشەو وەسڵی دووری وەکو چەرخ و فەلەک بینیم دڵی تەنگم لەدەوری دەوارە ئەمشەو نە عەقڵ و دڵ نە ھەستم زانی تۆ لە کوێی پەردەی دڵی شەھلا لە سەردارە ئەمشەو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سپێده ی چاوه ڕوانی سەبارەت: نووسین: کۆچه ر و بنار سپێده هات و شەو بارگەی پێچایەوە من هەر لێرەم، لێرەم و هەر له م خه تەم وه ک مەئموری گومرک چاوانم هەرچی رێبواری ئەم خەتە هەیە دەیپشکنێ ئه ڵێم به ڵکو تێپەڕێت بێرەدا تێپەڕێت و گێۆم له ته قه ی پای و ترپه ی دڵی بێت به ئیشارەتەکانی رۆحم زیندووەوەبێت ده ی خه ته که عاشق و زاهد رهروان سه رخۆشی مه زاری تۆن به هەڵەشبێت ببە به دووخه ت تا بزانم که هەردوکتان ماون. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەزاردەستان سەبارەت: نووسین: بنار شار پڕبو له هاوار بۆ تەماشایەکی تۆ تۆێ عەندلیب خۆشخوانی باخ و وگوڵستان ئەی سەرداری من مرغی خۆش ئەلحانی پڕ له گوڵزارم وەره تۆی کتێبی زەبوری عەیش و طەرب عيشق ونەوازى منى تۆى عەندليب، غەزەلخوانى له جەمعى فەن وبەيانی هەوارگەی دڵانیت كوا چەهچەهەی شیعرت کوا نەغمەی دڵی مەوزونت سەراسەر کاشانه، عیشقه شەهلا بێستانسەرای هەزارداستانیت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گوڵبانگی عاشقان سەبارەت: نووسین: هێمن زۆر گەرمه وادی ئێستا! ئەترسم دار و درەختەکان بسووتێن و سمۆرەکان بمرن کوا بۆنی خۆش ڕیحانه و پەسند دارەکان ئەترسم دڵەکه وا به بوخاری په نجەرەی ئۆتۆمبێلەکەت کێشاومه له گەرمه بتۆێتەوه ون بێت ئەترسم ڕاگوزەران کۆڵانه قوڕه فێنکەکه بکەن به قیرتاوی ڕەش و دایبخەن ئەترسم بوخچه سپێکەت وا کەل و پەلی جوانت تێ دا قەمچ کردبوو، عەتری خۆشی تێدا ڕژابوو کەڕەکیڤه لێیان بدات و لەبەر نەکرێن خودایا بارانێکی خۆش ببارێنه سەر دارەکان، سەوز سەوزیان بکەرەوه ستارەکان ڕوون بکەوه بۆ بەزم و خۆشی گوڵبانگی عاشقان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سبحەینێ سەبارەت: نووسین: هێمن شایەد نەگەینە سبحەینێ ئیتر توورەگەی دەرمانی گیراوە بەها بایی ناگات بەبرین ئیتر دەردی جگەر سووتاو بە مەرهەم ناگات ئیتر بەسیمفۆنیای ناتەواوی دڵ ناگەین ئیتر بولبولی سەرمەستانە بەسەردار ناگات ئیتر داستانی عیشق ناگات بەدەستانی عاشقان ئیتر مانگی شەوئەفرۆز خۆی گوم دەکات و بێنیشان دەڕوات ئیتر ئاوی جۆ وشک دەکات بە دەغڵی هەواڵی گەنم ناگات ئیتر خونچەی تەمەنای ناز ناز ناگات بە باخچەی بەهار ئیتر گالیسکەی تەمەن مل دەنات و دەڕوات چاوەڕێمان ناکات ئیتر زاری تاوڵەی ژیان نادۆزینەوە ئتر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: عیشق و هەوەس سەبارەت: نووسین: هێمن واقتان نەپەڕێت، ئەوە ژیانە یەکێک زڵفی وەک زنجیر بە پای یاردا گیرۆدە دەبێت ئەوی تر لە بازاڕی حەز بە دەوری خۆیدا گێژانە دەخولێت یەکێک بە داوی مژوولکەی چاوی جوانێک شەوانە ئێشک دەگرێت ئەوی تر بە کەوانی برۆی قەوسی خۆی یار تیرباران دەکات و دەیکوژێت یەکێک لە بازاڕی هەوەس قوماشی دایدڕە و مردم دەکڕێت ئەوی تر قەزازی زەنگوڵە زێڕین کۆڵوانە بۆ یار بە دیاری دەهێنێت یەکێک لە ئامێزی خۆش لانەوازەی شەوانە کپ دەخەۆێت ئەوی تر دۆزەخی جنون ئامێز بایی دەکڕێت یەکێک تەختی ڕازاوە بەگوڵدان و شەمعەدان دەکڕێت ئەوی تر کراسی مردگ، بلووری بۆخۆی بەکرێ دەگرێت یەکێک پەراوێزی قەسیدەیەکی جوان دەچنێت ئەوی تر ئارامی عیشقێکی قەشەنگ دەشێۆێنێت واقتان نەپەڕێت ئەوە ژیانە یەکێک بەسەزمانە! بە لفکە زبر و دڕەکان خۆێ دەساوێت سەیرە کەف ناگرێت ئەوی تر هەمیشه بۆنی خۆشی مەعشوقی خۆێ لێوە دێت یەکێک شەکردانەکەی پڕ لە نوقڵی زەرد و سووری هەوەس دەکات عاقبەت تووشی شەکرە دەبێت تامی لێ نابینێت و ئارامی لێدەبڕێت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەرابی ئارەزوو سەبارەت: نووسین: هێمن بەچی جۆرێ شێوەت بکەم به ئاوابوونی غەمگینی ئێوارانەت یا به نامەکانی عیشقم کە نازانم ئەگا یا نا پێت؟ بەچی جۆرێ شێوەت بکەم بەئەو جامی کرستاڵە ژەنگاوییەی پڕ له شەراب یا بە جامی ئەلەست به شەمیمی خۆش گۆڵی شەهلای بابردوو یا به شوعلەی مۆمێک کە بەر لەنەسیمێ بۆی دەلەرزێ بە بەرسیلەی ترێ یا به لێوی سووری پڕ چنک ھەنار خواردوو؟ بەچی جۆرێ شێوەت بکەم به غەزەلە جوانەکانت، نوازشگری شەوانە یا به حاکمی توغيانی سەرداری دەوڵەتی عیشق؟ به گومبوونی پەڕەی ئەوین یا بەڕاگوزەری هه ورازەکەی وادی بەچی جۆرێ شێوه ت بکەم به تەڕ و نازگی شقایەق یا به جاڕ و جنجاڵی دڕک، بەتاسە بۆ سەروەختێکی دیدارت یا بەیەک سەرابی ئارەزوو بەچی جۆرێ شێوەت بکەم! ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هاڕەی گەردوون سەبارەت: نووسین: (بنار قادر) و (هێمن) گەردون لەگەڵما زۆرانپازێتی گەمە دەکا گەردەشی جیهان، سوڕانەوەی تەمەنم لەگەڵ دەکات تەگەرە و پێچی ئەڕابە وگاری پێ دەکات مانەوەی لەمپەری میانی هەردوو دونیام دەکات ا سۆراخی مانا و وێنەی جوانیمە بولێڵی دەکات یەخەم بەرنادات، دەێەوێ هەراسان بم کێشمەکێش و حەڕی پیاماڵینم فێردەکات بەگێرەی جەنجەڕی خۆێ بەسەر خەرمانی دڵم دەدا بۆ کوتانم بەڕێ دەکات نقیمی سەوزی ناخ و جەستەم وردو خاش دەکات دەمکاتە کڵۆشی سێبەری سەری خۆی جەژنی حەسانەوە ساز دەکات، بۆ بەرداشی سەنگی ئاسیاوی خۆێ، بەرێ ئێشم نیشان دەدات دەڵێت هات و ھاواران مەکە! گەردون چاونەزیڕیت لێ دەکات ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پایز سەبارەت: نووسین: بنار بەخۆم دەوت شاعیرەکان بۆ وەرزی پایز زیزن ئەم پایزە لە ناو گەڵاسیسە وەریوەکانی سەر زەوی خۆم دیتەوە ئێوارەیەکی ساردوسڕی بە خۆم دەوت بۆ بۆنی پایزیان لا ئاڵە کە بۆنی پایزم کرد هاتە گژمە هەمیشە دەمپرسی بۆ دەڵێن مەوسمی گژە پایز دیتم پشکۆ ڕەنگم زەرد زەرد وەکوو خلیسکی سەر زەوی وەرز وتم بۆ دەڵێن وەرزی زەبوون و بێ کەیفی سەرکزی خۆم دۆزیەوە لە سیهەم گژی کزەبای ئەم ساڵییشدا وتم بۆ خەزان بوو بەنازناوی ڕەمزی پایز ووتیان ئەو بەرگ دڕانە دیاری تۆیە هەر مانگ هەشتەمین ساڵی پایز ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کەلوو سەبارەت: نووسین: بنار خۆر لای تۆ هەمیشە بڵند و ڕاست دەرپەڕیو بوو کەلووی چوارەمی ئاسمان! تاوانی هاوین بوو، هەڵەی فەلەک بوو چەپەوانە و سوڕانەوە‌ی زەوی بوو یان گەلەکۆمە و گفتوگۆ، گردبوونەوەی کۆمەڵە ئەستێرە وێڵەکان بوو لە جەستەمان شێرپەنجە ئاوی سەری هەڵدا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەلایل سەبارەت: نووسین: بنار دووپشکی چنگ چنگی کلک گرێ گڕێی جزوودار بنۆش بادەی ژەهری هەلایل ترس خاڵی لاوازی تۆیە دەترسێیت لە داهاتوو؟ بۆیە لە دڵەڕاوکێن دارای چاوی ڕاوچی شەوان! لەڕۆژدا لەوێ خۆتان دەشارنەوە لە درزی دارەکان چێژ وەردەگرن بۆ هۆنکی شێ خۆتان بۆ شلە ژەهرێکی دەماروی دەپارێزن دوور بن لەئاگر لەبەرزبونەوە. گەرمی دەبێتە تێکچوون و چەمانەوی لەشولارتان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نیشتیمانی دڵم سەبارەت: نووسین: بنر گەر دڵم عیشق جێ بێڵێت دەسبەرداری دەبم وەک هەتیوێک لە کۆڕی ئەنجومەنی چەقۆکێشان دڵم بە گەمەی خوت مەزانە جێی بهێڵە یارییە بۆ منداڵان تۆ نیشتیمانی خۆشەویستم بە یان بچۆ سەر لیستی ژمارەکان دڵی ئالوودەم بەم جۆرە مەبە وەک بردنی ستەمکاران گەندەڵکاران بۆ وڵاتم شیعری: فایز ابوجیش وەڕگێڕانی: شەهلا نوری ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کۆتری فرووزی سەبارەت: نووسین: هێمن کۆتری فرووزی کەناری چەمەن باڵی گرتەوە یاخی لە جێی بەرز ئاخۆ بۆکام لا ئۆغر کردووە بۆ کۆڵانێ تەنگ، یاخود دەریای مەنگ وێڵ و شەیدای کامە داستانە! ونبووی تارمایی ڕەشپۆشی کامە نازەنین کام سوتووی سوتاوی ئەستوون ئامێزە بە چ دارێکا خۆێ هەڵواسیوە لەسەر تەلاری سەرای کام خێو دەنیشێ و سەرخەو دەشکێنێ لەکام ئاوی گڵ ئالودەی غەرقە بئ مایە نییە ئەم باڵگرتنه! شەیدای خورشيدى ئافاقه يان تەرزه تەمەنایەکە کۆترێکی بەستەزمانە لەبازنەی بۆشاییدا گرفتارە و دەخوڵێتەوە ئیدی ئاوێتەی کەنار نیت! ھەڵنانیشی لە ئەم ناوە تادەگاتە لای ئەو لاوە بشی ئەو دارەیش بن سست بێ دیسانەوە، باڵ نەگرێ وەک هەرەسی کێو داڕووخێ هەر دەکەوێ لەم جیهانە خەڵەتاوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەنگی بێدەنگی سەبارەت: نووسین: هێمن هەموو شتێک لە دەوروبەرم شتێکم بیردەخاتەوە خەیاڵەکانم بۆشتێک دەباتەوە ئارەزوم هەیە ئەمجارەیان گۆڕەکەم بەدەست وپەنچەی خۆمدا دازایینی بکەم دەفتەری شیعرەکانم ببن بە کۆشەیەک، لاپەڕەکان دەکەم بە تەنراوەی گڵێمێک و ڕایان دەخەم مردوو شۆرەکان، مەلا دەنگ خۆشکە تێر و مەستی مەی ئەنگوریان بکەم تا زیکرو حەدیسی شیعرەکانم بۆ من و مردووکان، بۆ زیندوکان بڵێنەوە قەبرسانەکان بێ فەرمان شیعر زیندە چاڵ ناکەن قەناس بەدەستەکان فێری کوشتنی بێ سەرپێچی شیعرێک بوونە دارەبەستم بە عەکسی خۆم دەڕازێنمەوە بە زەنگولە زەردی کانزای هەڵۆڵی پڕ لە شيعر بێدەنگی دەهاژێنم تارای پار لەخۆم دەئاڵێنم، گۆڵدانی شیعرم بۆ مارمێلکە و کرمەکان، بۆ بەردەکان بە دیاری دەکەم بەخەڵاتی سپێ و بۆێ بخوورو مێخەک تەرمی خۆم شاد دەکەم موبایلەکەم جێ دەهێڵم با من و شیعرەکان کەس نەماندۆزێتەوە خەۆێکی قوڵ قوڵ دەکەین تا دەنگی بێدنگی بێوەژنکۆشی وشیعرەکانی کپ دەبنەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بووکە بەمبوڵە سەبارەت: نووسین: بنار زوو بوو زور زوو بوو نەمئەزانی دڵت وشکە سۆفیەکە و لەگەڵ گۆڕینی هەردەنکێ لە تەسبیحەکەی دەستت دڵیشت دەگۆڕی زوو بوو ئۆغرت کرد بۆ دەوڵەتی خەون وغوربەت پەنابەریت برد ڕەزی ترێ و شکۆفەی گوڵ و یاسەمەنت وشک کرد زۆر زوو بوو بۆ کەزیەکی ڕووبازی بووکە بەمبوڵەیەک شیعر بهۆنیتەوە! دەیهۆنیتەوە وەکو شیعرچیەک نەوەک شاعیرێک بیهۆنێتەوە من و ئێوارانە بەتەپ و تۆزی چۆڵگەی دڵت وا زوو تەڵخ دەکەیتەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: غوربەت سەبارەت: نووسین: بنار زەمان و دەورێ ھات وەداخەوە ئیشق حەرام وی وە دەم ئاخەوە زنازنا بی لادێکەی سەرچەم وەبان تەپۆڵکە و گرد و شاخەوە لەنتەران لەریان وەقەد دارەوە سەربەستە سەوزەی وە قسناخەوە دڵان دل وەبەرد، ڕووبار وە هاژە کەنیشک و لاوێ وەزام ئاخەوە شەیداو لێرەوار لەناو بێستانێ وەکەیف و سەفا دەم وەزاخەوە گیریان، فەلاقەن بە شەرمی ئشقێ شەو ھەتا بەیان بە قاڵاخەوە خزمێل و ھاوسێل وە مەراقەوە خڕبین لە دەرێ..وەبان شاخەوە مەڕو ماڵات کەوتنە غارەوە. مەرگیان لە پاڵ چەپەچاخەوە دڵسۆز و دڵدار مەستی گرینن زەلیل دەستێکن وە قەڵتاخەوە ناوکی خەرمان چی پێ نەکریا بە وەعز و شەوکەت باڵا باخەوە نە دانا و بیرمەند هەداریان ھەویی بەو بەرزە ھزری لای دەماغەوە قڕەی لادێکە، مات ومەلویل بی.. شێتێ پەیا بی، پاک لە ناخەوە وەسینە ساف و جوان و خاسەوە پێم بێژن قەومێل ئیشقێ ساغەوە گۆناه و خراو نەویی کە هیچ گا بۆ وە پەنتان کرد وەناو باخەوە ئەم دەقە، ئیحاکەی لە درامای غوربەتەوە وەرگیراوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هێدی بە سەبارەت: نووسین: بنار هێدی بە….. سەفەرمەکە ئاواتمان هێشتان لەژێر گرێی جادوو ڕاخراون نە لە ئایین و نە لە زانستدا باون لە دڵەڕاوکێن لە ڕاوەڕاون پێکەوە لە تەک خەونمان داپۆشراون، زیندە بەچاڵ فڕێدراون لەسەر تاوانباری کات بڕێکیان لەژێرخۆڵن ئەنفال کراون ئێمە هێشتان باخی عیشق و خۆشەویستیمان خۆشدەوێت، هیوامان زۆر و باڵندەکان دەنگەشەی ئاهەنگمان بۆ بنێرن، فالانتاین بگێڕین و سەمای مەستانە ببەستن ڕۆژی بەیان شادبکەین و باخچەی دڵان تەڕتەڕ دەکەین هێدی بە… وەک گۆرانی کۆن لەسەردەمی ئەمێستاکە خۆشم دەوێی تۆی کۆتری دەوری حەڕەم دوور لە ئاپۆرا تەنها تەوافی تۆم دەوێ هێدی بە…. تۆ ئۆغر بکەیت شیعر و پەخشان وڕک دەگرن! دەفتەری شیعرم دەشێوێ قەڵەم دەشکێ، فەرهەنگ دەدڕێ وەک کۆرپەڵەیەکی ساوا خۆ دەدوێنن ئۆقرە ناگرن، یەخە بەرنادەن ناسرەون دڵ داگیر دەکەن دێن و دەچەن جێی تۆ دەگرن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دواتر وەرە سەبارەت: نووسین: بنار هێشتان ئامادە نیم دواتر وەرەوە و لەدەرگای دڵی ژەنگاویم کەس ناپەڕێتەوە.. جەستەم لەژێر باری سۆزنەداران ڕاهاتووە هەستی نوێم لە ساتە وەختێکدا ڕۆژی شکاندووە دەمارگیری دڵ تەنگیمە ڕوحم گیرۆدەی بووە من خۆرێکی سوتاوم سێبەری فێنکم لێ داخ بووە دواتر وەرەوە تا دەبارێت بارانی ڕەحمەت خۆێ دەشواتەوە، خۆڵ فێنک دەکات و چەتر بەدەستان شاد دەبنەوە دەنکە باران کۆدەکەنەوە من خێراتر لە ئاساییدا بەدوای خۆمدا ڕادەکەم شەمعی دەستم ئەمشەو پەنجەی شایدمانی ئێشقی لێم سوتاندوە ڕێم لێ گوم کردووە ئەو ناوانەی هەڵمبژاردوون هەمویم لێ ون بووە تاریکە سەڵایە، نایدۆزمەوە وەک گوڵێکی هەتیوو لە سەر پردی سیڕات منیان جێهێشتوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەوداسەر سەبارەت: نووسین: سۆزە وڵاتی کژو و هەوای... خۆش نەغمەی نێژراو لەدەنگتدا جنراوە نوزەی نزا و زار دەمێ بێ بارانی! وشک دەکا فەزای دڵ دەمێک هەڵمی گەرم و تەڕت ئاو لەئاسمان دەبەست بێ زەینی تەرزەت گەڵا و گوڵ دەشکێنێ زار تێدەپەڕێ بەلەز و لەرزەی بای توند زارت لەدڵ هەستی هەزار هژارە هێمای دەرکەوتنت خێرایی هەسارە زارە... گڕ مەگرە زەمانی گڕبوونی دڵ گەرمە گۆڵ مەسوتێنە جەنگەی بەهارە گوم بوو دەرزیلەی زنجیر سوڕەت لە مل یان گەمەی گەردونە لەگەروومە دیارە سەدای تەرقە و قوانەی پارە پرشی گەمەی ئاگرینی نوێ ئەمساڵە دمێ بۆی خۆشت وەنەوشە پەسند تەراوە دەمێک زیخ لە چەمەن ڕەنجاوە، ئاو لەسەقا گیراوە پێموایە شەکرە نەبات تۆراوە دەمێ وون بووە کەند و لەند... شا کە بەتەبایە زەنوێر و زەمەند دەبێن گوڵ لەقەد کێوا کراوە وەسڵی یار سەروەر، غەوارە ئیشتیا بە خەیاڵە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شتێک هەیە سەبارەت: نووسین: سۆزە چ ئاوازێکە بێ نۆتە ڕوو لە دەرگای ژەنگاوی سینە وێرانم دەکا زەمزەمەی سەبام لێ نەوی دەکا بەنەرم و ناسک پەروازە دەدەن لەخۆڕا بە لەرەی ژێی کەمان ڕوحم یاری دەکا لە گوڵاڵە سوورەی دەشتی دڵمدا هەڵاژیان ئاوازی نێرگزی چاومەستی شیعرم شەمزان لەسەر شۆستەی وەهم، بەیانە بە خڕخاشەی دڵم ئاوازی ئاواتەکانم دەکڕۆشن… مینا کتێبی بەرگ جوانە، چاو ڕاکێشە، گورج دەفرۆشا… بەردی ڕۆشەن تەنگی گۆی چەم جەم بکەن گۆزە بشکێنن، ئاو بڕژێنن. دارێ تووم بتەکێنن مەزەی شۆخیم، لالەزارم بۆچ دەوەرێن یادەوەریم بقرتێنن بیرۆكەم ماندوو مەکەن! لەسەر یادەوەرییەکانم ڕامەکشێن شتێک هەیە ماندووم دەکات لایە لایەی خەمکانم نوێ دەکاتەوە بێزارم دەکا لەم هەوار بۆ ئەو هەوار لەم گرد بۆ ئەو چاڵم دەبا شتێک هەیە ئازارم دەدەات شتیک هەیە ++++++++++++++++++++++