شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: نەورۆز سەبارەت: نووسین: سەعید سەدیق - بەریتانیا ئەی نەورۆز هاتی بان دوو چاوانم ‌ئەی یادکەرەوەی جەژنی کوردانم ‌یادت ئەکەم گەرچی یادم کردووی ‌لەهەر شوێنێ بێ گڕم بۆ ناردووی ‌بەهار بەتۆوە خۆشی هێناوە ‌دەشت و دەرگشتی جوان و ڕازاوە ‌بەهیوام ئەم ساڵ گڕت بەتین بێ ‌لەساڵان زیاتر یادت پیرۆز بێ ‌ژیانی یەکسانی و پڕ لەسەربەستی ‌بۆ لەمەو دوابێ بێ خۆپەرستی ‌دەبا ئازادی سەرچۆپی بگرێ ‌ڕێی چەوسانەوە و نەگبەتی بگرێ ‌ئەو ژیانەی هاتوو ڕۆیی و تێپەڕی ‌کولە مەرگی بوو بۆخۆی هەڵوەری ‌گەلێ باخچەی وڵات بێ لق وپۆپکران ‌گەلێ گوڵی جوان تیا هەڵ پڕوکان ‌گەلێ پیر و جوان مناڵی ساوا ‌لەخوێن خەمڵێنران وا بەناڕەوا ‌بۆچی کەس نەبوو لەوە بپرسێ ‌شەرمەزارییە مرۆڤ ئاوای بەسەربێ ‌کواماف و دادپەروەر لەچ شوێنێ؟ ‌کە ئەڵێ هەیە با بۆم بسەلمێنێ! ‌بەڵام داخەکەم بێ خاوەنی یە ‌ئەم جیهانەیە کەس ئاگای لێنیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەڵەبجە سەبارەت: نووسین: سەعید سەدیق - بەریتانیا ئەی هەڵەبجە خوێناوێ یەکەم ئەی شاگوڵ و نێرگزی بەهارەکەم تۆ بوی یەکەم گزنگیی خۆری ئازادی تۆ بوی یەکەم بێشکەی لەدایک بونی مناڵان..مناڵانی وەئاگانەهاتووی خەواڵووی بەرەبەیانی ئەو ڕۆژە مناڵانت چیان لێهات و بۆ کوێ چون؟ ئەی کوا پیاوانی دنیا دیدەت؟ کوانێ لاوانی بەوەفاو ژیرت؟ کواکچۆڵانی ئاشق و سەربەستت؟ ئەی هەڵەبجە تۆ بوی دەنگت نەگەیشتە جیهان..بەو هەموو وێرانیەتەوە..بەو هەموو وەرینەی گەڵای زەردیپایزتەوە..بەوەرینی ئەو هەموو گوڵ و خونچانەتەوە..بەوەرینی هەموو پەڕەی گوڵە ژاکاوەکانتەوە..ئەیهەڵەبجە خۆ تۆ کەشتی تایتانیک نەبوی..تۆ تەقینەوەی پینتاگۆن نەبوی..تۆ لافاوو باو بارانی باشوریئەمریکا هەریکا کاترینا نەبوی..تۆ بومەلەرزەی باشوری ئاسیا پاکستان نەبوی..ئەی هەڵەبجە برینی تۆلەهەموو ئەو برینانە قوڵترو گەورەتر بوو..خوێناوی و دڵبزوێن و کاریگەرتر بوو..لەبەر ئەوە تۆ دەستەخوشک و برای هێرۆ شیماو ناکازاکی و گەلی ڤێتنام بوی. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دایک سەبارەت: بەریتانیا - ١/٤/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق ئەی ئاسمانێ لەجوانی دەریایە لەمیرەبانی تۆی مانگی چواردە وەنەوشە لەو کێو هەردە تۆ خۆری گەرم هێنەر نێرگزی سەردەرهێنەر تۆ ئەستێرەی بریقەداری یا باخچەی گوڵ و گوڵزاری تۆ هەوری پەڵە پەڵە یا زەوی پڕ دوومەڵە دایک ڕووناکی ماڵە ماڵ بێ دایک بەتاڵە گەورەییت بەزمان باسناکرێ ئەگەر درۆبکەم خوا ئەم گرێ سۆزداریەکەت بێ وێنەیە لە پەروەردەیە وێنەت نیە بەهەشت لەژێر پێت دایە ئەی جوانترین مرۆڤ دایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەوین سەبارەت: بەریتانیا/نۆتینگهام - ١٩/٣/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق بەخیاڵ دێیتە بەرچاوم نیگات هێندە نازدارە! هیچ شتێک لەمانگ جوانترنیە لەئاست تۆدا شەرمەزارە؟ ئەوەندە جوانی هەرگیز جوانیت وەسف ناکرێ! لەهەر ئاسمانێکەوە بێی ئەستێرەش ڕێت لێناگرێ؟ بەبینینت چاو نابینێ گوێ نابیستێ زمان لاڵ ئەبێ لێو وشک ئەبێ جەستە سیس ئەبێ دڵ ئەوەستێ هەستەکانت وەک وژەی باو هاژەی ئاون وەک ڕووناکی تیشکی خۆر و گەرمای هەتاون خۆزگە ئەکرا بەئیجازەت تێر لەنیگاتم ئەڕوانی بەڵام ناکرێ ئەبێ هەتا مردن بکەین چاوەڕوانی ئاخ لەم سۆز و ئاشقە بۆچی ئەوەندە بەئازارە؟! ئەیبینم وەک ئازاری بێ سەرپەرشتانی شارە کەمێ لوتفت بێ بەئازار و مەینەتیم بزانە بۆ ئەبێ دیسان ببمە هاوڕێ ی مەی و مەیخانە؟ خۆ ئەم دنیا تێک ناچێ کە تۆ خەندەیە بکەی هیچ لەجوانیشت کەم نابێ بزە و نیگام لێکەی؟ ئێمە مرۆڤین ئەبێ بەئەقڵ و مێشک بیرکەینەوە هەرچی بیر و ڕایە دژی ئەوینە ئەبێ بیسڕینەوە؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ مناڵان سەبارەت: بەریتانیا - ١٤-٤-٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق مناڵە چاو گەشەکان ڕاکەن لای جۆلانەکان یاری کەن وە پێکەوە تا دڵتان ئەکرێتەوە خۆشی وەرگرن لەیاری لەگوڵ و باخچەی شاری ئێوە هەموو هەڵپەڕن بۆ دوا ڕۆژتان ڕاپەڕن دوا ڕۆژ چاوەڕێتانە بەوهێزە و بازوەتانە هەوڵدەن بۆ پێشەوە وڵات ئەگەشێتەوە ئێوە تیر و قەڵغانن تەواو کەری ژیانن ئێوەن مۆم و ڕوناکی دژ ناحەز و ناپاکی گاڵتەوگەپ لای ئێوەیە دڵتان لای یاریەکەیە دەی خۆتان تێر یاریکەن چاوشارکێ وجۆلانە کەن ڕۆژەکە گشت خۆشییە خەیاڵتان لای یارییە ئێوە هەموو مناڵن هێشتا وردیلەوکاڵن نازانن دنیا چ باسە پڕ نشێوو پڕ تاسە کاتێ گەورە بون ئێوە ئەزانن سەختیو کڕێوە گەلێ هەوڵ بەن لەژین هیوادارم خۆش بژین. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ژیان پێچەوانە بۆتەوە سەبارەت: ٢٧/٣/٢٠٢٤ - بەریتانیا/نۆتینگهام - نووسین: سەعید سەدیق ژیان پێچەوانە بۆتەوە هیچ شتێک لەجێگای خۆی نەماوە؟ لەژاپۆن چێشخانەیەک هەیە بەناوی ساکیۆکۆیە هەرکەسێک لەو چێشتخانەیە نان بخوات ئەبێ لێدانیش بخوات ئەمە جۆرێکە لەپێشوازی کردن. ئاو ڕێڕەوی خۆی گۆڕیوە و خۆی نادۆزێتەوە، وەک جاران بەفر نابارێت، مرۆڤەکان یەکتر ناناسنەوە سیقە و متمانەیان لەدەست داوە! ژیان بەئاراستەیەکی خراپا تێ ئەپەڕێت و گەیشتۆتە لوتکە و دائەبەزێت، زەوی کشتوکاڵی ئەبێتە شوێنی نیشتەجێ بوون! دار و درەخت و میوە و سەوزایی جێگایان لێ گۆڕراوە و نازانن لەکوێ بڕوێن و سەردەربێنن؟ ! چۆن گەڵای دار ڕەنگی سەوز دەبێ لەزەویەوە ئەو سەوزایە وەردەگرێت یا لەئاسمان؟ پێ دەچێ لەخۆرەوە وەریگرێت! پایز لەجێگای بەهارە و بەهاریش لەجێگای زستان، ڕۆژەکانی هەفتە هەموویان شوێنیان گۆڕاوە و ناگەڕێنەوە شوێنی جاران، هەینی و شەمەو یەکشەمە بۆ پشوو دانرابوون ئێستا ڕۆژەکانی تر جێگایان گرتونەتەوە و ئەو ڕۆژانە کراون بەپشوو، مانگەکان وەک جاران بەدوای یەکا نایەن، ساڵەکانیش وەک جاران دوور و درێژ نین، کاتژمێرەکانیش لەسەر میلەکانی خۆیان هەڵوێستە ئەکەن سانیا و ژمێریارەکانیان وونکردوە، خواردنەکان تامەکانیان لەدەستداوە و شیرنیەکان تاڵن ترشەکان تفتن بێ تامەکان شیرن و مزر و مێخۆشن! هەژارەکان دەوڵەمەندن لەدڵا بەڵام سەرمایەدار و دەوڵەمەندەکان لە گیرفانا، خێزانەکان لەگەڵ یەکا هەڵناکەن باوک و کوڕ ناکۆکن خوشک و برا ئەڵێی خەسوو بوکن نێوان ژن و مێر شەڕە دەنوکە خۆشەویستی و ڕێز و ویژدان سەری خۆیان هەڵگرتوە، نزیک بونەوە و دۆستایەتی و هاوڕێیەتی و خزمایەتی باریانکردووە! یاسا و ڕێسا تێکشکاوە سەرکردە و لێپرسراو دەوری مناڵی شیرەخۆرە ئەبینن و گڕوگاڵ ئەکەن، چیرۆک و سەرگوزشتە و قسەی ڕاست و خۆش وون بوون، زەوی خەسڵەتی خۆی لە دەستداوە. ئاسمان ڕەنگی شینی بۆتە قاوەیەکی زەرد باو، کەون خەریکە سەر نگوم ئەبێ! زەوی جێگای ژیان و پشووی تیانەماوە ئەبێ بگەڕێین بۆ ئەستێرەیەکی تر بۆ ژیان. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ پشیلەکەمان سەبارەت: بەریتانیا / نۆتینگهام - ٢٤/٣/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق ئەی پشەی ڕەش و سپی جوان و نەرم و بەهەستی وورد و لاواز و بچکۆلە ناومان لێناویت لوولە تۆ بۆ ئێمە خەم ڕەوێنی خۆشی و شادی ئەهێنی بەیانیان زوو هەڵەستی خێرا دێیتە بەردەستی بەمیاو میاو لە سەرخۆ تۆ دێی منیش بۆ لای تۆ ئەزانم دیارە برسیتە هێواش زیتەڵە چیتە؟ باخواردنەکەت بۆ بێنم وەک مەڕ ئەتڕەوەڵێنم کە خواردنەکە تەواو بوو حەزەکەی بچیتە دەر زوو دێیتە لای دەرگاکە بە پەلە منیش ئەڵێم فەرمو بڕۆلولە بۆ خۆت هەر گاڵتە و گەپکە لە جادە و کۆڵان یاری بکە کاتێک دێت بۆ ماڵ میوان تۆ دەڕۆیتە دەر بۆ کۆڵان دوای میوان بانگت ئەکەم وەرە ماڵەوە ئەی پشەکەم چەنێ تۆ لێمان دوور بووی لە گەڕان و سووڕان بووی کاتێ کە بێیتەوە بۆ ماڵ لەترسی دڕندە و گەماڵ ئینجا وەختی خواردنە بۆت دێنم ماسی و تونە دڵمان بەتۆوە زۆر خۆشە ئەی بچکۆلەی چاوشوشە جار جارەش تووڕە ئەبی بەگاز پەنجەمان ئەگری بە گاڵتەوە ئەیکرۆژی ئەزانم شێت نی ژیری خۆشە پشیلە لەماڵا لەجێی تەیر و گەماڵا بۆ کات بەسەر بردنە هەم بۆ بەخێو کردنە هەم لەڕووی مرۆڤایەتی کەهەسکەی ئاژەڵ دۆستی. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گوندەکەم بەرگورد سەبارەت: بەریتانیا - ٤/١٠/٢٠٢٢ - نووسین: سەعید سەدیق گوندەکەم بەرگورد گەلێ ڕەنگینە یەکەمین گوندە لەم سەرزەمینە لە ناو یەکا خزم و کەس و کار هاوکاری یەکن لەلادێ و لەشار خەڵکانی چاکن زۆر خزم دۆستن دڵساف ومەردن زۆر بەهەڵوێستن قەدری غەریبە و میوان لەلایان هەرچی ببەخشن نایابەخەیاڵیان؟ ئەم گوندە لە ساڵی ٧٩دا ڕاگوێزرا لەگەڵ گوندەکانیتر بۆ ئۆردوگابرا ساڵی٨٠جەنگی عێراق ئێران ڕویدا دێکان تێکڕا هەمووی وێران کرا ساڵی ٨٨ ئەو جەنگە تەواو بوو زۆرلەپاشماوەی جەنگ جێمابوو لەتەقەمەنی تۆپ لەمیم و ئەڵغام زۆر کەس تیاچون و بونە کەمئەنام بەداخەوە لەدێکان ئەمە ڕویداوە میللەتی ئێمە وای بەسەرهێنراوە بابێینە سەر دێ بزانین چی هەیە؟ بەچی بەناو بانگە چ شتێکی لێیە؟ بەرووبومی خۆماڵی ئا ئەمانەیە خۆش و بەتامن لە زەتیان تیایە بەرووبومەکەی منێشتە قەزوانە هەم بۆ خواردنەو هەم بۆدەرمانە ترێ و مێوژەکەی لەگەڵ دۆشاوا باسوق و هەنگوین بەشانە و ڕاوا ترش و سماقی زۆر بەناوبانگ بوو جێگای سەرنجی کڕیارانی شاربوو هەرمێ و چەقالە لەگەڵ کێویلە هەنجیرو قۆخ و چوالەو بەرسیلە ئەمانە هەبوون لەزۆر و لەکەم بابزانین چیتر هەبوو لەدێکەم کەنگر و لوشە و کارد و کوڕادە ئەمانە تایبەتن خواردنی کوردە ڕێواسی خۆش و بەتام و مزرە بۆنیان زۆرخۆشبو باڕێزە و جاترە کارگیشی هەبوو بە باران یا هەورا زەوی هەڵ ئەتۆقی بەوێنەی کەپرا گۆیژ و بەڵالوک بەرهەمی سروشتی بۆ هەموو کەس بوو تێکڕا بە گشتی مازوو جەوتوو بەڕوو ئەمانەی لێیە کەمێ قەیسی توو هەناریشی لێیە بەرهەمی تریشی هەبوو لەگژ وگیا بەڵام ئێستا بەخەیاڵ و بەبیرما نایا ئەمە بوو باسی گوندەکەی بەرگورد کاتێ بەسوود بوو بۆ شۆڕشی کورد من بەلاشە لێرەم بەدڵ وام لەوێ با ئێرەش خۆش بێ هەر ئەوێم ئەوێ دڵیشم پێی خۆشە زۆرم خۆش ئەوێ هیچ کاتێ بێ ئەوێ دڵم ناسرەوێ ئەزانن بۆچی گۆڕی دایکمی لێیە؟! تا مردن لەبیرم ناچێ دڵم لەوێیە تێبینی: ئەم هۆنراوەیەم کاتی خۆی ساڵی ٢٠٢٢ لە پەیجی گوندی بەرگورددا بڵاو کردەوە دەنگدانەوەیەکی باشی هەبوو، بە پێویستم زانی ئێستاش لە فەیس بوکی خۆم بەکەمێ دەستکاریەوە بڵاوی بکەمەوە هیوادارم جێگەی ڕەزامەندیتان بێت. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەنفال سەبارەت: بەریتانیا - ١٤-٤-٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق پێم بڵێن چ نەتەوەیەک ئاوای لێکراوە وەک کورد بەئاسن و ئاگر سوتێنراوە هەرگیز لاشەی مرۆڤ بەسەگ خوراوە یا پاکیزەی جوان و هەرزەکار فرۆشراوە ئەی لادێ و گوندی وڵاتان خاپورکراوە مەڕ و ماڵاتی بەتالان براوە و سەربڕاوە ئەی ئەزانن گیاندار و باڵندە تیا قڕ کراوە هێلکە و بەچکەیان لە هێلانەیا جێماوە ئەی ئەزان دارو درەخت تێکڕا سوتێنراوە سەرچاوەی ئاوو کانیەکانێش وشککراوە ژینگەی وڵاتیش بۆنیکردووە و پیسکراوە ئاسمانیش وەک جاران نەماوە و گۆڕاوە هەموو ئەو کارانە کێ بووە ئەو بەدناوە؟ ئەوە لەلایەن ڕژێمێکی دڕندە بووە و کراوە ئەوە حزبی بەعس بوو کە گۆڕبەگۆڕ کراوە لە دنیادا دەنگی داوە و ناویشی زڕاوە کرا بە پەندی زەمانە و لێک هەڵوەشاوە بابڕوا ئیتر هەرگیزجارێکی تر نەیبینینەوە ئەو زامو و برینانە تا ئەبەد بیر ناچنەوە داخەکەم میللەتی ئێمە ئەنفال کراوە بەپێی ئایەتێکی قورئان ئاوای لێکراوە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تامەزرۆی بینین سەبارەت: بەریتانیا - ١٨/٤/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق دەمێکە چاوەڕوانم بۆ بینینی دیدارت بۆ بەژن و باڵاو دوو چاوی پڕ خوومارت زۆر دەمێکە بیری تاسەی دووری تۆ دەکەم تۆ بڵێی پێت بگەم ئەو ئاواتەم ژێر گڵ نەخەم زۆر ئەترسم پێت بگەم و بێزارت بکەم لەشەرمەزارییە بەعارەق هەموو جلەکانم تەڕبکەم ئەترسم وام لێبێ نە تۆ نە خۆم نە ناسمەوە هەر چی مۆڕاڵی جوانیە بەجارێ بیانسڕمەوە؟ ئەشترسم بڕۆی جارێکی تر بۆ لام نەگەڕێیتەوە هەتا ماوم بەدواتا بگەڕێم نەت دۆزمەوە ئەقڵ بە دڵ ئەڵێ نەکەی بڕۆ لاچۆ شێتە هزر و مێشک یەک ئەگرن ئەم دوو ئاوێتە بۆ ڕێگری کردن لەم ئاڵوگۆڕیە و ناکۆکیە چاو فەرمان ئەکا بۆ هێنانەوەی ئەم سۆزیە ئینجا کوڵم و دەم و لێو ئاوا ئەتاسێن بەلارو لەنجە نەرم بۆ لای یەکتر دێن تاسەی دووری و جودایی ئەڕەوێننەوە هەرچی دڵ خۆشیە ئەیگەشێننەوە؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چاو سەبارەت: بەریتانیا - ٢٤/٤/٢٠٢٤ - کاتژمێر ٤: ٢٤ دوا نیوەڕۆ نوسراوە - نووسین: سەعید سەدیق چاو هێندە جوانە پێناسە ناکرێ ئەوەنەش گرنگە بەدەم باسناکرێ زۆریش ناسکە هیچ بەرگە ناگرێ؟ ئاگاداری بە پەڵە و تۆز نەگرێ ****************************** چاو لای مرۆڤ زۆر خۆشەویستە گەلێ بە سودە و گەلێک پێویستە بۆت دێنێتە دی هەر چی مەبەستە؟ ئەوەی چاو ئەیکا ناکرێ بەو دەستە ****************************** چاوەکان ڕەنگ و شێوەیان زۆرە ڕەش قاوەیی هەشە وەک خۆرە شین سەوز و کاڵ ئەم سێ جۆرە تێر لێیان بڕوانە جار جار بە نۆرە ***************************** هەموو دیمەنێک دەهێننە بەردەم لەخۆشی ناخۆشی لە ئازار و خەم کە لێی بڕوانی ورد ورد و کەم کەم بەهۆی چاوانمەوە ئەزانم کە هەم ****************************** ئەوە زۆر گرنگە دوو چاوت هەیە ئەوەی بەچاو ئەیبنی لەدڵداهەیە چاو بڕیار ئەدا هزرو بیر ئەڵێن وایە بەڵام ڕوح و گیان لێی بێ ئاگایە ****************************** ئەو چاوانەی هەن بەوێنەی هەوێن سەرنج ڕاکێشن و دڵ بۆی ئەلاوێن بزەیان بۆ بکەیت ئاوا بۆ لات دێن وەک پەڕەی گوڵن وا پاکو خاوێن ****************************** لەم دنیا چی ڕووبدا و ڕوویداوە؟ جوان وێنا ئەکرێ لە ڕێگای چاوە چاو حوکم ئەکا کە سەلمێنراوە هەرچی ناحەزە ئەی خاتە لاوە؟ ****************************** بەڵام داخەکەم زۆرکەس بێ چاوە چاوێ یا هەر دوانی لەدەستداوە دڵگرانم کە خۆشی ژیانی نەماوە لەڕێی قەدەر و کردار ئەمە ڕویاوە ****************************** بەهیوام هەرگیز چاو ئازار نەدرێ پەردەی بۆ بکرێ جوان بپارێز رێ خزمەتی بکەی تاک و لێڵ نەکرێ با گەش و جوان بێ مەیەڵە بمرێ. ****************************** ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵ سەبارەت: بەریتانیا - ٢٧/٤/٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق دڵ بۆ خۆی دڵە هەر وەک شوشەیە ئەوەندە ناسکە دەڵێ ی پەشمەیە! *** *** *** *** *** دڵ شێوە و شکڵی گەلێ جوانە خاوەن سۆزیشە هەم میهرەبانە *** *** *** *** *** دڵ هەیە توندە هەشە ئارامە هەیانە ڕەقە پێت ئەکا گەمە *** *** *** *** *** هەیانە نەرمە و سۆز و میهرەبان بەزۆری ئەمانە هەیە لە لای ژنان *** *** *** *** *** چاکی دڵ هەرگیز بەزمان ناوترێ مرۆڤ کە دڵی نەبێ ئەبێ چی لێبێ؟ *** *** *** *** *** هەسەکەم ئەبێتە دڕندە و وەحشی هەموو شتێ ئەکا کاری ناڕەواو ناشی *** *** *** *** *** دڵ بۆ خۆی گۆشتە هەم خوێنە مەرهەمی زام و هەم دەرد و برینە *** *** *** *** *** ئای دڵە هارە هۆ دڵە شێتە! تۆ ڕاڕا مەبە پێمبدە ئەو نێتە *** ***. *** *** *** بەدەست چیەوە وا گیرت خواردوە؟ وا بزانم ئاشقە کە هۆشتی بردووە *** *** *** *** *** تۆ هاوسۆزی خۆت گەلێ خۆشەوێ مەحاڵە بێ ئەو سایەت بسرەوێ *** *** *** *** *** دڵ خۆی هەمیشە تک تک لێ ئەدا بەقسەی خۆی نەبێ بەهی کەس ناکا *** *** *** *** *** خەڵک ئەپرسن بۆچی دڵ تەنگە؟ چۆن خۆ ڕائەگرێ لەو جێگا تەنگە؟ *** *** *** *** *** دڵ حاکمی سینگە وا داندراوە لەوێ دەربێنرێ وەفای نەماوە *** *** *** *** *** دڵ لە کاتی سۆزداری ڕوح ئەلاوێنێ چخۆشی و شادیە بۆ لای ئەهێنێ؟ *** *** *** *** *** کاتی ناخۆشیش مات و مەلولە هەر وەک کەسێکی بێ پارە و پولە *** *** *** *** *** ئەی دڵ هاوارە کەس مەڕەنجێنە ئەم ژیانە خۆشەی لێ مەشێوێنە. *** *** *** *** *** ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گوڵ سەبارەت: بەریتانیا - ٢٩/٤/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق هیچ شتێ هەیە لە گوڵ جوان تر بێ؟ ئاوا بۆنی خۆش و ئاواش ناسک بێ *** *** *** *** بێ گومان نیە و هەرگیز نایبینی گەر یەک ساڵی تر بکەوێ شوێنی *** *** ***. *** گوڵ لەگەڵ دڵا ئاوێتەی یەکن لە سۆزو جوانیشا هاوتای یەکن *** *** *** *** گوڵ بە هەموو ڕەنگەکانیەوە ڕازاوەیە ماڵ و دەر و دەشت بەوان گەشاوەیە *** ***. ***. *** ڕەنگی زەرد و سپی لەگەڵ ڕەنگی سوور بۆنیان زۆر خۆش دێت لە نزیک و دوور *** *** *** *** ڕەنگی مۆر و پەمەیی بەتۆخ و بەکاڵ ئەمە بەی بەیارو سەر بخاتە ژێر باڵ ***. *** ***. *** ڕەنگی نێرگزی لەگەڵ سپی شیری ئەمانە پێویستە ببرێن بۆ دیاری *** *** *** *** ڕەنگی تریش زۆرە بەزمان ناژمێرێ ساڵ بە ساڵ گوڵی تازە ئەڕوێنرێ ***. *** *** *** گوڵ وا باوە کە ببرێ بۆ دیاری بۆ لای نەخۆش لەلادێ و شاری *** *** *** *** ئەشبرێ بۆ پرسە و سەر قەبران دەستوورێ جوانە باوە لە جیهان *** *** *** *** یا بۆ بوک و زاوا لە کاتی ئاهەنگ زیاترگوڵ ئەبرێ بۆ شۆخ و شەنگ *** *** *** *** ئاشق و ئەوینان گوڵ ئەیەن بەیەک گوڵ دیاریە جوانە لەبری هەر شتێک ***. *** *** *** دڵداران بە گوڵ یەک ئەلاوێنن بە ڕەونەقی جوان خۆیان ئەنوێنن *** *** *** *** گوڵ ڕوح و هەوێنی ئاشقانە گوڵ بێ ئاشقان کوێی جوانە؟ *** *** ***. *** بۆیە ئەڵێم گوڵ لەجوانیە بێ وێنەیە هەرکەسێ بۆنی گوڵێ نەکا دێوانەیە *** *** *** *** دە با هەمومان بە گوڵ ئاشنا بین لەسەر جوانی و بۆنەکەی هاوڕابین. *** *** *** *** ++++++++++++++++++++++ سەرناو: زەوی سەبارەت: بەریتانیا - ٣/٥/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق زەوی هێلانەی مرۆڤکانە هەروەک چۆن دارەکان هێلانەی باڵندەکانە؟ هەروەها زەوی جۆلانەی مرۆڤکانە هەروەک چۆن بێشکە خەوگەی مناڵانە؟ زەوی ژینگەی مرۆڤەکانە زەریا پەناگەی نەهەنگ و قرشەکانە دەریاش مۆڵگەی ماسی یەکانە کەون خولگەی هەسارەکانە ئاسمانیش پانتایی ئەستێرە و ڕێڕەوی فڕۆکەکانە ئەگەر بێت و ڕۆژێ ئەم هێلانەیەمان لێ تێکچێ؟ بۆ کوێ بچین ڕوو لە کوێ بکەین؟ ! هەر گیز دڵ ئۆقرە ناگرێ مەگەر ڕوو لە دەریا بکەین یا بە ئاسمانا هەڵگەڕێین، یا بە چوار دەوری خۆمانا بسوڕێین هیچ شوێنێ شک نابەین بۆی بڕۆین ئەی چیبکەین؟ ! هاوار بۆ کەشکەلانی فەلەک بکەین هەسەکەم مەحاڵە دەنگیشمان بگاتە ئەوێ، هاوار بۆ ئاسمان کەین ئەویش گوێمان بۆ ناگرێ، هاوار بۆ بەفر و باو باران یا بۆ هەورە تریشقە بکەین ئەترسم بەگرمەکەی گوێمان کەڕکرێ، ئەی هاوار بۆ لافاو کەین بمانبات و بمان خنکێنێ یا ماڵمان وێرانکاتو بیروخێنێ و لەگەڵ خۆیا بەرێ، هاوار بۆ پەلکە زێڕینە بکەین کەهەموو ڕەنگەکانی تیایە و ئاشتی دێنێ ئەو دیمەنێ جوانی هەیە بەڵام بڕواناکەم ئەوەی لەدەستبێ و پێی بکرێ، ئەی هاوار بۆ چی و کێ بەرین؟ ! بۆ کێوەکان یا دەشتایی و دارستانەکان لەوێش ئەترسم لەلایەن دڕندە و وەحشێکان جێمان پێ لەق کرێ و لاشەمان بخورێ! کوێی ترماوە پەنای بۆ بەرین؟ ئاه بیرم هاتەوە شاخ و بنکەندڕ و ئەشکەوتەکان نانا نەکەی ئەوێش مەترسیە لەبەر مارو مێروو دوپشکو هەزار پێکان! ئەوەی کە ماوە پەنای بۆ بەرین گێڵگە بە پیت و بەرەکەتو و کشتوکاڵیەکانە! ئەبێ بگەڕێینەوە سەر ژیانی شەکەتی لادێکان بۆ بەخێو کردنی مەڕو ماڵات کەرو بارو گاکان بۆ دیزە و دەرخۆنە و گۆزەکان بۆ باوەڵی کۆن و کەنۆکان! لەکوێوە بۆ کوێ برەومان بەژیاندا؟ تا زەویمان وێران نەکرد کۆڵمان نەدا. تێبینی// ئەم زەنگ و پەیامە شیعریەم بۆ هەموو دەسەڵادارو فەرمانڕەواو کاربەدەستانی جیهانە بەناتۆ و نەتەوە یەکگرتۆکانیشەوەکە ئاگادار بن لەوە زیاتر ژینگەی ئەم زەویەمان نەشێوێنن و کارەساتی وێرانکەرو دڵتەزێن دروست نەکەن و بهێڵن مرۆڤەکان بەئاسودەیی تیا بژین و بحەوێنەوە هەڵەبجەو هێرۆشیمام لەوێنەکانا بەنموونە هێناونەتەوە چیان لێکراوە؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کچانی لادێ سەبارەت: بەریتانیا - ٧/٥/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق »»»»» جوانن کچانی لادێ هەر ئەڵێی تۆپە گوڵن وریا و بەدەست و بردن بۆیە وا لەناو دڵن بە ناز و شەرمنن هیچ لەدڵیان ناگرن؟ لە کارو فەرمان ئازان ئاوا کێو هەڵ ئەدڕن ««««« بەیانیان زوو هەڵەستی بەرچاییان حازرە لەناو خانو لە باخا یاخوود لەژێر چادرە بەرچایمان بۆ دێنن هێلکە کەرە پەنیرە هەنگوینە ماستە لۆرکە قەیماخە شیرە »»»»» دوای نانی بەیانی زۆریان خەریک مناڵن هەندێکیان ناوماڵو جێگای ئاژەڵ ئەماڵن دوای خاوێن کردنەوە ئەوان ماڵ جێدێڵن ئەڕۆن بۆ دەر و دەشت گژ و گیا ئەهێنن ««««« لەبەرو بومی بەهارە کەنگروو کاردوو کوڕادە و ڕێواس و قەزوان هەم توو خەرتەلە لوشە و لەگەڵ گیابرژوو لەگەڵ جاترە و نێرگزو گوڵە بەیبوو »»»»» ئەمانە و زیاتریش دێنن لەهەردو کێوان کاتێ خۆش بەسەر ئەبەن کچان و کوڕان دوای ئیش و گاڵتە و گەپ و سەیران بەرە و ماڵ دێنەوە پێش مەلا بانگدان ««««« مەڕو ماڵات ئەدۆشن و نانیش ئەکەن خزمەتێ زۆر بەغەریبە و میوان ئەکەن کاری کشتوکاڵ و باخداریش ئەکەن لەکارو چالاکی ترا هیچ درێغی ناکەن؟ »»».»» ئەمانەیان لە هەگبەیایە کیژی لادێ ئازایی و ناز لەنجەو لاریان لێ دێ بۆ وان جیاوازی نیە نە شار نە لادێ هەر شوێنێ بێ هەڵەکەن لەوێ ««««« ئەمەی باسم کرد کچانی لادێ بوو ناویان تۆمار کرا ئەوان لە مێژوو هەرچی کاری مرۆڤانەیە لای وانبوو؟ جێگای شانازی کەس و کاریان بوو »»»»» تێبینی // واتای وشە نەزانراوەکان خەرتەلە: جۆرە گیایەکە ئەخورێ گیابرژوو: گیا برژۆکە ئەویش جۆرە گیایەکی ترە ئەخورێ گوڵە بەیبوو: گوڵە بەیبوون ++++++++++++++++++++++ سەرناو: زمان سەبارەت: بەریتانیا - ١٠/٥/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق هەموو نەتەوەکان بەزمان ناسراون گەر زمان و وێژە نەبێ سیما سڕاون زمانی هەر نەتەوەیەک زمانی دایکە شیرن و پاراوە وریابە لەبیری مەکە لەم جیهانەدا ٦٠٠٠ بۆ ٧٥٠٠ زمان هەیە هەموویان بەردەوامن تا ئەم سەدەیە لەگەڵ ئەوەیە کە هیچیان لەیەک ناچن؟ بەڵام وا خەریکە هەندێکیان لەناو ئەچن نەتەوەکان بەزمان ناوبانگیان هەیە کە وێژە و زمان نەبێ هیچ مانایان نیە؟ زمان ئەدەب وێژە ڕاگەیاندن و میدیا سەرچۆپی پێشکەوتنە لەهەموو دنیا هەر نەتەوەیەک بەمانە بەناو بانگە بێ ئەمانە ڕۆشنبیریان شەوەزەنگە بەڵام داخەکەم زمانەکەی ئێمە هەرچەنە کۆنە پێی کراوە گەمە؟ زمانێکی دەوڵەمەندو پاراوو پێشکەوتوو لەلایان دوژمنانی کورد پەکیان خستبوو ئەوەش لەلایەن( ع ف ت)وامان لێکراوە لە قوتابخانە و خوێندنا ڕێگریمان لێکراوە ئەوە شەرمەزاریە بۆ ئەو سێ لایەنە گەر بڕوام پێناکەی بڕۆ مێژوو بخوێنە ئەو کات ئەزانی کورد چەن داماوو بووە؟ بەدەست دوژمنانی چۆن گیری خواردوە؟ لە قسە کردن و نوسین ڕێگریمان کرا خاک و ئاویشمان لە گەڵیا داگیر کرا ئەنفال زیندان کراین و کیمیامان لێدرا کوژراین و لێدراین گوندمان وێران کرا کوردە وشیاربە بۆ لەمە و دوات بێ یەکگرتوو هاو زمان پشتو پەنات بێ بەرنامەت هەبێ بۆ ئێستا و داهاتوو ئاوڕێ بەرەوە لە مێژووی ڕابوردوو مێژووی کۆن و ڕابوردوت تاڵو تفت بوو ئەوەی ڕۆی ڕۆیی تازە لەدەستت چوو! بۆ لەمە و دوات بێت بزانە چی ئەکەی؟ قەت بڕوا بەڕێوی و حوشتر و قەل نەکەی. تێبینی// ڕۆژی ٥/١٥ ی هەموو ساڵێک ڕۆژی زمانی کوردیە پیرۆز بێت لەکوردان. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دوو شار لەدڵا سەبارەت: بەریتانیا - ١٨/٥/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق نۆتینگهام ئەی شاری شاران لەدڵی منای لەجوانی یە ناتگۆڕمەوە بەهەموو شاران لەوەتی ئاوارەم مەنزڵم ئەم شارەیە لێرە بەسەرم برد نیوەی ژیان نیوەکەی تری ژیانم سلێمانی یە شاری ڕۆشنبیریە و دێرینە کانێسکان زۆر دڵم پێ ی خۆشە لەناو دڵمایە هەرگیز لەیادم ناچێ لەوێ بوم سەرەتای ژیان دروشمی نۆتینگهام تیر و کەوانەکەیە قەڵای ڕۆبن هود گەشتیارانی دێن لەجهان قەڵاو ئەشکەوتە دێرینەکەی لەوێنەی نیە مێژوەکەی کۆن و دێرینە ناسراوە بەوان وڵتون پارک و مێداوسەکەی سودێ زۆریان هەیە میهرەبانی خەڵکەکەی زەردە خەنە و پێکەنینیان سلێمانی بەشاری جوانەوە ڕەونەقی هەیە خۆشە سەرچنارو بەختیاری کۆنە جولەکان سلێمانی ئەشکەوتی هەزار مێردی هەیە لەهەموو لایە خەڵک ڕووی تێ ئەکا بۆ زانینی ژیان سلێمانی بەکانێسکان و مەڵکەنی ناوبانگی هەیە جادەی سەهۆڵەکەشی خۆشە بۆ پیاسەی ئێواران سلێمانی بەچەن شتێ ناسراوە و بەهای هەیە؟ ڕۆشنبیری ڕێزی زۆر ئەگرن لە غەریبە و میوان خەڵکەکەی باشن خواردنی خۆشی لێیە شوێنی سەیران ئاحماوا دوکان لەگەڵ هەورامان نۆتینگهامیش خەڵکی زۆر باشیان هەیە ڕێزی غەریبەو پەنابەر ئەگرن هەم خزمەت پێیان دیمەنی جوانە و ئاوو هەوایەکی پاکی هەیە گەڕەک و سیستەمی هاتوچۆی دێتە ناو دڵان نۆتینگهام خاوەن ڕۆبن هودە و فلمیشی هەیە پارەی لەدەوڵەمەندەکان وەرەگرت بۆ هەژارەکان سلێمانیش خولە پیزەی بوو چەن فیلمی هەیە؟ ئەویش لەپێناو ڕەشو ڕوت خۆی کرد بەقوربان لەدەسەڵات قاچاخ بوو لەم لا بۆ ئەو لایە زۆر ئازا و قارەمان بوو بەداخەوە ڕۆی لەژیان ناوی خولە پیزە و ڕۆبن هود ئەمێنن تا هەتایە دوو پیاوی ئازاو ناودار بوون لەسەردەمی خۆیان ئەوەی ئەوان کردیان باسناکرێت و کۆتایی نایە بۆ نەتەوەکەیان کرد لەمێژوو دیارە نەچووە بەزایە؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شارباژێڕەکەم سەبارەت: بەریتانیا - ٢٢/٥/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق لە ئەزمڕ بەو لاوە شارباژێڕە جوان و ڕازاوە و گوڵ بژێرە هەمووی لێژ و نشێوو تەختە شارباژێڕی تەخت و سەختە هەر ئاوەدان بێ گوندوو دێهاتی خەڵکی شیرینە وەک نقڵو نەباتی خانەدانن و زۆر میوان دۆستن لەکردارو ڕەفتاریشا بەهەڵوێستن باسی چاکی ئەوان بەزمان ناوترێ جوارمێری و پیاوەتیان لێ ئەبارێ لەهەر شوێنێکی شارباژێر لێت بقەومێ مەحالە بۆ هیچ شتێ پەکت بکەوێ؟ یا لەهەر شوێنێکی شارباژێڕ لێت بقەومایە مەحاڵ بوو بۆ هیچ شتێ پەکت بکەوتایە؟ نمونەش زۆرە کە پێویسکا ناویان بێنم وا لە خوارەوە ناوی هەندێکیان دێنم؟ حاجی ساڵحی بەرگورد یەکەم پیاوو بوو شۆڕش و کوردایەتی لەفکرو خەیاڵ بوو لەڕێی ئەوەوە مام جەلال ڕێی بۆ ئاسانکرابوو لەئێرانەوە کەهاتەوە بەئاوا سیم ڕایەڵکرابوو لەڕێگەی ئەو لەئاوی بەرگورد پەڕیوەتەوە پێشوازی و میوانداری بێ وێنەی لێکراوە دوایی بەڕێزەوە بەرەو سلێمانی بەڕێکراوە حاجی سەلیم و ساڵح لەقامیشو گەڵالە خانەوادەن و نان بدەن ئەو دوو بنەماڵە بۆ شۆڕش و کوردایەتی زۆر تێکۆشاون تا ئێستاش بەردەوامن هیچ نەگۆڕاون؟ سەلمە سەعید مەلاک خێزانی مام برایم کەسایەتی سەفرە و شینکایەتیم زۆری تریش هەن بەوێنەی ئەوان خاوەن دیوەخان و پیاوی ناو پیاوان ئەوان لە کۆنەوە هەر نان بدە بوون خانە خوێی غەریبە و ڕێبواران بوون نموونەی تریش هەبوون لەناوچەکانیتر بۆ لێقەوماوو هەژاران خۆیان کرد بەپر بۆ شۆڕش و کوردایەتیش هەوڵێ زۆر دراوە چەندەها شەهیدو قوربانیەکی زۆریش دراوە؟ هەمیشە شارباژێر جێگای شۆرش بووە مۆڵگەو حەشارگەی پێشمەرگەو فیداکارانبوە یەکێ لەوانە مەجیدی حاجی عەلی شانەخسێ بەکری حاجی خاڵدی لەسەفرە ئەکرێ ناوی بێ مام عەلی ماوەتی و مراد ژاژڵەیی ئەم دوانە ئازاو قارەمانانە بوونەتە قوربانی ئەم کوردستانە عەبدولڕەحمان سیتەکی و هاوڕێکانی لەگەڵ محەمەد حاجی سەعید چوارتایی ئەمانە ئازاو بەجەرگ بوون وەک پڵنگ و شێر بەتایبەت محەمەد سەعید چوارتایی هەڵۆی شارباژێر زۆریتریش بوون و هەن وێنەی ئەم جوارمێرانە شەهید بوون و بونەتە قوربانی ئەم کوردستانە نەمرن ڕوحیان شاد و ئاسودە و ئارام بێ بۆ کورد و کوردستان بووە بەزایە ناچێ نەیان ئەزانی دوای خۆیان دنیا چیلێدێ! ڕۆژگار بە کوێ ئەگاو؟ چی بەسەردێ؟ ئێستاش بەتەواوی ڕزگارمان نەبووە بارو زروفمان لە جاران باشتر نەبووە ئەبینی چۆن ناحەزو دوژمنان ناهێڵن؟ بەتۆپ و تانک و درۆن زەویمان ئەکێڵن بۆردوومانمان ئەکەن خەڵکمان ئەکوژن زەوی و زار خاک و باخ و ماڵمان ئەبێژن هیوا بخوازن شارباژێڕەکەمان بپارێز رێ ئیتر لەمەدوا ڕێنەدرێ بۆردومان بکرێ شارباژێر هەر لە کۆنەوە ناوبانگی هەیە وا بەردەوامە زیاتریش تا ئەم سەدەیە لەناو خۆو دەرەوە بێگومان ناوی دەرکردووە ناوبانگی ڕۆشتوە و بۆ شوێنی کەش چووە تەنانەت لەهەندەران باسی وان ئەکرێ باسی چاکی و پیاوەتی و جوارمێریان ئەکرێ پێویست بوو زیاتر لەسەری بدوێم بەناوچە و شوێن و گوندەکانیا بێم بەڵام با ئەمە بمێنێ بۆ لەمەو دوا بێ ئەوەش ئەکەینە هۆنراوە تەمەن باقیبێ ئەوانەی کۆچیان کرد ڕوحیان شادبێ ئەوانەی کەماوون تەمەنیان درێژ بێ هەر ئاوەدان بێ شارباژێڕی ڕەنگین با هەر وەک جارانبین بەبرایانە بژین ئەمە بوو باسی شارباژێری جوان تا باسی بکەی کەمە چاکەو پیاوەتیان بە هیوام شارباژێڕ هەر گەشاوە بێ شوێنی باو باپیرانمانە با لەیاد نەچێ. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من سەبارەت: بریتانیا - ٢٨/٥/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق من هاوڕێ یەکم هەیە لەکوێ بم ئەویش لەوێیە؟ فریشتە نیە و جوان ترە پەری نیە شوخ و شەنگ ترە ڕوح نیە و سۆزدار ترە دڵ نیە و بەبەزەیی ترە ئاسمانی شین نیە کاڵ ترە ئەستێرە نیە درەوشاوە ترە خۆر نیە و بریقەدار ترە با نیە و بە هێز ترە باران نیە بەلێزمە ترە بەفر نیە و سپی ترە ئاو نیە و ڕوون ترە کانی نیە سازگار ترە بەهار نیە ڕازاوە ترە پەڕەی گوڵ نیە ناسک ترە وەنەوشە نیە گەشاوە ترە هەنگوین نیە شیرن ترە لیمۆو ڕێواس نیە مزر ترە وەفایی نیە و بەوەفا ترە کام بوکە جوانە لەو ڕازاوە ترە؟ ! ئەزانن ئەو هاوڕێ یەم کێ یە؟ ! ئەو هەمیشە بۆم پشتو پەنایە ئەو هێز و توانا و هەستمە هاوڕێ دڵسۆز خۆشەویسمە ئەو هاوبەشی ژیان و ژینمە ئەو هاوژینە خنجیلانەکەمە کە ناوی چنارە. تێبینی // ئەم هۆنراوەیە ئازادە (حوڕە)م بۆ ڕۆژی لەدایک بونی هاوسەرەکەم نوسی هیوادارم بەدڵی بێت. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تەڕم مەکە سەبارەت: نووسین: سەعید سەدیق بەبارانی ئاشقت تەڕم مەکە شەوقت ڕووی مانگە شەوە بەزوڵفی خاوت شێتم مەکە بەزەیت بەحاڵما بێتەوە بەچاوی پڕ ناز سەیرم مەکە دڵم بۆت ئەلاوێتەوە لەم وڵاتە دڵم ماندوو شەکەتە هەرگیز تێر ئاو ناخواتەوە گوڵ هەر لەناو باخا جوانە کە خۆی ئەڕازێنێتەوە…….. پێش ٢٠٠٠ نوسراوە لەیادم نیە چ ساڵێکە؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مێلینە سەبارەت: بەریتانیا - ٢٥/٨/٢٠٢٣ - نووسین: سەعید سەدیق گوڵە بچکۆلە و پەپولەی نازدار بەخێرهاتی نەک جارێ سەدجار تۆ بەهاتنت شادیت هێناوە بۆ دایە و باوە ژیانت داناوە دڵە چکۆلەکەی یەڵدا و کۆژین تۆ بەختەوەربیت بەتەنیا لەژین کۆرپە جوانەکەی کۆژین و یەڵدا لەبەر خاتری تۆ ژیانیان وەلانا دیاری ئەوانی ئەی جوانتر پەری لەوێنەت نیە خۆت بوکی شاری تەمەندرێژ بی تا هەبی لەژیان بۆ دایە و باوە ببی میهرەبان زۆرت لێ جوانە ئەو مورۆ شینە دەک پیرۆزت بێت دادە مێلینە. تێبینی: ئەم هۆنراوەیەم بۆ کچەکەی کۆژینی کۆژین نوسیوە کاتی لەدایکبوونی. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ کۆچی باوی هاوسەرم سەبارەت: بەرتانیا - ٢٨/٨/٢٠٢٣ - نووسین: سەعید سەدیق قەرار بوو بێینەوە یەکتر ببینین ‎ئەجەل ڕێینەدا پێکەوە دانیشین روحت شاد دڵسۆزی هەموان ‎بەداخەوە زوو ڕۆشتی لە ژیان ‎ئاخر بۆ ئەبێ ڕوحت وا وونبێ ‎وا بەبێ دەنگی ڕۆژت ئاوا بێ ‎ئێستا زۆر مابوو بەجێمانبێڵی ‎مە نەمانزانی ئەڕۆی بەوێڵی ‎زۆر بەداخەوە مەرگت گرانە ‎کۆچەکەی تۆ ئازاری هەموانە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مامۆستا سەبارەت: بەریتانیا - ١٦-٤-٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق مامۆستا تۆ پیرۆزی هەم وشیار هەم بەڕێزی پڕ شکۆی پڕ مەعریفە وەک مانگە شەوو تریفە تۆی مۆم و چرای ڕوناکی لە هەموو شتێ بێ باکی چۆکت بەدەسەڵات دادا پەردەت لەسەر دز لادا تۆ ماف و موچەت وەرگرت لەهەوڵدان درێغیت نەکرت تا ماوین قەرزداری تۆین بەهۆی تۆوە زمان پڕ گۆین. تێبینی: بابەتێکم لەسەر مامۆستا نوسی لە کۆتایەکەی ئەم هۆنراوەیەم نوسی بەپێویستم زانی ئەم هۆنراوەیە لێرە بڵاو بکەمەوە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جاران سەبارەت: بەریتانیا - ١٥/٥/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق هەر جاران خۆش بوو کە پێکەوە بوین وەک ئێستاش پۆشتە و پەرداخ نەبوین زۆر سادە و ساکار بەدڵ لای یەک بوین بەشەوو بەڕۆش لە خەمی یەک بوین *** *** *** ئەو کات لەماڵێ یەک کەس ئیشی بکردایە لە هەمو شتێ زیاد بوو هەرچیت بکڕیایە؟ ئێستا لەماڵێ بە حەو کەس مەسرەف دەرنایە پێم بڵێن چی ڕوویداوە ئەم ژیانە بۆ وایە؟. تێبینی: بابەتێکم لەسەر خێزان نوسی ئەم هۆنراوەیەشم لە کۆتایی بابەتەکەدا نوسی بە پێویستم زانی کە لێرە لە ئاڵەکۆکدا بڵاوی بکەمەوە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: میوانە بچکۆلە سەبارەت: بەریتانیا - ٣٠/٤/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق سڵاو هاتی بۆ ژیان بچکۆلە گیان ئەی خوشکە جوانەکەی بابلۆ گیان خانەوادەکەم کەسێ زیادی کرد با پتەو تر بین وەک ڕایەڵەی پرد لە هاتنی تۆ ئینکاری ناکرێ دڵمان بۆ تۆ شاگەشکە ئەگرێ بە زمان بۆی بکەن لایلایە و لۆ لۆ بۆ گوڵەکەی شێنێ و هاوڕێی بابلۆ بەهاتنی تۆ گەلێ دڵ خۆشین لەسەرێکەوە بۆت بە پەرۆشین ئەزانی بۆ چی بچکۆلەی مامی؟ داخەکەم بە چاو نەنکت نەبینی ئەویش خوازیار بوو ڕۆژێ بتبینێ تێر تێر بۆنت کا و لەباوەشت گرێ بەڵام داخەکەم ئاواتی نەهاتە دی ئەجەل ڕێینەدا ڕۆی بە نەخۆشی ڕوحی شاد بێ دایکێکی باش بوو تا لەژیانا بوو هەر ئەو خەمخۆر بوو بەڵام سروشتی ژیان هەر وایە یەکێ ئەڕواو یەکێ تر دێتە کایە دوو بارە بەخێرێی بان دوو چاوان تۆ بەختەوەر بیت لەهەموو ژیان. تێبینی: ئەم هۆنراوەیەم بۆ کچەکەی شێنێی برازام بۆ کاتی لەدایک بونی نوسی تەمەندرێژ بێ و بەدایک و باوک گەورە بێت. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەرخۆلەکەم سەبارەت: بەریتانیا - ١٦/٥/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق خوایە دروستت کرد تۆ ئەو بەرخۆلە ئەو گۆشتە خۆشە ئەڵێی مەیچێژە ئەگەر حەرامە تۆ بۆ ئەت هێنان؟ ئەوە قسەی تۆیە یا کرداری وان *** *** *** *** من بڕواناکەم ئەوە قسەی تۆ بێ کە هی تۆش بێ ئەکرێ بەگاڵتەت بێ هەست ئەکەم ئەمە دروست کراوە لەلایان چەن کەسێکەوە دانراوە؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵە بچکۆلە سەبارەت: بەریتانیا - ١٥/٥/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق هاتیە ناو ژیانمان ئەی بچکۆلەکەم زۆرم خۆشەوێ ی تاقە گوڵەکەم پێوو قەدەمت خێر تۆ مایەی خۆشی دوور بیت لە بەڵاو دەرد و نەخۆشی هاتیە ژیانەوە سەبر ورد و ئارام و لە نکاو دڵی هەرێم و بەفرین هاوڕێکەی هەنگاو ئێمە بەهاتنت گەلێ دڵ خۆشین لەسەرێکی ترەوە بۆت بە پەرۆشین ئەزانی بۆ چی ئەی گوڵی پورێ؟ یا خوا خوا لە هەموومان ببورێ هیوادارم هەرگیز دڵ بەخەم نەبی باپیرت ڕۆیی داخەکەم بەچاو نەتبینی ئەویش زۆری حەزەکرد کەتۆ ببینێ ئەجەل ڕێینەدا جار جار بتدوێنێ یا لەباوەشت گرێ و تێر تێر بۆنتکا یاریت لە گەڵکا و جار جار ماچتکا ڕوحی شاد بێت باپیرەکەی تۆ ئەسەفێکی گران بوو بۆ من و تۆ بەڵام گیانەکەم دنیا هەر وایە یەک ئەمرێ یەکی تر دێکە کایە هیوادارم لەژیانتدا بەختەوەر بی لەهەموو تەمەنتا بێ دەردو خەم بی ئێمە هەموومان بە تۆ دڵ خۆشین بە دڵ و بە گیان بۆت تێ ئەکۆشین. تێبینی: ئەم هۆنراوەیەم بۆ کچەکەی کاک هەرێمی ژن برام برای هاوسەرم نوسی لەکاته لەدایک بوندا بەدایک و باوک گەورە بێت و تەمەن درێژ بێت. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ناگەڕێتەوە جارێکی تر سەبارەت: بەریتانیا - ٢٤/١٢/٢٠٢٣ - نووسین: سەعید سەدیق گوڵ کە لەلق پچڕاندت و جیات کردەوە هەرگیز بۆنی خۆش نابێ جارێکی تر ئەو کەسەش کە زۆرت خۆشویست و ڕۆیشت هەرگیز ناگەڕێتەوە جارێکی تر. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بێ باوککردن سەبارەت: بەریتانیا - ٢/٦/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق ڕاستە ئەڵێن گۆیژە هەڵەدڕێ کەواتە سلێمانی بێ باوک ئەکرێ ئەچمە سلەیمانی گۆیژەم لێ دیارە لەمە دوا دیار نابێ بە بێیابان ئەکرێ لە ئەزمڕەوە هەموو شار دیارە ئەو پەنجەرەیە مابوو ئەویشی لێدائەخرێ سلێمانی لەمەدوا پاڵبا بەکوێوە هاوارە؟ پشتی نامێنێ پشتیەکەی لێ ئەسەنرێ پشتی هەموو دار سنۆوبەرە بەداخەوە ژینگەی پیسەکرێ ئەو ڕەفتارە دزێوە و بەدکارە ڕێ لە گەشەی سلێمانی ئەگرێ سیمای ئەشێوێنرێ ئەو شارە تروسکایی و ڕۆشنایی ناهێڵرێ بۆ بەرژەوەندی کەسی بۆ پارە ئەو شارە خەفە و وێران ئەکرێ سەیوان و گۆیژە ئەڵێن بەمامەیارە وا خەریکە ماڵمان بەقور ئەگیرێ پشتی ئەو شارە بەشۆفڵ و حەفارە دا ئەتاشرێ و چەقۆی لێ ئەدرێ هەوارە بەرزە و مەجیی بەگ تا بەکرەجۆ کە ئەوپەڕی شارە تەعزێ بارن قور ئەپێون فرميسک لەچاویان ئەبارێ شاری هەڵمەت و قوربانی بۆ وا غەمبارە ئەم شارە چۆکی بۆ دوژمن دانەداوە بەمێژوو ئەسەلمێنرێ شاری ئەدەب و ڕۆشنبیری ئەمڕۆ بریندارە لە هەموو لایەک سەری لێ تێک ئەدرێ لەکۆنەوە تەپولکە و بەرزایی و چیا شوێنێ قایمکارە باشترین حەشارگەیە بەرگری پێ لەخۆ ئەکرێ بۆ هەوای پاک ڕوانرابوون ئەو ڕیزە دارە بەڵام وا ئەمڕۆ یەک یەک لەڕەگوڕیشەیا هەڵەکەنرێ دیمەنێ جوانیان دابوە ئەو شارە خەڵک بۆ کات بەسەربردن ڕوی ئەکردە ئەوێ ئای بۆ وا بڕدراوە خاپور کراوە ئەو شارە! ئێستا لەجێی سەوزایی بینا هەڵەقوڵێ سلێمانی ئەوەی وایلێکردی ڕۆڵەی خۆتە نالەبارە ڕاستە ئەڵێن تەور کلکی لەدار نەبێ دار نابڕێ. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وا هاتینەوە سەبارەت: بەریتانیا - ٣٠/٩/٢٠٢٣ - نووسین: سەعید سەدیق وا هاتینەوە بەرە و وڵات وڵاتی چی گەر تۆی لێ نەبێ؟ خۆشی لای ئێمە نییە گەر بگەڕێین هەموو شارو گوندو دەشت و لادێ! ئەو کاتە خۆش بوو کە تۆی لێ بوایە وەک جاری جاران قسەمان بکردایە یان بچوینایە بۆ گوندی نۆڕک لەوێ کاتمان بەسەربردایە و دڵمان بسرەوێ چەن شەوو چەن ڕۆژ مە ئەماینەوە دوایی بەدڵ خۆشی ئەگەڕاینەوە بەڵام ئێستاکە کە تۆی لێ نییە هیچ خۆشیەکیش لای ئێمە نییە ئیتر لەمە دوا دڵ بەکێ خۆشکەین ڕازو نیازی دڵ لای کێ پەخشکەین کەچنار هات بۆ لام زۆری بۆ گریای ئەویش ئەیزانی تۆی پشت و پەنای ئەتزانی کە جارێکی تر نایبینیتەوە بۆیە شینت ئەکرد و ئەلاڵایتەوە تۆ هەم باوک بووی هەم هاوڕێ من و دایک و خوشکو برا لەکوێ کەس جێگای تۆی بۆ ناگرێتەوە ئەویش مەحاڵە تۆی بیرچێتەوە هەموو کات دوعا و نزات بۆ ئەکا ئەو تا ماوە لە ژیان تۆ لەبیر ناکا تۆ کەسێکی ئاقل زیرەک زانا بووی خۆشەویستی لای هەموان بووی ڕوحت شاد خەم خۆری هەموان هێشتا زۆر مابوو تۆ بڕۆی لەژیان ئێستا زۆر زوو بوو بۆ ماڵئاوایی بۆ دەست بەردان و بۆ خواحافیزی بێ تۆ مەحاڵە خۆشی ئەم سەفەرە دەبگەڕێوە ئێمەش لەگەڵ خۆتا بەرە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ فریناز سەبارەت: سلێمانی - ‌٨-٥-٢٠١٥ - ‌نووسین: سەعید سەدیق ‌ئەی کیژە ئازاکەی شاری مهاباد ‎‌لەجیاتی جارێ سەدجار ڕوحت شاد ‎‌تۆ پاکو ئازای نەبەردی وەک شێر ‎‌تەنیا تۆی کچی شاری مهابادی دلێر ‎‌تۆ پاک و سەربەرزی بۆ دنیات سەلمان ‎‌ئەوکەسە ناپاک و گێلە کە ناوی تۆی زڕان ‎‌ئێستاش لەو وڵاتە هەر کۆیلایەتیە ‎‌بەهای مرۆڤ لەوێ هیچ بونی نیە؟ ‎‌لەمهاد شارەکەی قازی و چوار چرا ‎مێژووی فرینازیش لەوێ تۆمار کرا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مراوی و بەچکەکانی سەبارەت: بەریتانیا - ٩/٦/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق لەسەر ئاوێ دانیشتبوم لەو پەڕی خەیاڵی خۆما بوم بینیم مراوێ لەگەڵ بەچکەکانی ورد ورد پەنایان بۆ من ئەهانی برسیان بوو خواردنیان ئەویست من خواردنم دانێ بەپێی پێویست دوای خواردن بەدڵ خۆشیەوە خۆیان هەڵدایەوە ناو ئاوەکەوە مەلەیان ئەکرد بەڕیز بەجوانی شایان بەنۆکەرو سەپان نەزانی تا چەند ساتێ چاوم لێکردن؟ دەستم بەرز کردو بای بام لێکردن ڕوویان وەرگێڕا بۆ شوێن جێهێشتن ئینجا خونە خون بۆخۆیان ڕۆشتن زۆر جوانن مراوی و باڵندەی ئاوی نابێ بیان خەیتە ناو تەڵە و داوی ئاوایە ژیانی قاز و مراوی و باڵندە کەسوودت بۆیاننیە ئازاریان مەدە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: باینجان سەبارەت: بەریتانیا - ١٤/٦/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق باینجان سەر بەخێزانی سەوزە ناوەکەی سپیە وەک پیوو بەزە خواردنی باینجان بەم شێوانەیە سورکردنەوە برژاوی بە کوڵاویە ئەوروپیەکان ئەیبرژێنن بەزۆری ئەی خۆن و بەکاریدێنن بەکاڵی سوود بەخشترە بەکاڵی بخورێ نەک لەناو ڕۆنا ڕوحی دەربێنرێ کە سوورت کردەوە لەناو ڕۆنا ڤیتامینەکەی لەگەڵ خۆیا ئەبا لەگەڵ ئەوەشا چەوریەکە خراپە وەک ئەو گۆشتەی ئەکرێ بەلەبە بەشلەش زۆر خۆش و بەتامە تامی کلکەکەی وا لەناو دەمە چۆن باینجان ئەخورێ بە کاڵی؟ وا باسی ئەکەم با تۆش بزانی سەرەتا باینجانەکە قاش ئەکرێ بەپێی پێویست خوێی پیا ئەکرێ کەمێ چاوەڕێ تا خوێکە ئەگرێ ئەوەش بۆ ئەوەی تاڵیەکەی لابرێ دوای ئەوە ئامادەیە بۆ خواردن زۆر بەسوودە بۆ مناڵ پیر پیاو ژن سودەکانی باینجان هێندە زۆرن بڕوابکەن بە زمان ناژمێردرێن باینجان بۆ تەندروستی هەرکەس یارمەتیدەرە لە کرداری هەرس سیستەمی جەستە بەهێز دەکا ڤایرۆس و بەکتریا لە ناو دەبا چەوریش لە لەشا کەم دەکا یارمەتی شلە ڕاگیراوەکان ئەدا خواردنی بەکاڵی کێش دائەبەزێنێ ناو سک پاک ئەکاتەوە خاوێن ئەمێنێ بەسوودە بۆ وانەی هەیانە نەخۆشی شەکرە بەتایبەتی جۆری نەخۆشی دووی شەکرە ڕیشاڵی تیایە لەگەڵ کاربۆهیدرات لەگەڵ ئەوەشا ئارەزۆی خواردن کەمەکات سەرەڕای ئەوەی جەستە بەهێز ئەکا مست لەهەر کەس بەی لەجێدا ئەیخا ببورن من هەرگیز لەگەڵ ئەوەیا نیم هیچ کات لەگەڵ شەڕو ئاژاوەیە نیم؟ لەبەر ئەم سودانە پێویستە باینجان بخورێ بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمریکی ڕێ لەپیریش ئەگرێ زۆر سوودی تری هەیە لەژماردن نایە بەڵام لە ئێستایە بەبیر و خەیاڵما نایە گرنگترینیان لە ئێستایە دیارە ئەوەیە ڕێگا لە پیری ئەگرێ زۆر بە بەهایە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چاوەڕوانی سەبارەت: بەریتانیا - ١٦/٦/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق خۆر ئاوا بوو تۆ نەهاتی مانگ هەڵات تۆ هەر نەهاتی ئاخر چی بوە و؟ چی ڕوویداوە؟ نەهاتنت هۆش و بیرمی پێکاوە تۆ بڵێی قەدەر پەی پێ نەبردبێ یا ناکەس بەچەیە ڕێی لێنەگرتبێ بەڕاستی من بۆت دڵ نیگەڕانم بۆ هاتنی تۆ هەر چاوەڕوانم تۆ بڵێی بەهەڵە ژوانمان دانابێ بڕواناکەم نێوان من و تۆ وا بێ کوا ڕوحی من و دڵی ئەو وا ئینانین؟ هەمیشە بەگیان بۆ یەکتر ئەگرین ئەم نەهاتنەت زۆر بێزاری کردم هەموو گیانی پڕ حەسرەت کردم نازانم چیبکەم لەم چاوەڕوانیە؟ ! زۆر تامەزرۆم بۆ ئەم دیدەنیە هەر ئەڵێم تاو نا تاوێ دێ من لەکوێم ئەویش ديتە وێ؟ بەڵام یەکتر بینینمان بۆ ئەم ژوانە خەیاڵە چونکە ئەو ئێستا لەگۆرستانە؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پەیامێک بۆ ئاسمان سەبارەت: بەریتانیا - ٢١/٦/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق نامەیەک بۆ دەریا سڵاو دەریا کۆمەڵێ مرۆڤ کۆتا ڕۆژەکانی مانگی ٦ ی ٢٠٢٤ نازانم ئەکەوێتە چ ڕۆژ و ساتێکی ئێوە؟ ! …. ڕۆژی عارەفەی جەژنی قوربان بوو ئەم ڕۆژە لای زۆرێک لەمرۆڤەکان پیرۆزە و قوربانیەکی زۆریشیان کردبوو، لەو ڕۆژەیە کۆمەڵێ مرۆڤ لە یەختێکی نەشارەزا ڕێگایان کەوتە سەر ڕێڕەوی تۆ تۆش شەڕت پێ فرۆشتن زۆر بێ بەزەیانە بێ ویژدانانە تێکت شکاندن لاشەت شێواندن تا ئێستاش زۆربەیان بێ سەرو شوێنن لای خۆت گلتداونەتەوە تکات لێ ئەکەم بەبێ گیانیش قبوڵمانە ئەو لاشانەمان بۆ بگێڕەوە گەورەکان توانیان کەمێ بەرگری لەخۆیان بکەن مەلە بکەن سەر ئاو بکەون مقاوەمە بکەن بۆ مانەوە ئەی وردیلە و کۆرپەکان ئەوان نەیانتوانی مەلەبکەن نەیانتوانی دەست و قاچ بجوڵێنن تۆ زوڵم و غەدرێکی زۆرت لێکردن ئەوان ئێستا خونچەی نەپشکوتون بۆ کوێت بردن بۆ وونت کردن دەرخواردی کام جڕو جانەوەرەی خۆتت دان؟ ! ئاخر ئەوانە هێشتا چاویان هەڵنەهێنابوو تامی ژیانیان نەکردبوو ئای دەریا چەند بێ بەزەیت؟ ! چەند بێ بەزەییت؟ ! لەئاست ئەو خونچانەدا، هێشا ئەوان لە گڕوگاڵا بوون تێر لەگەڵ دایک و باوکیانا نەژیابوون بەئارەزۆی خۆیان لەگەڵ مناڵانا گاڵتە و گەپیان نەکردبوو ئای دەریا چەند دڵ ڕەقی؟ ! ……ئەمە پیشەی جارێک و دوو جارت نیە دەیان جار ئەم شەڕان گێزیە و ناحەقیەت بەرامبەر ئێمەی مرۆڤ نواندووە ئاخر پێم بڵێ ئەمە لەپای چی؟ لەپای چی؟ ! …. وەڵامی دەریا من مڵکێکم لەمڵکەکانی سەر زەوی لە ئاسمانەوە خاوەنداری ئەکرێم من خاوەن بڕیار نیم من هیچ نازانم؟ ! …. ئەوە کاری من نیە ئەوە خوا ئەزانێ لەخوا بپرسە؟ ! …… نامەیەک بۆ خوا سڵاو پەروەردگار لە کۆتا ڕۆژەکانی مانگی ٦ ی ٢٠٢٤ نازانم چ ساڵ و مانگ و ڕۆژێکی لای ئێوە ئەکات وابزانم عارەفەی جەژنی قوربان بوو ڕۆژێکی زۆر پیرۆزە لای زۆربەی مرۆڤەکان و قوربانیەکی زۆریش کرابوو لەو ڕۆژەیە لەناو موڵکێکی ئێوەیە کە لە سەر زەویە کە ئێمە پێی ئەڵێین دەریا نازانم ئێوە چ ناوێکتان لێناوە؟ ! …. لەو ڕۆژەیە حەشر هەڵسا کارەساتێکی گەورە ڕوویدا کە ئەوەندە گەورەیە ئەقڵ درکی پێناکا ئەویش نقوم بونی ئەو یەختەی ئەم چەند ڕۆژەی لەمەو پێش نقوم بوو بەکۆمەڵێ سەر نشینەوە و شەپۆلی بێ ڕحمی دەریا پرش و بڵاوی کردن لەو دەریایە بەهاوارو ئازارێکی زۆرەوە بەبرسێتی بەتونێتی بەترسێکی زۆرەوە بەسەرما و هەناسەساردی بەمەرگێکی کڵۆڵەوە هیچ کەسێ بەهانایانەوە نەهاتن؟ سەریان نایەوە بەناسۆرەوە ئایا ئەمە ڕەوای حەقە؟ ئایا ئەکرێ کۆمەڵێ مرۆڤ لەگەورە و بچوک دەریا ڕێگای پێگرتوون و بێسەرو شوێنی کردوون؟ گەورەکان بەهەرحاڵ ئەشێ تاوانبار بن و تاوانێکیان ئەنجامدابێ ئەی وردیلە و کۆرپەکان تاوانیان چیبوو؟ ! …. خۆ ئێستا ئەوان دایە و بابە نازانن؟ ! …. خۆ ئێستا ئەوان زمانیان نەپژاوە و گۆی نەکردووە ئەوان ئێستا لەژیان تێنەگەیشتوون هەر گڕوگاڵ ئەکەن؟ ! …..ئەوان پەپولە بوون هیچ تاوانێکیان لەسەر نیە؟ ئەی بۆ وا لێ کران؟ ! … وەڵامی خۆا وەکو هەر شوێنێکی تر لێرەش یاسا و ڕێسای خۆمان هەیە وەزیرو گزیر هەیە ئێمە بەرپرسێکمان ڕاسپاردووە بۆ ئەو کارانە ناوی ئیزڕائیلە (فریشتەی گیان کێشان)ئەتوانی پەیوەندی پێوە بکەیت و لەگەڵیا قسەبکەیت. نامەیەک بۆ ئیزڕائیل سڵاو بەڕێوەبەری گیان کێشان کۆتا ڕۆژەکانی مانگی ٦ی ٢٠٢٤ نازانم لەڕۆژمێری ئێوەدا بەر چ ڕۆژ و مانگ و ساڵێک ئەکەوێ کۆمەڵێ مرۆڤی گەنج و جوان گەورە و بچوک لە مڵکێکی خوایا کە دەریایە ڕێگەیان پێگیراو بێسەرو شوێن بوون و دەریا قوتیدان ئەڵێن تۆ سەبەبی ئەو کارەیت گەورەکان لەوە ئەچێ بەپێی یاساکانی ئێوە تاوانێکیان کردبێ ئەی ئایا ئەکرێ بپرسین کە کۆمەڵە ڕوحێکی بێ ئاگا و پاک و بێگەرد لەو دووریە و غەریبیە لەو مەترسیە ئاوا بێ بەزەیانە دەر بێنرێن ئاوایان لێبکرێ مەبەستم لە نیلەم کە تەمەنی ٩ مانگبووە لەگەڵ محەمەد مەیلان ماردین میروان لاوین لۆڤان مەنسا و مەیلی …………..و هەموو ئەوەکانی تریش بەڕاستی بێویژدانیە ئەتوانم بپرسم ئایا بۆ دەبێ لەوشوێنە مەترسێیە لەو تڕاجیدیە سروشتیە بێ وێنەییە چۆن توانیت گیانیان لێ بسەنیت و گیانیان دەربێنیت و گیانیان بکێشیت؟ ! …. بەڕاستی ئەمە کارێکی نادادپەروەرانەیە ئاخر چۆن قیژە و ناڵە و هاواری ئەو پەپولانە نەگەیشتە حەرشی ئاسمان لەوێوە بۆ لای خوا چۆن؟ ! …. وەڵامی ئیزڕائیل ئێمە ناگەڕێین بەشوێن مرۆڤەکانا تا گیانیان بکێشین ئەوان خۆیان بەرەو پیرمان دێن ئەتوانن بگەڕێن بەشوێن سەرچاوەکەیا بزانن قەدەرە یا چارە نوس. ئایا مەبەستان لەقەدەر لەڕووداوە؟ بەڵێ ئەی چارەنوس هاتوە لەلای خواوە! ئەی خوا تۆی بۆ چی داناوە؟ ! ……. خوا منی بۆ گیان کێشانی ئێوە داناوە بەڵام لکل شي سبب هەموو شتێ سەبەبی لەگەڵ داناوە بزانە ئەو کۆمەڵە مرۆڤە بەچی و لەکوێوە لەگەڵ کێ هێنراوە؟ ! …. هەر ئەو گالیسکەی کە ئێوە پێی ئەڵێن یەخت و ناوی یەختان لێناوە هەر مرۆڤە بۆ بەردەمی ئێمەی هێناوە ئێمەش بە چاک یا خراپ ڕوحمان دەرهێناون و یەک یەک کێشراوە کەواتە ئەبێ پرسیار لەوان بکەیت بۆ وایان لێکراوە؟ ! …..وابزانم مەبەستی لەڕێبەرە (قاچاخچی)یە؟ ! …. تێگەیشتم کەواتە پێویستە نامەیەکیش بۆ ئەو بنوسم. نامەیەک بۆ ڕێبەر (قاچاخچی) سڵاو ڕێبەر ئەتوانم بپرسم ئایا تۆ بۆ ئەو کۆمەڵە خەڵکەت بەو ڕێگای هات و نەهاتەیە بردووە و هێناوە کەی و چۆن و لەکوێ؟ ! …. ئاوا کڕین و فرۆشتن و ئاڵوگۆڕ بەو مرۆڤانەوە کراوە مەبەستت لەچی بووە؟ ! ……بۆ وا مامەلەت لەگەڵدا کردون و وایانلێکراوە ئاخر چ ویژدانێ ئەمە قەبوڵ ئەکات؟ ! …. یەخت جێگای بیست سی کەسە ئەو پەڕی چل چل و پێنج کەسە بۆچی ٧٠ یا ٨٠ کەسی تێکراوە یا بۆ خواردن و خواردنەوەیان بۆ نەبراوە ئەوان لە گەڵ خۆیان ئەبرد ئەو نان و ئاوە بەڵام لەلایەن ئێوە ڕێگری لێکراوە ئەوان مرۆڤ بوون بۆ بەو دەردە براوون ئەی مناڵ و کۆرپەی ساوا بۆ وایان لێکراوە ئایا ئێوە مرۆڤن ئەی بۆ ئەو بڕیارەتان داوە؟ بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە کارێ قێزەونە نەشیاوە هەم بەکۆیلە کردنە زۆریش بەد ناوە، ئێوە مەڕن لە پێستی گورگا ئەو ناوە قابیلی ئێوەیە بۆ ئێوە دانراوە. وەڵامی ڕێبەر (قاچاخچی) من نازانم هەر ئەوەنە ئەزانم ئەوە بۆ پارە و بەپارە کراوە ئەتوانی پرسیار لەو بکەیت. نامەیەک بۆ پارە سڵاو پارە عەمری سکەو شێرو خەتت نەمێنێ سەیرکە سەیرکە چەن پیس و گڵاوە؟ ! …. عەمری لۆکەش نەمێنێ کە ئەڵێن تۆی لێ دروستکراوە تۆ ئەزانی چیتکردووە؟ ! هەزارانت بەرز کرد و هەزاران نەوی هەزارانت کردە بوون و هەزارانی تریش نەبوون هەزارانت کردنە کوێخا و ئاخا میر وەزیرو گزیر پاشاو ئەمیر، هەزارانی ترت کردنە کۆیلە سەپان حەماڵ کارەکەر فەقیر چەندەها مرۆڤ لەسەر تۆ کوژراوە خنکاوە لەسێدارە دراوە؟ ! …. تۆ ئەزانی لەوەتی مرۆڤ چاوی کردۆتەوە لەپێناوی تۆدا قوربانیداوە خۆزگە ئەم سیستەمی پارەیە نەئەما ئەگۆڕاو سیستەمێکی تر لەجێگەکەی ئەهاتە کایەوە ئەوەش ژمارە کۆدێ بوایە هەموو شتێکی پێبکرایە. وەڵامی پارە جوێنم پێمەیە لێم توڕە مەبە پێما هەڵمەشاخێ سوکایەتیشم پێمەکە لە بەر ئەوە من سودمەنی هەموو کاتی پێویستیەکانتم هاوڕێی ڕۆژە سەختەکان و ڕەشەکانیشتم تۆ ئەبێ لە مرۆڤ و ئەقڵی مرۆڤەکان بپرسی کە منی دروستکردوو هێنامیە کایە لە هەموو کارو کردەوەیەکا من ڕائەسپێرێ بەچاک و خراپ ئەو چەرخەم پێ ئەسوڕێنێ و ئەگێڕێ ئاخر بۆ وام لێ ئەکا دوایش بەخراپ ناوم دێنێ بە ناڕەواش ئەم شوبهێنێ، هەموو تۆی مرۆڤە نازانێ بەکارم بێنێ هەموو ژیانی خۆییم پێتێک ئەدات و ئەیشێوێنێ دوایش خەتاباریشم ئەکات و ئەم ڕەنجێنێ و ئەمبوغزێنێ، من سکەیەکم بەگران یا سوک و ئاسان بەدەستم دێنێ. کەواتە خودی مرۆڤ خۆیەتی ئەم ئاڵو گۆڕیەی ژیان ئەخوڵقێنێ و ئەسازێنێ پێویستە پرسیار لە مرۆڤ بکەیت. نامەیەک بۆ مرۆڤ سڵاو ئەی مرۆڤ پارە ڕاستەکات تۆ ژیر و ئاقڵی هۆش و بیرت هەیە خۆت ڕاوێشکاری خۆتی ئەتوانی بڕیار بەی هەرشتێ بتەوێ بیکەی یا نەیکەیت لە سەرجەم ئیش و کار بەمەرجێ خۆت نەدەیتە دەستی قەزاو قەدەر ئەی بۆ بیری خۆت ناخیتە گەڕ چاک مەدە بەخراپە خراپەش بە چاکە گەر وابکەی تاماوی پارە لێت بێ باکە. وەڵامی مرۆڤ ڕاستە من مرۆڤم و پارەش وەسیلەیە بۆ بەکارهێنان، بەڵام هەنێ جار ژیریش دەوری نیە لەبەر ئەوە کۆمەڵێ شتە ڕاست و دروستەکان بەها ئەخلاقیەکان بیروڕا سەردەمیو شارستانی و پێشکەوتنەکان لەدەست ئەدەیت لەم لاوەش کۆمەڵێ شتی سوک و نزم و ڕزیی و بێ بەهاو کۆن و پەڕپوت پەیڕە و ئەکەیت سەرەڕای ئەوەی من بەپێی مۆڕاڵ و هزرو گەشەی دروست و هێز و توانای بیرکردنەوەم لە پێش هەموو گیان لەبەرێکی سەر زەویەوەم بەڵام هێشتا هەر لەبیرو هزرو ڕای خۆما ئەخولێمەوە هێشتا زۆری ماوە تێبگەم لەو مەبەستەی کە خۆم ئەمەوێت. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەم هەرێمەی ئێمە سەبارەت: بەریتانیا - ٢٥/٦/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق ئەم هەرێمەی ئێمە کە ناوی کوردستانە هیچ شتێکی لە هەرێمەکانی تری دونیا ناچێ؟ لەبڕیارداندا بەقسەی کەس ناکاو گوێ لەکەس ناگرێ هەر بڕیارو کارێ ئەیکا بەزیانی میللەت تەواو ئەبێ بۆ نمونە ڕیفراندۆمەکە سور بوو وتی هەرەبێ بکرێ گەر سەری خۆشم لەسەر دانابێ هەموو دنیا تکایان لێکرد وتیان وانابێ چۆن سیاسەت بەتوڕە بوون و ڕق و کینە ئەکرێ؟ سیاسەت بە ئاقڵ و مەنتیق ئەکرێ کە وانەبێ هەموو شتێکت لەدەست دەچێ نیوەی خاکی کوردستانمان لەدەستدا دەبوا ئەوە نەکرێ بێجگە لەبریندارو کوژراو کەخوێنیان بەهەدەر چوو بەهەدەر ئەچێ؟ لەوڵاتانیش هیچ حسابمان بۆ ناکرێ؟ ئێستاش کە حوکمڕانیان تەواو بوەو بەسەرچوەو بەسەرەچێ؟ بەپێی یاسا ئەبێ بڕۆن و حەوپشتیان لەبن بێ ئەبێ جێ گۆڕکێ بکەن و حەو بەردیان لەدوا فڕێبدرێ بەڵام ئەوان حوکمەتی کار بەڕێکەرن هەرکاریان بەڕێ ئەکرێ هەڵبژاردنی خولی پەڕلەمانیان ناکرێ هەر دوا ئەخرێ دوای ٣٣ ساڵ نیوەی خاکی کوردستان لەدەست ئەدرێ تەنیا موچە بوو ئەویش بەدوو سێ مانگ جارێ ئەدرێ ئەژماری من دروست ئەکرێ بۆ ئەوەی لەو ڕێ یەوە پارە بدزرێ لەگەڵ ئەوەشا غەدرو زوڵم لە کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ئەکرێ پێشمەرگەی کۆن و دێرین بەموچە خۆر حساب ناکرێ کەم ئەندامی سەنگەر هەر ناوی ناهێنرێ زیندانی سیاسی حسابی هەر بۆ ناکرێ بێ سەرو شوێن و ئەنفال تازە بەتازە گۆڕی هەڵەدرێ بەنیازن ڕوفاتیان بۆ کوردستان بێنرێ ئەوەش هەرگیز بەوان ناکرێ زۆربەی کەس و کاری شەهیدانیش موچەیان پێنادرێ جاش و خۆ فرۆش و جاسوسان ڕێزیان زیاتر لێ ئەگیرێ نازانم بۆ ئاوا ئەکرێ چۆن دەسەڵات ئاوا بەڕێوە ئەبرێ؟ ڕۆژێ کارەبا ئەبڕێ ڕۆژێکی تر ئاو ئەبڕێ ڕۆژێ لەڕێگاو بانا خەڵک ئەمرێ لەبەر ئەوە جادەکان چاک ناکرێ ڕۆژێ بەچەک ژن و کچ ئەکوژرێ ڕۆژێ لە مامۆستا هەڵەدرێ سوکایەتی بەمامۆستای ئایینی ئەکرێ لەگەڵئەوەشا ڕیشی ئەسوتێنرێ ڕۆژێ ڕۆژنامەنوس ڕاو ئەنرێ مایکی لێ ئەسەنرێ ڕۆژێکیش تێ هەڵەدرێ ڕۆژێ لەسەرەی موچەیە پیرەمێرد ئەمرێ ڕۆژێکی تر هەر لەسەرەی موچەیە ژنی پیر ژێر قاچ و پێ ئەخرێ ڕۆژێ گەنمی جوتیاران وەرناگیرێ ڕۆژێ پەرلەمان دائەخرێ ڕۆژێ سوکایەتی بە پەڕلەمانکار ئەکرێ ڕۆژێ ئەنێردرتەوە بۆ ماڵەوە و دەرەکرێ ڕۆژێ زەوی و شوقە بەسەر بەرپرسدا دابەش ئەکرێ ڕۆژێکی تر بەسەر خەڵکی غەریبە و بێگانەیا دابەش ئەکرێ خەڵکی خۆشمان کرێ خانوی پێنادرێ ڕۆژێ سوپای بێگانە ئەهێنرێ ڕێزی لێ ئەگیرێ لەسەر چاو دائەنرێ ڕۆژێ لافاو دێ خانوی هەژاران وێران ئەکرێ لەلایەن دەسەڵاتەوە قەربوو ناکرێ ڕۆژێ پشت و قەتباڵی چیایە بەشۆفڵ و حەفارە هەڵەدڕێ هەوای پاک و ژینگەی شارێ پیسە کرێ دار و سەوزایی لە بنا دەرەهێنرێ ڕۆژێ خەڵکی ئێمە زەوی وخانوی لێ زەوت ئەکرێ لەلایەن ناحەزو دوژمنانەوە داگیر ئەکرێ ڕۆژێ خەڵک ناچار ئەکرێ کۆچی پێ ئەکرێ لەدەریاکانا نقوم ئەبێت و ئەخنکێنرێ ڕۆژێ گوندەکان لە بەر نەبونی خزمەتگوزاری چۆڵ ئەکرێ ڕۆژێ نرخی کاڵاو شتومەک لەبازاڕ گران ئەکرێ ڕۆژێ شتی بازاڕ بەرزو نزمی زۆری پێ ئەکرێ ڕۆژێ هێلکە گران ئەبێ ڕۆژێ نامێنێ ڕۆژێ تەماتەی دەرەکی زیادەکرێ تەماتەی خۆمان بەسنوق فڕێ ئەدرێ ئەم هەموو کێشانەو زیاتریش بەسەر ئەم میللەتە هەژارەدا ئەهێنرێ دەسەڵات گوێی پێناداو هەر ئەخەوێ مێشێ میوانی نیە گوێ لەهیچ کەس و؟ بۆ هیچ شتێ ناگرێ؟ بەداخەوە لەو هەرێمەی ئێمە تەنانەت کاتێ مناڵ گروکاڵ ئەکات و پێ ئەگرێ تا وایشی لێ دێت و گەورە ئەکرێ فێری مرۆڤ دۆستی یا پەروەردەیەکی جوان ناکرێ کە ئەڵێم ئەم هەرێمەی ئێمە لەهیچ هەرێمێ ناچێ؟ ئەوە ڕاستە و ڕێ ی تێ ئەچێ خەڵک بۆ ماڵی خواش بەقاچاخ ئەبرێ لەوێش بێسەر و شوێن ئەکرێ جەندرمەو پۆلیس بەشوێنیانا ئەگەڕێ هەیانە ڕێهەڵە ئەکەن و تاک تاک ئەمرێ بیرێ لەخۆت کەرەوە بۆ واتلێ ئەکرێ هەر تۆی لەدنیادا بەشت ئەخورێ ئایا میللەتی کورد بۆ وای لێ ئەکرێ؟ هەر ڕۆژە بەدبەختی و نەهامەتیەک یەخەی پێ ئەگرێ. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دووری و دیدەنی سەبارەت: بەریتانیا - ١٢/١/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق بۆچی هاتن؟ بۆچی ڕۆشتن؟ هەمیشە ئێوە بۆ مە پێویستن ئەبوایە وا زوو جێمان نەهێڵن زەوی دڵمان بەتۆوی غەریبی نەکێڵن هەر ئەڕۆن ئەڕۆن هەناسە و دییە مە لە ئێوە زیاتر چ کەسمان نییە؟ خوا حافیزتان بێت هەناسە و ژیانمان هەرئێوە شک ئەبەین دەرتان لەگیانمان بەنیازی دیدار باوانی باوان بۆ بینینیتر ئێمەین چاوەڕوان تۆ بڵێی ڕۆژێ پێتان شادبینەوە بۆ هەتا هەتایە یەک بگرینەوە. تێبینی // ماڵی براکەم لەمیسر بوون کچەکانی گلێنەو شێنێ لە سلێمانیەوە سەردانیان کردن چوون بۆ میسر زۆر خۆشحاڵ بوون بەچونیان بۆ لایان بەڵام بەگەڕانەوەیان زۆر دڵنیگەران بوون منیش لەزمان دایک و باوکیانەوە ئەم هۆنراوەیەم نوسی. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ ماری سەبارەت: بەریتانیا - ٢١/٩/٢٠٢٣ - نووسین: سەعید سەدیق سڵاو ماری گیان تۆ گوڵی مامی لەوێنەت نیە بۆ ئەوەندە جوانی ئەی شازادە ئەی جوانی جوانان هەمیشە ناوت دێتە سەر زوبان بێ چاوە زار بیت گەلێ جوانی لەوێنەت نیە هەر خۆت شاجوانی تۆی پەری ئاسمان گوڵی سەر زەوی هەر تۆی شازادەی شاری سلێمانی تەمەن درێژ بیت نازدارەی مامی بە چاو نات بینم بە دڵ لە لامی! وا بۆتم نوسی ئەم چەن دێر شیعرە؟ تۆی تاقە گوڵەکەی غەفور و فرە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ هاتم سەبارەت: بەریتانیا - ١٧-٠٦-٢٠٢٣ - نووسین: سەعید سەدیق ئایا کە هاتم بەدەستی خۆم بوو؟ یا هێنایانم بێ ویستی خۆم بوو! بێ گومان بێ ویستی خۆم بوو بێ ڕەزامەدی بێئاگای خۆم بوو *** *** *** هەرئەبوا پرسێکیان پێبکردمایە ئاخۆ من ڕازیم کە بیانهێنامایە کەڕازی بوم بهاتمایە بۆم دنیایە ئەوکات ڕەوا بوو چیان بکردایە؟ *** *** *** ئێستا نازانم من بۆچی هاتووم؟ بۆ ناخۆشی یا بۆ خۆشی هاتوم کەڕازی بوم بەویستی خۆم بێم ئەو کاتە حەق بوو کە بپرسن لێم *** *** *** ئەو کات هەرهەڵەیەکم بکردا بەرپرس ئەبووم من لای خودا بەڵام کە بێ ویست منیان هێنا هەر هەڵەیە بکەم تاوانی من نیا *** *** *** ملکەچ ئەبووم بۆ هەمووشتێ هەرچی بگوتایە لە ١ و٢ و سێ من مرۆڤم ئەگەڕێم لەشارو لادێ ئەبێ هەموو شتێ بەدڵی خۆم بێ *** *** *** وەک ڕاگەیەنراوە و یا زانراوە ئەم زەویە خوا دروستی کردوە بەڵام لەدواییدا وازی لێهێناوە لەتیۆرێکی تر وانیە وا نەزانراوە *** *** *** ئەڵێن ئەم کەونە خۆی هەرئاوا دروست بوە و بەبێ کاری خوا بەڵام خۆی سەرپەرشتی ئەکا بەتەنیا ئەوە زانا و دانا و پەنا *** *** *** من تێناگەم و نادیارە ناشزانم لەم دوانە کامیان ڕاستە بزانم من لەوەتی هەم و لە ژیانم نازانم چەپ و ڕاستو ئاستم! *** *** *** پێویستی بەسەردەمی زانستە ڕونی کاتەوە هەرچی مەبەستە؟ چۆنە و چۆن نیە ئەو هەڵوێستە؟ ! لەسەر ئەم دوانە ئەکەم هەڵوێستە *** *** *** هەموو شتێ سەرەتای هەیە لەگەڵ ئەوەشدا کۆتای هەیە بەڵام ئایا خوا سەرەتای هەیە؟ ئەی کۆتایەکەی چۆنە و چیە؟ *** *** *** ئەمە نادیارە هیچ کەس نازانێ؟ زۆر بۆچوون ئەڵێن ئەقڵە وایدانێ ئاقلیش کۆتایی دێ هەموو ئەزانێ جا چۆن لێک ئەدرێتەوە کێ ئەزانێ؟ *** *** *** ئەزانن ئەو پێکهاتەیەی لە پیازا هەیە لە من و تۆ و مرۆڤەکانی تریشا هەیە ئێمە و پیاز یەک ئاوێتەمان هەیە بۆ گیانەوەرو ڕۆکەکانی تریش وایە *** *** *** هەمیشە مادەکان ئاڵ و گۆڕ ئەکەن لە زۆر و لە کەم کار لە یەک ئەکەن کێ ناڵێ مرۆڤیش وا هاتۆتە ژین؟ بەپێی تیۆریەکانی داروین و لینین *** *** *** هیچ کەس نازانێ و نەشزانراوە؟ سەرەتا مرۆڤ چۆن بوا ئيستا گۆڕاوە؟ لە کۆنەوە هەروا هاتوە و ڕۆشتووە بەلاسایکردنەوە ژیانمان بەڕێکردووە. *** *** *** ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گەڕان بەدوای ڕوحێکی وونبودا سەبارەت: بەریتانیا - ٣٠/٦/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق من ڕوحم لێ وون بووە نەمبینیوە نازانم ڕەنگی چۆن بووە؟ ناشزانم باڵای چەن سم بووە! ئەی لەو دنیا کە زیندوو بومەوە! چۆن ئەو ڕوحە وون بووە بیدۆزمەوە ئەڵێن باڵای مەترو نیوێک بووە دانەیەکی ئەسمەرو ڕەشتاڵەیەک بوە لاوازو و بچکۆلانەیەک بووە ئەگێرنەوە ئەڵێن زۆر چاکەکار بوە هەمیشە دژی شەڕو ئاژاوە بووە دژی ناکۆکی و دوبەرەکی بووە ئەو هەشت مرۆڤی هێناوەتە دونیاوە چواریان کوڕو چواریان کچ بووە یەکێ لە کچەکان لەکاتی بونا گیانی دەرچوە مناڵەکانی جوان پەروەردە کردوون زۆر هەوڵی بۆ داون و لەپێناویان ماندبوە ئەو پەپولە و مرۆڤێکی جوانی ئەم هەسارەیە بووە ئەو کەسێکی داهێنەرو بەرهەم هێنەر بووە ئەو ڕوحی ونەو ئێستا لەبەر چاو نیە چۆن و بەچی شێوەیە؟ بتوانم بیدۆزمەوە بەهەموو سیفات و کردەوە جوانەکانی ئەبێ بەهەشتی بێ ئایا کە ئەو بەهەشتی و من جەهەنەمی چۆن لەو دنیا بیدۆزمەوە؟ پێویستە تەنیا بۆ جارێکیش بێ ئەبێ بیبینمەوە بەڵام ئەڵێن ئێوە زۆر زۆر لەیەکەوە دوورن ناتوانن یەکتر ببیننەوە ئەتوانم بپرسم ئەو یاسایە بۆ وا دانراوە ئەوە ڕەوایە یا هەر وا دروست کراوە بابزانم ئەو ڕوحە وون بۆم چۆن بدۆزمەوە؟ ناونیشانی نازانم ئەگینا بەقاچاخی ئەڕۆشتم بۆ لای بۆ ئەوێ ئەبێ پیاوچاکێ خدری زیندەیە دەست نەکەوێ و پەیدا نەبێ پەلم بگرێ لەگەڵ ڕەشەبایا بمفڕێنێ بەئاسمانا تا ئەگەینە کەشکەلانی فەلەک لەوێ لەدەرگەوانی حەڕشا بگەڕێین بۆ ناونیشانی ئەو میهرەبانەی من لەوێ لەبەر دەرگا چاوەڕێ ئەکەین تا دەرگاوان پرسیارمان لێ ئەکات و ئەڵێ بۆچی هاتو ن؟ چیتان ئەوێ؟ ! پێش ئەوەی ڕێبەرەکەم وەڵام باتەوە من ئەڵێم بەدوای ڕوحێکی وون بودا ئەگەڕێم ئەڵێن لێرەیە دەرگاوان ئەپرسێ ئەو ڕوحە وون بوە کێیە و؟ چۆنە؟ ! لە وەڵامدا ئەڵێم نازانم من نەمدیوە هەر ئەڵێن کورتە باڵایەکی ڕەش ئەسمەرە خوا بۆ خۆی ئەزانێ با پێمان بڵێ بەڵام دەرگاوان ئەڵێ ئێوە بەهەڵە هاتوون ئێرە ئەو قەبارە و ڕەنگەی لێنیە وتم ئاخر ناکرێ نابێ ئێمە لەشوێنێ دوورەوە هاتوین لەخوارێ وتی بڕۆنەوە تا وەڵام ئەنێرین وتم ئەم وەڵامە چەنەی پێ ئەچێ؟ وتی چەن سەدەیەکی پێ ئەچێ؟ تۆش کەمری دوای چەن سەد ساڵێ؟ تا ئەرزیت و خاک ڕات ئەژێنێ ئینجا ڕوحت هەڵە کێشرێ پاک ئەکرێ دەرەهێنرێ لەبێیابانێکا فڕێ ئەدرێ لەو بیابانەیا وەک کۆیلە چۆکی پێدائەنرێ ڕوی پێ لە ئاسمان ئەکرێ میهرەبانەکەت لەوێ پیشان ئەدرێ نەک وەک مرۆڤ، وەک جانەوەر چونکە شکڵ و شێوەی ئەشێونرێ؟ منیش ئەپرسم و ئەڵێم ئەو لاشە جوانە بۆ ئەشێونرێ؟ ئەڵێ مەپرسە بەچەندەها پڕۆسەدا تێ ئەپەڕێ و وای بەسەردێ؟ ! ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پرسیار سەبارەت: بەریتانیا - ١٦/٧/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق پرسیارم لەبەفر کرد وتم تۆ چۆن دروست بویت و ئاوا لەو سەرەوە دێیتە خوارێ؟ لە وەڵامدا وتی من بە بەفر ناسراوم نازانم هەر لەو سەرەوە دێمە خوارێ! پرسیارم لە تەرزە و کڵۆ بەفر کرد ئەی تۆ چیت؟ وتی من بە تەرزە و کڵۆ بەفر ناوم دێنن نازانم ئاوا خڕەکرێم و دەنک دەنک دێمە خوارێ؟ ! پرسیارم لە باران کردو وتم تۆ چیت و لە کوێوە دێیت؟ ! لە وەڵامدا وتی من ناوم بارانە و لە ئاسمانەوە دێمە خوارێ لە سەر زەوی بە شیوو قەتپاڵا دێمە خوارێ لەوێشەوە دەڕژێمە ناو زێ و گۆلاوو ڕوبارێ پرسیارم لە با کردو وتم تۆ نەکێش نەقەبارە نەبۆن نەڕەنگت نیە! تەنیا دەنگت هەیە تۆ چیت؟ لە وەڵامدا وتی من بام جار جارەش پێم ئەڵێن ڕەشەبا من نازانم لە کوێوە دێم و بۆ کوێ ئەچم؟ ! پرسیارم لە هەور کردو وتم ئەتبینم بەو بەرزیەوە دێیت و ئەچیت؟ ! جار جارە ون ئەبیت جار جارە پەیا ئەبیتەوە وتی من ناوم هەورە وەک تارمایی و پەڵە پەڵە یەک ئەگرین و کۆمەڵ کۆمەڵ ئەبین بەڵام نازانین لە کوێوە دێین و بەرە و کوێ ئەچین؟ ! پرسیاریشم لە نیشتیمان کردو وتم تۆ هەمیشە بۆ ئاوا لەڕ و لاواز و ڕەنگ زەردی لە وەڵامدا وتی خۆیشم نازانم بۆ ئاوا ڕەنگ زەرد و لاوازم هەر ئەوەندە ئەزانم لە هەموو هاوڕێ و دەستە خوشکانی ئەم جیهانە تەنیا من دابڕاوم و خراومەتە لاوە و بێ بەش ئەکرێم و کراوم پێویستە ئەم پرسیارە لە زەوی و ئاسمان بکەیت! ئەمە ڕاستە با جارێ پرسیار لە ئاسمان بکەم سڵاو ئاسمانی شین و جوان ئەتوانم بپرسم ئایا ئەو نیشتیمانەی من بۆ ئاوا پەراوێز خراوە؟ ! وەڵامی ئاسمان ببورن من پەردەیەکی هەڵاوەسراوم لەم بەرزیە خۆ من کاربەدەست نیم فەرمان لەو سەرەوەیە ئەوە ڕاستە بەڵام خۆ من دەنگم ناگاتە ئەو سەرەوە ئاسمان وتی ئێمە هەوڵێکت بۆ ئەدەین چاوەڕوان بە سوپاس من وا چاوەڕێم. پێویستە پرسیاریش لە زەوی بکەم سڵاو زەوی تۆ جێگا ژیانی هەموو گیان لەبەر و زیندەوەرانیت ئایا ئەو ژیانەت بەدادپەروەرانە دابەشکردووە؟ ! ئەی کەوایە ئەو نیشتیمانەی من بۆ ئاوا خراوەتە لاوە! وەڵامی زەوی من بێ گیانم ئەقڵ و مەعریفەم نیە و ئەتوانم بڵێم منیش داگیر کراوم لە لایەن ئێوەی مرۆڤەوە ئێوە هەندێکتان ژیرە هەندێکتان دڕندە هەندێکتان وەحشی هەندێکتان شێتە منیشتان وێران کردوە ئێوە هەموو ڕوحە جوانەکانتان کوشتووە هاوارەکانتان خەفەکردووە ژینگەتان لەناو بردووە و پیسکردووە هیچ شتێکی جوانتان بۆ من نەهێشتۆتەوە؟ ئاوا بڕوا منیش لەناو ئەبەن نەک هەر نیشتیمانە بچکۆلەکەی تۆ بەڵکو هەموو نیشتیمانەکانی تریش وێران و خاپور ئەکرێن تۆ ئەزانی ئێوەی مرۆڤ چ کارەسات و تەشقەڵەیەکتان خوڵقاندووە؟ ! ئەوە ئەمریکا و چینە لەوەتی دنیا دروستبوە دژایەتی یەککتر ئەکەن ئەوە ئێران و ئیسڕائیلە منی زەوی بەدەستیانەوە دیل و زەلیلە ئەوە ڕوسیا و ئۆکرانیایە ڕوسیا بەهێزە و گەورەیی لەبن نایە یەک پارچە زەویان هەیە لەسەری ئەکەنە بەزم و شەڕ و هەرا ئەوە هەردوو کۆریایە چاویان بەیەک هەڵنایە باکورەکەیان کەس دەرەقەتی نایە نازانم ئەوە کوێ و کوێی ترە …… هتد بەڕاستی ناخۆشتان کردوە وام لێهاتوە خەریکە لەکەوڵی خۆم دێمە دەرەوە و خەریکە لەخولگەی خۆم لائەدەم و خۆم فڕێ ئەدەمە خوارەوە. نانا نەکەی تکایە زەوی گیان گەر خۆت فڕێدەیتە خوارەوە جارێکی تر ناگەڕێیتەوە سەر خولگە و تەوەری خۆت و وون ئەبیت و نادۆزرێیتەوە و هەپرون بە هەپرون ئەبی کەس نازانێ بۆ چ گۆشەیەکی ئەو کەونە زەبەلاحەیە ئەچیت؟ ! خۆ مرۆڤەکانیش هەمویان خراپ نین بیکە بۆ خاتری چاکەکانی ئەگەر لەبەر خاتری ئەوانیش نەبێت بیکە بە خاتری زیندەوەران بیکە بە خاتری مێروەکان یان بیکە بە خاتری ئەو باڵندانەی کە ئێستا هێلکەکانیان لەناو هێلانەکانیاندا نەتروکاوە و نەبون بەبێچو یا ئێستا بێچۆکانیان چاویان هەڵنەهێناوە. زەوی ئەڵێ ئەی چیبکەم؟ منیش ئەڵێم لە تەوەرو خولگەی خۆت بمێنیتەوە باشترە لەوەی بڕۆیت و نەگەڕێیتەوە بەڵام ئەگەر بشمێنمەوە زیاتر پارچە پارچە و قاش قاشم ئەکەن زیاتر ورگ و سکم هەڵەدڕن. زۆری نەماوە بزانە چۆن بەچەکی تەکنەلۆجیاو گەورەو قورس لێکم هەڵەوەشێنن و لەم سەر بۆ ئەو سەر بەتەختی ئەمێنمەوە و ئێوەش هەموتان تیا ئەچن و تاک تاکەتان ئەمێنێ ئەو کات ئێوەی مرۆڤ شەش سەدو پەنجا ملیار ساڵ ئەگەرێنەوە بۆ دواوە ئینجا سەر لەنوێ بەنەشارەزایی بەبێ وەسائیل بەدەست دەست دەکەنەوە بەکێڵانی من و باخ و باخداری و ئاژەڵ و ئاژەڵداری بەخێوکردنی ئاژەڵەکان بەگشتی دوو بارە ئەگەڕێنەوە بەشوێن مادە و کانزاکان بۆ بەدەست هێنانی خواردنەکان دووبارە لەسەرەتاوە گەڕان بۆ ئەشکەوت و حەشارگاکان دەست دەکەنەوە بەدروستکردنی کۆخ و کەپرو خانوچکەو ماڵەکانتان زۆری پێ ئەچێتەوە تا ئەگەنەوە ئەم سەردەمەی ئێستا کە ئەو ژیانەی ئێوەی کوردی پیا تێپەڕین کە زۆر سەخت و دژوارو کولەمەرگی بوو بۆ ئێوە لەبەر ئەوەی تەنیا ئێوە خاوەنی ماڵ و دایک و باوکی ڕەسەنی خۆتان نەبوون، هیوا ئەخوازم ئەم ژیانە نوێیەی دەست پێدەکاتەوە بەئاراستەی یەکەم جاردا نەڕوات و تێنەپەڕێت و ئاڕاستەی دروستی خۆی وەرگرێ بەڵکو ئێوە ببنە خاوەنی ماڵ و نیشتیمانی ڕاستە قینەی خۆتان لەگەڵ کیانێکی ڕاست و دروست دوور لە بەرژەوەندی کەسی و سیاسی لەگەڵ ژیانێکی خۆش و ئارام و شایستە بۆ ئێوەی کورد چونکە لەو ژیانەی تر ئێوە خاوەنی نیشتیمان و کیانێکی ڕاستەقینەی خۆتان نەبون؟ سوپاس زەوی بۆ ئەو هەڵوێستە جوانەت سوپاس بۆ بونت منیش پەیمانت پێ ئەدەم تا ماوم ژینگە و دار و بەرد و ئاوت بپارێزم و زیان بەبەرژەوەندیەکانت نەگەیەنم. لەگەڵ ئەوەشدا دەمێکە چاوەڕوانی وەڵامێکی ئاسمانم بزانم ئەوان چیمان بۆ ئەکەن و چیان پێ ئەکرێ؟ ! ئەم هەموو پرسیارانەم کرد هەر نەگەیشتمە ئەو وەڵامەی کە بۆچی ئەو نیشتیمانەی من بێ خاوەنە و بەدڕک و داڵ دەورە دراوە؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ماڵەکەم سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠/٧/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق ئەی جێنزرگەو جێگای باپیران گەلێ جوانی تۆی بوکی جیهان ماڵەکەی من هەشت پیتە لێی نییە قوڕ و لیتە هەمووی گوڵ و گوڵزارە باخچە و دار و نزارە هەمووی لوتکە و چیایە جار جارەش ڕەشە بایە گەلێ خۆشە چوار وەرزە بەهار هاوین زستان پایزە لە بەهار بەر و بوومە لە پایز تەڕ و توومە لەزستان ساردو سۆڵە لەهاوین کەش زۆر گەرمە ماڵم هەر وەک بەهەشتە جێگای سەیران و گەشتە ئاوو هەوای زۆر خۆشە گشتی کەنار و گۆشە دار و بەردی شیرینە زەوی و زاری بەفرینە گەر بە من بڕواناکەی ئەگەر گومانێ ئەکەی چەن جوانە چەن ڕەنگینە؟ وەرە بە چاو بیبینە چیا و دۆڵ و قەدپاڵی وردو درشت بۆی ئەناڵی داخەکەم پەراوێز خراوە لەم جیهانەدا دابڕاوە ئەوە دەستی دوژمنە یا دارە لەناو خۆیا کرمنە یا دەستی قەدەرو ڕۆژکارە بەسەرمان هاتوە ئەو کارە یا نەزانی و بێ ئەزمونیە یەکنەگری و لوت بەرزیە لە ناو یەکا خۆ خۆرین هیچ شتێ لەیەک نابورین؟ هیچ کەس لەگەڵمان نیە؟ شاتە شاتتان لە چیە؟ بۆ چی وامان لێ ئەکرێ؟ هیچ حسابمان بۆ ناکرێ؟ پێویستە لەسەر هەموان تا بەردەوام بین لە ژیان ئەبێ ڕێزی یەک بگرین بۆ یەکتر بژین و بمرین. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ماوە تێبگەین سەبارەت: بەریتانیا - ٢٦/٧/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق مرۆڤ ئێستا زۆری ماوە تێبگا دنیا چ باسە ئەگەر ئەوەندەی تر بیبینێ نشێوو تاسە ئێستا هیچ لە دنیا نەگەیشتووە دنیا چەن قوڵە؟ دەریا و زەریا لەچاو ئەوا هەر وەکو گۆلە ئەزانی ٧٠٠ ساڵ لەمەو پێش ژیان چۆن بووە؟ جێگا و مەنزڵمان کۆخ و کەپر بووە ئێستا ئەبینی هەر بینایە و بەئاسمانا چووە گەشتیش بۆ ئەستێرەکانی تریش چووە هێشتا ماویەتی شتی تریش بکرێ گۆڕانکاری وا ئەکرێ ئاقڵت نایگرێ بەداخەوە ئەو ڕۆژگارەیە ئێمە نایبینین بەدەست خۆمان نیە ژیانمان جێدێڵین هەروەک چۆن ئەو مرۆڤانەی ڕۆشتن بێ ئاگایی ئەم پێشکەوتنەی ئێستای ئێمەیان نەبینی دنیا هەروا بووە و هەرواش ڕۆشتووە مرۆڤ دوای گیان دەرچوون بێ ئاگا بووە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نیشتیمان سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠/٧/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق من نازانم ئەم نیشتیمانەی من بۆ وایە؟ چەندەها ساڵە چارەنووسی نادیارە؟ تۆ لەوەتی هەی خەمخۆری منی دایە ئەوەی تۆی لە من کرد دیارە بەدکارە هەموی گەڕام و بینیم ئەم دنیایە لە تۆی جوانتر تیانیە گشتی وەک غارە بەڵام بۆچی ئەبێ تۆ بخرێیتە لایە؟ ببیتە قوربانی سەر ئەم هەسارە نیشتیمانەکانیتر خاوەنیان هەیە ئەی بۆ ئەوەی ئێمە وەک شارە؟ ئەکرێ بڵێین بەشی ئێمە بۆ وایە؟ ئەوە چی دادپەروەرێکە ئەو کارە؟ گەر ڕوو لە ئاسمان بکەم و بڵێم خوایە بپارێمەوە و بڵێم تۆ داتناوە ئەم سنورە ئەبێ لەوەڵاما چی بڵێ یا بەخەیاڵیا نایە؟ خۆ ئەبێ شتێک بڵێ کە خراوینەتە ئەو کەنارە لە وڵامدا ئەڵێ ئێوە دەنگتان بەلای منا نایە منیش ئەڵێم ئەوەی بۆ لات هات زیارەتکارە زۆریشیان لێ مردن لەو بێیابان و سەحرایە لە وێش بەد بەخت و بێ شانسین لەماڵەکەی تۆشا بەڕەزالەت ئەمرین. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جوانکیلەکەم سەبارەت: بەریتانیا - ١٥/٨/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق جوانکیلەکەم نە من نیازم هەبوو بێم نە تۆش فەرمودەت کردم ئەو بینینە کە ڕێکخرا بە ڕێکەوت بوو بەم ماوە کەمە سەرنجت ڕاکێشام و ئەقڵ و هۆشت بردم جوانیەکەت نەرم و نیانیت وەک پەشمەک و لۆکە بوو زۆر بە ئاسانی بە دوو چاوی پڕ نازت لە خشتەت بردم وەک ئاسکە کێوی کە مۆڵی بوو لە بێشەیا بوو کە ڕاپەڕیت و ڕاتکرد بۆ لام و باوەشت پیا کردم منیش وەک پڵنگ و شێری برسی هەر نرکە نرکم بوو ئای کە بە جۆش و خرۆشەوە بۆ لات هاتم هیچ هۆش و بیرم لای خۆم نەمابوو ئەوەندە بە سۆزداری پێشوازیت لێکردم هەموو گیانم سەر ئاو گەڕابوو وتم ئەبێ ئەمە خەون بێ یا لە خەیاڵابم دڵ وەستا ڕوحیش لە جەستە دەرچوو باڵم گرتبوو بە ئاسمانا ئەفڕیم ئەویش لەو پەڕی خۆشیا بوو ئەو کاتانەی کە لە ئامێزتا بووم بە هیچ شتێ ڕوو بەڕوو نەکرابوو ئەو کاتانەی کە لەگەڵ تۆیا بووم بە زێڕ و گەوهەر مەزندە نەکرابوو ئەو گەمانەی لەگەڵ تۆدا کردم بە هیچ نرخێ نەخەمڵێنرا بوو؟ با هەناسەت تێکەڵ بێ لەگەڵ هەناسەم ژیانم هەمووی پڕ ئاڵۆزی و تاسە بوو بە هیوام ئەو ژیانەی ماومە بەخۆشی بژیم ژیانی ڕابووردووم بێ ئاگایی بوو لە مەدوا ئەبێ من بۆ خۆم بژیم نەک ژیانی گەنجیم گشت خەمخۆری بوو ئەو کاتانەی ڕۆشتن و تێپەڕین لێم هەر گیز بۆم نایەنەوە ڕۆین و بەسەر چوو هەر تۆ ئارام بە جوانکیلەکەم داوای هەرچیبکەی من بۆتی ئەکەم. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: موچە سەبارەت: بەریتانیا - ١٠/٨/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق کێشەی موچە لەو وڵاتەی ئێمە بەڕاستی بێتام بوە بۆتە گاڵتەو گەمە ئەوە سەیرە یەکەم جارە لەم جیهانە! هەرێمێک هەیە کە ناوی کوردستانە بە ٢ و ٣ مانگ موچەیەک وەرەگرن ئەوەی تر حوکمەت بۆیان هەڵەگرن وا ئەزانێ گیرفانیان نیە لێیان ئەکەوێ قەزای ئەم حوکمەت با لەکۆن کەوێ خەڵک بێزارە لەو حوکمەتە زۆر ناڕەزایە حوکمەت لاسارە هیچی بەخەیاڵا نایە؟ خەڵک لەبەردەم بانکەکانا سەرە ئەگرێ ئاخر کارەساتە لەسەرەیە خەڵک بمرێ پێویستە سستەمی پارە وەرگرتن بگۆڕێ بکرێ بەسیمکارت و پارەی تیا هەڵگیرێ لەوە باشترە لەو پاڵنان و سەرە گرتنە لە ڕاونان و ڕاکردن و چاوەڕێ و کەوتنە بەڕاست ئەوە هیچ گوزەران و حاڵ نیە؟ لە وڵاتی ئێمە کەس ئاگای لەکەس نیە ژیان لەو وڵاتەی ئێمە زۆر قورس و گرانە بێ خزمەت گوزاریە هەر وەک وێرانە خەڵک بێزارە ناڕەزایە لە ژیان لەئاو کارەبا موچەو جادەو بان خەڵک بە کولەمەرگی ژیان بەڕێ ئەکا هەموو ڕۆژێ بەکۆمەڵ خەڵک ڕا ئەکا گەر هەر وا بڕواو موچەش نەدرێ حوکمەت گوێ بۆ میللەت نەگرێ شیرازەی ژیان بەیەکجاری تێک ئەچێ تا ئەگەڕێتەوە دۆخی خۆی زۆری پێ ئەچێ. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من و شیعر سەبارەت: بەریتانیا - ٥/٨/٢٠٢ - نووسین: سەعید سەدیق لێیان پرسیم وتیان بۆ چی شیعر ئەنوسی؟ منیش لەوەڵامدا وتم ئەم دنیا بە شیعرەوە جوانە ئەم ژیانە بێ شیعر کەلاوەیە و وێرانە من بە شیعرەوە جوانم و شیعریش بە منەوە ئێمە هەردووکمان ئاوێتەی یەکین بێ یەکتر هەڵناکەین شیعر وەکو ژن داهێنەرە وەک دایک میهرەبانە وەکو نیشتیمان گەورەیە وەک دابڕان سەختە وەک نەتەوەکان ڕەنگیان سپیە لەناویاندا دوانیان ڕەشە خەڵکەکانیاننەخۆش و بەد بەخت و کڵۆڵن ئەوانیش (ک & ف )ە شیعر جوانە وەک میکیاج و ڕەنگ و بۆ گیان ئەکاتەوە بەبەر من و تۆ شیعر هەموو ڕەنگەکانی تیایە هەموو ڕەنگەکان جوانن تەنیا ڕەنگی ڕەش نەبێ ئەوەش لەناو ئێمەدا ئاوا خۆی نیشان ئەدا شیعر دەریا جوانەکا ئاسمان شەوە زەنگ ئەکا شیعر بەهەشت ئەبوغزێنێ دۆزەخ ئەنەخشێنێ هەردوکیان ئەکاتە تایتەراز و بۆ لای یەکیان دێنێ شیعر بەو دنیا کە باسی ئەکەن پێ ئەکەنێ بۆم دنیاش کە هەیە هەڵەپەڕێ بۆ هەر دووکیشیان ئەگری ئەزانی بۆ لە هیچ کامێکیان دڵی ناسرەوێ؟ شیعر وەک تەنوری نانکردنە دەمێ گرەگرێ دەمێ دائەمرکێ وەک هێڵەکە ئارد دائەبێژێ شیعر لەهەموشتێ ئەچێ و لەهیچ شتێکیش ناچێ پرسیارێ بێ وەڵامە بۆ سۆی لێ دێ گەر شیعر نەبێ خۆشەویستیش نابێ ئاشق و ئەوین نابێ تەوازونی ژیان تێک ئەچێ باگردێن بەبێ سەربان نابێ ڕێوی بێ مریشک نابێ مریشک بێ جوجەڵە نابێ جوجەلەش بێ باڵە فڕە نابێ باڵەفڕەش بەبێ هەوا نابێ هەواش بێ شیعر نابێ سەیری شیعر کەن چەن جوان و دڵڕفێنە؟ چەن ئاقڵ و ژیرە لەگەڵ هەواشا خۆی ئەگونجێنێ؟ من و شیعر دوو هاوڕێی مناڵی یەکین هەر پێکەوەش ئەبین نە من دەس بەرداری ئەو ئەبم و نە ئەویش دەست بەرداری من ئێمە پێکەوە ئەژین تا مردن بەڵام من ئەمرم شیعرنامرێ لە بەر ئەوە ئەو تەمەنی لە تەمەنی من درێژ ترە و هەموو سەردەمەکان ئەبینێ شیعر لە هەموو شتێ جوانترە لە ژن نەبێ لە هەموو شتێ ناسکترە لە بۆڵە ترێ نەبێ لە هەموو شتێ تەنکترە لە پەڕەی سیغار نەبێ لە هەموو شتێ گەورە ترە لە خۆی نەبێ. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گلەیی سەبارەت: بەریتانیا - ١/٨/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق ڕۆژگار هات و تێپەڕی هیچ سودی بۆ من نەبوو؟ تەمەن و ژیان وردە وردە ڕۆشتن وەفایان بۆ من نەبوو زۆر شوێنان گەڕام و زۆر خەڵکانیشم ناسی بێ سود بوو وەک ئەوە وایە هیچ کەس نەناسی؟ ئەگەر خۆت نەبی هیچ کەس ناتهێنێتە سەر ڕێ؟ یا نەخۆش بی و پەکت بکەوێ کەس ناتخاتەوە سەرپێ ئای لەم ڕۆژگارە ڕەشەی کە تێی کەوتوین! هیچ کەسێ لات لێناکاتەوە ئەوانەش کە بۆیان مردوین ڕۆژگارێ بوو هەر خۆم بەتەنگ هەموویانەوە بوم بەڵام ئێستا کەس هەواڵم ناپرسێ هەروەکو مردوم ئای چۆن ئەم ژیان و دنیایە ئاوا زوو گۆڕا؟ وەک بەفری چیا توایەوە وەک منێشتی دارەبەن شۆرا مرۆڤ بوون زۆر سەختە بە هەموو کەسێ ناکرێ هەموو مرۆڤێکیش ویژدانی پێ ئاسودە ناکرێ بە هەموو کەسێکیش ناکرێ چاکە و پیاوەتی ئەگەر ئاوا بکەی دەبێ تاماوی بگەڕێی پێپەتی من هەموو ژیانی خۆم کوشت و خستمە لاوە بۆ ئەوەی دەرتان بێنم لەو گێژاوو کەلاوە بەڵام لە جیاتی ستایش و پێزانین و چاکە ڕەنجانتان بوغزانتان فڕێتاندا ئەو دڵە پاکە بەکام ئاسمان کام دادپەروەر و کام خوایە ئێوە بڕواتان هەیە ئەوەی من دەیڵێم وایە خۆ ئێمە سەرچاوەی یەک کانیاوی ڕون و پاکین ئەوەنە قورس و سەنگینین لەهەموو شتێ بێباکین ئەشێ جۆگەلەیەک لەو کانیاوە لێڵ و تەڵخ بێ بەڵام خۆ هەموو کانیەکە ئاوی قوڕاو ناکرێ بە هەرحاڵ ئێستا من هەر مرۆڤەکەی جارانم خۆم لەجاران بە زیاتر و بە باش تر دەزانم لەڕوی مرۆڤ دۆستی و خۆشەویستی نەگۆڕاوم بەڵام لەڕووی لاشەوە تەواو شێواوم دوو ساڵ لەسەرجێ بە ئازارێ زۆرەوە بەخەم و خەفەت و دڵێکی ناسۆرەوە لە غەریبی و دووری و تەنیایی و بێکەسی کەس لات لێناکاتەوە و هەواڵیشت ناپرسی. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پایز سەبارەت: بەڵێن - بەریتانیا - ٢٢/٩/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق ئەوا پایزە و گەڵای خۆی وەران چاوەکانی منیش فرمێسکیان باران بڵێن بەو وەرزە بۆ وا خەمبارە هاوار لەم کاتەیا ڕۆیی و بەجێی هێشتم یار ڕوح دەرێ بە دڵشکان و دەست بەردان ئەوەندەی تر ئەچمە خەڵوەت و گریان پایز تۆ وەرزی غەریبی و خەزانی وەرزی میوە خۆشەکەی هەناری پایز تۆ لەوەرزی خۆتا گەڵات وەران منیش لەم کاتەیا فرمێسکم وەران وەرزێکی خەیاڵاوی لەناو وەرزەکانە جوانی وەک ئەو کچەی قژی ئەکا شانە دیسان باڵندەکان کۆچ ئەکەنەوە بۆ گەرمیان ئاشق و ئەوینانیش بەجێی دێڵنەوە جێ ژوان منیش لە غوربەتا جێماوم بگەنە فریام ڕەنگ زەردو لاواز وەک گەڵاکەی تۆ وەرام خۆزگە ئەگەڕامەوە سەر دۆخی جاران لە جیاتی ئازار و خەفەت ئەباری باران لەم وەرزەیا دەست بەرداری یارانە جێ هێشتنی دۆست و ئازیزانە بە تەمام سەرێ بەمەوە لەجێ ژوان لەجێ نزرگەی ئاشق و دڵداران بزانین چی باسە لەو دەورەو ناوە؟ ئایا لەوێش ئاشق ڕەنجاوو جێماوە؟ یا هەر وەرزی پایزە سور ئەکا خەرمان شنە شنی با ئەدا لە زوڵف و کوڵمان بەڕاستی پایز وەرزێ غەریبە لەگەڵ غوربەتا هاوڕاو تەریبە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کۆترێک سەبارەت: بەڵێن - بەریتانیا - ٢٠/٩/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق بەیانێکیان لە خەو هەڵسام و چومە بەردەم پەنجەرەی ژووری دانیشتن لەوێوە سەیری دەرەوەم کرد بینیم کۆترێکی شینکەی جوان لە دیوی دەرەوەی پەنجەرەکە بەرزو نزمی بەملی ئەکرد وابزانم سڵاوی ئەکرد و داوای خواردنیشی ئەکرد منیش سڵاوم لێکردەوە و هەر وەک ڕۆژانیتر کە خواردنیان بۆ دائەنێم خواردنم بۆ دانا و بەوردی سەیرمکرد خۆم پرسیارم لەخۆم کرد ئایا ئەبێ ئەم باڵندەیە چۆن و لەچی دروستبوە و دروستبوبێ؟ ! ئەڵێن ئێمەی مرۆڤ لەنەوەی ئادەم و حەواین ئەی ئەوان چۆن و لەچی دروستبون؟ ! دەربارەی دروستبونی ئادەم بەپێی ئەو گێڕانەوانە خوا ئەمری بە جوبڕەیل کردووە کە لەسەر زەوی مشتێ خۆڵی بۆ بەرێ ئەویش دێ لەهەموو ڕەنگەکان مشتێ خۆڵی بۆ ئەبات و ئەویش ئەیشێلێت و ئەیکات بەقوڕو قوڕەکە سورو ڕەش و ڕەق دەکاتەوە و بەشەش قۆناغا تێ ئەپەڕێ قوڕەکە شل وشک توند ئەکاتەوە سورو ڕەشی ئەکاتەوە ئەڵێن بۆیە ئاوا توند و شل و ڕەشی کردووە ئەمە شکڵ و شێوەی مرۆڤەکانە لەگەڵ توند و تیژی و خوڕەوشتیانە کە قوڕەکە سوورکرایەوە ئینجا ڕوحی ئەکا بەبەرا حەواش لە پەراسوو کەلەکەی چەپی ئادەمەوە دروست ئەکات و دەریدێنێتە دەرەوە ئەی ئایا ئەبێ ئەو کۆترەش لە کەلەکە و پەراسوی کۆترێکی ترەوە هاتبێتە دەرێ؟ ! یا هەر ئاوا خۆی لە خاک هەڵقوڵا بێ کەوایە ئەبێ هەموو باڵندەکانی ترو هەموو گیانلەبەرو زیندەوەرەکانی تریش ئاخۆ لە کام کەلەکەی یەکترەوە هاتبنە دەرەوە یا لەخاکا هەڵقوڵا بن جگە لە حوشترو بەراز نەبێ چونکە ئەوان جیاوازن؟ ! حوشتر لە کەلەکەی بێیابانا هاتۆتە دەرێ بەرازیش لە کەلەکەی قوڕو چڵپاوا. نا نا بڕواناکەم ئێمەی مرۆڤ و هەموو گیاندارو باڵندەکان و زیندەوەرەکانی تر ئاوا بە ئاسانی لە کەلەکەی یەکترەوە هاتبینە دەرەوە مرۆڤ لە کەلەکەی ئادەم و باڵندەکان لە کەلەکەی باڵندە و گیاندارەکان لە کەلەکەی گیاندارو زیندەوەرەکان لە کەلەکەی زیندەوەر یا لە خاکا هەڵقوڵابن و هاتبنە دەرێ بەڵکو ( هەرچی ئەو ئاژەڵانەی ئەمڕۆ هەن و ئەوانەیشی کە ژیاون و ئێستا نەماون، هەروەها مرۆڤیش لەیەک جۆر خانەی تایبەتی دروست بوون، کە پێی دەوترێت خانەی ئیۆکارۆتیک! لەوەش ڕوونتر هەرچی زیندەوەر هەیە لە پێکهاتەی چوار ترشە ناوکەی ( دی ئێن ئەی ) و هەروەها ٢٠ جۆر ترشی ئەمینۆی دروست بوون. لە کاتێکدا زانیمان هەموو ئاژەڵەکان لە یەک جۆر خانەی تایبەتی دروست بوون و هەرچی زیندەوەر هەن، لە بەیەکەوە بەستنی چوار جۆر ترشی ناوکەیی هاتونەتە کایەوە ). وە هەر یەکەیان بە چەندەها قۆناغ و سەردەمدا تێ ئەپەڕن و تێ پەڕیون؟ ! تا گەیشتونەتە ئەم قۆناغ و سەردەمەی ئێستا لە هەر قۆناغ و سەردەمێکیشا گۆڕانکاری بەسەر ژیری و وریایی و جەستە و شێوە و شکڵیانا هاتووە. مرۆڤ بە هیزرو ئەقڵ و ژیری خۆی خۆی گەیاندۆتە ئەم ئاستەی ئێستا کە سەرژمێریان هەشت ملیار کەسن. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تۆ وا مەبە سەبارەت: بەڵێن - بەریتانیا - ١٤/٩/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق ئازیز وا مەبە دڵم وا مەبە گیانم وا مەبە شیرین وا مەبە تکات لێ ئەکەم تۆ وەک من مەبە تۆ وەک من مەبە بە هەستی نامۆم دڵم بەرمەدە ڕووت وەرمەگێڕە دڵەی ناسۆرم بەخەم مەکێڵە لە تەنیاییدا بەجێم مەهێڵە بەجێم مەهێڵە ئازیز وا مەبە دڵم وا مەبە گیانم وا مەبە نازدار وا مەبە تکات لێ ئەکەم تۆ وەک من مەبە تۆ وەک من مەبە تۆ وانەزانی کە بێ ئەدەبم! ئاواش نەزانیت کە ناکەس بەچەم! خۆم لەهەموو کەس بەبەڕێز تر ئەزانم لە بەر ئەوەی من خۆم باش ئەناسم خۆم باش ئەناسم ئازیز وا مەبە دڵم وا مەبە گیانم وا مەبە نەشمیل وا مەبە تکات لێ ئەکەم تۆ وەک من مەبە تۆ وەک من مەبە ئەوە بزانە کە لە ناو دڵمای وامزانی تۆش بۆ من وا شێت و شەیدای بەڵام گیانە نەمزانی کە لێم تێناگەی بە جوڵەی نامۆم گلەییم لێ ئەکەی وا بەیەکجاری دڵم لات دەرەکەی دڵم لات دەرەکەی ئازیز وا مەبە دڵم وا مەبە گیانم وا مەبە شیرین وا مەبە تکات لێ ئەکەم تۆ وەک من مەبە تۆ وەک من مەبە گیانە ببورە نازدارم ببورە دڵم بۆ دڵت گەرمە وەک خۆرە تکات لێ ئەکەم دڵت مەگۆڕە دڵت مەگۆڕە ئازیز وا مەبە دڵم وا مەبە گیانم وا مەبە نەشمیل وا مەبە تکات لێ ئەکەم تۆ وەک من مەبە تۆ وەک من مەبە گیانە لێم ببورە کە من نەمزانی! جوڵەی نامۆییم بەسەر تۆ هانی بەدەست خۆم نەبوو دڵ پێی کردم با تۆ بزانی چاویش هەڵەیە کە تۆم پێبینی کە تۆم پێبینی ئازیز وا مەبە دڵم وا مەبە گیانم وا مەبە شیرین وا مەبە نەشمیل وا مەبە تکات لێ ئەکەم تۆ وەک من مەبە تۆ وەک من مەبە. تێبینی: // ئەم هۆنراوەیەم نوسیوە بۆ گۆرانی ئەشێ هیوادارم ڕۆژێ لە ڕۆژان یەکێک لە هونەرمەندەکان بە ئەدایەکی جوان بیڵێت ئامادەشم ئاوازێکی جوانی بۆ دابنێم و ببێتە ڕەزامەندی گوێگران. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جیهانێکی نادادپەروەر و نا یەکسان سەبارەت: بەڵێن - بەریتانیا - ٨/٩/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق ئەو ڕابەر و شۆڕشگێڕە کوردەی کە لە هیچ سوچێکی ئەم جیهانەدا جێی نەبۆوە؟ ئێمە ڕابەرێکمان هەیە لە هەموو پیاوە گەورەکانی جیهان گەورە ترە ئەو دوو قاچی هەیە لە هەموو سەرکردە گەورەکانی جیهان هەنگاوی خێراترە بۆ ئاشتی و ئازادی ئەو دوو دەستی هەیە دەستی لە هەموو دەستەکانی سەرکردە گەورەکانی جیهان درێژ ترو بە دەست و برد ترە بۆ یەکسانی و دیموکڕاسی ئەو دڵێکی هەیە لە دڵی هەموو پیاوە گەورەکانی جیهان گەورە ترو جوانتر و میهرەبانترە بۆ دادپەروەری ئەو زمانێکی هەیە لە زمانی هەموو سەرکردە گەورەکانی جیهان شیرینتر و پاراو تر و ڕەوانی بێژ ترە بۆ ڕاستی و ڕەوانبێژی ئەو دوو گوێی هەیە لە هەموو پیاوە گەورەکانی جیهان خاوەن بیستنی ترە بۆ مرۆڤ دۆستی و مرۆڤایەتی ئەو دوو چاوی هەیە چاوی لەهەموو مرۆڤە گەورەکانی جیهان دوور بینتر و جیهانی بینتر و دنیا بینیترە ئەو مێشکێکی هەیە مێشکی لە هەموو سەرکردە گەورەکانی جیهان تیشترو بەبیرەوەری ترە بۆ زیرەکی و جیهان بینی. ئەو وەک هەر مرۆڤێکی سیاسی هەوڵ و تێکۆشانی بۆ نەتەوەکەی بوو کە چەندەها ساڵە ئەچەوسێنرێتەوە ئازارو ئەشکەنجە ئەدرێ بێ خاک و ئاڵاو کیان کراوە و ئەکرێ؟ تەنیا نەتەوەین کە ڕزگار نەکراوین لەم جیهانەدا ئەو هات و ویستی ڕزگاریکات بەچی چۆن؟ ئەو کەسێکی سیاسی و عەسکەریشە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەکی قورس و تانک و تۆپی نیە تەیارە و ئەتۆمیشی نیە ئەی چی هەیە تەنیا پێنوس و کاغەزی سپی هەیە، پێنوسەکەی ڕۆشنبیری و ڕۆشنگەرییە کاغەزەکەشی سپییە بۆ ئاشتییە لەو ڕێگەیەوە ڕۆشنبیری و ئاشتی و ئازادی جیهان بینی دەستەبەر ئەکرد بەڵام گەلە گورگێک هاتنە سەر ڕێگەی و ڕێگایان پێگرت گەلەکۆمەی مرۆڤەکانی ئەو وڵاتانە لەو سەردەمەدا زۆر بێ ویژدانانە و بێ شەرمانە و ترسنۆکانە و نامرۆڤانە بوو بەڕێککەوتنی دەستا و دەست و ژێر بەژێرانە بەهاوکۆمەکی و هاوئاهەنکی کە سیستەمی سەرمایەداری بە مەرگی خۆی پێناسەی کردو گەلەکۆمەیان لێکرد، ١٥ ی شوباتی ١٩٩٩ لەئەنجامی پیلانگێڕیەکی نێو دەوڵەتیدا کە زیاتر لە ٣٠ دەوڵەت تێیدا بەشدار بوون، ئەو ڕێبەرە کوردە لە کینیا ڕفێنرا و لەدوورگەی ئیمڕاڵی لە زیندانی تاکە کەسیدا بەند کرا، ئەم پیلانگێڕیە لەلایەن (ئیسڕائیل، ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا و ڕوسیاوە) جێ بەجێ کراو تورکیاو یۆنان و چەندین دەوڵەتی دیکە تێیدا ڕۆڵیان گێڕا بەبەشداری دەزگا هەواڵگیریەکان (میت، مۆساد و سی ئای ئەی) لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ پاش مانەوەی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ لە سوریا، ئەو وتی ڕێگەم پێ بەن با لەناو دادگایەکی نێو دەوڵەتی دۆزیەی (کورد) بخەمە ڕوو بەڵام نەک ڕێگایان پێنەدا بەڵکو ئەم وڵات بۆو وڵات فڕاندیان و گرتیان و دایانەوە دەست تورکیا کە ئەویش دوژمنی هەرە سەرسەختی ئەم ڕابەرە کوردەیە لەبەر لێهاتویی و زیرەکی و بەتوانایی و ئەزمونیەوە نەیانتوانی و نەوێران دادگایی بکەن چونکە ئەیانزانی کە دادگایی بکەن سەد لەسەد دۆسیەکەی ئەبردەوە؟ ئەو ڕێبەرە خۆی دەڵێ من دیلی دەستی تورکیا نیم بەڵکو دیلی دەستی گەلەکۆمەی نێو دەوڵەتیم کە پڕۆسەکە لە سوریاوە دەستی پێکرد بۆ ئیمڕاڵی و گەورەترین پیلانگێڕیی گڵادیۆی ناتۆیە لە مێژوودا. تورکیا ئەم ڕێبەرە کوردەی بەتیرۆریست لە قەڵەم داوە بەڵام ئەو تیرۆریست نییە ئەو شۆڕشگێڕە وەک جیڤاراو ماندێلایە. کە ئەو ڕابەری ئەم جیهانە بوایە هەرگیز جیهان بەم ئاراستە نا یەکسان و نا دادپەروەریە تێ نەدەپەڕی ئەوەنەش کوشتارو کوشتارکاری تێدا نەدەکرا ئەم جیهانەش وەک ئێستا ئاوا وێران و ئاڵۆز نەئەبوو. بۆیە ئێستا ئەو لەزیندانا گەورە تر و ڕۆشنبیر تر بوە زیرەکتر و شارەزاترو بە ئەزمون تر بووە لێهات و کارامە تر بووە، ئێستا ئەو دادپەروەر و ئەوان بێداد ئەوان خەوتوو ئەو بەئاگا ئەوان مردوو ئەو زیندوو ئەوان ترسنۆک ئەو ئازا وەک پڵنگ و شێر ئەو ڕۆشنبیر ئەوان نەزان و گێل ئەو ئازادی خواز و ئاشتی هێنەر ئەوان خێڵ و دەشتەکی ئەو خوێنەوار ئەوان نیاردرتاڵ ئەو شارستانی ئەوان هەڕەمەکی ئەو ئاقڵ و زیرەک ئەوان بێئاقڵ و نەفام ئەو داوای ئاشتی و ئازادی ئەکرد بۆ نەتەوەکەی ئەوان زیندانیانکرد هەموو شتێکی جوان و دادپەروەرانە لەو ڕابەرە کوردەدا ڕەنگی داوەتەوە ئەوان بێ ئاگا لە هەموو شتێک هەرچەنە بڕواناکەم دادگایەکی دادپەروەرانە هەبێت؟ کە هەبێت چۆن ٢٥ ساڵ بەبێ دادگایی کردن بەند ئەکرێ یا بەند کراوە ئەی چۆن ئەو ٢٥ ساڵە قەرەبووی ئەو ڕابەرە ئەکرێتەوە؟ پێویستە هەموو ئەوانەی ئەو کارە دژە مرۆڤایەتیان ئەنجامداوە هەر یەکەیان ٢٥ ساڵ زیندانی بکرێنەوە بەوانەشی کەمردوون و ئەبێ لە گۆڕەکانیان دەربهێنرێنەوە و لاشەکانیان لەدار ببەسرێت بەبەرچاوی هەموو جیهانەوە یا پێویستە ئەو ٢٥ ساڵ بکرێتە پارێزەری ئاشتی و ئازادی و دادپەروەری جیهان، بەوە قەرەبوو ئەکرێتەوە بەوەی کە پێویستە ٢٥ ساڵ بکرێتە سەرۆکی هەموو سەرکردەکانی جیهان و سەلاحەدین دەمیرتاشیش بکرێتە جێگری جا بزانن چۆن فەرمانڕەوایەک دەبێ؟ هەروەک چۆن سەرۆک مام جەلال لەناو پێکهاتەکانی عێراق دادپەروەر بوو دڵی ئەمریکاو ئێرانیشی ڕازی کردبوو ئەویش بەجیهان بینی خۆی لەم جیهانەدا ئاشتی و ئازادی بەرقەرار ئەکرد نەک وەک ئەم جیهانەی ئێستا کە هەموو ڕۆژێ لەغەزەو ئیسڕائیل مناڵانی بێتاوان ئەکرێنە قوربانی لەڕوسیاو ئۆکرانیا خەڵکی مەدەنی ئەکوژرێن لە عێراق و ئەفغانستان و ئێران و لەکوێ و لەکوێی تر …..بەسەدان و هەزاران مرۆڤی بێتاوان ئەڕفێنرێن و ون ئەکرێن و قەتڵ و عام ئەکرێن ئەی کوا لەکوێن ئەوانەی کە خۆیان بەخاوەنی ئەم جیهانە دەزانن؟ ! بۆچی هەستیان ناجوڵێ و حەپەیان لێوە نایە؟ ! ئاخر بۆچی؟ ! کە ئەڵێم ئەم جیهانە نا دادپەروەر و نا یەکسانە ئەوەتا ژیان بە ئاراستەیەکی هەڵەیە تێپەڕیوە و تێ ئەپەڕێ ئەویش ئەوەیە کە مرۆڤێکی گەورە و ئاشتی و ئازادی و دادپەروەری خوازی ئەم جیهانە ئێستا لە زیندانە ئەویش ڕابەرو شۆرشگێڕێکی کوردە و ناوی عەبدوڵا ئۆچەلانە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پەپولە سەبارەت: بەڵێن - بەریتانیا - ٣/٩//٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق لەم ڕۆژانەیە لە حەماما خۆم ئەشۆری بینیم پەپولەیە هاتوچۆ ئەکا بۆ خۆی ئەفڕی منیش خێرا دوگمەی ئاوەکەم وەستان وتم نەبا ئەو ڕوحە جوانە بکەوێتە ژێر پێیان یا با نەبمە بکوژی ئەو ڕوحە جوانە بۆ من بێ یا بۆ ئەو ژیان هەر ژیانە پێویستە لە سەرمان لە هەر شوێنێ بێ هیچ ڕوحێ نەک کوشتن ئازاریش نەدرێ؟ چونکە هەموو ڕوحەکان بۆ ژیان هاتون؟ جا زیندەوەرو گیاندار بێ یاخود ئیخناتون ڕوح زۆر شیرینە لە هەر لاشەیەک هی گەدایەک بێ یا هی پاشایەک کە دەرت هێنا لاشەکەی ئەمرێ هیچ سودی نا بێ ئەبێ فڕێبدرێ؟ بەڵام لەدوای خۆت چ شتێ ئەمێنێ؟ کردەوەی جوانە کە ئەیسەلمێنێ ئەوەی بۆت ئەکرێ خزمەت و چاکە هەر گیز لەم دوانەیە درێغی مەکە تۆ هەوڵ مەدە بۆ پۆست و پارە ئەوەی کە دیارە هەر چاکە کارە تا بۆت ئەکرێ دڵی کەس مەشکێنە بە نەرم و نیانی دڵی خۆت ڕابێنە. تێبینی::// ئیخناتون یا ئێخناتۆن یا ئەخناتون یا ئەخناتۆن، کە فیرعەونێکی دێرین بوو لەمێژژووی دێرینی میسر کە فەرمانڕەوایەتیەکەی لە ١٣٥٣ بۆ ١٣٣٦ ی پێش زاین یا ١٣٥١ بۆ ١٣٣٤ ی پێش زاین پاشاو فەرماڕەوایی هەژدەهەمین ئیمپڕاتۆریەت بووە، لە سەردەمی فەرمانڕەوایی ئیخناتوندا پێش ئەوەی بگات بە پێنجەم ساڵی فەرمانڕەوایەکەی وەک ئاموون حوتێبی حەوتەم ناسرابوو (لە مێژووی دێرینی میسر لە ئامونەوە وەرگیراوە ). ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ژیانی من سەبارەت: بەریتانیا - ٧/٨/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق کە باسی ژیانی خۆم ئەکەم وەکو خەونێ بوو سەرەتای مناڵیم پڕ خێر و خۆشی بوو کە گەورە بووم و بیرم کردەوە خۆم داڕشتبوو فامم کردەوە هاوسەریم پێک هێنا لەگەڵ کەسێ بەناوی کاوە باوکی مناڵانمە تا ئێستاش هەر لە دڵما ماوە ژیانێکی خۆش بوو کە بە سەرمان برد ئەو بۆ من و مناڵەکان هەمیشە خۆی ئەکرد بەپرد بەڵام لە پڕێکا نەخۆشی ڕێگای پێگرت ئێمەش غەمبار بووین و بێ ئەو دڵمان نەسرەوت نازانم چی بوو ئەو دەردە گرانە؟ دوایی دەرکەوت کە سەرەتانە تا دوو ساڵ لە سەرجێ خزمەتێ زۆرم کرد لە خزمەتیا بووم ئەوەی پێویستبوو بۆم کرد بەڵام بەداخەوە کۆچی کرد بە نەخۆشی گەلێ ئازار و مەینەتی و تاڵیشی نۆشی ڕوحی شاد و ئاسودە بێ ئەوە ڕێگای هەموانە قەت لە بیر ناکرێ باوکی مناڵانە دوای ئەو بیرم کردەوە خوایە چیبکەم؟ بێ ئەو ژیان قورسە ئەو مناڵانە چۆن پەروەردە بکەم؟ ئەی خوایە گیان من هاوارم تەنیا بۆ تۆیە لە تۆ زیاتر شک نابەم هیچ کەسم نییە؟ بیرم کردەوە وڵات جێبێڵم بڕۆم بۆ ئەوروپا دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر گەیشتمە بەریتانیا لە بەریتانیا سەرەتا ژیانمان زۆر قورس بوو وردە وردە ڕاهاتین دوایی ژیانمان ئاسان بوو هەنێ لەخزم و بێگانە ویستیان ژیانم لێتێکدەن بەڵام نەیان توانی ڕوو بە ڕوو هیچ بکەن؟ ویستیان ژێر بە ژير و بە نەهێنی بە قسە هێنان و بردن بە دوو زمانی بەوەش نەیان توانی زەفەرم پێ بەرن ماڵ و مناڵ و خۆم لێک هەڵوەشێنن بەڵام نەیان توانی هیچیان پێ نەکرا؟ ئەوەی بەوانم کرد بەهیچ کەس نەکرا؟ ئەوەی تریشم دایە دەستی خوا حەقم بسەنێ و بیانکاتە پەنی دنیا لە ئێستایا خۆم بە هیچ کەس نادەم؟ خۆم بە ئاغا و پاشا و بە وەزیر نادەم ئێستا سێ مناڵم هەیە دوانیان لەماڵە کۆژینیش زیادی کرد ئەویش کوڕی ماڵە یەڵدا هەر دوو چاوانمە دنیای پێ ئەبینم بەبێ ئەو مەحاڵە هیچ شتێ ببینم؟ شازیش دڵمە زۆرم خۆش ئەوێ بە بێ ئەو دڵم ساتێ ناسرەوێ ڕەشە گیانیش هەناوو جگەرمە لەگەڵ خێزانی هەمیشە لەگەڵمە کۆژین و مێلینە گورچیلە و هەناومن شەو ڕۆژ یا من لایانم یائەوان لەلامن مێلینە گیان ئەو تەنیا گوڵی دایە زۆرم خۆشەوێ هەمیشە دڵم لایە بوکە خانیش خۆی گوڵی ماڵە پێکەوە ئەژین ئێمە لەم ماڵە داخەکەم ماڵ وا خەریکە چۆڵە بێ وایلێدێ خۆم نەبێ کەسی تیا نامێنێ یەڵدا ڕۆیشتووە ماڵی خۆی هەیە شازیش جار جارە ئەڵێ ئەڕۆم دایە ئێستا شاز بەتەمایە بڕوا بەتەنیا بژی بەڵام وابزانم ڕەشە زووتر بەجێمان دێڵی وردە وردە ماڵ چۆڵە بێ هەر خۆم ئەمێنم بۆ وام لێ ئەکەن دەرتتان لە گیانم ئێوە گۆشت و خوێنمن هەناسە و دییە من لە ئێوە زیاتر خۆ هیچ کەسم نییە؟ من هەر ئێوە شک ئەبەم لەم دنیا هەر ئێوەم هەیە تەنیا لە ژیانا جار جارە ئەوان بۆ لام دێنەوە منیش سەردانیان ئەکەمەوە منیش بە تەنیا لەماڵ تاقەت ناگرم ئەبێ بچم بۆ لایان و لە باوەشیان گرم بەگشتی هەموویان بەتایبەتی دادە مێلینە ئەوم زۆر خۆش ئەوێ لام زۆر شیرینە جا من کێم هەیە لەوانە زیاتر؟ چۆن بژیم بێ وان من جارێکی تر؟ یاخوا هەموو دەردو بەڵایەکتان لەمن کەوێ ئایا هەر من وام یا ئێوەش منتان خۆشەوێ؟ من ئەم ژیانەم بە هۆی ئێوەوە خۆشەوێ ئێوەم لێ دوور بێ ئەمرم و کۆستم ئەکەوێ یەک ئاواتی ترم هەیە کە بۆم بێتە دی بە چاوی خۆم بمدیایە شازم ژن بێنی ئەو کاتە بەیەکجاری دڵم ئاوی ئەخواردەوە هەرچی خەم و خەفەتە لە دڵما ئەڕەویەوە؟ ئینجا بشمردمایە بە خەیاڵما نایە هیچ هیواو ئاواتی تر لە دڵما نیە؟ تێبینی // وەعدم دابوو بە سۆما خان کە هۆنراوەیەکی بەسەر ژیانیدا بۆ بنوسم بەخۆشحاڵیەوە بەسێ ڕۆژ هۆنراوەکەم بۆ تەواو کرد هیوادارم بەدڵی بێت. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: حاڵی یەکێتی سەبارەت: بەریتانی - ١/١٠٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق حاڵی یەکێتی جوانە خەڵکینە سەرۆکەکەیان دڵ پڕ لە قینە باوکی وتبووی کوڕێکو کەرێکم هەیە ئێمەش نەمان ئەزانی کە ئەم شێتەیە ئەو ڕۆژە هەیبوو جەوێکی زۆر خۆش ئاوا ئەیوەشان شوت و شەقی بۆش ئەو قسانەی ئەیکرد ئەکا وڕێنە بۆ ئاشتی نەبوو هەر خۆ تڕێنە نێوان ئامۆزا ئەگەر ئاوا بێ ئاخۆ ئەبێ هی دوژمن چۆن بێ؟ وا ئەبین وائەکەین کاری سەرۆک نیە هەمووی درۆیە ئەوە بۆ بەرژەوەندیە سەرۆک ئەبێ کەسێکی ئارام بێ پڕ داهێنان و پڕ مەعریفە بێ ئەبێ ڕاستگۆ بێ و ڕێزی خۆی بگرێ هەرگیز ناتوانێ دۆشاو کاتەوە بەترێ بە لایەنێک ئەڵێ تۆ گەندەڵکاری ئایا تۆ بۆ خۆت زۆر میهرەبانی؟ ئەی وەنیە دەستت لەناو دەستیایە هیچ باکت نیە و بەخەیاڵیشتا نایە؟ تۆ بە لایەن یا خەڵک ئەڵێی بڕۆ لۆ مارێ تۆ شامی شەریف نی تۆش دێیتە خوارێ ئەو هەڵسوکەوتانەی تۆ گەلێ نامۆ بوو ئایا کە مام بمایە لە گەڵتا کۆک بوو؟ بێگومان نەخێر و هەرگیزاو هەرگیز ئایا قەت بووە بنێشت لەداری گوێز؟ هەموو شتێ بە خوێ خوێش بەمەعنا ئەگەر هەروا بڕوا خەنجەر ئەدەی لەکا سەرۆک وا نابێ وەرەوە هۆش خۆت ئەگەر پێت ناکرێ جێیبێڵە دەسەڵات تۆ نەخۆشی و هەر نەخۆشیش ئەبی تاخاوەنی ئەو کردارانەبی هەرگیز چانابی بۆیە ئەڵێم تۆ نەخۆشی یا سەرخۆشی بورکان ئەکەیتە بورهان تۆ چی ئەبێژی؟ یا دەڵێی کاک شامسار خۆ لەگێلی ئەدەی ئاگات لەخۆتە لەقسەکانتە ئەزانی چ ئەڵێی؟ یاهەر بەو زمانە فێر بویت و خۆت ڕاهێناوە یا زۆرت کێشاوە و ئاگات لەخۆت نەماوە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەڵبژاردن سەبارەت: بەڵێن - بەریتانیا - ٤/١٠/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق وا هەڵبژاردنە دەنگ بۆ کێ ئەدەی وریابە ئامان دەنگت بە فێڕۆ نەدەی ئەمجارە هەڵبژاردنی(پ)کوردستان زۆر گرنگە هێزدارەکان دێنە خوارێ و دەبنە بالە و لەنگە لەم هەڵبژاردنەدا میللەت وشیار بە ئەوەی گەندەڵ بوو لە بەرچاو لایبە ئەوەی دزیش بوو تۆڵەی لێکەوە لەم هەڵبژاردنەیا وەڵامی دەوە دەنگ بە بەو کەسە کە شایستەیە لە کاتی پێویست ئاگای لێت هەیە نەک دەنگ بەی بەکەسێ خزمەتی خۆیکا سەروەت و سامان هەمووی بۆ خۆی ببا ئەم ڕەنگانەی هەن گشت تاقیکرانەوە بە زەرد و سەوز و سپی و شینەوە زۆر جار دەنگت دا ئابەو ڕەنگانە نە هاتنە فریات کاتی تەنگانە سەرەتایترین ماف موچەو ئاو کارەبا نەیان ئەتوانی ئەوانەشیان پێ نەدرا ئەوانەو شتی تریش کە زۆر پێویستن هیچیان پێ نەکرا ئەوان خۆویستن؟ ئەوان هیچیان خزمەتیان بەئێمە نەکرد؟ بەڵکو تەنیا خزمەتی گیرفانی خۆیانکرد ئاخر دەسەڵات چۆن ئاوا ئەبێ؟ بەرامبەر میللەت ئاوا خەمسارد بێ ئەم جارە دەنگ بدە بە پارتێکی نوێ پارتەکەی شاسوار ئەویش نەوەی نوێ بزانن ئەو چۆنە تاقی کەنەوە؟ کە باش نەبوو ئەویش بگۆڕنەوە دیارە کوڕێکی گەنجە زۆر بە توانایە مافی خەڵکیشی زۆر لا ڕەوایە هەستەکەم بە ئەو چاکسازی بکرێ پێویستە ئەم جارە دەنگی پێ بدرێ هیوا دەخوازم کە چارە سەر بێ جێی ئومێدو دڵخۆشی خەڵک بێ با تا چەند ساڵێ دەسەڵاتی لا بێ؟ ئەگەر باش نەبوو با ئەویش لا برێ لەوڵاتان پارتەکان پێشبڕکێیە بۆچاکیو باشی هەوڵیان بۆ خزمەتکاری و بۆ دادپەروەری بۆ موچە و ئاوو کارەباو جادەو ڕێگاو بان بۆ خوێندن و پەروەردەی جوانی مناڵان بۆ سیستەمی تەندروستی ئەبێ چۆن بێ؟ بە چ ڕێگایەک کە گونجا و تر و باشتر بێ؟ ئەمانەو زۆر شتی تریش ئەبنە گفت و بەڵێن لای خۆمان پێچەوانەیە گشت وەعدو بەڵێن ئەوەی وتیان و ئەیڵێن گشتی درۆیە نەهامەتیەکەش هەر بۆ من و تۆیە وریابە ئەمجارە بزانە کێ هەڵەبژێری زۆر باش بیرکەوە و بکە گوڵ بژێری. تێبینی// من خۆم سەر بەهیچ پارت و حیزبێک و لایەنێک نیم؟ بەڵام ئەوە ٣٣ ساڵە ئەم دەم و چاوو دەسەڵاتانە حوکمی ئەم هەرێمە ئەکەن هیچ گۆڕانکاریەکیان نەکردووە؟ لەبەر ئەوە پێویستە دەسەڵات و دەم و چاوی تازەیتر تاقی بکرێنەوە هیوادارم لە دەسەڵاتی تازەیا گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی بکرێت. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی سەبارەت: بەڵێن - بەریتانیا - ٩/١٠/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق ئەبو چیچۆ لە بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ پارتی شارواڵەکەی لێکەوتە خوارەوە چابوو پێیزانی بە قاتێکی سەوزی کاڵەوە سەرەگایە لە سەری بڵێن چیچۆ تۆ سەلکی پیازی یان قنچکی سیری *** *** *** ‎کەوتۆتە ئەو هەموو خەڵکە بەدار هەروەک ئەو شوان بێت و ئەوان مەڕ ئەکرا بۆ میللەت ببێتە خزمەتکار نەک ببێتە گوندەو خەڵک باتە بەردار *** *** *** ناحەقی ناگرم ئەبێ وابکا چون بندیوارە؟ بەپلەی باڵا ئەو وەرەگرێ ٣ملیۆن پارە ئیتر هەر ئەبێت ئەو بکات ئەو کارە یا مەجبوورە یان لە داخی شاسوارە *** *** *** ئەمڕۆ دنیاکە تەواو تێکچووە ئەوەی مردوە نانی زینوو ئەخوە ئەوەی زانایە ڕۆشتوە باریکردوە نەزان لەجێگەی جێی خۆشکردوە *** *** *** قوڕ بەسەر ئەوەی دڵی بەوان خۆشە بازێکیان شێتە و بازێکیان سەرخۆشە هەیانە دۆلاری هەیە پڕ ژورێ چوارگۆشە هەیانە وا لەبرسان ئەمرێ ژێریشی بۆشە *** *** *** وڵات چۆن بەوانە بەڕێوە ئەچێ؟ بانگەشەکەشمان لەشوێنان ناچێ یەکێ شارواڵی ئەکەوێتە خوارێ یەکێ تر ئەڵێ ئەینێرینەوە لۆ مارێ *** *** *** پیاوانی بە ئەزموون کۆچیان کرد ڕۆشتن ئەم نەشارەزایانەیان بۆ ئێمە جێ هێشتن پیاوی زیرەک و ئاقڵ بۆ ئێمە پێویستن خاوەن زانیاری و بەتوانا زۆر بەهەڵوێستن *** *** *** هیوادارم لەم هەڵبژاردنەدا کورد ڕزگاری بێ پارتێک هەڵبژێرن شایستەو بەدڵی هەموان بێ بە کۆ دەنگی خەڵک با میللەت ڕزگاری بێ مەشخەڵی ڕۆناکی بۆ هەمیشە درەوشاوە بێ *** *** *** ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵت شکاندم سەبارەت: بەڵێن - بەریتانیا - ٢١/١٠/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق حەزەکانت هەمووی کوشتم تەنیا بۆ ماچێ دڵت شکاندم ئای کە تینووی لێوەکانت بووم! چەندیش شەیدای چاوەکانت بوم؟ زۆر خولیای بەژن و باڵاو لیمۆکانت بووم تامەزرۆی نەرم و نیانی و بێدەنکیت بووم بۆچی واتکرد خۆ تۆش مەیلت بەلای منابوو؟ لە پڕێکا هەڵچویت و مەزاجیشت تێکچوو! هەرگیز بڕوام نە ئەکرد تۆ ئاوا بی لە گەڵما بەبینینم گیانت ئەبوو بەئاو لەخۆشی و لەشەرما چەندە حەزم ئەکرد بۆ بینینت تۆ سەد ئەوەندە؟ بۆ لێک ڕامان و چاو بڕکێوو گاڵتەو گەمەو خەندە ئەو کاتانە زۆر خۆش و چێش بەخش بوون هەمووی بزە و خەندە و پێکەنین بوون پڕ بوون لە یادگاری زۆربەی کاتی ڕۆژانێ من و تۆ دڵخۆش بوین لەگشت جێ ژوانێ بەڵام بەداخەوە تۆ هەمویت شێوان ونت کردن زەردە خەنەی سەر لێوان ئای کە جاران دڵم پێت ئەکرایەوە ئێستا بشتبینم هەر ناتناسمەوە ئەوەش هۆکارەکەی تۆ بوو خۆشی جارانت لەدەست چوو جارێکی تر ناتوانم بێمەوە سەر ڕێت زۆر توڕەم و دڵیشم ئێشاوە لێت شوشە کەشکا جێگای خۆی ناگرێتەوە دڵیش کە شکا ئەڕواو هەرگیز نایەتەوە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئێمە سەبارەت: بەریتانیا - ٢٥/١٠/٢٠٢٤ - بەڵێن - نووسین: سەعید سەدیق ئێمە دەورەمان بۆتە دڕک و داڵ و پڕ لە مێخ جێگایە بۆ ئێمە نەماوە بەئاسودەیی تێیدا بژین هەموی بۆتە ئەتۆم و چەک و ڕم و شیر و تیخ ئەگەر هەر وا بڕوات ژیان ئەبێتە قین و شین لەبەرئەوە چیتر کاری پێناکرێ دڵ و جوانی ناخ مرۆڤ بوون نامێنێ بە خەیاڵ لە سەر زەوین مەگەر ماڵمان بارکەین و بچین بۆ سەر مەریخ جارێ زووە بۆ ئەوێ ئێمە ئێستا بەرزە فڕ نین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کارکردن سەبارەت: بەریتانیا - مانگی ٨ی ٢٠٢٤ - بەڵێن - نووسین: سەعید سەدیق کارکردن جوڵەو دیاردەیە جوان و پیرۆزە مرۆڤ بەکارکردنەوە جێگای شکۆ و ڕێزە ئەڵێن مرۆڤ بە ئیشکردنەوە جوانە پۆشتە و پەرداخە و هەم خانەدانە ئەگەر کار نەکەی خۆش بەخت نابی هەتاکو ماوی بە دڵی کەس نابی ئەو دەستانەی کە کاریان پێ ئەکرێ ئەو شان و پشتەی کە شەکەت ئەکرێ هەمووی بۆ خۆتە گەلێ سود بەخشە پارەی ناو کارتە و ئەوەی تر کاشە هەر چیەکت ویست بەدڵ خۆشیەوە؟ ئەچی ئەیکڕی و بێ بیر کردنەوە؟ لەگەڵ ئەوەشا بێ دڵی خۆت ناکەی چاکە و پیاوەتی زۆریشی پێوە ئەکەی خێرو خێرات لەگەڵ هەدێ و دیاری ئەبەی بۆ خەڵکی لە لادێ و شاری گەشت و سەیران و گەڕان لەگەڵیا باخچەی ئاژەڵان لە گەڵ کافتریا چوون بەمیوانی و سەردانی کردن؟ هەم بۆ خۆشی هەم بۆ ژیان کردن ئەمانە و زۆر شتی تریشی بەدوادا دێ کە کار بکەی سەرتاپا ژیانت ئەگۆڕێ. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆزگەی ڕابووردوو سەبارەت: بەریتانیا - ٣٠/١٠/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق ساڵ بە ساڵ ئەڵێین خۆزگەمان بە پار کا خۆزگەمان بەهەموو کاتە خۆشەکانی جارانکا کە لەبەر چراو فتیلە بەئاسودەیی دائەنیشتین شەوانیش بێ ترس و بێ خەم لێی ئەخەوتین ژیانێکی سادەو ساکارو خۆشمان بە سەر دەبرد خێزان لە ناو یەکا بۆ یەکتر خۆیان ئەکرد بەپرد هەمووی گیانی لە گەڵ یەکا بۆ یەک دەرەچوو بۆئیش و کاری هەرەوەزی کەس بێ یەک نەدەچوو ئەوەندە ڕوحی هاوکاری لە ناویانا بە هێز بوو وەک سەختی دارەبەن و پتەوی داری بەڕوو بوو ئێستاش دەبینین ژیان چۆنە و چی جۆرێکە؟ ! هەر کەس بۆ خۆیەتی و چ فڕان فڕانێکە؟ بێویژدانیە کەس ئاوڕێ لە کەس ناداتەوە ئەگەر لەبەر دەمیشیا بمری لاتلێناکاتەوە لەگەڵ ئەوەشا باوکو کوڕ یەکتر ئەکوژن بە هۆی نا وشیاریەوە لەسەر ماڵ و ژن ژن و مێردیش یەک خەڵتانی خوێن دەکەن کەس نازانێ لەسەر چییە بۆ وا لەیەکتر دەکەن؟ خوشک و براش بەهەمان شێوەن بۆ یەکتر بەڵام جاران بۆ یەکدی خۆیان ئەکر بەچەتر بەتەواوەتی شیرازەی ژیان تەواو تێکچووە زەویش وەک خۆی نەماوە هەنێ شوێنی ڕۆچووە ئەم ژیان و سروشتە چۆن وا زوو گۆڕان؟ لە ئەقڵی کێیا بوو مرۆڤ بچێتە ئاسمان؟ ڕۆژێکیش دادێ بۆ ژیان بچێتە سەر مەریخ وەک سەرەتای زەوی دروست دەکەن کوخ لە سەر مەریخیش نەتەوە دروست دەبێ داخەکەم لەوێش کورد بێ بەش دەبێ جیاوازی ئێستا و ڕابووردوو بۆ ئێمەی کورد زۆرە وەک لادێ و شار یا وەک شیوو گرد کەواتە جیاوازی ژیانی ئەوسا و ئێستا زۆرە جیاوازیەکەشیان دیارە وەک مانگ و خۆرە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جیاوازی نێوان شاعیر و وەستا سەبارەت: بەریتانیا - ٥/١١/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق وەستا دیوار دائەنێ بەشاوڵ و بەتەنافێ شاعیر شیعر ئەنوسێ بەسەرواو وەزن و قافێ ئەو بەکار دێنێ چمەنتۆو بەردو خشت و بلۆک شاعیریش ڕستەو وشە لەگەڵ ئەلف و بێ و کافێ شاعیر لەڕێگەی زانست و بەهرەو فەن و خوێندنەوە ئەویش لەڕێگەی ئەزموون و کارامەو کارکردنەوە بەڵام ئەو لە شاعیر زیاتر جوڵەی هەیەو ماندوو ترە لە گەڵ بەکار هێنانی تاسە و کەمچە و ماڵەوە شاعیر زۆر ماندووە بەڵام جیاواز تر لە ئەو ئەو خەلەو خەرمان ئەکا لەگەڵ شەن و کەو زۆر ماندوو ئەبێت بەلاشە و کەمێ بەبیری شاعیر بە مێشک و زیاتر بیر کردنەوە لە ئەو ئێستاکە دنیاکەمان تەواو گۆڕاوە زۆر شتی تازەش هاتۆتە کاوە هەموو شتێ سویچ و پلاک و ڕۆبۆتە هەر یەکەش ناوێکی بۆ دانراوە جاران جوت و گا کرێکارو وەستا زۆر بەکوێرەوەری نان پەیا ئەکرا بەڵام ئێستاکە هەر زۆر ئاسانە ئێستا ئیش و کار لەماڵەوە لەڕێی ئامێرا لە ماڵی خۆت دائەنیشی و پاڵ ئەدەیتەوە لەڕێی کۆمپوتەر و موبائیل و لاپتۆپەوە بەئاسانی ئیش و کارەکانی خۆت ڕائەپەڕێنی هەموو کارێک ئاسانە لەو ڕێگایەوە کەواتە جیاوازی نێوان شاعیر و وەستا لە نێوان ڕەنجبەر و کرێکارێ تاوەکو شا ئەوەیە یەکیان بەجەستەو کەمێ بیرکردنەوە بەڵام ئەوەی تر زیاتر ماندووە لە ڕێگای مێشکا وەستا زیرەکی خۆی بە ئەندازەیی هەڵەچنێ لە ڕێگەی شارەزایی و ئەزمونی کاری خۆی ئەپێکێ بەکارامەیی خانوو تەلارو بینا دروست دەکات ڕوکارو شێوەیان بەئەندازیاری ئەنەخشێنێ شاعیریش بە وشەی جوان و ڕستەی ناوازە بە وتەی جوان و سەروا و وتەی زۆر تازە بە بەهرە و فەن دایدەڕێژێت شیعرو هۆنراوە بۆنیشتیمان غوربەت ئاشق ئەخوێنێ لەو ئاوازە. تێبینی:://سەروا (بەئینگلیزی: Rhyme، بەعەرەبی: قافیة) بریتییە لەو دەنگە لێکچووانە کە لە کۆتایی دوو وشە یان زیاتر لە شیعردا دووبارە دەبنەوە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کورد و ڕۆژە ڕەشەکانی سەبارەت: بەریتانیا - ١٠/١٠/٢٠٢٤ - بەڵێن - نووسین: سەعید سەدیق لە ڕۆژ هەڵات و مهابات و شۆڕشی قازی گەلەکەم بووە قوربانی لە سێدارە درا قازی لە باشور ٨٨ ساڵێکی زۆر شوم و خوێناوی ڕژێم لە شارەکەم هەڵەبجە لێیدا کیمیاوی پێنج هەزار کۆتر و پەپولە بوونەتە قوربانی لەگەڵ ١٨٢ هەزار کوردی بێجارە و بێکەسی بێ سەر و شوێنکران کەس لەوانی نەپرسی لەگەل هەشت هەزار کوردی تری بارزانی ئەوانیش دیارنین تائێستا ئاوا بە بێ نازی هەر بەوەش نەوەستان ویستیان بەیەکجاری وێرانی کەن و ناومان بسڕنەوە لەسەر زەوی بۆیە دەستیان کرد بەجوڵەی دەست و بردی قافڵەی ئیڤا و زیل هاتن وەک پۆلە مراوی لە نوگرە سەلمان لەێ لاشەکان سەگ خواردی ساڵی ٩١ لە باشور کۆڕەوی کوردان بەناچاری زۆریان لێ مردن لە ترس و سەرما و بێ نانی هەر لەباشور ٢٠١٤ هات نەهامەتی و نەگبەتی کوشتیان بڕدیان لە شەنگال خەڵکانی یەزیدی کچۆڵە و پاکیزەی جوان بەدەستی ڕیشی گواوی بردیانن بێ سەرو شوێنیان کردن ئاوا بێ ئابڕویی لە ژێر پەیامی ئاسمانا و حەرشەکەی خوایی لە ڕۆژ ئاواش خەڵکانی ئێمە زۆریان بونە قوربانی بەدەستی ناحەزو چڵکاو خۆرو مشەخۆری پێ پەتی لە باکورم ٩٩ ساڵێکی پڕ خەم و نەگبەتی ڕابەرەکەمیان فڕاندوو ونیان کردوو دزی بەفیتی گەلەکۆمەی نێو دەوڵەتی ٣٠ دەوڵەت تیا بەشدار بوو بەجدی لە ڕاونان و گرتن و دەستبەسەری ئەو ڕابەرە کوردەی بەند کرا لە ئیمڕاڵی شەرمە بۆجیهانی ئەو کاتە گرتیان بەناڕەوایی ئەو ڕابەرە گەورە تر بوو لە زیندانی ئینفرادی لە ڕێگەی ئاشتی و ئازادیەوە جیهان ئەوی ناسی یەکسانیخوازە دادپەروەرە پیاوی ئاشتی و ئازادی. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ خاڵم سەبارەت: ١٠/١١/٢٠٢٤ - خوشکەزات/بەڵێن - بەریتانیا - نووسین: سەعید سەدیق سڵاو خاڵی گیان هەواڵت چۆنە؟ هیوام باشیتە بینینت خەم ڕەوێنە هەر لە بەریتانیا تاوەکو کەنەدا هەواڵت ئەپرسم دەستم پێت ناگا هەمیشە هیوام ساغ و سەلامەتیتە بۆ بینینت جارێکی تر چاوم لە ڕێتە لە بیرت ناکەم تاقە خاڵەکەم تەنیا لەم دنیا هەر تۆ شک ئەبەم هیوام ئەوەیە تۆ بەخۆشی بژیت بەختەوەر ئەبم کە نزیکبم لێت هەموو بۆنی دایکم بەتۆوە ناوە ئەو دایکەی منی لە نەبون هێناوە تا مردن لە چاکەی دەرناچم ئەو زاتە گەورە زوو ڕۆی لەژیانم بەداخەوە جێیهێشتم خزمەتم نەکرد بەدڵی خۆم نەمگێڕاو لە کۆڵم نەکرد بەڵام سروشتی ژیان هەر ئاوایە کۆمەڵێ ئەڕۆن و کۆمەڵێکیتر دێنە کایە زۆر حەزم ئەکرد بمایە و لەبەرچاوم بێ مخابن ڕوحی شاد و ئاسودە و ئارام بێ لەدایکمەوە سەیرت ئەکەم بۆ تۆ ئەڕوانم هەمیشە خۆشەویستی بەقەد چاوانم لەزیندانی ئەبوغرێب گیرابوی و مابویتەوە سۆراخ و هەواڵمان نەئەزانی بێین بەلاتەوە بیرت دێت کاتێک گیرابوی لە زیندان هاتین بۆ مواجەت تێکرا هەموومان کە ئازادیش کرای هاتین بەدەستوبردی لەپێش هەموویان لەقەڵادۆشکانم کردی زۆر شاد و دڵخۆش بوم بەبینینی تۆ چون جیاواز بوو پەیوەندی من و تۆ بیرم دێ مناڵ بوین هەر پێکەوە بوین شەوو ڕۆژ بۆ یەک هەر وەک برا بوین ئەهاتم بۆ ماڵتان و ئەم بینی باپیرە ئەیوت سەعە تاڵە باش ئەوەم لەبیررە ڕوحی شاد بێت پیاوێ بێوەی بوو تا لە ژیانا بوو بۆ تۆ خەم خۆر بوو بەهیوام ژیانت سەراپا خۆش بێ دوور لەئازارو خەم و خەفەت بێ سڵاوم هەیە بۆ سارا هەنو هێلین هیوادارم باش بن و خۆش بژین ئیتر کاتێ خۆش و لێت ئەکەم بای بای هەست ئەکەم ئێستاش تۆم وا لەلای تێبینی// لەم ڕۆژانەدا چاوێکم بەلاپەڕەکانی مێژوی ژیانی ڕابووردوما خشاندوو لە یادگاریەکانا ئەوەی خاڵم زۆر کاریگەر بوو کاری تێکردم بۆیە ئەم هۆنراوەیەم بۆ نوسی هیوادارم بەدڵی بوبێت وە چێژی لە خوێندنەوەی وەرگرتبێت و لەکەم و کوڕیەکانیشم ببورێ. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بێزار کردن سەبارەت: بەریتانیا - ١٥/١١/٢٠٢٤ - بەڵێن - نووسین: سەعید سەدیق بمبوورە دوێ شە و خەوم زڕانی بەکرتەی موبایلەکەم وەئاگام هاتی پەڵێن بێ ئیتر جارێ تر وا نەکەم لە کاتی خەوتنا من تایپ نەکەم من هەرگیز نەمویستوە لەخەو ڕاپەڕی ئەوە خەتای من بوو پەنجەم هەڵوەری چۆن ئەبێ ئاوا کە بێزارت بکەم؟ ئەی ڕوحی شیرین دوو گلێنەکەم کات و ساتم بۆ نیە لە هاتنی ئیلهاما نەمزانی گیانەکەم نزیکە و وا لە لاما ویستم سۆزو خۆشەویستیت پێبەخشم لەم کاتە ناوەختەیا شیعرێکت بۆ بنوسم نەمزانی لە خەوی شیرین تۆ وەئاگادێیت هێندە بەهەستی وا زوو بە خەبەر دێیت گەر تۆش لێم ببوری من لە خۆم نابوورم بێ تۆ ساتێ ناژیم هەسەکەم لە ناو گۆڕم. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دایە گیان سەبارەت: بەریتانیا - ١٨/١١/٢٠٢٤ - بەڵێن - نووسین: سەعید سەدیق ئەی دایەی شیرین دایەی میهرەبان تاوەکو تۆم هەبی بێمنەتم لە ژیان من بێ تۆ هەرگیز دڵم ناسرەوێ ژیان بەهەشتیش بێ بێ تۆ نامەوێ ئەی هەناسەکەم ئەی ڕوحی شیرین تەنیا تۆ شک ئەبەم لە دنیا و لە ژین تۆ بۆ من هەمیشە خەم و ئازار شکێنی وەک ئاو وای بۆ من تینوێتیم ئەشکێنی بە بێ تۆ ئاستەمە و سەختە ئەم ژیانە لە دووری تۆ دایە خەریکە ئەبمە دێوانە بیرم نایا مناڵ بووم چەن ئەرکت کێشا؟ بە هەزار دەردەسەری منت وەبەرهێنا بە بون و نەبون منت پەروەردە کرد ئەوەی پێویست بوو تۆ بۆ منت کرد خۆزگە ئەمتوانی چاکەت بەمەوە بەڵام مەحاڵە بتوانم ئەوە پڕکەمەوە هەر کە بیستم کە تۆ نەخۆشی وەک شێتم لێهات زۆر خەمم نۆشی ئاواتم ئەخواست ئێستا لەلاتبم بەدڵ و بەگیان لە خزمەتا بم داخەکەم ناکرێ من گەلێ دورم ئەوەش بزانە من لەخۆم نابورم بەدەست خۆم نییە ڕۆژگار ئاوایە کەڕێنەکەوت من بێم بۆ لات دایە چیبکەم قەدەر تۆی لەمن دابڕی؟ من لەبەریتانیام تۆش وا لەمیسری خوازیارم ڕۆژێ بێ کە بە تۆ بگەم لەباوەشتکەم دەست وپێت ماچکەم غەمی دووریەکەت بڕەوێنمەوە تەنیا بۆ ساتێک پێت شادبمەوە قەزای ئەو دەردەت با لە من کەوێ یاخوا مەرگیشم پێش مەرگت کەوێ چاوەڕێم ڕۆژێک بێ هەر وەکو جاران پێکەوە دانیشین لەسەر سفرەو خوان تۆ و باوکم و پاشا و گلێنە و شێنێ ماری خزمەتمان کاو ئاومان بۆ بێنێ ماری دڵ و ڕوحە لەگەل پاشا گیان گلێنە و شێنێ دڵمن هەردوو کیان باوەش ڕێزێکی تایبەتی هەیە شەوو ڕۆژ دڵم وا هەر لەلایە تۆش تەنیا هەناسە و دڵمی لە یادت ناکەم هەروا لەبیرمی هیوا دەخوازم ڕۆژێ پێت شادبم تێر تێر بۆنت بکەم و لەباوەشتکەم ئەو کاتە دڵم تێر ئاو ئەخواتەوە هەرچی خەفەتە لەبیرم ئەچێتەوە؟ ئەو کات بشمرم بەخەیاڵما نایە تۆ خۆشەویسترین کەسمی دایە. تێبینی // کۆژینی برازام دایکی نەخۆش بوو لە میسر تەکلیفی لێکردم کە شیعرێکی بۆ بنوسم منیش ئەم شیعرەم بۆ نوسی ئەویش زۆری بەدڵ بوو ستایشێکی گەرمی کردم. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نۆبەرە بەفر سەبارەت: بەریتانیا - ١٩/١١/٢٠٢٤ - بەڵێن - نووسین: سەعید سەدیق بارینی نۆبەرەی بەفری زستانی ئەم ساڵ باری و هاتە خوارێ بەسەر سوێبانی ماڵ بەڕاستی بەفر بۆ ئێمە هەستێکی خۆشە لەگەڵ ئەوەشا نزیک بوینەوە لەسەری ساڵ *** *** *** وەرن هاوڕێیان با بیکەینە شەڕە تۆپەڵ بەڵام تکایە مەیکەنە شەر و بۆڵە بۆڵ یاریەکی خۆش و ئارام بەدڵی هەموان بێ دوای یاریەکە بەدڵخۆشیەوە بەرەو ماڵ *** *** *** بەفر هات کەش و هەوای گۆڕیوە هیچ ساڵ سەرمای ئاوامان نەدیوە؟ ئەبێ خۆمان بپارێزین ئالەو سەرمایە قاچ و دەست لەگەڵ گوێشمان تەزیوە *** *** *** ئەبێ لەم سەرمایە باش خۆمان بپێچینەوە بەکۆت و دەسکێش و ملپێچ بێینە دەرەوە کڵاویش بۆ ئەوەی سەرما کارمان تێ نەکات وەک جاران شێرە بەفرینە دروستکەینەوە. *** *** *** ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەرژمێری سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠/١١/٢٠٢٤ - بەڵێن - نووسین: سەعید سەدیق لە ساڵی ١٩٥٧ تەوە سەرژمێری نەکراوە بەهەر هۆیەک بێ بڕیار نەدراوە دوا خراوە ٢٠٠٧ و ٢٠١٠ دوو هەوڵی جیاواز دراوەو نەکراوە نازانرێ بۆ چی دوا خراوە و پشت گوێ خراوە؟ ! وا سەرژمێرییە خەڵک چاوەڕێن لوجنەیەک بەدەفتەرەوە لەڕێن ماڵان ئەگەڕێن بۆ سەرژمێری هیچ کەس نازانێ بەئەقڵ و بیری؟ ئاخۆ ئەزانی ئەوانە مەرامیان چییە؟ هیچ کەس تێناگات ئا لەم نەهێنیە؟ لەوانەیە شتی قاچاخ بێن و بەرن ئەهلی ئاشتی نین خەریکی شەڕن شتێک هەیە میللەتی داماو نایزانێ ئاخر بوە لوجنە ماڵ بەماڵ بگەڕێ؟ لەو بێ دەنگ و کپی و ئارامیە ئەمە شتێک هەیە ئاسایی نیە میللەتی داما و هەر ئەڵێ بەڵێ بەچەپ و بەڕاست هەر پێ ئەکەنێ بەڕاستی میللەت گەلێ داماوە لەکارەکانی دەسەڵات واقی وڕماوە! تا ئێستا کارێ باشی ئەنجام نەداوە بەم سەرژمێریەش زۆر دێینە دواوە ئەم خەڵک کردنە ژوورەوە زۆر عەنتیکەیە هەر ئەڵێی سەردەمی کرۆناو کەرەنتینەیە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کوڕی خۆم سەبارەت: بەریتانیا - ٢٣/١١/٢٠٢٤ - بەڵێن - نووسین: سەعید سەدیق سڵاو کوڕی خۆم تۆش شیرینی لام لەکاتی نەخۆشی حەزمکرد بێیتە لام لەبەر ئەوەی هەموو هیواو ئاواتم تۆیە تۆ دڵ و گیانمی چاویشم بۆ تۆیە کوڕم ئەزانی جەرگ چەنە شیرینە؟ خۆت هەستی پێ ئەکەی هەتە مێلینە دایک و باوک هەمیشە بۆ ئەولات ئاوان ئاسودە نابن کە دوور بن لێیان بەڵام ئاساییە کە نەهاتی بۆ لام بەدەست خۆت نەبوو ناردبوت سەلام ئەوە بۆ من زۆر دڵخۆشی بوو منیش هەمیشە دڵم لەلات بوو بەقوربانت بم تاقانەی دایە بۆ هاتنی تۆ چاوم لەڕێ یە ئاخۆ کەی ئەو ڕۆژە دێ پێتشادبمەوە؟ گشت خەم و خەفەتم لەبیر بەیتەوە خۆ من شەو و ڕۆژ هەر چاوەڕوانم ئاخۆ کەی جارێکیتر تۆ دێی بە میوانم قەزای دووریەکەت با لە من کەوێ هیچ شەوێ بێ تۆ چاوم ناچێتە خەوێ؟ ئەوەندە بیر و دووری تۆ ئەکەم خەریکە شێت بم لە کوێت پەیداکەم چیبکەم قەدەرو زەمەن تۆیان لەمن کرد؟ هەموو ژیانم بۆ تۆو ئەوانی تر کرد بەپرد ئاواتە خوازم ڕۆژێ پێتان شادبمەوە لە باوەشتان کەم و بتان بینمەوە تۆ خەفەت مەخۆ کوڕی شیرینم چاوانم بۆیە خۆشەوێ تۆی پێ ئەبینم هیواو ئاواتم ئەوەیە لە بەڵا دوور بی یا خوا هەموو کات بێدەردو خەم بی چاوەڕێم کە ڕۆژێ دیدەنیم بکەی ئەو خەم و ئازارانەم لەدڵا دەرکەی ئێمە لە میسر و تۆش لە بەریتانیا خۆزگە ئەخوازم جارێکی تر تۆم بدیا ئەو کات دڵم تێر ئاوی ئەخواردەوە خەم و نەخۆشیم لە بیر ئەچۆوە ئێمە زۆر باشین خەمی مەت نەبێ بۆ بینینی یەکتر ڕۆژێکیش هەر دێ ئیتر خواحافیز بەخوات ئەسپێرم تا ماوم چاو لەڕێم کوڕی شیرینم. تێبینی // ئەوە وەڵامی فرمێسک دایکی کۆژینە بۆ کۆژینی کوڕی کە کۆژین لە ١٨/١١/٢٠٢٤ نامەیەکی بۆ ناردبوو بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مادە و ئەقڵ سەبارەت: بەریتانیا - ٢٥/١١/٢٠٢٤ - بەڵێن - نووسین: سەعید سەدیق مادە و ئاگایی کامیان لە پێشەوەیە بەپێی ڕوونکردنەوە چۆنە ئەم جیاوازیە؟ ئەم دوانە مشت و مڕی زۆری لەسەرە تا ئێستا نەزانراوە یەکەمیان کامەیە! *** *** *** لە لاشەی خۆمەوە دەست پێ ئەکەم جوان بۆتان شی ئەکەمەوە و ئەسەلمێنم خوێن و گۆشت و ئێسقانە لە گەڵ مێشکا لە بیرمان نەچێ چەن بەشێ ئاوە وا بزانم؟ *** *** *** سەرەتا ئێکس ئێکس هی پیاوە و بۆ کوڕە ئێکس و وای هی ژنە بۆ کچە و دیارە ئەمە زانست وا ئەڵێ سەد لەسەد ڕاستە ئەوە بەتاقیکردنەوە سەلمێنراوە ئەم کارە *** *** *** لاشەی من پێکهاتوە لە مادە و ژیری لەمل بۆخوارەوە مادەیە کە ئەیبینی لە مل بۆ سەرەوە مێشکە ژیرییە با ئینجا بکەومە ڕاوو تەکبیری *** *** *** سەرەتا تنۆکە ئاوێک بووم ئەوەش ئەکرێ بڵێم مادە بووم ئەمە وردە وردە گەشەی کرد تا وایلێهات ڕوح هاتە ناو گیانم *** *** *** ڕاستە دروستکەری ئاوەکە مرۆڤ بوو ئەی کەواتە ئەو یەکەم جار لەکوێ بوو هەرگیز نایزانی چوون ئەمە نادیارە؟ ! وا زانراوە نەوەی مرۆڤ ئادەم و حەوا بوو *** *** *** ئەڵێن یەکەم جار ئادەم لە قوڕ دروستکراوە دایکە حەواش لەکەلەکەی چەپی دەرهێنراوە نازانرێ ئاخۆ ئەوە تا چ ڕادەیەک ڕاستە؟ ! ئەی هۆمۆ ساپیان و نیاندەرتاڵ لەکوێ هێنراوە؟ *** *** *** ئەوەی باسکراوە چیرۆکی خەیاڵی بوو هەمووی درۆو دەلەسە و ڕیایی بوو هیچ شتێ بێ تاقیکردنەوە ئەنجامی نیە ئەوەی هەبوو گشتی خورافیات بوو *** *** *** کەواتە ئەتوانم بڵێم مادە پێش ئاگاییە سەرەتا تنۆکە ئاو بوو ئەویش کە مادیە ئایا ئەو هێزە لە کوێیە کە ئەڵێن دروستکەرە؟ ئەمە نادیارە و هەمووی وایمە و ئەفسانەیە. *** *** *** تێبینی// مەبەستمان لە هۆمۆ ساپیان و نیاندەرتاڵ ئەوەیە هۆمۆ ساپیان ئەم مرۆڤانەی ئێستا واتا ئێمەین و پێش ئێمە واتا نیاندەرتاڵەکان بوون ئێمە لەسەرەتاوە لە ئەفریقاوە هاتوین، نیاندەرتاڵەکان سەرەتا لە خوارووی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیدا بوون. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆشم ئەوێیت سەبارەت: بەریتانیا - ٢٩/١١/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق گیانە خۆشم ئەوێیت هەر وەکو چۆن هەنک گوڵی خۆشەوێ و شیلەکەی ئەمژێ خۆشم ئەوێیت هەر وەک ئەو ماسیەی کە قوڵایی دەریای لە هەموو شوێنێ خۆشتر ئەوێ خۆشم ئەوێیت هەر وەکو چۆن چیا بەفری خۆشەوێ؟ خۆشم ئەوێیت هەر وەک ئەو پشیلەیەی کە بەچکەکەی لە هەموو شتێ خۆشتر ئەوێ خۆشم ئەوێیت هەر وەکو ئەو دایکەی کە ڕۆڵەکەی لە هەموو کەس خۆشتر ئەوێ خۆشم ئەوێیت هەر وەک ئەو دەروێشەی کە شێخەکەی لە گشت کەسێ خۆشتر ئەوێ خۆشم ئەوێیت وەکو ئەو موسوڵمانەی کە پێغەمبەرەکەی لە هەموو کەسێ خۆشتر ئەوێ خۆشم ئەوێیت هەر وەک ئەو پیاوەی کە ئاغاکەی لە هەموو کەسێ خۆشتر ئەوێ خۆشم ئەوێیت وەکو ئەو پاشایەی کە شازادەکەی لە هەموو کەسێ خۆشتر ئەوێ خۆشم ئەوێیت هەر وەک ئەو جەنگاوەرەی کە نیشتیمانەکەی لە هەموو شتێ خۆشتر ئەوێ خۆشم ئەوێیت هەر وەکو ئەو جوتیارەی کێڵگەکەی لە هەموو شوێنێ خۆشتر ئەوێ خۆشم ئەوێیت وەک ئەو مناڵەی کە شیری دایکی لە هەموو شتێ پێخۆشترە و دایکیشی لەهەموو کەس خۆشتر ئەوێ خۆشم ئەوێیت هەر وەکو چۆن فەرهاد شیرینی خۆشەویست؟ خۆشم ئەوێیت هەر وەک چۆن مەجنون لەیلای خۆشە ویست؟ خۆشم ئەوێیت هەر وەکو چۆن خەج و سیامەند یەکتریان خۆشەویست؟ خۆشم ئەوێیت وەک هەموو ئەو ئاشقانەی کە شەیدای یەکتر بوون و یەکتریان خۆشەویست خۆشم ئەوێیت هەر وەکو ئەو ئەوینانەی کە بۆ یەکتر مردن و بەیەک نەگەیشتن خۆشم ئەوێیت خۆشەویستیت هەرگیز کۆتایی نایە ئەگەر ئەم دنیاش جێبێڵم لەو دنیا دڵم لەگەڵ دڵتایە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کچانی وڵاتم سەبارەت: بەریتانیا - ٣/١٢/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق ئەی کچانی کوردی نەشمیلە و جوانی وەک پەری ئایا کچانی جیهان بێ ئاگان یان تۆی بێ خەبەری؟ ئەوان خەریکی دیزاین و جوانکاری و مەیکەپ ئاپن بەڵام جیاوازی لەوان تۆ کۆشش ئەکەی و ڕائەپەڕی *** *** *** ئەوان ژیانیان بۆ دابینکراوە و سەربەست و بێ خەمن ئێوەش نابێ لە گۆشەی ماڵا دانیشن مۆن و شەرمن خۆ ئەوانیش هیچیان لە ئێوە زیاتر نییە هەر مرۆڤن؟ بەڵام ئێوە لەجیاتی کارەکەی ئەوان پڵنگن جەنگاوەرن *** *** *** بۆ ڕزگارکردنی زێدی باوو باپیران و نیشتیمانەکەت شەوت خستۆتە سەر ڕۆژو بەردەوام بونت لەخەبات هاتویتە مەیدان ئازایانە و بە بازوو وەک پڵنگ و شێر بەقارەمانیت دەنگت داوەتەوە لەچیاو دەشتی ووڵات *** *** *** هیچتان کەمتر نییە بەگشتی لە کچانی جیهان؟ بگرە زیاتریش ئێوە شۆڕشگێڕن ئەوەتان سەلمان ئەرکی ئێوە لەئەرکی ئەوان زۆر قورستر و پیرۆز ترە چونکە ئێوە فیداکارن ڕزگار ئەکەن کوردستان؟ *** *** *** ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەنێ هاوڕێ سەبارەت: بەریتانیا - ٧/١٢/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق هەنێ هاوڕێ هەن وەک حوکمەتی هەرێمن بەشی خۆیان ئەخۆن و بەشی تۆش ئەخۆن بە بەشێ ڕازی نابن هەوڵی بەشێ تریانە کەئەڵێی کاکە وانابێ ئەوە ئەتکەن بە دوژمن سەیارەیەکی هەیە هەوڵی دانەیە تریەتی خۆی بەمرۆڤێ باش ئەزانێ ئەوە لەهەگبەیەتی خەڵک تموحی هەیە بەڵام نەک بەو شێوەیە ئەوەی کە دزی ئەکا هەروەک تۆیە خەسڵەتی تکا ئەکەم تەرکی کەن ئەو کارە نا ڕەوایانە کەخۆت بە مرۆڤ ئەزانی دوورکەوە لەو کارانە پێویستە هەمومان ڕێگای ڕاست و دروستبگرین نەک ئاوا چاو چنۆکی دوو مەتر خام کفنمانە. تێبینی // خەڵک بەگشتی تموحیان هەیە و چاو چنۆکن و چاو برسین، خۆشە و ئاساییە هەموو کەسێ هەوڵ بات و زیاتر ماندوو بێت بۆ دەستکەوتنی سەرمایەی زیاتر بەڵام بە ڕێگایەکی ڕاست و دروست کەسابەتەکە بکات و پارە پەیا بکات نەک لەسەر حسابی ئەم و ئەو یا بەڕێگایەکی فێڵ و تەڵەکە و ناڕەوا خۆی هەڵچنێ. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕۆژئاواکەم سەبارەت: بەریتانیا - ٨/١٢/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق ئەی ڕۆژ ئاواکەم جێگەی هیوا و ئومێدم تۆ ئەو پەنجەرەیەی دڵت پێخۆش بکەم هەموو هیوایەکم ئەم جارە لە لای تۆوەیە هیوادارم ڕزگارمان بێ لەم بگرە و بەردەیە ئەم جارەش هەلێکی زێڕین بەرە و ڕومان دێ ئەگەر ناحەز و ناکەس بەچە رێمان لێنەگرێ ئەم جارە ڕۆژی کوردان لە ڕۆژئاوا هەڵدێ پێویستە ئەو ناکۆکیەی نێوانمان کۆتایی پێبێ دووبەرەکی و دژواریمان دەبێ ڕابگرین دەست لەناو دەست و هەموو یەکگرین ئەم ڕق و کینەی نێوانمان بخەینە لاوە پشت لە دوژمن کەین و ڕوبکەینە ناوە با لەمە و دوا ئێمە بۆ یەکتر بژین هەناسە و پشویە بدەین لە ژین لەوەتی هەین غەدر و فێڵمان لێکراوە بە فیتی دوژمنان ئاوا هاتوینە دواوە بۆ لەمە و دوا کوردە با خۆ خۆ بین پشت لە دوژمن و با ڕوو لە یەکبین بەیەکگرتوویی ئێمە ڕزگارمان ئەبێ بەیەک قبوڵکردن ئەو بڵێسە هەڵدێ مەشخەڵی گەلان هەر بەو جۆرە بوە پرشنگی هیوایان ئاوا ڕۆشن بووە ئومێدەوارم لە ڕۆژ ئاواوە تا ڕۆژ هەڵات گشت ڕزگارمان بێت بەڕەنجی خەبات هەموومان بۆ یەک با وەک برا بین بیرو ڕا بخەینە لاوە با هەر کورد بین هەر چەنە من ئەوەنەش نەتەوەیی نیم؟ بەڵام بۆ بەشخراوانی دنیا هەر قوربانیم بۆ من جیاوازی نیە هیچ نە تەوەیە؟ کۆنەپەرست فاشیزم نەبێ نا ڕەوایە ئەم دوانە هەمیشە دژی کورد بوون تەنیا هۆگرو بەرژەوەندی یەک بوون خۆزگە ئاڵاکەمان بەیەکجاری ئەشەکایەوە لە جیهاندا دەنگی ئەدایەوەو ئەدرەوشایەوە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دایکە باڵندە سەبارەت: بەریتانیا - ١٠/١٢/٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق ئاوایە دایک شیرنە وەک شەکرە لە کاتی پێویست خۆیکرد بەو چەترە بۆ بەرگری لەبەچکەکانی کە بیانپارێزێ نەک چۆڕاوگەی ئاو بێت و بیانخنکێنێ خۆی بۆ بەچکەکانی ئەکاتە قوربانی هەم خەم ڕەوێنە و ئەیانکا چاودێری دایک هەر دایکە مرۆڤ بێ یا باڵندە گەر گیانداریش بێ لەو کێوو هەردە بەچکەی خۆشەوێ و هەر خەریکێتی بەشەوو بەڕۆژ خزمەتکارە و لەدەورێتی دایک گەورەیە زۆر نەرم و نیانە گەلێ خەمخۆرە لەجێی هەموانە کەواتە ژیان بێ دایک وەک مێوە بێترێ وەک دار هەرمێشە کە زڕ بێ بەر نەگرێ وەک دارەبەنە بێ منێشت و قەزوان منێشتی دارەبەن ئەکرێ بە دەرمان دەبینن دایک چۆنەو چەن میهرەبانە؟ باڵی کردووە بەچەتر بۆ ئەو بەچکانە هەموو گیاندارێ بۆ بەچکەکانی ئاوایە هەوڵی خواردن و پەروەردەیان لەدڵایە سروشتی ژیان ئاوا بووە و هاتووە یا دەستکاریە یا هەر خۆی وابووە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵی غەمبارم سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٤/١٢/١٤ - نووسین: سەعید سەدیق دڵی غەمبار و بێ چارەم هەمیشە تۆی دەوێ بێ تۆ مەحاڵە لەم ژیانە جەنجاڵەیە بسرەوێ هەر گروگاڵ ئەکا بەدەم فرمێسک و گریانەوە خۆ دنیا خەرا نابێ تکایە تاوێ وەرە بەلایەوە شەوو ڕۆژ گریان و زاریمە بۆ گەیشتنم بە تۆ کوا ئەو ڕۆژە کەیدێ بەیەک بگەین من و تۆ ڕۆژگار غەدرمان لێ ئەکات کە نەگەین بەیەک زۆرم هەوڵدا کە ڕوحی من و تۆ ببێ بەیەک بەڵام هەوڵم بێ سود بوو نەگەیشتمە ئاوات تەنیا ئەوەنەم توانی کە بەخەیاڵ بێمە لات بەڵام هەر گیز ئاوا من هیچ سوکناییم نایە؟ ئازیزەکەم دڵم تەنیا بەوە خۆشە کە دڵتم لایە ئەوە شەوو ڕۆژ دڵی من ئاسودەو خۆش ئەکا لە هەموو غەم و پەژارەیەک بەدوورم ئەکا خۆزگە ئەمتوانی ژیانت سەراپا خۆشکەم ئەوەی دڵی تۆ ئەیخوازێ من بۆتی بکەم زۆر حەزم ئەکرد ژیانی خۆم بکەمە قوربانی لەبەر خاتری خەت و خاڵ و دوو چاوی جوانی خۆ من هەمیشە هەوێنی ئەو ئەشق و ئەوینەم شێت و شەیدای ئەو سینەو پەرچەم و ئەگریجەم بەدڵ و خەیاڵ لە لامی بەلاشە لێم دووری ئەگەر ڕۆژێ بیرت نەکەم ئەبێ لێم ببوری لە هەموو کاتێکا تۆم لەدڵاو هەر لەبیرە زۆر سەرنج ڕاکێشی ئەو دڵەت دڵگیرە بەو شەماڵەوە ئەژیم کە لای تۆوە دێ تۆ لەهەر جێ یە بی منیش هام لەوێ ئەگەر ڕۆژێ نەتبینم هەسەکەم تەنیام دەبا ئەو ژیانە خۆشە هەمیشە لات بام مەگەر بەس مردن تۆ لە من دوورکا مەرگم پێش مەرگت هی تۆ خوانەکا ئەزانی بۆ چی چون بەرگە ناگرم؟ ! ئەو خەمە گەورە لەکۆڵ هەڵناگرم ئەوە باشترە پێش ئەوەی تۆ بەجێمبێڵی باخۆم ئامادە بکەم و لێتبکەم ماڵ ئاوایی. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دیوەخان سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٤/١٢/١٦ - نووسین: سەعید سەدیق ئەم دیوەخانەی ئێمە گەلێ ڕەنگینە بەڕێوە بەر و ستافی خوێنیان شیرینە ئامانج و ئادەمی لەگەڵ خاتوو لەیلا کاریان زۆر جوانە وەرە بەچاو بیبینە *** *** *** گەلێ هاوڕێی تریش تیا بەشدارن زۆر ئەدەب دۆستن خۆیان دیارن بەکۆی بیرو ڕا دیوەخانیان پێکهنا هەنێ شاعیرن هەنێکیش بینەرن *** *** *** ئەم دیوەخانە بۆئەدیب و شاعیرانە بۆ نوسەران و بینەران و خوێنەرانە دیوەخان بۆ هەر کەسێکە کە بێت دەرگاش کراوەیە بۆ خەڵکی بێگانە *** *** *** هیوا ئەخوازم بە دڵی هەموان بێ لە ڕووی مرۆیەوە جیاوازی نەبێ بێجگە لەوانەی کەجوان ئەنوسن یا یەکێ کە خزمەتێ زۆری هەبێ *** *** *** بە هەمومان دیوەخان ئەڕازێتەوە بەنوسین چیرۆک شیعری جوانەوە بە فلیم و گۆرانی و ڕوحی مۆسیقا خەندە و پێکەنینمان بۆئەژیەتەوە. *** *** *** لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆ بەڕێوەبەر و ئەندامان و هەموو نوسەر و شاعیرانی ئەم دیوەخانە بەڕاستی ئەم دیوەخانە ڕازاوە و گەشاوەیە بە بەشداربوانی، هیوادارم بەردەوام بن بە بەرهەمە جوان و ناوازەکانتان سوپاس بۆ هەموان. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نەشمیلانی گوند سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٤/١٢/١٨ - نووسین: سەعید سەدیق ئەی کچی گوندی خەریکی کشتوکاڵ ئەمەنە جوانی وەک پەری و گوڵی باخ بەدوو دەستی ناسک و دوو کوڵمی ئاڵ بەدڵ و دەرونی پاک و ساف و جوانی ناخ لە ئاست نازداریتاندا زوبان ئەبێت لاڵ چاویش لەجوانیتا تێر نابێ دڵ ئەکا ئاخ خۆزگە ئەبوم بە باڵندەو ئەهاتمە لات بەباڵ مانگ کە دیارە لەسەر لوتکەی چیا و شاخ وەک مووریدو دەروێش ئەکەم حەی و حاڵ بۆ نەرم و نیانی و وردە ڕۆینت ئەکەم ئاخ و داخ خۆزگە لام ئەبویت و سەریشت ئەخستە ژێر باڵ ئیتر ماندوێتیم دەرەچوو نەشم ئەکرد ئۆف و ئاخ دەنگیان خۆشە دەنگی دەزبەن و بازنە و خڕخاڵ هەر خۆشم ئەوێیت و دڵم لاتە ئەی گوڵی باخ بەوردە ڕۆشتن بەئارەق تەڕت کردوە کوڵمی ئاڵ ئەی سرکەکەی من ئەی ئاسکی هەرد و شاخ بۆ خەمخۆریت شەو و ڕۆژ ئەکەم ناڵە ناڵ دەروێش و موورید بۆشێخیان هەڵەیەن بەیداخ منیش هەمیشە بۆ تۆ ئەکەم شین و گڕ و گاڵ هێندە بۆت ئەسوتێم لە هەناوم و لە ناخ ئەوان شەکەت ئەبن ئەیان گرێ فێ و حاڵ منیش لەوان زیاتر بۆت دادێم وەک داری قۆخ دەروێش و موورید بۆ شێخیان منیش بۆ یارم ئەوان بە زەرگ و شمشێر منیش بەخوێنی دڵم هەردووکمان خۆمان بریندار ئەکەین بۆیان ئەوانیش بەپاکی خۆیانمان ئەکەن بەقوربان. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەوی یەڵدا سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٤/١٢/٢٠ - نووسین: سەعید سەدیق ئەم شەو شەوی یەڵدایە درێژترین شەوی ساڵە کۆتا شەوی پاییزە لە دوای ئەویش زستانە سەرما و لافاوو کڕێوە چاوەڕێین وا بە ڕێوە خۆشە دانیشتن لەماڵە ئا بەو شەوە درێژانە تێر خەوو تێر پشودان یاخود میوانی و سەردان فریای هەموی ئەکەوی شەوی وا ڕێناکەوی تەنیا شەوی یەڵدایە خۆشیمان لەگەڵیایە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ سۆران و تارا سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٤/١٢/٢١ - نووسین: سەعید سەدیق ئێوە زۆر جوانن پێکەوە گرەوی ژیان ئەبەنەوە هەمیشە تەمەن درێژ بن بەیەکەوە هەر جوان بن لیۆ و لییەمتان هەیە گوڵانی بابە و دایەیە تەمەن درێژ بن بمێنن بۆ ئێوە خۆشی دێنن خودا لێتان نەستێنێ لیۆو لییەمتان بۆ بێڵێ ئێوەش ژیانتان خوشبوێ بە لیۆو لیەمەوە بتانەوێ تا مردن بۆ یەک بژین خۆشی وەرگرن لەژین. تێبینی // تارای خێزانی سۆرانی خوشکەزام وێنەیەکی خۆیی و سۆرانی هاوسەری دانابوو لەفەیسبوکی خۆی پێی وتبوو تۆ هەر نەهاتی زۆر جوان و حەزین بوو لام منیش ئەم بۆ نوسین هیوادارم بەدڵیان بوو بێت. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نامەیەک بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت: نووسین: سەعید سەدیق بەبۆنەی هاتنی جەژنی مەسیح و سەری ساڵی نوێوە پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو خەڵکی سەرزەوی ئەکەم هیواداررم ساڵی نوێ ساڵێکی پڕ ئاشتی پڕ ئارامی بێت بۆ ئێوە و هەموو مرۆڤەکانی جیهان. داواکاری و چەند سکاڵایەک؟ بۆ بەڕێز سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان (ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس) بەڕێز گۆتێرێس من کە ناوم (سەعید سەدیق)ە و بە بەڵێن ناسراوم پێنوسێکی بچوکی کوردی باشوری کوردستانم و ئێستا دانیشتووی شانشینی یەکگرتوم، خۆشحاڵ ئەبم کە بەم نامەیە پێتان بگەم بۆ چەند پرس و سکاڵایە؟ هیوادارم بەجدی و بەوردی قسەکانم لێوەرگرن سوپاستان ئەکەم لەسەر بابەت و دۆزی کورد ئەکرێ بپرسم ئێمە دوو کەسایەتی و ڕابەرمان هەبوون لە باکوری کوردستان واتا لە تورکیا بە ناوەکانیان ( عەبدوڵا ئۆجەلان و سەلاحەدین دەمیرتاش ) ئەپرسم ئایا بۆ تورکیا گرتونی لە بەرچی؟ هەر کەوا ئەوان داوای ڕەسەنایەتی کورد و زمان و کلتورو زەوی و خاکی خۆیان کردووە کە ئەوەش مافی هەر شۆڕش گێڕێکە لە هەر نەتەوە و وڵاتێک بێت لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا بێت، ئەوان هیچ کارێکی تیرۆرستی یا تێکدەرانە و ناڕەوا و نا بەجێیان ئەنجام نەداوە؟ ئەوان تیرۆریست نین بەڵکو ئەوان دوو شۆڕشگێڕ و سیاسی کوردن هەروەک جیڤارا و ماندێلا. بەپێی جاڕنامەکەی خۆشتان سیاسەت و شۆڕشگێڕی مافی هەر تاکێکی ئەم جیهانەیە ئەوان داوای چیانکردووە تەنیا داوای ئەو مافە ڕەوایانەیان کردووە بۆ نەتەوەکەیان، ئێوەش وەک ڕێکخراوێکی جیهانی و هەر وەک ناوی خۆتان بەخۆوەیە ڕێکختراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانن لەگەڵ چەند وڵاتێک زۆر کاری گەورە و مرۆیی و کۆمەک و یارمەتیەکانتان گەیاندۆتە هەموو شوێنێکی ئەم جیهانە؟ وە لە زۆر ڕۆوە مرۆڤایەتیتان نواندووە و پاراستووە لە کارەساتە سروشتی و دەستکردەکان لە سەر ئەم زەویە ئێوە جێگای شانازی و خۆشحاڵی و دەست خۆشیتانە هیوادارم کاری لەوە گرنگتر و گەورە تر ئەنجام بدەن ئەوەش بەوەی کە فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئازادکردنی ئەو دوو کەسایەتیە کوردە سیاسیە و بەوەش زیاتر ناو دەرەکەن و ناودار تر ئەبن. دەربارەی کوردستانی عێراقیش سکاڵامان هەیە میللەتی کورد لەو هەرێمە وەک مەڕی بێشوان وایە هەر ڕۆژە و گورگێک پەلاماری ئەدات و مەڕێک ئەبات و ئەیخوات و بێ سەر و شوێنی ئەکات تەنانەت بەرگریکارەکانی ناو خۆش ئەو دەسەڵات و توانایەیان نیە بتوانن بمانپارێزن، بەڕاستی خەڵکی کورد زبان لەو هەرێمە هەندێ خاک و ئازادیمان وەرگرتبوو هەنێ لە ماڵی خۆمان لەسەر بەڕەی خۆمان پشوماندا، بەڵام وا خەریکە بەڕەکەمان لە ژێر پێ دەردێنن، خەریکە ڕیسەکەمان لێ ئەکەنەوە بەخوری ئەوەش بەحوکم ڕانێکی نەشیاوو نەشارەزای ناو هەرێمی کوردستان و کەم ئەزمونی. لە سەرێکی ترەوە بەسیاسەتێکی چەوت و شۆڤیانە وا خەریکە کوردستان ئەخەنەوە ژێر ڕکێفی حوکمەتی ناوەند و هەروەک جاران پاکتاوکردن و کردنەوە بەعەرەب و بەڵام بەسیاسەت و بەشێوەیەکی تر خەریکە ئەو هەرێمە کۆنتڕۆڵ ئەکەنەوە هەر چەنە ئێستا باوی ئاغا و کوێغا و دەرەبەگ و سوڵتان نەماوە؟ ئەم سەردەمە سەردەمی زیرەکی و ئەقڵ و مەعریفە و هەستکردن بە بەرپرسیارێتیە هەروەها سەردەمی پێشکەوتن و شارستانیەتە ئێوەش کە خۆتان بەخاوەنی ئەم زەویە و جیهان و نەتەوەکان و مرۆڤایەتی ئەزانن پێویستە بەر بەم جیاکاریە و نادادپەروەریە بگرن، هەروەها سکاڵاشمان لە سەر ئێران هەیە ئێمە لەوێش دەست بەسەرین و ڕزگار نەکراوین و هەر ڕۆژە و کوڕ و کچێکمان بێ سەر و شوێن ئەکرێت و لە سێدارە ئەدرێت هیچ ئازادێکی سیاسی و پەروەردە و پۆشینی جل و بەرگ و خواردنمان نیە. هیوادارم ئەو وڵاتە ڕابوەشێنرێت و ڕابگیرێت لە سەر ئەو ڕەفتار و کردەوانەی. ئێمە داوای چی ئەکەین؟ هەر وەک یەکێک لەو نەتەوانەی کە هەن و لە سەر ئەم زەویە دەژین و ئێستا وڵات و خاک و ئاویان هەیە و خاوەنی کیانێکی خۆیانن ئێمەش وەک ئەوان داوای کیانێکی ڕاستەقینە لەگەڵ ئەو پارچە زەویە کە چەند ساڵە هی باوو باپیرمانە و بۆمان ماوەتەوە؟ لەگەڵ ئەوەشدا کە تا ئێستا نەبوین بەدەوڵەت نازانرێ ئایا هۆی چییە؟ ئایا هۆی یەک نەگرتن و یەکتر قەبوڵ نەکردنە یا نەزانین و نا وشیارییە یا کەم ئەزمونی و نەشارەزاییە یا خەم ساردی و ساویلکەیی و خۆش باوەڕیە یا چەندەها هۆی ترە؟ بەهەرحاڵ ئەگەر بکرێ ئێمە داوا لە بەڕێزتان بکەین بۆ ڕێگا چارەیەکی ڕاست و دروست بۆ ڕزگار بونمان لەو دۆخە نالەبار و ناهەموارە کە تێیکەوتوین ١٩٥ دەوڵەت هەیە لە جیهان بەفاتیکان و فەلەستینەوە کە ئەو دوو دەوڵەتە ئەندام نین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتۆکان هەروەها نەتەوەی کوردیش کە تا ئێێستا نەتەوەیە و دەوڵەتی نییە. هەموو ئەو دەوڵەتانەی جیهان هەموشیان خاک و ئاوو وڵاتیان هەیە؟ هەمووشیان بەئازای و یەکسانی و خۆشی لەسەر خاکەکانی خۆیان ئەژین تەنیا نەتەوەی کوردە کە بێ خاک و ئاوو زەوی و کیانێکی ڕاستەقینە ماوەتەوە و هەر ڕۆژە وڵات و نەتەوەیەک پەلاماری ئەدات و داگیری دەکات و خەڵکەکەی ئەکوژرێت و بێ سەر و شوێن ئەکرێت و سەروەت و سامانەکەیشی لێ زەوت ئەکرێت و بەتاڵان ئەبرێت. هیوادارم هەڵوێستان هەبێت و بێن بەدەنگ و هانامانەوە. ئێوە ئەزانن لەسەرەتای دنیا دروستبونەوە مرۆڤەکان تیرە و تایەفە و گروپیان دروستکردووە و دوایش کە مێژوو شارستانیەت هاتە کایەوە زیاتر پێشکەوت لەگەڵ یەکا کۆبونەوە و زمان و نەتەوە و کلتور و ئاینیان دروستکرد هەر نەتەوەیەک لەسەر پارچە زەویەک ئەژیان و کردیان بەجێگا و ماڵی خۆیان تا گەورە و بەرفراوانیان کرد تا ئەم وڵاتە گەورانەی ئێستایان لێ دروستکرد و بوون بەدەوڵەت هەر نەتەوەیەک زەوی خۆی هەیە و وڵاتی لەسەر بنیاد ناوە و زۆریشیان هەیە داگیر کراوە من کەسێکی زۆر نەتەوەیی نیم و بڕوام زیاتر بەیەکسانی و دیموکڕاتیەت و پێکەوە ژیان هەیە لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی توانا بەرگری لەنەتەوە ژێر دەستەکان و بەشخوراوەکان ئەکەم وەک نەتەوەی عارەب لەفەلەستین هەروەها نەتەوەی کوردی خۆم بەتایبەتی لە تورکیا و ئێران و سوریا و عێراق بەگشتی و لە شوێنەکانی تری جیهانیش، بەڕەوای مافی خۆمانی ئەزانم کە ئێمەش وەک هەموو ئەو نەتەوانەی تری جیهان کیان و وڵاتێکمان هەبێت کە بەئارامی و ئازادی تێیدا بژین ئێوە وەک ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی جیهانی ئەبێ ئەوە بەڕەوای خۆتان بزانن و خۆتان بەبەرپرسیار بزانن لە ئاست ئەم پرسە نەتەوەیە بۆ دەست نیشانکردنی چارە نوسی زیاتر لە ٧٠ ملیۆن ملیۆن کەس کە کوردە؟ پێویستە لەسەر نەتەوە یەکگرتۆکان کە ١٩٣ دەوڵەت سەر بە ئێوە و لە ژێر ڕکێفی ئێوەدایە پێویستە ئێوە لە جیهان هاوپەیمانیەکی هێزی دروستکەن کە تواناتان هەبێت بەسەر هەموو ئەو نەتەوە و وڵات و گروپانەی کە زیادەڕەوی ئەکەن و بەناڕەوا زەوی و ملکی نەتەوەیەک داگیر دەکەن و ماف و ئازادیان پێشێل ئەکەن لەگەڵ ئەوەشدا قەتڵ و عامیشیان ئەکەن هەروەک خۆتان ئەزانن نەتەوەی کورد یەکێکە لەوانە و چی بەسەرهێنراوە؟ جینۆساید و ئەنفال و بێ سەر و شوێنکردن و کیمیا باران و وڵاتیان خاپور کراوە و تا ئێستاش بەردەوامە و ئەکرێت؟ وابزانم ئێوە هەوڵتانداوە بەڵام تا ئێستا شتێکی وا گەورە و بەرجەستەتان نەکردووە کە دیار بێت و دەنگ باتەوە هیوادارم بیر لە نەخشە ڕێگایەکی ئاوا بکرێتەوە بۆ بنبەڕکردن و نەهێشتنی هیچ داگیرکاری و ماف زەوتکردن و خۆفەڕز کردن و فەزڵ و لوت بەرزێکی هیچ نەتەوە و وڵات و گروپ و هێزێک بەسەر یەکێکی تردا بۆ ئەوەی جیهان بەئارامی بمێنێتەوە ئێمەش هەوایەکی ئازاد هەڵمژین و بەخۆشی و ئاسودەیی لە وڵات و ماڵی خۆماندا بژین. تێبینی // لە کەم و کوڕی نامەکەم ببورن ٢٠٢٤/١٢/٢٣ سەعید سەدیق شانشینی یەکگرتوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ کایەی کوڕم سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٤/١٢/٢٢ - نووسین: سەعید سەدیق کایە گیان ئەم چاوانەم بۆیە خۆشەوێ چونکا باڵا و دیمەنی تۆی پێ ئەبینێ؟ خۆشەویستی تۆم لە دڵا چەسپیووە بێ تۆ دنیام لە بەرچاو تاریکو ڕەشبوە گەلێ بێزارم لەو نەخۆشیەی تۆ هەموو شتێ ئەکەم لەپێناوی تۆ بۆ چاکبونەوەت ئەگەر شتێ بکرێ وەستاش تا مردن لە خزمەتا ئەبێ دوو کچیشم هەیە کاڵێ و شەمە سەرەڕای ئەوان هەر خەمی تۆمە ئەوانیشم خۆشەوێ بەڵام تۆ زیاتر من زۆر خەم ئەخۆم بۆت لەوان زیاتر تۆ بڵێی ڕۆژێک بێت تۆ چاک بیتەوە لەم ئۆتزمیەو بێئاگایە بەهۆشبێیتەوە ئاوات ئەخوازین کە ڕۆژێ دا بێ بەڵکو خوا بکات کە ڕزگارت بێ مامۆستاش کاتێ دێ بۆ ماڵمان تۆی خۆشەوێ وەک هەموومان یاری و گەمەت لەگەڵ ئەکات قسەی خۆشیشت بۆ ئەکات ئێمە هەمومان تۆمان خۆشەوێ تۆ لە کوێبی ئێمەش واین لەوێ وەستا هەمیشە وا لە دەورتە بەشەوو بەڕۆژ ئەو ئاگای لێتە شەمیش جار جارە لە لاتە لە بەر ئەوەی ئەو خوشکتە کاڵێش هەنێ جار ئەتدوێنێ یاریت لەگەڵ ئەکاو ئەتلاوێنێ ئێمە هەمومان لە هەوڵاین هەر بۆ ئەوەی تۆ ڕزگار کەین تاوەکو تۆ دڵخۆش بیت لە ژیانیشا خۆش بژیت ڕۆڵە و گیانی شیرینم یا خوا مەرگت نەبینم ژیانم هەموی بۆ تۆیە بێ تۆ ژیانم کۆتاییە. تێبینی / لەبەر ئەوەی کایە وەزعی ئاوایە بەگشتی ماڵەوەیان زۆریان خۆشەوێ و پێوەی ماندوون منیش زۆرم خۆشەوێ و هەمیشەش دڵم لایەتی بۆیە ئەم هۆنراوەیەم بەناوی دایکیەوە بۆ نوسی هیوادارم بە دڵیان بێت و جێگەی ڕەزامەندیان بێت. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ حسێنی هاوڕێم سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٤/١٢/٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق هاورێی دێرین حسێنی دادە ئامینە دڵم بەبێ تۆ زۆر مات و غەمگینە سەلام لە دایکت ئەکەم و هەواڵی ئەپرسم هەمیشە لەبەرچاومە و دەستی ماچ ئەکەم سەلام لە حەسەن و ماڵ و مناڵی ئەکەم سەلام لەخزمان و هاوڕێیانی تریش ئەکەم ئەی هاوڕێیەکەی سی ساڵی تەمەن و ژیانم هەمیشە لەبەر چاومیت و ناچی لە یادم ئێمە هاوڕێ بوین هەر وەک برا بوین هەمیشە بۆ یەک پشت و پەنا بوین بیرت دێت کاتی ڕابردوو لە سەرچنار یەکمان خۆشەویست بەقەد گەڵای دار بەشەوو بەڕۆژ ئێمە هەر پێکەوە بووین هیچ کاتێ بۆ یەک کەمتەرخەم نەبوین؟ ئێمە بۆ یەک دڵسۆز و هاوڕێی گیانی بەگیانی زۆر بەوەفا بوین بۆ یەکتر و قەدریشمان زانی ٣٠ سی ساڵ ئێمە هاوڕێی یەکتر بوین لەو ٣٠ ساڵەدا بۆ یەک بەوەفا تر بوین زۆر بەپاک و خاوێنی و بێگەردی بۆ یەک ماینەوە بەرداشی ژیانمان بەدەستی خۆمان ئەخولاندەوە هیچ ڕۆژێ ئێمە بۆ یەکتر نەبوینە دەردی سەری؟ هەمیشە ژیانمان بۆ یەکتر دائەنا لەسەر دەستی ئێمە هەر دووکمان دوو گەنجی سەر سەخت لەکاتی مناڵی نەمان بوو هیچ شانس و بەخت؟ کاتێ گەورە بوین و خۆمان داڕشت و فاممان کردەوە ئەو ژیانە سەختەمان بیر کردو ڕۆیشت و نەگەڕایەوە من لە پڕێکا دەوڵەمەن بوم و حسابی خۆم نەئەزانی وابزانم تۆش بەهەموو ئەو دەوڵەمەندیەی منت زانی بەڵام لە پڕێکا ژیانم هەمووی هەرەسی هێنا و ڕووخا ئەوەنە بێزار بوم هەستم کرد لەسەر زەوی جێگامنەما نازانم چی بوو ئەو بەڵاو نەگبەتیە کە بەسەرم هات؟ ئەوەندە بێزار بووم وام لێهاتبوو بەجێی بێڵم وڵات هەمووشی ئەوە سوچ و خەتای خۆم بوو زۆر دەستم بڵاو بوو بیری دوا ڕۆژم نەبوو وڵاتم بە جێهێشت و ڕووم لە غەریبی کرد هەمووی بێزاری و بێتاقەتی بوو وایلێم کرد ئێستا من لە وڵاتی میسرم تۆش لە سلێمانی زۆر بیرت ئەکەم براکەم تۆ هەردوو چاومی ئەی تخوا ئێستا تۆ چۆنی حاڵ و ئەحواڵت؟ ماڵ و مناڵ و خانەوادە و ماڵ مام و خاڵت بەهیوام هەمویان بەتێکڕا خاس و باش بن لە خۆیان و ماڵ و مناڵیان لە پیاو و لە ژن برای شیرینم زۆر دەمێکە هەواڵت نازانم قەزای دووریەکەت با بکەوێ لە گیانم هیوا ئەخوازم برام هەمیشە باش بی دڵخۆش و کامەران لە بەڵا بەدوور بی هیوا دەخوازم ڕۆژێک بەیەک بگەینەوە بەیەکەوە دانیشین باسی کۆن بکەینەوە هاوڕێی دێرین و لە یاد نەکراوم بۆ بینینی تۆ ڕۆژێ من چاوەڕێم ئەو ژیانەی ئێمە ڕۆیی بەخۆشی و ناخۆشی زۆر شتیش تیا ڕوویدا هی خەراپ و ناشی ژیانی من و تۆ برا چیرۆکێکی سەیر بوو زۆر شتی خۆش و ناخۆشیشی تێدا بوو خۆزگە دەرفەت بوایە بمکردایە بەفلیمێ یا بەجوانی بنوسرێتەوە هەر وەک چیرۆکێ لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە لە ژیانا ماینەوە چەن جار لە مردن ڕزگارمان بوو گەڕاینەوە؟ سوپاس بۆ خوا ئێستا هەردوکمان لە ژیاناین ساغ و سەلامەتین و لە گەڵ ماڵ و مناڵاین زۆر خۆشحاڵ بووم براکەم ئیتر بەخوات ئەسپێرم هەرچەنە حەزناکەم لەم قسە خۆشانە بەجێتبهێڵم؟ بەڵام با ئەوە بمێنێ بۆ ڕۆژێک کە بەیەک بگەینەوە دانیشین و بەدەم قسەی خۆش و چاخواردنەوە دوو بارە باسی بەسەرهات و ڕوداوەکان بکەینەوە لە نوکەوە بە تازە و کۆنەوە بۆ یەکتری بگێڕینەوە ئەو کاتە دڵمان ئاسودە ئەبێت و تێرئاو دەخواتەوە سوکنایی و خۆشی بەدڵ و دەروونمانا دێتەوە ئیتر خوا حافیز برا و هاوڕێی شیرینم تەمەن درێژ بی بەچاو مەرگت نەبینم بۆ بینینی تۆ ڕۆژێ خوازیارم من چاوەڕوانم ئاخۆ ئەو ڕۆژە کەی دێت هاوڕێی جارانم. تێبینی // کاک غەفوری برام تەکلیفی لێکردم کە بۆ هاوڕێ دێرینەکەی شیعرێکی بۆ بنوسم کە ٣٠ ساڵ هاوڕێی گیانی بەگیانی بون و یەکتریان زۆر خۆشویستوە ئێستاش دابڕاون لەیەک و لە یەک دوور کەوتونەتەوە منیش ئەم هۆنراوەیەم بۆ نوسین هیوادارم بەدڵیان بوبێت. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پارەی فەقیانە سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٤/١٢/٢٥ - نووسین: سەعید سەدیق دایک پارەی ئەپێچا لەفەقیانەی جلی کوردی زۆر جوان بوو لولی ئەکردوو لە قۆڵی ئەپێچی جار جار بۆ خەرجی دەریدێنا پێنج و دەفلسی ژیانیش ئاسان بوو ئاوا نەیانگرتبوو بەقورسی کەس وەک ئێستاش بەرینەدا ئارەزۆو نەفسی ** ** ** ** ** کێ بیری دێت یا وەریگرتووە پارەی فەقیانە کە دایک بە مناڵی ئەگوت ها کوڕم بگرە عانە لە فەقیاینەیا پێچابوو وردە فلس دانە بەدانە ئەی وت بڕۆ شت بکڕە لەدووکانەکانی کۆڵانە لەگەڵ خۆت هەنێ بێنە بۆ و برا و خوشکانە ** ** ** ** ** ئای کە ژیانی ئەو ساتە چەن خۆش و ئاسان بوو؟ هیچ خەم و خەفەت و دڵە ڕاوکێ لە دڵمانا نەبوو؟ هەموو ڕۆژەکانمان هەر گاڵتە و گەپ و خۆشی بوو ژیانێکی سادە و ساکار و پڕ بەهاو خۆشەویستی بوو کەس فێڵی لە کەس نەئەکردوو ژیانمان خۆشی بوو ** ** ** ** ** ئەچوین بۆ قوتابخانە کتێب و دەفتەر بەدەستەوە بەگەڕەک و کۆڵانی قوڕاوو سەرجادەی بێ شۆستەوە بەجلی ئاڵاو واڵاو ڕەنگا و ڕەنگ و بە پێڵاوی دڕاوەوە بەساردو گەرمام و برسیەتی و کەوتن و هەستانەوە واش ژیانمان لا خۆش بوو بەو هەموو دەردانەوە ** ** ** ** ** بە نەبونی بەسادە و ساکاری ژیانمان بەڕێکرد سڵمان لە نەمردن و لەهیچ شتێکی تر نەئەکرد؟ ئەچوین بۆ قوتابخانە لە دوایش یاریمان ئەکرد زۆر خۆشی و چێژمان لە ژیانی ڕابوردوو وەرکرد شکوربوین وەک ئێستا خۆمان ماندوو نەئەکرد ** ** ** ** ** بەڵام ئێستاکە ژیان هێندە گرانە فریا ناکەوین ئەوەی بەمانگێ پەیا ئەکرێ بەهەفتە ئەیخۆین هەر چەنێکیش هەمانبێ هێشتا پێی شکورنین؟ هەر حەزەکەین خۆمان پۆشتە و پەرداخ بین ئەوە کەی ڕاستە کەی ڕەوایە بۆ دەبێ وا بین. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ساڵی نوێ سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٤/١٢/٢٦ - نووسین: سەعید سەدیق سەری ساڵ پیرۆز ئەکەم لەهاوڕیان و دۆستان کە پێشکەشتان ئەکەم چیرۆکو شعرو پەخشان ئێوەش بۆم بنوسن تێبینی و سەرنج و ڕەخنە بەڵام تکاتان لێ ئەکەم لۆمەم مەکەن لەپاشان پیرۆزی ئەکەم لەخانەوادەم و لەهەموو خەڵکی بە گشی لە هەموان پیرۆز بێت بە بێ جیاوازی ئومێدەوارم کات و ساتێ خۆش و گەشیان بێ بەخۆشی و شادی بەسەری بەرن بەبێ دڵ تەنگی من پێی دڵخۆشنیم لە تەمەنم کەم ئەبێ بەڵام ئەوە بێچارەییە هەر ئەبێ ئەوە بکرێ ئایا چۆن ئەبێ ئاهەنگ بگێڕم خۆشحاڵبم؟ بۆ کەم بونەوەی تەمەنم مۆمێ داگیرسێ ساڵ بەساڵ ئەڵێین خۆزگەمان بەپار باڵامان بەرز ئەبێ وەک خەڵفە چنار نەخێر پێچەوانەیە لە تەمەنمان ئەڕوا ئاهەنگی بۆ ئەگێڕین لەلادێ و لەشار کێ ئاهەنگ ئەگێرێ بۆ کەمی ژین زوو بەجێی بێڵێ دنیا و ژیان و ژین ئەمە خۆی لە خۆیا کارێ ناڕەوایە هەر بەزیندویی خۆمان ئەنێژین پێویستە ئێمە ژیرانە بیر کەینەوە ڕاستیەکان بۆ یەک ڕونکەینەوە هەر کەسێ ئەڵێ ئەوە وانییە با بێ لەگەڵم خۆی تاقیکاتەوە. ساڵی تازە خۆری تیا هەڵنایە بەری خۆر گیراوە هەور و هەڵایە ئەبێ شانس و بەختی کورد بێ یا هەر خۆی شومە و بەڵایە بە هیوام وا نەبێ بەگشتی باش بێ بەتایبەتی بۆئێمەی کورد خۆر هەڵبێ بۆ ئەوەی ئێمەش لەژیان پشوو بەین کورد یەکبگرێ وڵاتیشمان دروسبێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەری ساڵ سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٤/١٢/٢٨ - نووسین: سەعید سەدیق وا سەری ساڵە شار خۆی گۆڕیوە و ڕەنگی ئاڵاوو واڵایە دڵەکان گشت شادن هیچ خۆشێ بەلای مندا نایە؟ دەبینم خەڵکان دڵخۆشن دێن دەچن بەبەردەممە هەرچەنە سەری ساڵیشە ڕۆژی لەدایک بوونمە؟ من هەر ئاوا بەد بەخت و کڵۆڵو چارە ڕەشم غەمبارو بێزارم لەم ژینە هەمیشە بێبەشم؟ سا هاوارە یاران پێم بڵێن من پەنای ناچاریم بۆ کێ بەرم ئەی ڕازو سکاڵاو گلەیی و بێکەسیم لای کێ باسکەم هیچ شوێنێ یا کەسێ هەیە کە بێت بەتەنگمەوە؟ تیا پشوو بەم و دڵنەوایم کات بێت بەلامەوە کوا کە هەس با لەم گێژاوە دەرم بێنێ؟ بالەوە زیاتر ئازارم نەداو دڵم نەشکێنێ خۆ من جن و جڕو جانەوەر نیم بەڵکو مرۆڤی ئەم زەویەم خۆشم لە زۆر مرۆڤ بەمرۆڤ دۆست چاکو باش ئەزانم ئەگەر ئەڵێن وانیە ئەتوانن خۆتان بێن تاقیم بکەنەوە تاقیکردنەوە باشترین ڕێگایە کە وەبیرتان بێتەوە ئەو کاتە ئەزانن چۆنم و چۆن ڕەفتار ئەکەم؟ لەهەڵوێستی چاکە دڵنیابە درێغی ناکەم ئەم دنیایە سەرەپا گەڕام و سوڕام هەر نەمدی دادپەروەری تەنانەت لەدادگاکانیش نیە ئازادی و یەکسانی بەتەواوی کەواتە ئەم ژیانەی ئێمە دەوری چی یە باهەر نەبوایە؟ کە ژیان بە دەست خۆت نەبێ چ خۆشیەکی تێدایە؟ گلەیی بێ لەهاتنم و دروستکردنم و مرۆڤ بونم لەم ژیانەدا کەخۆم بەکۆیلەو سواڵکەر ئەبینم بەڵام با بزانین چارەنوسی ئەو دنیای کە باسی ئەکەن چۆنە؟ ئایا لەوێ مرۆڤ سەربەستە خۆشحاڵە بەدڵیەتی ئەو ژیانە ڕزگاری ئەبێت لەهەموو دەردەسەری و نامۆیی سەرزەوی لە دەزگا سیخوڕو میدیا پڕ و پاگەندە و کاری تری ناشی لەزوڵم و زۆری و دەسەڵاتدارو نەفس نزم و بێ باکان گیانمان دەرهات لەململانێی مرۆڤە پلە باڵاکان. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مرۆڤ بوون سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/١/٣ - نووسین: سەعید سەدیق ڕەشبیت یا سپی یاخود هەر ڕەنگێ بی ناشیرین بیت یا جوان باڵات بەرز بێت یا کورت لاواز بیت یا قەڵە و دەوڵەمەن بی یا هەژار ئایینت هەبێ یا بێ ئایین بی نەتەوەت هەبێ یا بێ نەتەوە بی هەر زمانێکت هەبێ یا بێ زمان بی بیناییت هەیێ یا بێ بینایی بی هەستی بیستنت هەبێ یا نابیستی مرۆڤێکی تەواو بی یا ناتەواو زانا بیت یا نەزان خوێنەوار بیت یا نەخوێندەوار ئاقڵ و ژیر بی یا پەتەڕی و شێت ئارام بیت یا بزێوو سەرەڕۆ ڕاستگۆ بی یا درۆزن و فێڵباز شەڕان گێز بی یا لاشەڕ دڵت خۆش بێ یا ناخۆش ڕەزیل بیت یا دڵ و دەسکراوە تێر بی یا برسی دڵت پاک بێ یا دڵت پیس لە باکورەوە هاتبی یا لە باشور لە ڕۆژ ئاواوە هاتبی یا ڕۆژ هەڵات لە هەر کیشوەرێ بی یا لە هەر وڵاتێ لە هەر شارێ بی یا لە هەر گوندێ هەر خەسڵەتێکت هەیە بەجێی خۆی گرنگ نییە هەر شێوە و شکڵێکی سەر بەچی ئایین و بیرو ڕایەکی؟ لە کوێوە هاتوی و هەرچێ بی؟ ئەمانە هیچیان گرنگ نیین؟ بەڵام لە هەموویان گرنگتر ئەوەیە کە بەواتای وشە مرۆڤ بیت و مرۆڤ بونیت تێدا بێ چونکە بەمرۆڤ بونت هەموو ئەو خەسڵەت و سیفەت و ئایین و بیر و ڕاو هەموو ئەو شتانەی تر؟ لە خوار ئاستی مرۆڤ بوونەوەیە کە مرۆڤ بووی هەموو ئەو شتانە دائەپۆشرێن و نامێنن مرۆڤ بون کلیلی هەموو دەرگاکانەو دەرگای ئەرزو ئاسمانەکان دەکاتەوە تەنانەت دەرگای کردنەوەی حەوت تەبەقەی ئاسمانیش دەکاتەوە مرۆڤ بوون هەموو شتە جوانەکانە مرۆڤ بوون ڕسقە ڕۆژووە نوێژە پاڕانەوە و عیبادەتە سوجدەیە و نزایە پاکی و پوختییە خۆشەویستی و میهرەبانیە ڕاستی و داد پەروەرییە ئاشتی و ویژدان و پێکەوە ژیانە مرۆڤ بوون نانە ئەخورێ ئاوە تونیایەتیت دەشکێنێ دڵ ئاسودە دەکات خەمت ناهێڵێ ڕێگای دوورت بۆ نزیک ئەکاتەوە مرۆڤ بوون پیری نا هێڵێت مردنیش لە ناو دەبات مرۆڤ بوون ئارامی ئەبەخشێ بەدڵەکان چاوەکان تێرە کات مرۆڤ بوون جۆگەلەی ئاوە ئاو ئەگوازێتەوە بۆ کێڵگەکان ڕایەڵەی ئەرزو ئاسمان ئەسازێنێ ڕێگاکان بۆ ئەوێ ئاسان ئەکات مرۆڤ بوون ئەوەنە گەورەو گرنگە نەچاو ئەیبینێ و حوکمی پێ ئەکرێ نەدڵ بۆی هەڵەگیرێ و ترپەی پێلێ ئەدرێ نەڕوحیش ئەو بارستا و مەزندەیە هەڵەگرێ مرۆڤ بوون لە هەموو شتێ گەورە ترە هیچ سەرکردەیە یا پرۆفیسۆر و زانایە قەشە و مەلایە یا پێغەمبەرێ؟ هیچ مرۆڤێکی گەورەو ئازادی خوازێ؟ هیچ گەورە و ئاشتی خوازێ؟ ئەمانەی باسم کردن هەموویان دەستیان سورە بەخوێن لە بەر ئەوەی مرۆڤن مرۆڤ بوون جیاوازە لە مرۆڤ مرۆڤ بوون دوورە لەمانە هەرگیز ئەمانەی پێ قبوڵ ناکرێ مرۆڤ بوون دژی شەڕە دژی برسی کردنە دژی خوێن ڕشتنە دژی وێران کارییە دژی نا یەکسانی و نابەرابەرییە دژی نادادی و بێویژدانیە دژی غەدروو فێڵ و زوڵمە دژی هەموو شتە نەخوازراوەکانی ترە بەپێچەوانەوە لەگەڵ هەموو شتە جوان و ئاشتی و بەها ئەخلاقیەکانی ترە بۆیە من مرۆڤ بوون لە هەموو کەس و زات و شتێک بەگەورە تر و پیرۆز تر ئەزانم. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕێگری بزە سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/١/٦ - نووسین: سەعید سەدیق کە بیرت بێت ماوەیەک لەمەو پێش بوو چاوو دڵمان و گیانمان لە لای یەک بوو لێوم ویستی ببێتە میوانی لێوەکانت بەڵام لێوەکانت نە یانکرد هاوڕیەتی لێوەکانم نازانم لێوەکانت بۆچی کردیان دوورە پەرێز؟ ئاخۆ کەی دێ ڕۆژێ بڵێی وەرە بمگرە ئامێز؟ من چاو دڵم لای لێوەکانتە ئاخۆ کەی ڕۆژێ بەلێوەکانم بڵێ بگەڕێوە سەر لێوەکانم ئەو کات شاگەشکە ئەبم بزە ئەمگرێ کە لێوەکانم بەلێوەکانت شاد بێتەوە گڕو تینی خۆشەویستی لە ماچەوە دێ هەرکەسێ دوور بێ لەمانە دڵی بۆسۆی لێدێ ژیان بە خۆشەویستی ئەشق و ئەوینەوە جوانە دڵێ ئەمانەی تیانەبێ بێلانەیە بەدڵ ناژمێرێ هەر کەسێ دوور بێ لەمانە مات و مەلولە بیری پرش و بڵاوە لە مرۆڤی بەئاگا ناچێ ئەگەر وابێ سودی چییە و بۆ چی باشە؟ سودی بۆ خۆی و بۆ کەسی تریش نابێ. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کۆترەکانم سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/١/١٥ - نووسین: سەعید سەدیق من چوار کۆترم هەیە یەکیان تازە خەریکە باڵ ئەگرێت و خریکە فێری باڵە فڕە ئەکرێ یەکیان فریوە و بەڵام هەرەکەوێ هەرەکەوێ و سەرناکەوێ باڵناگرێ دوانەکەی تر یەکیان چاوی کوێر ئەکرێ یەکیان باڵی ئەشکێنرێ و ناهێڵن بەباڵ بفڕێ هەر چواریشیان لە لەنگەران و لەنگەر ئەیانگرێ بەیەکەمم وت تۆ چیت ئەوێ؟ با بزانین چیت پێ ئەکرێ؟ ! لە وەڵامدا وتی کە بێڵن و خۆم و خوشک و براکانم پێ ڕزگار ئەکرێ دووەمیان وتی من لە قوڕ چەقیوم نەک هەر ئێوە تەنانەت خۆشم پێ ڕزگار ناکرێ وتم بۆ؟ لە وەڵامدا وتی ناسنامەکەم هەڵگەڕاوەیە و لە پیتی کۆتاییەوە ناوەکەم دەست پێ ئەکرێ حەرام زادە و حەرام سەرای پێ ئەچێنرێ و پێ ئەپێورێ ئەوە پەندێکی کوردیە کە دەڵێ هەرچی بچێنیت ئەوە ئەدروێ هەرگیز ڕبە بەکیلۆ ناپێورێ یا تەور کە کلکی لە دار نەبێ هەرگیز داری پێ نابڕدرێ کەواتە کۆتری دووەم هەر ئەوەی لە هەگبەدایە و هەر ئەوەشی پێ قبوڵ ئەکرێ بێ پەڕ و باڵ کراوە ویژدانی پێ لە گۆڕ ئەنرێ چاوی بەدەستە خوشک و برایانی هەڵنایە بۆیە وا بێ پەڕو باڵە کرێ سێ یەمیانە کە چاوی کوێر کراوە و کوێر ئەکرێ ئەوەش لە لایەن هاوڕێ خۆیی و دژی کۆترەکانیتر بێ فەرهەنگ و نەزانین و یاسای سەردەمی کۆن و ڕمی سوڵتانەکەیەتی بەزۆرە ملێ کە دا ئەکوترێ گەر لەسەر ئەو ڕێچکەیە بڕوات ماڵی بەچکەکانی لە مەترسی و لەسەرە مەرگایە و هەرەسی پێدێنري کۆتری سێ یەم کە وتمان باڵی شکاوە یا باڵی ئەشکێنرێ پێی ئەچێ ئەو باڵەی کە شکاوە و ئەشکێنرێ ئەکرێ چارەسەر بکرێ ئەوەش لە لایەن دوکتۆرێکی شارەزا کە بتوانێ برینەکەی پێ دەرمان بکرێ دوکتۆرەکە بەڕێوەیە بۆ لای کۆترە باڵ شکاوەکە و هەر ئەوە کە چارەسەری پێ ئەکرێ کۆتری یەکەم دەستی بەفڕین کردوە بۆ سەر ئەو دارەی کە بەری پێ ئەگرێ لق و پۆپی ڕایەڵە کراوە کۆتری دووەم کە بێ هێزە و بێ توانایە بەرە و دارەکە ئەفڕێ بەڵام ئەکەوێتە خوارێ کۆتری یەکەم دەستی ئەگرێ و ئەیەوێ بێتە سەردارەکە و ڕزگاری بێت هەر چەنە پەڕو باڵی کراوە؟ کۆتری یەکەم هەوڵ ئەدا کە لق و پۆپێکی پتەوی دارەکە بۆ ئەو دانێ و خۆی پێوە بگرێ وخۆی پێوە هەڵاوەسێ ڕایەڵەی جاڵجاڵۆکە لێرەوە دەستپێ دەکات و ڕایەڵە ئەکرێ کۆتری سێ یەم بەبوێری و ئازایەتی خۆی و خۆی لەو کوێری و نابیناییە دەرەهێنرێت ئەدا لەشەقەی باڵ و دێتە سەر لقێ ئەو دارەی کە کۆتری یەکەم و دووەمی لەسەرە و لەوئ جێیە ئەگرێ کۆتری چوارەم لەلایەن دۆکتۆرێکی شارەزاوە چارەسەر ئەکرێ باڵە شکاوەکەی ئەپێچرێ و وردە وردە برینەکەی چاک ئەبێت و ساڕێژ ئەکرێ ئەویش ئەدا لە شەقەی باڵ و ئەفڕێ و دێ بەرەو ئەو دارەی کە کۆتری یەکەم و دووەم و سێ یەم کە ڕایەڵەی جاڵجاڵۆکەی لە سەر دروستکراوە ئەویش لەسەر لقێ لەودارە ئەنیشێتەوە و ئەچێتە ناو ڕایەڵەی جاڵجاڵۆکەکە و خۆ تێکەڵ کێش ئەکات لە گەڵ دەستە خوشکانی هەر چوار کۆترەکە بەیەکەوە بڕیارێک ئەدەن یەک بۆ ئاشتی یەک بۆ ئازادی یەک بۆ دادپەروەری کۆتایەکەیان بۆ یەکسانی تێکڕا هەڵکەن ئاڵای گەورەی کوردستانی. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پەنابەران سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/١/١٧ - نووسین: سەعید سەدیق لە بەردەم دووڕیانێکی مەترسی کەس لە مافی ئەوان ناپرسی بەهەزار ڕەزالەت تا گەیشتنە ئێرە لێرەش ژیانیان بۆتە واسواسی دەسەڵات زاڵمە لە هەر شوێنێ بێ ئەگەر عیلمانی بێ یان ئیسلامی بێ بە گشتی مرۆڤ تێیدا دەبێتە قوربانی لە هەر شوێنێبێ مافیان پێشێل ئەکرێ من تێناگەم بۆ دەبێ وا بێ؟ ! بۆ ئەبێ مرۆڤ بەو دەردە ببرێ؟ خۆ مرۆڤەکان بۆ ژیان هاتوون پێویستە ژیانیان بۆ دابین بکرێ ئێمە بۆ هاتوین بۆ خۆشگوزەرانی؟ بۆ دڵ نەوایی و بۆ بەختەوەری نەک بۆ ئازار و مەینەتی و خەفەت نەک نەهامەتی و بەڵاو نەگبەتی بەڵام داخەکەم زاڵم بێ خەبەرە ئەوەی بازرگانی پێوە ئەکرێ پەنابەرە لەوێ بۆ ئێرە و لێرەش بۆ ئەوێ دەسەڵات ڕاو ئەکا وەک جاشە هارە لەوێ بێ پارە لێرەش مەترسی بەسکێ تێر و بەسەد سک برسی لێرە ئیشکردن بەترس و لەرز یا لە زیندانا کەس لێی ناپرسی ئومێدەوارم بەر بەمە بگیرێ بەو دیپۆرتکردنەوەی زۆرە ملێ مادام ئەو ڕێگا دوورەیان بڕیوە بهێڵدرێنەوە و زەمانەتیان کرێ بۆ ئەوەی ئەوانیش پشویە بدەن مەترسی و فشار لەسەریان لادەن بۆ ئەوەی هۆشیان بێتەوە بەر خۆ یا هەسکەن کە ئەوانیش هەن. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: زەوی مەشێوێنن سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/١/٢٥ - نووسین: سەعید سەدیق تکایە ئەم زەویەمان بۆ بپارێزن نەک بە تۆپ و تانک بۆمان دابێژن لەوەتەی مرۆڤ لە سەر زەوییە هەر خوێن ڕشتنە و باکیشیان نیە ژیان واتای چیە کە ڕێزی نەگرین؟ شتێ بێ بەهابێ بۆچی بۆی بمرین؟ لە پێناوی چیدا مرۆڤ بکوژرێ؟ بۆ ئەبێ ئەم خوێنە ئاوا بڕێژرێ ئەم هەموو کوشتنە لە عێراق و لیبیا زۆریش تیا چوون لە شەری سوریا وەختی خۆی حیزبی بەعس لە عێێراقا کوردی بێسەر و شوێنکردو کیمیایی لێدا لە سوریاش بەعس بە هەمان شێوە کوردی ئەشکەنجەداو چەوساندیەوە خۆ بە خۆ ڕوسیا لەگەڵ ئۆکرانیا ئیسڕایل لە غەزە و لە فەلەستینا کۆریای باکورە لەگەڵ باشورا ئەم دوانە چاویان بەیەک هەڵنایا ئێران و ئەمریکاش دوژمنی یەکن بۆ بەرژەوەندیش دایم لای یەکن یۆنان و تورکیاش نێوانیان باشنیە کەسیش نازانێ ئەمە لەسەر چیە؟ هەر وەک بیستومە شەڕ شەڕی ئاوە دەڵێن ئاو ڕسقە بۆ مرۆڤ هێنراوە کەواتە بۆ یۆنان بێ یا تورکیا جیاوازی نیە ئەوەی ئەوان ئەیکەن زۆر زیادە ڕەوییە شەڕو ناکۆکی تورکیا لەگەل کوردەکان لە عێراق و سوریا هەم لە نێو خۆیان ئەم دوژمنایەتیەی تورکیا زۆر ناڕەوایە وڵاتان پێی ئەڵێن ئەو بەخەیاڵیە نایە ڕۆژێ هەر ئەبێت پەشیمان بێتەوە دوایی سودی نابێت گەر بشگەڕێتەوە گەلی ئازیزی تورکیا وەرەوە هۆش خۆت هیچ تەفرە نەخۆیت بەقسەی دەسەڵات ئێمە هەر دووکمان مەڕین ئەویش گورگ با بگەڕێینەوە هەر ئێمەین لە لێواری مەرگ ئەوەی ئەکوژرێ ئەوەیش تیا ئەچێ بۆ خۆی ئەڕواو جێگەی هیچ ناگرێ؟ دەبا بەس بێت ئەو شەڕ و کوشتارە با ئاشتی و ئارامی بێ لەجێی ئەو کارە با بەس بێ ئیتر زەوی چیتر ڕامەژێنن؟ لەوە زیاتر وێرانی مەکەن و مەیشێوێنن سەرەتای زەوی درستبوون ژینگە پاکبوو تەنانەت ئاویش ڕوون و سازو خاوێن بوو ئێستا ژینگە بەشێوەیەک پیسبووە لە جێی گەردیلە پلاستیک بڵاو بووە ئێستا ئاسمانیش زۆر لێڵ و پیسە لایەکی هەورە و لاکەی دی گریسە ئاویش ڕەنگی گۆڕاوە و تامی ناخۆشە گەر ئاوا بڕوا لە ئاییندەیا تاڵی بنۆشە بەهیوام هەموو پێکەوە جەنگەکان ڕاگرن دەست لەو کوشتارو خوێن ڕشتنە هەڵگرن لە جێگەی ئەوە ئارامی و یەکسانی و ئاشتی بۆ مرۆڤەکان دەستەبەرکەن لە گەڵ پێویستی بۆ ئەوەی ژیان خۆشی و خۆشگوزەرانی بێ بۆ مرۆڤەکان لە سەر زەوی با بەردەوام بێ. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بیرکردنەوە سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/١/٣٠ - نووسین: سەعید سەدیق خۆت بیر کەرەوە کامەیان ڕاستە هیچ ڕاڕا مەبە بەدڵ و بە هەستە؟ ئەگەر نازانی ڕای خۆت هەڵبژێری ئەوەی دەیزانی دیارە خۆ ویستە ئەوەی پێت وایە پێی ناچێ وا بێ لەهەرشتێ ئەبێ بکەی هەڵوێستە بۆ چوونەکانت گەلێک جیاوازن نەک بەم دەست و نە بەو دەستە بۆ ئەوەی زیاتر بۆت ڕوون بێتەوە لەعیلم و زانین هەرگیز مەوەستە بڕیارێ مەدە تا نەگەیتە ئەنجام ورد بینی بکە چەندە پێویستە؟ زانیاری ڕاست و چەپ و عاریفان لەنوسین و شیعر گۆرانی و بەستە بەقوڵی بیخوێنە و تێبگەو وەریگرە جوان شیکەرەوە بە وشە و ڕستە ئینجا بڕیار بدە بەڕاست و دروستی کامە مە بەستە و کامەیان ڕاستە؟ هەرچەنێ لەم ژیانە کە زیاتر بژی؟ ئەوەندە گرنگە ئەوەنەش پێویستە! زۆر گرنگە بۆ مرۆڤ کە شت بزانێ نەک خۆی بخاتە ڕاڕا و هەڵوێستە تا بۆت ئەکرێ دوای ڕاستی بکەوە نەوەک بەکوێری و یا بە خۆ ویستە خۆت مەدە دەستی قەزاو قەدەرێ ڕێگەی ڕاست بگرە ئەوەی پێویستە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕۆژی خۆشەویستی (ڤاڵانتاین) سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٢/١١ - نووسین: سەعید سەدیق هەموو ساڵێ ڕۆژی ٢/١٤ ڕۆژی ئاشقانە ڕۆژی جیهانی ئەوین و خۆشەویستانە لەم ڕۆژەدا ئەوینان گوڵ ئەدەن بەیەک ژیان بەخۆشەویستیەوە دیمەنی جوانە *** *** *** ڤاڵانتاینە ڕۆژی دۆست و دڵداران ڕۆژی خۆشەویستان عەشق و یاران ڕۆژێکی پیرۆزە و ئەمەنەش جوانە سۆز تیا بەشەکرێ وەک تاوی باران *** *** *** لەم ڕۆژەیە ئەوینداران بەزەردەخەنە یەکتر بینینیان بۆ کات بەسەربردنە ئەو کاتە خۆشانەی بەسەری ئەبەن ساد بۆ ساد یەکتریان زۆر لا شیرینە *** *** *** مرۆڤ کە عەشق بوو ئەبێتە شاعیر ئەبێتە نوسەر و ئەشبێتە ڕووناکبیر یا ئەبێتە هونەرمەن یا چیرۆک نوس میهرەبان ئەبێ لەگەڵ ئەقڵ و ژیر *** *** ** ئەوانەی کەوا ئەشق و ئەوینن هەمیشە لای خەڵک زبان شیرینن باش و خۆبەخش و دڵپاک و سادە یاخود مرۆڤانی گەلێ سەنگینن *** *** **• ڤاڵانتاین واتا ڕۆژی خۆشەویستی ڕۆژێکی جوان و ڕۆژێ پڕ هەستی لەم ڕۆژەیە ئاشقان بەدڵ لای یەکن جێژوان دائەنێن بەدڵ و خۆویستی *** *** *** هیچ شتێ وەک ئەوین دڵت خۆش ناکا؟ هیچ دڕندەیە وەک عەشق دڵ وێران ناکا؟ دڵ بەم چەمکانەوە خۆشە و ناخۆشە دڵ بێ خۆشەویستی وەک دارێ بۆشە. *** *** *** ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەوی بەرات سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٢/١٣ - نووسین: سەعید سەدیق ئەم شەو شەوی بەراتە شەوی نوقڵ و چوکلاتە وا مناڵان ئەگەڕێن بیبە خشە ئەوەی لاتە *** *** *** گەڕان بەجلی کوردیەوە بێن بە پێشوازیانەوە پێیان بەن نقوڵ و شیرنی ئاوڕێکیان لێ بەنەوە *** *** *** شەوێ خۆشە بۆ مناڵ هەر چەن ئەکا گڕو گاڵ؟ لە کەشێکی خۆشایە هەر وەتا نافڕێ بەباڵ *** *** *** بەرات شەوێکی خۆشە تامی شیرینی بنۆشە لەجیاتی تامی شیرنی ماچێ لەو لێوە گەشە *** *** *** خەڵاتم کە خەڵاتێ بۆ ئەم شەوی بەراتێ لە جیاتی نقڵ و نەبات با لێوت بزەم باتێ *** *** *** هەتتا درەننگانی شەو چاوی من ناچێتە خەو ئەو شەوە بۆ من تایبەتە ئەچمە ژوانێ لەگەڵ ئەو *** *** *** شەوێ نایەب بۆ هەموان بۆ گەورە و لاوو مناڵان بەخۆشی ئەیگوزەرێنن تایبەت بۆ ووردیلەکان *** *** *** ماڵان گەڕان بۆ چوکلیات جار جار پارەش بەخەڵات دڵیان شا گەشکە ئەگرێ کە وەریانگرتووە خەڵات. *** *** *** تێبینی // بەرات وشەیەکی ڕەسەن و ڕەوانی کوردیە ئەم بۆنە و جەژنەش هی ئێمەی کوردە و (محەمەد مەردان)یش لە ساڵی (٢٠١٢)، کەلەپوور و فولکلۆرناس، دەستپێشخەریی کرد و کتێبێکی تایبەتی لەسەر مێژووی ئەم جەژنە بە چاپ گەیاندووە. ئەم کتێبەی لەسەر بەرات نوسیوە و توێژینەوەیەکی مێژوویی پەیڕەو کردووە. ئێستا کتێبەکەی لە لایەن 'محەمەد نەزیف''ـەوە، وەرگێڕادراوەتە سەر زمانی عەرەبی و چاوەڕێی چاپە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بێ خاوەنی سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٢/١٨ - نووسین: سەعید سەدیق دوژمن هەر دوژمنە سپی یا ڕەش بێ عەرەب تورک فارس یا یەکی تر بێ بە ئێمە چاوی هەڵنایە نازانم بۆچی؟ ئەوانە هەموی وایە ڕێگای تێ ئەچێ بەڵام واقیوڕماوم سەیرێکە ئالەوەدا بۆچی میریەکەم هیچ گوێم پێنادا؟ ئەوە زۆر سەیرە و وەک مەتەل وایە میری لە تەنگانەشا پشتم تێ ئەکا گەلی کورد دۆست و دوژمنی یەکە دوژمن ئەیکوژێ زیاتر دۆستەکە دۆست و دوژمن لامان جیاوازی نیە هەر دوکیان زەهرن لە ناو یەک پێگە ئەو گەلە پێویستە بەئاگا بێتەوە هەڵوێستەیەک بکاو بیر بکاتەوە بە وشیارانە و بە یەکگرتوویی وەڵا می هەموو ئەوانە باتەوە هەموی یەک دەنگ بۆ ڕزگاری هەڵکەن ئاڵای مەردایەتی بێنە مەیدان درشت و ورد بڵێن دەبێ بژین بە ئازادی. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆر سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٢/٢٥ - نووسین: سەعید سەدیق خۆر هەموی ئاگر و گڕ و گڕکانە ئەبێ چی بێ ئەو بورکان و سوتانە؟ هیچ کەس نایزانێ ئا ئەمە چیە؟ بونی زییانە و هەم سودیشمانە کەس نازانێ ئەو مادە ئەسوتێ چیە؟ نەوت بەرد ئاوو یا خود هەواش نیە ئەی چییە هەمیشە ئەم بڵق و تینە؟ خۆ جەهەنەم و حەرشەکەی خوا نیە خۆ ئەوەش ئەبێ هەر ڕێی تێ ئەچێ شتیش ئەبێ و ئەکرێ ئەقڵ بۆی ناچێ زۆر شتی خەیاڵی و نامۆ لەم کەونە هەیە کە بڵێین ژیانی تیایە ئەوەشیان پێ ئەچێ شەرت نیە وەک مرۆڤ بەئاو هەوا بژی ئەکرێ بونەوەری ئەوێ بە ئاگر بژی ئەوە کەونە گەلێ ئاڵۆزی هەیەو تێدایە زەنگیانەش ئەوەنرێتەوە بە بەدەرزی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نەخۆشیەکی نامۆ سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٢/٢٧ - نووسین: سەعید سەدیق نەخۆشیەک هەیە ناوی درەختی پیاوە ئەم نەخۆشیە دەگمەنە و هاتوەتە کاوە قاچ و دەستی پیاوێک هەر وەک درەختە پەڵە پەڵە و ڕەق بووە هەر وەکو شەختە ئەو نەخۆشیە سەیرەو نامۆ و دەگمەنە هیچ جیاوازی نییە بۆ هەرچی تەمەنە؟ لەگەڵ ئەوەشا ئاستەمە چارەسەری نیە تووشبوو بێزارە و خۆشی و شادی نیە بەداخەوە بۆ و مرۆڤانە زۆر نیگەرانم هەمیشە خۆم بەجێگەی ئەوان ئەزانم بە هیوام تا زووە چارەسەریان بۆ بکرێ تا تەشەنەی نەکردوە ڕێگەی لێبگیرێ. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دوژمنانی کورد سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٣/١ - نووسین: سەعید سەدیق دوژمنانم بەکوشتن و لە سێدارەدان نەوەستاون ئەنفال و کیمیا باران و ئەم قوربانیانەشمان داون لەگەل نیشتیمان خاک و زەوی زاریشم داگیر کراوە ئەمانەی کە باسم کردن زۆر کەمن هەر سەرە داون ***** ***** ***** لە ڕۆژ هەڵاتم دوژمنی فێڵبازم پەت و سێدارەیە لە باشورم ئەنفال کیمیا گۆڕی بەکۆمەڵ لەزەویایە لە باکورم زیندانی و ڕاوەدوونان کوشت و کوشتارە لە ڕۆژئاواشم بەردەوامە ئەو ململانە سیاسیەیە ***** ***** ***** دوژمنی چاوڕەشم هەر بە وانەش نەوێستاوە هۆش و بیریشمی داگیر کردوە و لەبنی هێناوە هەر بەزۆرە ملێ و بەزەبری خەنجەر و شمشێر بەرنامە و پڕۆگرامێکی نادروستی لە سەرم داناوە ***** ***** ***** سەڕەڕای ئەمانەش نەیانهێشتوە بەزمانم بدوێم بنوسم بخوێنم یا بەمێژوو کلتورم رەئی خۆم دەربڕم ئەم دوژمنانە زۆر دڕندە و فاشی کۆنە پەرست بوون هیچ سیمای مرۆڤایەتی و ڕەوشتیان تێدا نابینم؟ ***** ***** ***** گلەیی و ڕەخنەی زۆرم هەیە لە زلهێزانی جیهان لە یو ئێن ئەمریکا بەریتانیا فەرنسا و ئەڵمان ئەوان دەسەڵاتی گەورەن ئەتوانن شتێبکەن لە گەڵ چین و ڕوسیا و بەکۆمەکی هەموان ***** ***** ***** داوامان لێکردن و دووبارە داوایان لێ ئەکەین کوا ئەو هێزو تواناو بیرو ڕاو بەڵێنەی پێتانداین؟ ئەوە بۆ ئێوە کەسەر و نەنگێکی یەکجار زۆرە ڕووتاندێ لەمیدیاو شاشەکانەوە بڵێن هەین ***** ***** ***** شەرمە کە ئێوە بە خۆتان بڵێن ئێمە زلهێزین دادپەروەرین مافی گەلان ئەدەین و ئەپارێزین ئەم زەویە و جیهانە کە ئێوە بەڕێوەبەرن تێیدا بۆیە ئاشتی و ئازادی و یەکسانی تیا نابینین ***** ***** ***** بەڕاستی نەنگە بڵێن ئێمە هەین لەم جیهانەیە کە نەتوانن گەلێ ڕزگارکەن لەم بێ ماف و لانەیە ئەی ئێوە چین و چکارەن لە جهان و سەر زەوی؟ مافی مرۆڤ و گەلانتان بۆ پارە و بۆ بەرژەوەندیە. ***** ***** ***** ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بێوەفایی سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٣/٣ - نووسین: سەعید سەدیق ئای مرۆڤەکانی ئەم دنیا و جیهانە چەن بێوەفان؟ هەتا پێویستیان پێت ئەبێت خۆشەویستی لایان کوڕێک خۆی هەڵدایە ناو ئاگر تا ئەوینەی ڕزگارکا ڕزگاری کرد و سوتا ئەوینەکەی ماڵئاوایی لێ ئەکا خۆی سوتاندو خۆشەویستەکەی لەئاگر ڕزگار کرد بەڵام کچەکە بەجێیهێشت و دڵی پڕ لە غەم کرد لەدڵەوە خۆشی ئەویست و خۆی بۆ کردە قوربانی ئەویش لێیداو ڕۆیشت ئاوڕی لێنەدا بەهای نەزانی ئەمەیە بێ وەفایی لە نێوان دوو ئەشق و ئەوینا ئەی ئەبێ وەفای خەڵکانی تر چۆن بێ لە ژینا؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕاپەڕین سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٣/٥ - نووسین: سەعید سەدیق ٣٤ ساڵ لە مەو پێش خەڵکی کوردستان ڕاپەڕی دژی ئەو ڕژێمەی بۆمان بوو بە بەڵاو دەردەسەری ڕاپەڕین ٥ی ٣ی ٩٩١ لە ڕانیە دەست پێکرا ٢١ی ٣ی ٩٩١ لە کەرکوک کۆتایی پێهێنرا کوردستان پاکرایەوە لە بەعسی فاشی ئەو ڕژێمێک بوو دڕندە و نەزان و ناشی لە دوایشدا ڕژێم بەهێزێکی بێشومارەوە پەلاماری کوردستانیدا و داگیری کردەوە کۆڕە و دەستی پێکرد و شارەکانمان چۆڵکرد خەڵکی کوردستان کۆرەویی ملیۆنی بەرپاکرد ٥ی ئازار یەکەم فیشەک لە ڕانیە تەقێنرا هێزی بەعسی نەگریس و فاشی تیا ڕاونرا ئینجا لە بازیانەوە ڕاپەڕین دەستی پێکرد وردە وردە بەرە و سلێمانی دزەی کرد حەوتی مانگ زەماوەندەکە کرا لە سلێمانی دوانزە کاتژمێر ئەمنە سورەکە کردیان بەرگری ٨ی ئازار جەمچەماڵ شارۆچکەی شێران ڕاپەڕین شاریان پاککردەوە هەروەک دلێران ٩ی مانگیش شاقڵاوە و کۆیە ڕاپەڕین پێکەوە ناو شار و دەور و بەریان گشت پاک کردەوە ١٠ی ئازاریش مەسیف تەقتەق ڕەواندوز قەرەهەنجیر ڕاپەڕین لەدوژمن شپرزەیان کرد هەر وەکو گای پیر ١١ی مانگیش هەولێر لە شۆڕش مەلایان برایەتی لەبەیانیەوە شەڕ دەستی پێکرد ڕاپەڕین بەمەردی شاری هەولێر ڕاپەڕین بەدەست و بردی بەداخەوە چەن کەسانێکی کردە قوربانی ١٢ی ئازار جەلەولا بە ئازایانە و دەست و برد تا ئێوارە ناو شار و دەور و بەریان ڕزگار کرد ١٣ی مانگ زاخۆ و دەورو بەر وەک شێر ڕاپەڕین گەرمیانیش جوڵا لەگەڵیا بۆ یەک بوون پەرژین ١٤ی ئازاریش دەهۆکی دەلال لەگەڕەکی بەرۆشکێ لەسەرەوە پەلاماری دوژمنیاندا کە هیچی پێنەکرێ؟ ٢١ی مانگیش کەرکوکی قودسی کوردستان سەخت و دژوار بوو بۆ کۆنتڕۆڵ و گیران بەهێزی جەماوەر و بەرەی کوردستانی کەرکوک ئازاد و ڕزگار کرا زۆر بە ئاسانی بەداخەوە لەدوایدا ڕژێمی دڕندە داگیری کردەوە بە هێزێکی زەبەلاحەوە هات و وەڵامی داینەوە کە شارەکان ئازاد کران خەڵکی دڵخشبوون نەیان ئەزانی کە ڕۆژێ دێ لەجێگەی نەبوون نەیان ئەزانی کوتلە کوتلە دەست پێ ئەکا ئەو خەباتە مەدەنیەی کردویانە بەبا ئەڕوا کاتێ کە بووە شەڕە پەڕۆو حزب حزبێنە ئاو بێنە و دەست بشۆ و خاولی بۆ بێنە بەمانەش نەوەستان کردیان زیادە ڕەوی هەڵیان گیرساندو کردیان شەڕی برا کوژی دوایی سوپا و دوژمنانیان بۆ سەر یەکتر برد هەر شتێ قێزەون و خراپە بە یەکتریان کرد ڕێگری کردن لە سەرۆکی پەڕلەمان بە نایاسایی خۆ بەگوندە و کاری سەربەخۆ کردن بەجیایی ٣٤ ساڵ بەردەوام لە سەر کورسی دەسەڵات وەک مەدالیا بەخۆیەوە ناوە کردویە خەڵات چەند جارێکیش کاتی تەواو بوە و ئەبوایە بڕوا؟ تا ئێستا هەر مشەخۆرە و دەسەڵات بەڕێ ئەکا وا ئەزانێ هیچ ڕاپەڕینێ نەبووە و نەکراوە؟ گشت ماندو بون و هەوڵ زەربی سفر کراوە دەسەڵات هەمووی برد و بۆ خۆی خواردی میللەتیش با خۆی چەقەنە لێدا و هەڵ پەڕی دەسەڵات چۆن ئاوا ئەبێ ئەمە کەی دەسەڵاتە؟ جەماوەر ڕاپەڕێ ڕوخانی ئاسانە وەک سەرمەقولاتە دەسەڵات لە هەر شوێنێبێ ئەبێ خزمەتکار بێ لەئاسیا ئەفریقا ئەوروپا ئەمریکا یا ئوستڕالیا بێ ئەبێ لە پێناو گەلەکەی خۆی بکاتە قوربانی ئەگەر وانەکات ئەبێ بێشک هەرەس بێنی نەک گیرفان پڕکا و کۆ بکا سامانی میللەت بفرۆ شێ بۆ خۆشی ژیانی خەڵکی کورد زبان ڕاپەڕینی بۆم ڕۆژە کرد دەسەڵات سەربار بێ و خۆشی بکا بەپرد هەموشتێ لای ئێمە پێچەوانە بۆوە ئەوەی کە کردی لێی پەشیمان بۆوە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پەیامی ئۆجەلان سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٣/٧ - نووسین: سەعید سەدیق پەیامی ئۆجەلان پەیامی خۆیەتی بەرگی ٥ی کتێبی ئاشقی کوردایەتی ئەگەر ڕۆژێ لە ڕۆژان شتێ وا ڕویدا ئەو جوڵانەوەی خۆی مەبەستێتی هەڵوەشێنێتەوە یاخود نەمێنێ ئەوە ئەو نییە قەت نایسەلمێنێ جوڵانەوەکە خۆی دروستیکردوە ئیتر کەواتە چۆن ئەیفەوتێنێ؟ هەرگیزا و هەرگیز ئەوە ئەو نیە ئەگەر ئەویش بێ ئەوە بەزۆریە دیارە لە ژێر فشارا پێی کراوە ئەگینا لەو بڕیارە پاشگەز نیە پەیامی ئۆجەلان ئاشکراو ڕوونە بۆ چەک دانانی پەکەکە ئاسانە گرنگەو ڕەوشی سیاسی مەرجە گەر ئەوە نەبێت کورد زەرەرمەنە وتەی ئەو پیاوە گەلێ بەجێ یە ئەو سیاسەت مەدارە و بەئاگایە ئەگەر ڕیسپیانی جیهان ڕازیبن پەک چەکدانێ ئەوە بەرژەوەندیە ئەگەر سەرانی جیهان ڕازیبن لەگەڵ ئۆجەلان هاوڕاو کۆکبن ئەو کات ئێمە ڕزگارمان ئەبێ ئەبێ بەیەک سورو زەردو شین یا نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕن کوردستانمان دەبێت بە وڵات ژیانێکی پڕ سەروەری بۆ مە دێتە کایە کوردیش بە یەکجاری ڕزگاری دەبێت هەرچیەک بێ بۆ کورد ئەمە باشە بێ؟ گۆڕانکاریەکان هەموی لەڕیشە دەرێ سود و بەرژەوەندی کورد ئا لەوەدایە بەو شەرتەی کورد هەموی یەکگرێ ئیتر با بەس بێ خەباتی چەکداری خەبات بکرێ بەسیاسی و وشیاری سەردەم سەردەمی زانایی و داناییە بۆ لەمەدوا پێنوس و کاری ڕامیاری بەداخەوە ئەو پیاوە زۆر قوربانیدا لە پێناو دۆزی کورد ئاوا خۆی دانا لەڕیزی ئەولیاو زاناو گەورە پیاوانە بەنەمری ناوی ئەمێنێتەوە لەجیهانا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ژنان سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/١/١٠ - نووسین: سەعید سەدیق ئەبێ تا ماوین بە قوربانیان بین لەدەوریان گەڕێین لە دەورەیانبین هەر ئەوانن تەنیا بە هانامان دێن ئێمە لە کوێ بین ئەوانیش لەوێن؟ *** *** *** خۆم لەوان بە بێ دەسەڵا تر ئەزانم هەتا خۆشم لە وان بەکەمتر ئەزانم دەزانن بۆ چی کە هەر خۆم ئەزانم؟ دەور و بەرمان ئەوانن نمونە دایکم *** *** *** ئەوان تێکڕا ڕێزێکی تایبەتیان هەیە دایک و خوشک و خێزان و پورێیە ئەوانیتریش هەموان دڵیان ئێمەیە ژیان بێ ئەوان وەک وشکە دەریایە *** *** *** پێشینان ئەڵێن ژن نیوەی کۆمەڵە نەخێر من ئەڵێم ژن هەموو کۆمەڵە ئەم ژیانە بێ ژن زۆر چۆڵ و هۆڵە مرۆڤیش بێ زمان وەک کەڕو لاڵە *** *** *** ئافرەت ئەوەنە گەورەیە لای من لە جێگەی دڵ و لەجێی دوو چاون ئەوەی ڕقی لێیانە دیارە دوژمنن مرۆڤی کۆنن نەک هی سەردەمن *** *** *** ئافرەت بەگشتی لای من پیرۆزە مەکریشی هەیە و کەمێ بەنازە؟ زۆر جار بوێرە و جار جار لاوازە هەم نەرم و نیانە هەمیش ئازیزە *** *** *** ئەوان بەگشتی مرۆڤانی باشن خاوەن ئیرادە و خاوەن داستانن ئەوان مرۆڤن ژیان بەرهەم دێنن بەرهەمی ئەوانە کە چین و توێژن *** *** *** کەواتە ئەبێت شانازیان پێوە بکەین پێویستە لەسەر سەرو چاویان دانێین تاماوین چاومان لێبن خزمەتیان کەین چونکە هەمومان پەروەردەی ئەوانین؟ *** *** *** ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕۆژی جلی کوردی سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٣/١٠ - نووسین: سەعید سەدیق ئەمڕۆ ڕۆژی جلی کوردیە داب و نەریت و کلتوریە جۆرێکە کەواو پانتۆڵ جیاوازە لە قاتی شاڵ مراخانی و شاڵ و پشتێن پیاوانەیە و لە ئيمە دێن کەوا و سوخمە و کۆڵوانە ئەمانە ژنانەیەو زۆر جوانە کچان بەجلی کوردیەوە بە گۆزەی سەر شانەوە ئەڕۆن بەلەنجە و لاری ککچانی لادێ و شاری جلی کوردی دەستورە داب و نەریت و کلتورە زۆر جۆری جوان هەیە هی ژنانە و پیاوانەیە هەمویان ڕەنگا و ڕەنگە کورد بەوانەوە قەشەنگە لە کاتی گەشت و سەیران بە جلی کوردیەوە هەموان سور و شیین و سپی و زەرد ڕەنگی جوانیتر ئەپۆشن کورد ئا ئەو جلە جوانە کوردیانە ڕەسەنە هی باوو باپیرمانە تێبینی // ئەمڕۆ ڕۆژی جلی کوردیە پیرۆز بێت لە کوردان هیوادارم هەمیشە کوردان بەو جلە کوردیە ئاڵاو واڵایانەوە بیانبینم و هەمیشە لەخۆشی و شادیدا بن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەڵەبجە سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٣/١٢ - نووسین: سەعید سەدیق ئەی هەڵەبجە خوێناویەکەم ئەی شاگوڵ و نێرگزی بەهارەکەم ئەی شارە پەراوێز خراوو بێ نازەکەم تۆ بوی یەکەم گزنگی خۆری ئازادی تۆ زامێکی قوڵی تیمار نەکراوی ئەم جیهانەی پەڵەی ڕەشی بەنێو چەوانی ئەم جیهانە بێخاوەنەی ئای لەو بێ ویژدانیە و کارەساتەی بەسەریان هێنای دار و درەختت وشک بوو ژینگەت پیس بوو باڵندە و گیاندارت هەمویان مندارەوە بوو ئاوو کانی و کانیاوت داڕوخان و وشک بوو ئاسمانیشیت ڕەنگی گۆراو لێڵ و تەم بوو خاکت خاپور خەڵکانت بێسەرو شوێن بوو تۆ بوی یەکەم بێشکەی لەدایک بونی مناڵان..مناڵانی وەئاگا نەهاتووی خەواڵووی بەرەبەیانی ئەو ڕۆژەی مناڵانت چیان لێهات و بۆ کوێ چون؟ ئەی کوا پیاوانی دنیا دیدەت؟ ! کوانێ لاوانی بەوەفا و ژیرت؟ کوا کچۆڵانی ئاشق و سەربەستت؟ ئەی هەڵەبجە تۆ بوی دەنگت نەگەیشتە جیهان! بەو هەموو وێرانیەتەوە بەو هەموو وەرینەی گەڵای زەردی پایزتەوە بەوەرینی ئەو هەموو گوڵ و خونچانەتەوە بەوەرینی هەموو پەڕەی گوڵە ژاکاوەکانتەوە ئەی هەڵەبجە خۆ تۆ کەشتی تایتانیک نەبوی! تۆ تەقینەوەکانی ئەمریکا بینای بازرگانی و پینتاگۆن نەبوی تۆ زریان و باو بارانی باشوری ئەمریکا هەریکا کاترینا نەبوی تۆ بومەلەرزەی باشوری ڕۆژ هەڵاتی ئەفغانستان نەبوی تۆ بومەلەرزەکەی باشوری ئاسیا پاکستانیش نەبوی ئەی هەڵەبجە برینی تۆ لەهەموو ئەو برینانە قوڵتر و گەورەتر بوو خوێناوی و دڵبزوێن و کاریگەرتر بوو قوربانیەکەی تۆ (٥٠٠٠) هەزار پەپولە و کۆتری ئاشتی بوو لەبەر ئەوە تۆ دەستە خوشک و برای هێرۆ شیماو ناگاساکی و گەلی ڤێتنام بوی. تێبینی // ئەم شیعرەم لە ساڵ و بەرواری (٢٠١٣/٣/٢)لە فەیس بوکی خۆمدا بڵاوم کردبۆوە بۆ ڕۆژی کیمیا بارانی هەڵەبجە کە (٣/١٦)یە ئەمڕۆژ بەیادی ئەو ڕۆژە و ئەو کارەساتە خەمناکەوە بەدەستکاری و زیاد کردنی چەند کۆپلەیەکەوە بڵاوی ئەکەمەوە؟ سەری ڕێز و نوازشم دائەنەوێنم بۆ قوربانیانی کیمابارانی هەڵەبجە ڕوحیان شاد و ئاسودە و ئارام بێت. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نەورۆز سەبارەت: ‌بەریتانیا - ٢٠٢٥/٣/١٨ - نووسین: سەعید سەدیق نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە هەموو کوردان پیرۆز بێت هیوادارم لەم ڕۆژە دێرین و پیرۆزەدا کات و ساتێکی خۆشتان هەبێت ئەم شیعری نەورۆزەشتان پێشکەش بێت ‌ ‌ئەی نەورۆز هاتی بان دوو چاوانم ‌ئەی یاد کەرەوەی جەژنی کوردانم ‌یادت ئەکەم گەرچی یادم کردووی ‌لە هەر شوێنێ بێ گڕڕم بۆ ناردووی ‌بەهار بە تۆ وە خۆشی هێناوە ‌دەشت و دەرگشتی جوان و ڕازاوە هەر ساڵە و نەورۆز گۆڕانێک دێنێ بزانین ئەمساڵ چۆن خۆی ئەنوێنێ؟ ‌بە هیوام ئەمساڵ گڕت بەتینبێت ‌لە ساڵان زیاتر یادت پیرۆز بێت ‌ژیانی یەکسانی و پڕ لە سەربەستی ‌بۆ لە مە و دوا بێ بێ خۆ پەرستی ‌دە با ئازادی سەر چۆپی بگرێ ‌ڕێی چەوسانەوە و بێدادی بگرێ ‌ئەو ژیانەی هاتوو ڕۆیی و تێپەڕی ‌کولە مەرگی بوو بۆخۆی هەڵوەری ‌گەلێ باخچەی وڵات بێ لق وپۆپکران ‌گەلێ گوڵی جوان تیا هەڵ پڕوکان ‌گەلێ پیر و جوان مناڵی ساوا ‌لەخوێن خەڵتێنران وا بەناڕەوا ‌بۆ چی کەس نەبوو لێمان بپرسێ؟ ‌شەرمەزارییە مرۆڤ ئاوای بەسەربێ ‌کوا ماف دادپەروەر لە چ شوێنێ؟ ‌کە ئەڵێن هەیە با بۆم بسەلمێنێ! ‌بەڵام داخەکەم بێ خاوەنی یە ‌ئەم جیهانەیە کەس ئاگای لێنیە. تێبینی // ئەم شیعرەم کاتی خۆی بۆ جەژنی نەورۆز نوسی و لە ساڵ و بەرواری ٢٠١٢/٣/١١ دا لە فەیسبوکی خۆمدا بڵاوم کردۆتەوە ئێستاش بەکەمێ زیاد کردن و دەستکاریەوە بە پێویستی ئەزانم لەم بۆنە دێرین و پیرۆزەدا بڵاوی بکەمەوە هیوادارم جێگای ڕەزامەندیتان بێت. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە دوای سەبارەت: ٢٠٢٥/٣/٢٥ - نووسین: سەعید سەدیق لە دوای هەموو نا خۆشییە خۆشییە لە دوای هەموو تەنگانەیە بەرفراوانیە بەڵام ئەمەیان کەمێک سەبری گەرەکە جا سەرەی یەکسانی و ئاشتی و ئازادیە پەندی پێشینان هەموی ڕاست و ڕەوانە هەرچیەکیان فەرمووە گشت پڕ واتایە؟ ئەگەر جەنگەکان نەبوایە لەم جیهانەدا کێ ئەیزانی مێژووی کۆنی مرۆڤ ئاوایە سەرەڕای ئەم هەموو کوشت و کوشتارە بەڵام هێشتا مرۆڤ دڵۆپێکە لە دەریایە ئەم هەموو قڕان و خنکان و ونکردنە ئەم هەموو ڕوخان و وێران و کیمیاییە ئەم هەموو بێ بەزەییە و ڕێزنەگرتنە هەموی وەک بەفرەکەی سەر جیایە کە ئەبارێ و دێتە خوارێ بەقەدپاڵا ئەوەش دیارە وەک ئاوی مەند وایە دەریا لە زستانا هاش و هوش ئەکا لە بەهارە خۆی سورەکا و توڕەیە هاوین ئاو کەم ئەکات و وشکەکا لە پایزا خۆی ئامادە ئەکاو ڕایەڵەیە ئەم ژیان و دنیا و جیهانەش هەروا باریان نیە بۆ شوێن و کەس بێوەفایە نە ئەکرا بونەوەرێ تر بوا لەجێی مرۆڤ خۆ ئێمەش مرۆڤین لە سەر ئەم زەویە ئەی بۆ بوغزاوین ئەمە چی پێ ئەڵێن؟ ئایین و نەتەوەیی و لەگەڵ هێز و توانا بەخۆیان ڕانەبینی ئەم داد پەروەرایە دەبوو ئەکرا قۆل هەڵماڵن بۆم کارە یەکیتر ئامادە بوو هەلی بۆ بڕەخسایە هەر چەنە وەک ئەمان کار بەڕێناکا؟ ئەو باش ئەبوو کە کار بەدەسبوایە دوو کارەکتەرەکە بێشک ئەیان توانی لەبەرژەوەندیان نیە و خۆشیان لێنایە کەواتە کردەوەی هیزر و بیرو بۆ چون هەم سود و هەم زیانیشی تێدایە من وا هەست ئەکەم زیاتر زیانە بۆیە ئەڵێم باشترە مرۆڤ نەبایە بونەوەریەکی تر لە جێگەی بایە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یارەکەم سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٢/٢٨ - نووسین: سەعید سەدیق ئەی وەیی وەی یارەکەم وەرە لە باوەشت کەم هیچ شتێ بەهای تۆ نیە؟ هەر تۆی هەموو ژیانەکەم قۆخ و هەنارو هەرمێ یارم گڕوم لێ ئەگرێ بەهەموو دنیای نادەم ئەگەر پەڵپم لێ نەگرێ ئەی وەیی یارەکەم…… یارم باڵای لاو لاوە قژ دادێنێ لەو ناوە جار جار چاوان هەڵدێنێ هەر دەڵێیی مامزی ڕاوە ئەی وەیی وەی……….. کوڵمی یارم سێوی سورە گەرنیشی هەر وەک بلورە جوانیەکەی بێ هاوتایە سپیە وەک ئاوی کافورە ئەی وەیی وەی……………. ماڵی بابم حەبیبە ئەو بۆ من وەک تەبیبە دەردەدار و بریندارم وەرە چارەیەکم بکە ئەی وەیی وەی…………. هاتوم لە لای شارباژێڕ سێوت هەناری دەسگێڕ ڕێمبدە دەستیان لێدەم دێوانەم پێم ببکە خێر ئەی وەیی وەی یارەکەم وەرە لە باوەشت کەم هیچ شتێ بەهای تۆ نییە؟ هەر تۆی هەموو ژیانەکەم. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەبرگرتن سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٣/١٧ - نووسین: سەعید سەدیق ئەوەنەم سەبر گرت تا بێسەبر بوم لەو سەبر گرتنەم گەلێ بێزار بوم لەگەڵ ئەوەدا غەرقی غەمیشبوم سەبرم بگرتایە ئاسودەش ئەبوم هەر کەسێ نەیبێ سەبر و ئارامی هەموو گیانی خۆی ئەکاتە قوربانی بە پەلەپروچکێ و هەڵبەز و دابەزی ئارامی نامێنێ لەبیرو هیزرو دڵانی پێویستە ئارامی بۆ هەموو کەسێ لە هەر شوێنێ بێ لە شار و لادێ بەسەبر و ئارامی با خۆی ڕابێنێ لەم ڕێگەیەوە ژیان بەدەسدێنێ ژیانمان بە سەبر و ئارامی بەندە بەخۆشی و شادی بەبزە و خەندە غەم و پەژارە لە سەر ڕووت لادە هەر بۆ خۆت بژی بێ ڕاوو پەردە مرۆڤ ئەمانەی نەبێ گەلێ ئارامە توڕەیی توندوو تیژی لەگەڵ وایمە غەیبەتکردن دوو کەس ئەیا بەلامە جوێندان هەڕەشە و گوڕەشە بەنامە ئەمانە هەمویان فەرامۆش بکە لەگەڵ هیچ کەسێ ئەمانە مەکە؟ ژیان کورتە هەموان ئەچنە ئەو خکە هیچ شتێ ئەوە ناهێنێ کە تۆ دڵتپاکە؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ دوو کوڕەکەم سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٣/٢٢ - نووسین: سەعید سەدیق خێزانەکەمان چوار کەسین تەمەن و زەمەن من و دڵین زەمەن و تەمەن لەگەڵ بەختیار بەبێ وان وێڵم لە لادێ و لە شار گەر ئێوەم نە بێ من ژیانم ناوێ چاو دڵ و گیان هەر ئێوەی ئەوێ ژیان بەبێ ئێوە وەک شەوە زنگە ڕووناکی تێدا نیە تاریک و تەنگە تەمەن و زەمەن هەر دوو کوڕەکەم دەبێ ژیانێ شایستەیان بۆ دابینکەم ڕۆڵە شیرنەکانم زەمەن و تەمەن بۆ ئێوەم داناوە هەموو تەمەن لە پێناوتان خۆم بەخت ئەکەم هەر چیتان بوێ بۆتانی ئەکەم؟ بە خاتری ئێوە ژیانم خۆشەوێ گەر ئێوەم نەبێت دنیاشم ناوێ ئێوە هەر دوکتان دڵ و هەناون گیان و دییەن لەجێی دووچاون تەمەن گوڵەکەم نۆبەرەی دایە خۆشەویستی تۆ زۆر بێهاوتایە زەمەن گیان بچکۆلەکەی باوە من و دڵە ژیانمان بۆ تۆ داناوە دڵنیا بن بەختیاریش دڵی لاتانە بە شەوو بەڕۆژ هەر لەگەڵتانە من و دڵەکەم بێ ئێوە ناژین بەهۆی ئێوەیە کەماوین لەژین ژیانم بەهۆی ئێوە خۆشەوێ بە هەشتم بەنێ بێوە نامەوێ دڵنیا بن بەختیاریش هەر وایە هەمیشە دڵی بۆتان لە مشتایە باوە هەمیشە چاوی لێمانە بەشەوو بەڕۆژ لە دەورەمانە تەمەن ٤ساڵ و نزیک ٥مانگە چاوم لێنەبێ دڵم بۆی تەنگە زەمەن گیانیش بەرخۆلەی دایە شەوو ڕۆژ بۆم کردووە لای لایە ئەویش تەمەنی وا سێ ساڵە دڵ و گیانمانن ئەو دوو مناڵە حەزەکەم دایم لە دەورەیانبم بەدڵ و بەگیان لە خزمەتیانبم من و بەختیار بۆ ئەوان ئەژین ئەوان نەبن مە دوورین لەژین بە ئەوانەوە ژیانمان خۆشبووە بێ ئەوان ژیانمان پرشو بڵاوبوە هیوا ئەخوازم تەمەن درێژ بن بۆ بابە و دایە ئەوان هەر هەبن گەر ئەوانم بەگەورەیی بدیایە ئیتر بشمردما بە خەیاڵما نایە پێکەوە خێزانە خنجیلانەکەم تەمەن و زەمەن و گیانەکەم ئێوە بۆ من خۆش مژ دەن دڵخۆشم کە ئێوەم هەن بە شەوو ڕۆژ دوعا دەکەم ئەم دوانە و تاقە دڵەکەم بۆ من بمێنن لەم دنیایە ئومێدم هەر تۆیە خوایە دوعا و نزا و پاڕانەوەم پارێزراو بێ خێزانەکەم. سوپاس و دەستخۆشی و پێزانینی زۆرم هەیە بۆ شاعیری بەئەزمون و هەست ناسک و جوان نوس کاک بەڵێن داوام لێکرد کە شیعرێکی جوانم بۆ بنوسێ بەگشتی بۆ خێزانەکەم بەتایبەتیش بۆ دوو کوڕەکەم تەمەن و زەمەن ئەویش ئەم هۆنراوە جوانەی بۆ نوسیم دووبارە سوپاسی ئەکەم و تەمەن درێژ بێت. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە دوای سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٣/٢٥ - نووسین: سەعید سەدیق لە دوای هەموو نا خۆشییە خۆشییە لە دوای هەموو تەنگانەیە بەرفراوانیە بەڵام ئەمەیان کەمێک سەبری گەرەکە جا سەرەی یەکسانی و ئاشتی و ئازادیە پەندی پێشینان هەموی ڕاست و ڕەوانە هەرچیەکیان فەرمووە گشت پڕ واتایە؟ ئەگەر جەنگەکان نەبوایە لەم جیهانەدا کێ ئەیزانی مێژووی کۆنی مرۆڤ ئاوایە سەرەڕای ئەم هەموو کوشت و کوشتارە بەڵام هێشتا مرۆڤ دڵۆپێکە لە دەریایە ئەم هەموو قڕان و خنکان و ونکردنە ئەم هەموو ڕوخان و وێران و کیمیاییە ئەم هەموو بێ بەزەییە و ڕێزنەگرتنە هەموی وەک بەفرەکەی سەر جیایە کە ئەبارێ و دێتە خوارێ بەقەدپاڵا ئەوەش دیارە وەک ئاوی مەند وایە دەریا لە زستانا هاش و هوش ئەکا لە بەهارە خۆی سورەکا و توڕەیە هاوین ئاو کەم ئەکات و وشکەکا لە پایزا خۆی ئامادە ئەکاو ڕایەڵەیە ئەم ژیان و دنیا و جیهانەش هەروا باریان نیە بۆ شوێن و کەس بێوەفایە نە ئەکرا بونەوەرێ تر بوا لەجێی مرۆڤ خۆ ئێمەش مرۆڤین لە سەر ئەم زەویە ئەی بۆ بوغزاوین ئەمە چی پێ ئەڵێن؟ ئایین و نەتەوەیی و لەگەڵ هێز و توانا بەخۆیان ڕانەبینی ئەم داد پەروەرایە دەبوو ئەکرا قۆل هەڵماڵن بۆم کارە یەکیتر ئامادە بوو هەلی بۆ بڕەخسایە هەر چەنە وەک ئەمان کار بەڕێناکا؟ ئەو باش ئەبوو کە کار بەدەسبوایە دوو کارەکتەرەکە بێشک ئەیان توانی لەبەرژەوەندیان نیە و خۆشیان لێنایە کەواتە کردەوەی هیزر و بیرو بۆ چون هەم سود و هەم زیانیشی تێدایە من وا هەست ئەکەم زیاتر زیانە بۆیە ئەڵێم باشترە مرۆڤ نەبایە بونەوەریەکی تر لە جێگەی بایە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جەژنانی جارانی گوندی بەرگورد سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٣/٢٧ - نووسین: سەعید سەدیق ئەم شیعرەم نوسی بۆ جەژنانی بەرگورد ئەبوا جوانتر بنوسرایە نەک بەدەستو برد جەژنان و کاتە خۆشەکانی گوندەکەم ئەبێ باسیبکەم و هەرگیز درێغی نەکەم هەر کاتێ نزیک ئەبوینەوە لەکاتی جەژنان خۆیان ئامادە ئەکرد دەستەی کوڕان وکچان کوڕان بەجلی کوردی و پشتێنی گوڵدارەوە کچان بە جلی ئاڵاو وا ڵاو ڕەنگا و ڕەنگەوە پیاوان ئەچون بۆ شارو لەکاروان گەڕانەوە ژنانیش ناو ماڵ و جێگایان پاک ئەکردەوە پیاوان لەکاروان پێویستی جەژنیان ئەهێنا لەخواردەمەنی و جل و بەرگی ڕەنگا و ڕەنگا جەژن هات بۆ گەردن ئازادی و دەستلەملانێ بۆ قسەی خۆش و گاڵتەو گەپ و چەلە حانێ هات و چۆی یەکتری ئاوا بە گەرم و گوڕی ئامۆزا و پورزا و خاڵۆزا لەیەکیان ئەپرسی با بێینە سەر بەسەر بردنی کاتە خۆشەکان بۆگوریس داخستن و جۆلانەی سەر قەبران هەر کەس ئازا بوایە بەیانی زوو لە جەژنا هەستایە و بچوایە دارە گەورەی بگرتا دارە گەورە یەکەم جۆلانەی خۆشبوو ئەوەی زوو بیگرتایە دڵی پێخۆشبوو زۆر لەکوڕو کچانی هەرزەکار هەوڵیان ئەدا بەیانی زوو بچونایە و دارە گەورەیان بگرتبا هەر کەسێ بەیانیەکەی زوو بچوایە ئەبوو ئەو دارە گەورە بۆ ئەو بوایە چەن ڕۆژێ خۆیان لەو دارە لێ ئەنیشتن هەنێک وەک سەیران لەوێ دا ئەنیشتن خێزانەکان دەچوون بۆ دەر و دەشت کاتێ خۆشیان بەسەر ئەبرد لە گەشت چاو خواردنێ زۆریان ئەبرد لەگەڵ خۆیان کاتێ خۆشیان ئەگوزەران بەزۆری لای قەبران چاکی کانی مسکێ لەگەڵ قوڵی شەخسی گەلێ خۆش بوو کەس لەکەسی نەئەپرسی تا ئێوارە لەو دەر و دەشتە بە چا خواردنەوە جگەرەیان پێ ئەکردو سیغاریشیان ئەپێچاوە تا دوو سێ ڕۆژ بەم جۆرە هەر خۆشی بوو خەڵک لێرە و لەوێ هەر هاتوو چۆی بوو ئاوا جەژنەکەیان بەخۆشی بەسەر ئەبرد تەباش بوون بەیەکەوە شەڕیان نەئەکرد لە ناو گوندیش خزمان بەگرم و گوڕی پیرۆز باییان ئەکرد و خۆشیان دەرەبڕی ئاوا بوو خۆشی جەژنانی ئەو گوندە بەڵام ئەو کاتەی لەبیر نایایە بەندە خۆزگەم بەجاڕان ئەگریاین بەکوڵ بۆ چوکلیات و شیرنی و بۆ نەقوڵ کە جاران لەشار بابە شتی بۆ دێناین خەنی ئەبوین و وەک پاشا ئەژیاین بە داخەوە باوکمان زوو سەرینایەوە خزمەتمان نەکردو پاداشمان نەدایەوە هەر ئەوەنە ئەتوانین نزایان بۆ بکەین بەخێرو چاکە دڵیان ئاسودەو شادبکەین ئەمە بوو باسی بەرگورد و جەژنی ژیان زۆر سادە بوو قەدرمان نەزانی ئەزانی ئێستا جیاوازی چەن زۆرە؟ جیاوازیەکەشی وەک مانگ و خۆرە خۆزگەمان بەجاران کاتی ڕابوردوو ئەو کاتە خۆشانەمان لەدەس چوو ڕۆشتن و تازە هەرگیز ناگەڕێنەوە مەگەر بەخەو خەیاڵ بیرمان بێنەوە ژیانی ئێستامان هەمووی کولە مەرگیە نەک خەڵک تەنانەت براش ئاگای لەبرا نیە ژیان بە جۆرێ قورس بووە و گۆڕاوە هیچ کەسێ ئاگای لە کەس نەماوە؟ تێبینی // هیوادارم ئەم چیرۆک و گێڕانەوە شیعریەم جێگەی ڕەزامەندی خەڵکی گوندەکەم بێت بەتایبەتی و بەگشتی خەڵکی تریش هەروەها خۆزگە کاتی خۆی کامێرە یا وەک ئێستا موبایلی زیرەک هەبوایە بۆ ئەوەی کاتی جەژنانی گوندەکەم و سەرقەبران و دارە گەورە و شێوەی جەژنانی گوندی بەرگوردی پێبگیرایە یادگاریەکی خۆش ئەبوو کە ئێستا ببینرایەوە و پیشاندرایە بەهەرحاڵ کۆمەڵێ وێنە و یادگاریم لێرە و لەوێ کۆکردونەوە و هێناومن و دامناون هیوادارم جێی ڕەزامەندی ئێوەی خۆشەویست و قەدر گران بێت جەژنتان پیرۆز بێت و بەهیوام کات و ساتێکی خۆش بەسەر بەرن. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پەلە مەکە سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٤/٤ - نووسین: سەعید سەدیق تۆ لە ژیانا هیچ پەلە مەکە؟ هەنگاوەکانت ورد ورد بەڕێکە ئەوەی زیاندارە لێی نزیک مەبە هەتا بۆت ئەکرێ کاری چاکە کە چونکە بەچاکە گرە و ئەبەیتەوە؟ دڵیش زۆر شەرتە هەرچەنێ پاکە کار و کردەوە ڕە ونەقی مرۆڤن هەر چۆن بتەوێ ئاوای لێ بکە؟ شەرت نیە وەی ئەیکەی ڕاستبێ یا ئەوەی ئەیڵێیت ئاوایە و چاکە میوەی داریش هەموی پاکناکرێ ئەبێ تامیشیان هیچ لەیەک نەکە؟ شیرن و مزر و تامی کەی جیایی ئەوەی کە خۆشە دیارە شللکە هەنگاوت بنێ بە قەی پەڕەکەت زیادە ڕەوی بکەیت پێڵاوت تەنگە گوریس لە کۆنا بۆ ڕاگری بار بوە لە گەڵ قەیاسە ئەو سەرو پەتکە ئێستا لە جێگەی ئا ئەو بەزمانە ئەقڵ جۆرێ تر ڕا پەخش ئەکە زەمانە و دنیا ئەوەنە گۆڕاون! جاران کۆمەڵێ ئەیکرد ئێسە تاکە جاران کەر و بار و عارەبانە بوو ئێستا ژیان ئاسانە بۆتە تیک تیکە ئیتر لە ژیانا مەکەن ڕا و ڕاوێن ژیان کورتە واین لەسەر پەتەکە ژیان بە جارێ لە زەوی چڕو پڕ ئە بێ مرۆڤ لەهەسارەیکە ئەبێ کەپر بکە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کامەیان ڕاستە سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٤/٦ - نووسین: سەعید سەدیق کامەیان ڕاستە؟ ئاین و بیرو ڕا دروستکراون بەکۆ دەنگی ئیسلامە و مەسیحە و یەهودە سەرەکی ئەمانەش لە وەتی دروستبوون ناکۆکن پێم بڵێن ئەمەتان لەچی ئەوەتان لەچی؟ ! هەرسێکیان پەیامیان لە ئاسمانەوە بۆ هاتوە هەر یەکێ لەوانە بیر و ڕایان بە یەکتر نەبوە هەر یەکێ لە وانە ئەڵێن ئاینی ئێمە ڕاسترە تا ئێستا نازانرێ کامەیان ڕاسترو ڕاستر بوە ناکۆکی و دوو بەرەکی بەینی ئەم سێ یانە زۆرە دوو هێندەی نێوان زەوی و ئاسمانە تا دنیا دنیایە هەرگیز ئەمانە ڕێک ناکەون چون ئەوە دەردێ گرانە و دەردی نەزانە؟ هەموو کارو کردەوەی مرۆڤ کە ئەکرێ لە لەوحل مەحفوزا دیاریکرا پەی پێ ئەبرێ هەر چی بیکەیت و نەیکەیت دیاری کراوە؟ کەواتە هەرچی بڵێی و دەریبڕی ڕێی تێناچێ؟ بەداخەوە مرۆڤ کەوتۆتە ئەو سەرگەردا نیە ڕێگای لێ وون بووە و هیچ شارەزایشی نیە؟ خۆی ونکردوە نازانێ چۆن خۆی بدۆزێتەوە؟ ئەوەی باسی ئەکا لە قتوی هیچ عەتارێ نیە؟ تاکو بە بەهۆشو ئاگا دێینەوە زۆی پێ ئەچێ پەشیمانیش بینەوە ئەوە بە هیچ ئەچێ؟ ماندوێتی و شەو نخونی وەک بەفری چیایە کە ئەتوێتەوە و بەسەر قەد پاڵا دێتە خوارێ ئەکرێ ڕێگەی عیلم و زانست تاقیکەینەوە بە تێکڕا مێژوو شارستانیەت بخوێنینەوە بە وردی شیانکەینەوە و لێکۆڵینەوە بکەین بزانین ئەو ڕێگایە چۆنە و چی ئەدروینەوە؟ وەرن با هەمومان بۆ مرۆڤایەتی بژین واز لە بەرژەوەنی کەسی خۆمان بێنین با هەمومان پێکەوە یەکتر قەبوڵ کەین ئەم ژیانە نادیارو جەنجاڵە فەرامۆشکەین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ مافت پێشێل کردم سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٤/٨ - نووسین: سەعید سەدیق بۆ مافت پێشێل کردم؟ تۆ بۆ چی وات لێم کرد؟ مافی منت بۆ ئەو برد خۆ منیش وەک ئێوە مرۆڤم بۆ غەدر و فێڵت لێم کرد ئێوە هیچ داد پەروەر نین؟ یەکسان و ئازادیخواز نین بە فێڵ و تەڵەکە بازی لەم ژیانە هەن و ئەژین بەخۆتان ئەڵێن پێشکەوتوو لە شارستانی و لە مێژوو ئای کە بەداخەوە وا نیە بیرێ بکەنەوە لە ڕابردوو ئێوە هەر مشە خۆر بون لە سەر گەلان ژیا بون نەنگ و شەرم ناتانگرێ کە وا بەو شێوەیە بون ئێوەی دەغەڵ و ستەمکار خۆتان خستۆتە سەر بار دەستان بۆ هەموو شتێ بردوە تەنانەت بۆ ناڵ و بزمار زۆڵی وەک ئێوە نییە لە زەوی و لەم دنیایە بەخۆتان مەڵێن شەریف ڕاستی لای ئێوە بایە ئێوە وەک ڕێوی فێڵبازن زۆر بە خۆتان ئەنازن بە خۆ سەپێنی نەبێ سەد دەرسە بێئاوازن. ناوم نوسیبوو بۆ وەرگرتنی باخێک یا پارچەیەک زەوی بۆ کاتی حەوانەوە و پشوو لە نزیک ماڵی خۆمان بەڕێوەبەری باخەکان ژنێ بوو ناوی نیکۆڵا چوار ساڵ چاوەڕێی باخم کرد دوای ئەو چوار ساڵە باخێکی باش هەبوو بەدڵم بوو بەڵام باخەکەی دا بە کەسێکی خۆیان وتی ئەو دوو ڕۆژ لە پێش تۆوەیە بەڵام من بڕوام نەبوو کە ئەو لە پێش منەوەبێ بۆ وەرگرتنی باخ ئەوەم بەغەدر و زوڵم زانی بۆیە ئەم شیعرەم نوسی. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ ئامۆزاکەم سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٤/٩ - نووسین: سەعید سەدیق کوا تفەنگەکەت کوا جامانەکەت؟ کوا قات و شاڵت کوا کڵاشەکەت؟ کوا زەردەخەنەو کوا تەسبیحەکەت؟ بە بێ تاوانی چۆڵیان کرد ماڵەکەت؟ کوانێ گفتو گۆت کوا وتەی شیرین؟ کوانێ گاڵتە و گەپ کوانێ پێکەنین؟ کوانێ هاتو چۆی ناو خزمان بەتین؟ بۆ بێ ماڵ ئاوایی تۆ ڕۆشتی لە ژین؟ ئەو غەدر و زوڵمەی کەوا لە تۆ کرا؟ لە یوسفی کەنعان بەدەستی برا نەکرا بەڕێکەوت یا قەدەر تۆی بۆ وێ پێبرا ئەو دەستە ڕەشە تۆی پێ شەهیدکرا ئای کە مرۆڤ چەن دڕنە و بێویژدانە؟ ! چۆن دەستیان چۆ خوێنت لەو بیابانە؟ ئەوە دەستی ئەنجەلە یا هی زاڵمانە ئای فەلەک بۆ بێدەنگی ئا لەم تاوانە! خۆ ئەو ئامۆزای من پەپولە ئاسا بوو زۆر ئاقڵ و ژیر هێمن و لەسەرخۆ بوو کەسێ جوان و سەنگین و بێوەی بوو لەگەڵ ئەوەشا خزمو مرۆڤ دۆسبوو هەرگیز مرۆڤی ئاوا دروست نابێتەوە مەحاڵە جێگاشی بەهیچ پڕ بکرێتەوە؟ خزم دۆست هەم بەتەنگ خەڵکەوە قەت بڕوا ناکەم ئەو لە بیر بچێتەوە بشکێن ئەو دەستانە کوێر بن ئەو چاوانە کە دەستیان چۆتە خوێنی تۆ لەو بیابانە بەکام ویژدان کە ئەنجامدرا ئەو تاوانە؟ ئەوە کاری مرۆڤ نییە کاری نامەردانە مرۆڤ گەورەیە بەهیچ بەراورد ناکرێ؟ کەواتە نابێ لە سەر هیچ ئاوای لێبکرێ؟ ئەو مرۆڤەی کەوا ڕق لە دڵ هەڵەگرێ ئەوە دڕندەیە خوا غەزەبی لێ ئەگرێ تۆ شەهیدی تۆ نەمردووی تۆ ماوی تۆ هەمیشە لەگەڵمانی لەبەر چاوی تۆ چاو دڵ و ڕوح و گیان و هەناوی تۆ ئامۆزای وەک جاران لەدڵما ماوی ڕوحت شاد و ئاسودە ئازیزی هەموان ئەی دڵی حەمەو ژیارو دییەنی و دێکان! ئێمە و ئاسمان و بێیانیش بۆت گریان زۆر زوو بوو کە بەجێت هێشت ژیان. تێبینی // زۆر بەداخەوە بۆ بە ناڕەوا شەهید کردنی ئامۆزای خۆشەویستم (یاسین محەمەد ئەمین) کە (١٠) ساڵ لەمەوپێش بە دەستی چەپەڵی ڕەشی تیرۆرستانی داعش لە داقوق بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە و نامرۆڤانە شەھیدیان کرد، وە بۆ دانەوەی جەنازەکەیشی لەکاتی خۆیا مەبلەغێ پارەی زۆریشیان وەرگرد شەرمەزاری و سەرشۆڕی بۆ هەموو ئەوانەی کە دەستیان هەبووە لە شەهید کردن و خوێن ڕشتن و خوێن بەهەدەردانی ئامۆزاکەمدا ڕوحی کاکە هەر شاد و ئاسودە و ئارام بێت. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شێر و خەت سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٤/١٠ - نووسین: سەعید سەدیق خەت بەشێر ئەڕوا شێریش بەخەت دەرسم نەخوێندوە نەچومە مەکتەب لە جیاتی کۆت لەبەرم کردوە جاکەت لە جیاتی جگەر خواردوومە کەباب چۆن چارە سەرەکرێ بەڵاو موسیبەت چۆن لە دەرگا بەم بکەم تەقول باب سەر کز کە و بێوەیی و سەلامەت هیزری مرۆڤ وردە وەک نۆک و لەب هەنێ لە مرۆڤەکان هەیانە واهیمەت هەنێ بەهەنێ ئەڵێن سەگ و سەگباب هەنێ زۆر باشن و ساغ و سەلامەت هەنێ نەرم و شل وەکو گەس و لەب هەنێ بەیەکەوە بەسراون مەسڵاحەت جیاوازی نێوان سلێمانی و حەلەب لە ئەدەبیشا هەیە دەروێش خەلافەت خۆ هەڵەش بەڕاست ئەخوێندرێتەوە ڕاستیش بەهەڵە جواب ئەدرێتەوە ئەوەندەم پێ سەیرە بۆ ئەبێ وا بێ چۆن ئەبێ ئەدەب گەندەڵی تیا بێ؟ بەڕاستی لە مە کەس سەر دەرناکا شتی وا نییە لەقتوی هیچ عەتارێکا؟ بەڕاست و دروستی کڵێشەکە وایە بەڵام چیلێبکەم بەختەکەم وایە ئەوەکەی من سپی یەکیتر ڕەش مافی وەرگرت بەڵام من بێبەش ئەم جیاوازیە هەر بوا هەر ئەبێ قەد دادپەروەری لای ئێمە نابێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ بارین سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٤/١٣ - نووسین: سەعید سەدیق بارین هەر خۆی بارینە وەکو پەشمەک شیرینە جاکەتی ڕەش لە بەردا خۆی بە هیچ کەسێ نادا؟ بارین گوڵی بابە و دایە لە جوانیە بێ هاو تایە جار جار بۆم پێ ئەکەنێ سەریشم بۆ ئەلەقێنێ کە خۆی ناشیرین ئەکا حساب بۆ هیچ کەس ناکا؟ کاتێ ئەیبینم لە بەردەرگا بە دەست بای بام بۆ ئەکا کە ئەڵێم خۆت ناشیرین بکە چاوی دا ئەخا برۆی بەرز ئەکە کە ئەڵێم ماچم بۆ هەڵدە پەنجەو دەست لەدەم دەدە گەلێ ژیکەلە و جوانە ئەو دراوسێی خۆمانە هەر کە دێتە بەردەرگا یەکسەر تەماشام دەکا ماچ و سڵاوم بۆ ئەکا هیچ سڵیشم لێناکا زۆر حەز ئەکەم بیدوێنم هەرچی بوێ بۆی بێنم؟ مناڵێکی ڕوح سوکە هیچ نێتی نوکە نوکە؟ ئەمەنە بێدەنگ و ئاقڵە زۆر جوانە دەڵێی نوقڵە تێبینی // بارین مناڵێکی هێمن و ئاقڵ و ژیری دراوسێمان بوو زۆر جار ئەمدواندوو بۆم پێ ئەکەنی و بای بای بۆ ئەکردم و ماچی بۆ هەڵ ئەدام منیش زۆرم پێ جوان و ڕوح سوکبوو بۆیە ئەم شیعرەم بۆ نوسی. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ لانۆ سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٤/١٨ - نووسین: سەعید سەدیق لانۆ گوڵی سەمەیە زۆر حەزی لە گەمەیە گەلێ نەرم و نیانە خوشکی یاد و یارانە لانۆ جوانە وەک گوڵە ڕوح سوکە وەک پەپولە کە بەیانیان هەڵەسێ ڕۆبێ لەخۆی ئەبەستێ لانۆ پەروەردەی دایە لە جوانیا بێ هاوتایە لانۆ گوڵەکەی باوە دایمە وەتا لەو ناوە هاوڕێی یاد و یارانە گەلێ ژیکەلە و جوانە ئەو دڵی یاران و یادە گوڕوی ئەو بۆ ئایپادە جار جار بیانویان پێ ئەگرێ شەڕ بە هەموان ئەفرۆشێ بەڵام هەر خۆشیان ئەوێ بێ ئەو دڵیان ناسرەوێ مە چوین بۆ سەر بەحرەکە لە پێشمانەوە بەڕاکە ڕاکە لە پێش ئێمەوە ڕای ئەکرد لە لمەکە فەنتەڕناشی ئەکرد نەی ئەتوانی وەک ئێمە بڕوا قاچی فەنتەڕناشی پێ ئەکرا ئەو دڵی گەلێ خۆش بوو لە هیچ شتێ باکی نەبوو؟ خۆی بەشا نە ئەگۆڕیەوە ورد ورد ئەڕۆی بەڕێوە بە ئینگلیزی ئەیگوت مام بۆم بێنە خواردن و حەم ئەو ئەوەنەش ئەزانێ ئەڵێ بۆم بێنن مەکەرۆنێ یا کە شتێکی نادەنێ یادیش پێیپێ ئەکەنێ ئەویش ئەڵێ ئیدیماین ئەبێ هەموو خۆ لا یەین لانۆ گۆڵەکەی ماڵە یاریکرد لەگەڵ خاڵە چنار جار جار ئەیدوێنێ ئەویش تێیڕا ئەمێنێ خێزان ژمارەیان پێنجە کوڕێکە لەگەڵ دوو کچە کوڕەکەیان ناوی یادە خەریک یاری و ئایپادە تەمەنی پانزە ساڵە ئەو هێشتا هەر مناڵە دوو کچەکە یەکیان یاران ئەوەیتر لانۆی زۆر جوان یارانیش تەمەن یانزە ساڵە ئەویش ئێستا هەر مناڵە لانۆ گیان بچوکەکەیانە خۆشەویستی هەموانە وا ببزانم ئەو دوو ساڵە هێشتاکە ئەو زۆر مناڵە لەگەڵ سەمیرە و کاروان بۆ و مناڵانە هەن لە ژیان یادیان کوڕە گەورەیە ئەویان نۆبەرەی دایە یاران لەو بچوکترە لە لانۆ گەورە ترە بچوکەکەیان لانۆیە جار جار حەزی لەدۆیە هیوادارم خۆش بژین هەر بەردەوام بن لەژین. تێبینی // لەگەڵ چنار چوین بۆ ماڵی سەمیرە بۆ دیدەنی بۆ بۆڕمۆس کە شارێکی زۆر خۆشی ئینگلاندی بەریتانیایە کچێکی ژیکەلەیان هەیە بەناوی لانۆ ئەو کچەیان زۆر جوان و ژیر و ئاقڵ و نەرم و نیان بوو منیش زۆرم پێ جوان و ژیکەلە بوو بۆیە ئەم شیعرەم بۆ نوسی. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تا دنیا دنیایە سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٤/٢٥ - نووسین: سەعید سەدیق تا دنیا دنیایە هەسارەی زەوی سروشتی خۆی بەڕێ ئەکا و مرۆڤ و گیاندار و ئاوو ڕۆک و گیا و سەوزایی بەردەوامن و گەشە ئەکەن و گۆڕانکاریان بەسەردێ بەڵام تێناگەم زیاد لەهەموو نەتەوەکان کورد بۆ یەکناگرێ بۆ خۆی ناسەپێنێ و سنگ دەرنا پەڕێنێ یا بۆ چی خۆی ناسەلمێنێ؟ ! *** *** *** تا دنیا دنیایە ئەم چوار وەرزەی ساڵ هەر ئەمێنن و ئاڵو گۆڕ ئەکەن بەهار هاوین پایز زستان بەڵام ئەو چوار پارچەی کوردستان بەیەکەوە هەڵناکەن خۆ بە خۆ یەک نادوێنن لەبەر ئەوەی دوژمنانی دەورەیان داوە و نا هێڵن *** *** *** تا دنیا دنیایە بەڕای بیرمەنادان شەو ڕۆژ بەردەوامن و هەر ئەمێنن ڕۆژ بۆ بەئاگایی و کارو فرمان شەویش بۆ پشوو خەوتن بەڵام لای کورد هەمیشە شەوە هەر خەوتوون و هەر ئەخەون بیر لە خۆیان ناکاتەوە و ڕاناپەڕن *** *** *** تا دنیا دنیایە سەفەر و کۆچی باڵندەکان بەردەوامە لە گەرمێنێ بۆ کوێستانێ لە کوێستانێش بۆ گەرمێنێ بەڵام هەر چوار پارچەی کوردستانمان هەرەس دێنێ هەرەس دێنێ چونکە ڕەگ و ڕیشەی دانەکوتاوە؟ دانەکوتاوە و دوژمنانیان بواریان نەدا زۆر پێویستە کە ئەمجارە خۆیان ڕێکخراوو پتە و کەنەوە خۆیان داڕێژنەوە و داکوتنەوە *** *** *** تا دنیا دنیایە سروشتی خۆر بەجیاوازی وەرزەکان لە کاتی ڕۆژەکان گەرمی و ڕوناکی ئەدا وە هەروەها مانگیش بەشەوانە کاری خۆی ئەکا و ڕوناکی ئەدا بەڵام کورد لە یەک بونی خۆی سستە و ئەو کارە ناکا خەتای خۆیشی تیایە دوژمنیش پێی ئەکا و ڕێنادا *** *** *** تا دنیا دنیایە ژینگەی ماسی لە ئاودایە ئەمێنێت و مەلە ئەکا کوردیش لەگەڵ برای خۆی ململانێیەتی و هەر شەڕەکا *** *** *** تا دنیا دنیایە ووزەی ئاو ئەمێنێ بەڵام ڕوو لە کەمبونە و کەم ئەکا بەڵام کورد لەناو خۆیا ڕێک ناکەوێ هەر خۆی پچڕ پچڕ ئەکا و خۆی ئەبوغزێنێ بەفیتی دوژمنان هەرەس بەخۆی دێنێ *** *** *** تا دنیا دنیایە چەمکی وڵات و نەتەوە ئەمێنن و گەشە ئەکەن ئومێد ئەکەم کوردیش لەمەو دوا بۆ خۆی بژی و خۆی پێک بێنێ خۆی ڕێکخا بۆ خۆی بژی و نەتەوە و وڵاتی پێک بێنێ و ئاڵا هەڵکا با خیانەتی نەمێنێت و پشتی چەماوەی ڕاستکا با متمانە بەیەکبکا واز لە دوژمن بێنێ و لێی دوور کەوێ و پشتی تێکا ئەوەی لەوە و پێش نەیکردوە با لەمە دوا پەیڕەویکا و تەواویکا. *** *** *** تا دنیا دنیایە کورد ژێر دەستەیە و ڕزگاری نابێ تاوەکو خۆیان ڕێک نەخەن بەرامبەر بەیەک خۆیان پاک نەکەن تا وەکو پشت لەدوژمن نەکەن یا خۆیان ئاشت نەبنەوە و یەکتر قەبوڵ نەکەن یا جارێکیتر هەمویان یەک ڕیز نەبن ئەگینا هەر ئاوا ئەبنن و هەر ئاواش ئەمێننەوە هەرگیز گرەوی ژیان نابەنەوە ئەبێ کورد بەخۆیا بچێتەوە ئەبێ جارێکیتر یەکگرێتەوە بەیەککڕیزی و یەکگرتووی خۆی ڕابێنێ و خۆی یەکلاکاتەوە خۆی لە بەرژەوەندی داماڵێ جارێکیتر خۆی کۆ کاتەوە لە ڕەگ و ڕیشەوە خۆی داکوتێتەوە ئەو جا ئەبێتە نەتەوە و ئاڵای ئەشەکێتەوە و وەڵامی نەتەوە و گەلانی جیهان ئەداتەوە. *** *** *** ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چاوەڕێ کردن سەبارەت: سلێمانی - ٢٠١٤/١٠/١٧ - نووسین: سەعید سەدیق زۆر چاوەڕێم کرد نیگات ببینم بەڵام داخەکەم ناسۆر ئەکێڵم تەنیا ساتێکیش خۆشیم لا نیە دڵم دێوانەیە گوڵ لە لام نییە ئەوەی گیرۆدەی ڕۆژ و سەردەمە زۆر چەوساوەیە و دڵی پڕ غەمە بە هیوام ڕۆژێ خۆش ئاوا بێتە دی دڵی گشت کەسێ شاد بێ ئەبەدی ئینجا ژیان خۆشە بۆ هەموو کەسێ کە ڕۆح و دڵ ئاوا پەیمان ئەبەستێ دڵ بکات بۆنی گوڵ خۆشی تیایە غەم فەرامۆش کات هەتا هەتایە تێبینی // ئەم شیعرەم بۆ خێزانم نوسی کاتێ من لە تاراوگەو غوربەت بوم ئەویش لە کوردستان بوو ئاواتم بوو ڕۆژێ بەیەکتر شاد بینەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: میری ساوایە سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٢/٥ - نووسین: سەعید سەدیق هەر وتمان میریەکەمان ساوایە نەمانبینی گەورە بێ پێی بڵێین دایە ئەو بەمناڵی هەر بێ کەڵک بوو گەورەش بێ هەر وەک مناڵی وایە میریەکمان بۆ چییە ئەگەر ئاوابێ؟ بە شەوو بە ڕۆژ بۆی بکەین لای لایە ئەو هەر بۆ ئێمە ئازایە سەرکوتمانکا بۆیە شێری نێو خۆیە و ڕێوی دەرێ یە میریتان بینیوە لە هیچ شوێنێ ئاوا بێ؟ دوژمنی ناو خۆیە و دۆستی دەرێ یە دەبا نەبێ میری ئاوا با هەر ڕسوا بێ هیچ سودی نییە ئەو هەر بەرەڵایە؟ بینیتان لە دێگەڵە گازی لە گەلەکەیدا ترسی لێ نیشتبوو لەوەی کە بڕوخایە بەتڕە کەڵەکە دەسەڵات بەند نابێ ئەگەر چی نوستووە بەخەیاڵیە نایە؟ ڕۆژێ هەر ئەبێ گڕۆڵەی بکەوێتە لێژی لەبەردەم گەل زەلیل بی پەشیمانی دادینایە ئەی کوردی دلێر لە تێکۆشان مەوێستە تا بەئامانج ئەگەی سەرکەوتنت دێتە کایە ئەوەیش بە وشیاری و ئاگایی دەبێ یا بەیەکگرتن و هاودەنگی و هاوکارییە یەک دەنگ و یەک ڕەنگ لەو کایە سیاسیە ئەم جارەیان بەکۆ دەنگی هەموتان دروستیکەن ئەو دەسەڵاتە بێ هاوتایە بۆ ئەوەی ئێوەش مافتان هەبێ وەک گەلان بەئاشتی و ئازادی بژین لەم زەویەو جیهانەیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مێز و کورسی سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٥/٦ - نووسین: سەعید سەدیق مێزو کورسی بەکار ئەهێنرێ بۆ خواردنی بەیانیان مێزەکە خواردنەکەی لە سەر دا ئەنرێ زۆر جوان کورسیەکە لەسەری دا ئەنیشین بێ خەم و خەیاڵ هەر دووکیشیان کە زۆر بۆ ئێمە پێویستن لە ژیان جێگەی پێزانینە و سوپاسی ئەو کورسیە دەکەم کە چوار قاچی هەیە و وەستاوە لە سەر پێیان لە سەرێکی تریشەوە توڕەم و ڕقم لێی ئەبێتەوە کە سەرکردە بێکردارەکان لەسەری دا ئەنیشن خۆی هەرشتە دارە ئاسنە بێ گیانە بە هەر حاڵ بەڵام دەبێتە جێ دانیشتنی چەن نەفام و نەزان؟ خۆی کە بێ هەست و نەست و بێ دەنگە کەسێ لە سەری دا ئەنیشێ بەسوک و ئاسان بۆچی نایخاتە گەڕ مێشک و هیزر و ژیری خۆی لەسەرت دا ئەنیشێ وەک ئەو ئاغا و تۆ سەپان من هەست ئەکەم کە ئەو زۆر لار و چەوتە کە تۆی کردوەتە پاڵە پشتی خۆی بۆ ژیان کە ئەو کورسییە چوار پێ یە نەبوایە تۆ نە دەبوی بەو پیاوە هەی پشتپان لە سایەی کورسی چوار پێ و بێ هەست تۆ بویتە موشە خۆری پیاوی ناو پیاوان. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نادادی سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٥/١٠ - نووسین: سەعید سەدیق بەڵامدا لە نادادی و ناداد پەروەری هەندێ کەس هەژارە جل نیا لەبەری هەنێ جل و بەرگ و کاسەی ئاڵتونە هیچ لە ڕەش و ڕووت نێتی خەبەری؟ ژیان هەروا بە هەڕەمەکی و ڕێکەوت ژیانی هەڕەمەکی پڕە لەبەڵاو نەگبەتی بەڕێکەوتیش بەهاو ئەخلاقی تیا نیە ژیان ناچێتە سەر ئاوا بەدەردەسەری ژیان خۆی لە خۆیا گەلێ نامۆیە خۆزگەم بەوەی ویژدانی هەیە لەدڵی خۆشە بۆ مرۆڤ یەکسانیخواز بێ لە ژیان و سەردەم لە دنیای فانی خۆزگەم بەو کەسەی کە بە وەفایە هیچ کەسێ نەبێ شان با لە شانی؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ماف وەرگرتن سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٥/٢٣ - نووسین: سەعید سەدیق گەلی یەکگرتوو وەک ئەرجەنتین ئەبێ ئەو گەلە کە خاوەنی یەک بڕیار ئەبێ بازرگان و خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان ویستیان نرخی هێلکە بەرز و گران کرێ خەڵکی ئەو وڵاتەش بڕیاریاندا هێلکە نەکڕن تا نرخی هێلکە هەرزان نەبێ و نەیەتە خوارێ بازرگان و دەوڵەت بەم کارەیان سەریان سوڕما جارێکی تر نرخی هێلکەیان هێنایە خوارێ خەڵکەکە خۆڕاگر بوون واش هەر نەیانکڕی تا وایانکرد بۆ نرخی یەکەم جار بێنە خوارێ سزایەکی قورسی دەسەڵات و بازرگانانیاندا بۆ ئەوەی هەتا هەتایە لە بیریان نەچێ تەمێیان کردن بۆ حەوت پشت و زیاتریش بۆ ئەوەی جارێکی تر نرخی هێلکە گران نەکرێ ئیجا خەڵک دەستیان کردەوە بەکڕینی هێلکە گەلی وشیار و یەکگرتوو ئەبێ خاوەن بڕیار بێ ئاوا چۆکیان بە دەسەڵات و بەبازرگانان دادا نەک خۆپیشاندان یا دەوڵەت سکاڵا وەرنەگرێ ئەبێ بەهەوڵدان یا بەشێوەی ڕاست و دروست مافی خۆت و گەلەکەت ئاوا دەستەبەر ئەکرێ. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مردن و دابڕان سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٥/١٥ - نووسین: سەعید سەدیق ڕۆژێ ڕێم کەوتە سەر گۆڕستانێ دیم بەکوڵ ئەگرین بەکوڵ گریانێ هەر یەک بۆ یەکێ قوڕێ ئەپێوێ بۆ ئەو نازدارەی جێیهێشتوە ماڵێ هەر یەک ئازیزێکی کە لەدەستداوە هەر یەک بەجۆرێ ڕوحی کێشراوە یەک بۆ داپیری یەک بۆ باپیری لە زۆوە مردون نەچون لەبیری یەکێ بۆ دایکی یەکێ بۆ باوکی یەکێ بۆ خوشکی یەکێ بۆ کاکی یەکێ بۆ خاڵی یەکێ بۆ مامی یەک بۆ ئامۆژن یەکێ بۆ پوری یەکێ بۆ خزمی یەکێ بۆ کەسی ئەگری و ئەبارێ زۆر بەکەساسی یەکێ تر ئەگری بۆ دڵدارەکەی بەجێی هێشتوە هاوڕیی ماڵەکەی یەکێ تر ئەگری بۆ کۆرپە و ڕۆڵە تا دوێ زیندوو بوو ئەمڕۆ لەخۆڵە یەکێتر ئەگرێ بۆ خاڵ و خوارزا کە ئەڵێ زوو بوو بۆ لێم ترازا ئەمانە هەموان گشتی لە لایە یەکێ تر ئەگری ئەڵێ ئەی دایە بۆ بەجێت هێشتم دڵتم لە لایە کاتی مناڵی بۆتکردم کردت لایلایە یەکێ تر ئەگریا ئەی وت باوکە ڕۆ گەلێ بەتین بوو پەیوەندی من و تۆ هەتاکو مردن تۆم لە بیر ناچێ بۆ ماڵئاوایت وا گیان دەرەچێ یەکێتر بۆ ئەوینەکەی قوڕی ئەپێوا ئەی وت پێکەوە بوین بەڕۆژو شەوا ئیتر بێ ئەو لە ژیانا چیتر هەڵناکەم؟ بۆچی جێیهێشتم ڕۆیی تاقە گوڵەکەم؟ ئەمە بوو باسی مردن و دابڕان گەلێ ناخۆشە ئەم هەستە لە ژیان ئومێد ئەخوازم هیچ دڵێ گەرد نەگرێ؟ بۆ ئازیزەکەی هەرگیز ئەو دڵەی نەمرێ خۆزگە ژیان هەر وا بەردەوام بوایە هیچ کەس ئازیزی لەدەس نەدایە؟ بەڵام چیبکەم سروشتی ژیان ئاوایە؟ بۆ کەس بەردەوام نابێ هەتا هەتایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یەکگرن سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٥/٢٦ - نووسین: سەعید سەدیق کوردینە یەکگرن باکور باشوور لەگەڵ ڕۆژ هەڵات و ڕۆژ ئاوا ئێوە بەردەوام لە خەباتن جیاوازیتان نیە لە باکور نە ڕۆژ هەڵات و ڕۆژ ئاوا باشوریش قوربانی زۆریدا لە ناکۆکی یەکتر وەرنە دەر تا ئێستاکە نەهات بە دەست نەهاتە دی ئەوەی بوو مەبەست بۆ ئێمە نەرەخسا خۆ ویستی بە پێی پێویست نەهاتە دەست خۆزگە کورد یەک دەنگ ئەبوو لەگەڵ ئەوە یەک ڕەنگ ئەبوو دژی دوژمنان گشت پێکەوە بەروبونمان مەڵۆو خەرمانەبوو خۆزگە باکور باشور لەگەڵ ڕۆژهەڵات ڕۆژ ئاواش بەمراد ئەگەیشت وڵاتێکمان دروستکردایە بەپێی پێویست چیمان کەمترە لەگەلانی جیهان؟ بۆچی وەک باڵندە بنیشین لەسەرچڵان؟ ئەمەیان ناڕێکی و کەمتەرخەمی ئێمەیە دوژمن بکەینە ئاغاو ئێمەش ببینە سەپان کوردینە تێکڕا ئێوە هەڵسنەوە لەو خەوە خۆشە بەئاگا وەرنەوە ڕۆژ هەڵات وەختی بە ئاگاییە کێڵگەکانتان بەهیزرو بیر بدرونەوە چەن ساڵە ئێمە چاوەڕێین؟ ئایە ئێمە بەئاگاین یا خەوتوین یان ڕێگە ونکەر یا نەشارەزاین دیارە ڕێگامان ونکردوە بۆیە هەر ئاوا ناکۆک و لە دواین کوردینە پێکەوە ڕاپەڕن دەست لەناو دەس یەکگرن بەهێزو توانا سەرکەوتن دێتە کایە لە دەوری یەککتر بگەڕێن و بمرن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕۆژی بونت سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٥/٢٩ - نووسین: سەعید سەدیق ڕۆژی بونت پیرۆز بێت ئەی شا گوڵی ژیانم کە تۆم هەیە لەم ژیانە خۆم بەپاشا ئەزانم بۆ ڕۆژی لە دایک بونی چ شتێ کە زۆر جوانە؟ بۆ ئەو کەسەی هەمیشە لە گەڵمە لەم ژیانە هیچ شتێ شک نابەم کە بەهای دڵی تۆ بێ؟ تەنیا دڵم گرنگە ئەویش پێشکێشی تۆ بێ چاوانمت پێ نا بەخشم چون تۆیان پێ ئەبینم؟ لە تۆ زیاتر کەس بینن هەر دووکیان دەرەهێنم ژیانم سەراپا بۆ تۆیە گشتیم بۆ تۆ داناوە گەر ڕۆژێ تۆ نەبینم لاشەم بێ گیان ماوە گوڵێکت پێشکێش ئەکەم با بۆ یادگاری لاتبێ ڕەنگ و بۆنی ئەو گوڵە هەمیشە لەبەر چاو بێ کێک تامی گەلێ خۆشە ئەخورێت و ئەبڕێتەوە بەڵام گوڵ ناسک و جوانە تا سەر ئەمێنێتەوە لەگەڵ متمانە و ڕاستگۆیی و وەفا و پەیمان گیانی خۆشەویستیش بکەینە هەوێن بۆ ژیان تێبینی // ئەم شیعرە پێشکەشە بە هاوبەشی ژیانم کە بۆ ڕۆژی لە دایکبونەکەی نوسیومە هیوادارم جێگەی ڕەزامەندی بێت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: غوربەت سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٥/٣١ - نووسین: سەعید سەدیق ژیانی غوربەتی دڵی دەرهێنام ٢٥ ساڵ ئاوارەم بێکەس و تەنیام ئەڵێن غەریبی دەردێ گرانە ئەمە کەی ژیانە وەک گۆڕستانە غەریبی و غوربەت لە بنت دێنن دوور لە کەس و کار ڕیشەت دەرێنن ژیانی غەریبی زۆر تاڵ و سەختە گەلێ دژوارە هەر وەکو شەختە هاوار دایە گیان هاوار باوە گیان هاوار خوشکەکەم هاوار کاکە گیان ئا ئەم غوربەتە زۆر بێزاری کردم هەتاکو ئێستا وێڵ و بێ ئاگای کردم دوور لە دایک و باب لەکەس وکار ئەوەنە دڵ تەنگم بەقەی گەڵای دار شەوو ڕۆژ ئەگریم بۆ کەس و کارم بۆ خزم و خوێش و بۆ نیشتیمانم ژیانی غوربەتی وەک مردن وایە گەلێ ناخۆشە خۆزگە نەبوایە ئای لە غەریبی چۆن پیری کردم؟ ژیانی لێسەندم لشی تاڵ کردم خۆزگە دابڕان هەرگیز نەبوایە بۆ وەی دوور نەبم لەباوە و دایە غەریب و تەنیا لە دوورە وڵات هەرگیز پێم ناگا خۆشی یا خەڵات خۆزگەم بەوانەی غەریبیان نەچەشت لە وڵاتیان کردیان سەیران و گەشت لە نیشتیمانی باو باپیرانیان مانەوە لەگەڵ ئازیزانیان هەمیشە پێکەوە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نەفس بەرزی سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٦/٢ - نووسین: سەعید سەدیق لاشەم بۆ چییە گەر جوڵە نەکا دەستم بۆ چییە گەر سەلام نەکا مێشکم بۆ چییە گەر جوان بیر نەکا چاوم بۆ چییە گەر نیگا نەکا دەمم بۆ چییە زمان پاک نەکا لێوم بۆ چییە گەر خەندە نەکا قاچم بۆ چییە گەر ڕێگە نەکا ئەم ئەندا مانەی مرۆڤ چی دەکا بۆ لایەنی چاکە با هەموی بکا بۆ لایەنی خراپ با تەرکیکا مێشک وریایە با جوان بیر ببکا زمان پاک بێت و دوو زمانی نەکا دڵ پاکو جوانە با خۆی ڕەش ناکا مرۆڤ ئەوەندە با خۆی تاڵ نەکا یا خۆی نا لەبار نەکاو جاسوسی نەکا یا ئەوەندە بودەڵە و خۆی بچوک نەکا وا نەکات خۆی بەمرۆڤ حساب نەکا مرۆڤ هەیە بۆ پارۆ نانێ خۆی ڕسوا ئەکا مرۆڤیش هەیە حساب بۆ هیچ شتێ ناکا؟ لە هەموو ژیانی تەنەزولی نەکردوەو نایکا ئەوەندە نەفس بەرزە قەناعەت ئەکا ئەو کەسێکە کاری شانۆ و نواندن ئەکا هەرگیز ماستاوی نەکردوە و نایکا هەرگیز حسابی بۆ پارە نەکردوە و ناکا ئەو هونەرمەندە کاری نواندن ئەکا ئەو هونەرمەندێکی جوان و دڵپاکا ئەو ئەیام ئەکرەمە کە بەشەمۆ ناسرا تەمەن درێژ بێت دوور بێ لەدەردو بەڵا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جەژن سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٦/٥ - نووسین: سەعید سەدیق ئەوا جەژنە و موچەش دەنگی نییە ئەو ماف نەدانە لەجێیگەی خۆی نییە حوکمەتی خۆمان هەم ئەوەی بەغا هیچکام جەژن دڵی مناڵان خۆشناکا؟ ئەکرا ئەو ئەرکە بکێشن و پارە بنێرن تا باوکان بۆ جەژن پێویستیان بۆ بێنن یا بۆ نانی جەژنیان نازانن چیبکەن؟ بەو جەژنی قوربانە داوا لەکێ بکەن چاوەڕێی قوربانین یەکێ خێرێکا تا بەشێ گۆشێیان بەخێر بۆ پبا مناڵانیان جلو بەرگیان لە بەردا نیە چون گیرفانی باوکیان پارەی تیا نیە؟ گۆشت و برنج و فاسۆلیاو قەیسی بۆ جەژن نیانە کەس لێیان ناپرسی دەک خەجاڵەت بن ئەو دەسەڵاتانە کە موچە نانێرن بەم جەژنی قوربانە ئەوەی لەم وڵاتەی خۆمانم دیوە لە هیچ شوێنێکی دنیام نەدیوە؟ حوکم ڕانەکان لەم وڵاتەی ئێمە دەبینم وەک یاری شەتڕنج و دامە خەڵکی هەژارو سەرباز ئەبنە قوربانی دەسەڵات دەبێتە پاشای سەرتەختی خوا دەسەڵاتی ئاوا نەهێڵێ و ببڕێ کە بەم جەژنە ڕسقی خەڵکی ئەبڕێ. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دایک سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٦/٦ - نووسین: سەعید سەدیق شەش ساڵان بوم کە دایکم جێیهێشتم لە بەر چاومە کە چەنەی خۆشەویستم؟ شەوو ڕۆژ بە باوەشت و بەکۆڵتەوە بووم بێجگە لەوەی نۆ مانگ لەناو سکتا بووم ژیانی خۆت خستە لاوە لەبەر خاتری من پاراستمت لەگشت دڕندەو ناحەزو دوژمن زۆر ئازارو نەبونی و ناخۆشیت کێشا بۆ من هیواو ئاواتت بوو گەورە بم و بێنم ژن من ئەو سەردەمانە ژیان کە سادە و ساکار بوو پڕ ئاسودەیی ئاشتەوایی وخێرو خۆشی بوو ئاوو هەوا و ژینگەشمان پاکو و خاوێن بوو ژیانی خێزان و مرۆڤەکان وەک ئێستا نەبوو دایە گیان چۆن بتوانم پاداشتت بەمەوە یا چۆن بتوانم تەنیا جارێک تۆ ببینمەوە بۆ ئەوەی تۆ دانیشیتوو منیش لە لاتەوە خۆم بکەم بەکورسی و تۆ پاڵم پێبەیتەوە زۆرم پێخۆشە جارێ بێیتەوە بەکۆڵ بتگێڕم خۆ من بۆ تۆ تا ئێستا هیچ نەبووە خێرم؟ تا ماوم دایە من لە ئاست ئێوەدا قەرزارم ئەرک و پاداشتت ئەخەمە سەر دوو چاوم دایەی خەمخۆری من و خوشک و براکانم هەموی لە ئەستۆی تۆ بوو زۆر چاک ئەزانم ڕاستە باوکیشم یاریدەدەر بوو ئەوەش ئەزانم ئێوە گەورەتانکردین من و خوشک و براکانم پیرۆزی و میهرەبانی و گەورەیتان لەیاد ناکەم تا مردن ئێوەن لەجێگەی هەر دوو چاوەکەم یادگاریەکی زۆرم هەیە لەگەڵ تۆ و باوکەکەم لەم دنیا و لەو دنیاش شانازیتان پێوە ئەکەم دایە ئەو زەحمەت و ئەرکەی بۆ منت کێشاوە دڵنیام هەموو گیانیشت لە پێنا و مندا داناوە ژیانی خۆشی خۆت هەمووی خستووەتە لاوە هەر دوو خۆتان کردە قوربانی تۆ لەگەڵ باوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەردان سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٦/٨ - نووسین: سەعید سەدیق زۆر جار خۆم ئامادە ئەکەم سەردانی دایکم بکەم کە جێیهێشتم مناڵبوم ئەبێ یەکێ لەگەڵ خۆم بەم ڕێناکەوێ قاچەکانیشم ڕێناکەن کە بچم بۆ ئەوێ خەتای خۆمە کە ناچم ئەگینا ئەو دەکا خوڵقم زۆر حەزەکەم قاچ و پشتم لە دوم نایەن بۆ ئەوێ کە من زۆر دوورم لە غەریبی و غوربەتم داخەکەم نازانم کەی چۆن و بەچی کێ من ئەگەیەنێتە ئەوێ؟ ! نێوانی من و ڕوحی ئەو هەزاران کیلۆمەتر و زیاتریش چەندەها ڕووبار و دەریا چەن وڵاتە و چەن شارێ؟ زۆر خوازیارم بچم کە بۆ سەر مەزار و گۆڕەکەی کە بەتەنیا ئەژی خۆیی و یەسقانەکانی لە گوندێ ئەو کوندە جێ نزرگەی باو باپیرانە و گەلێ خۆشە سروشتی مرۆڤ سەیرە کە لە ئەزیزانی دائەبڕێ جارێکی تر ناچێتەوە سەر ئەو ژینگە و سروشتە هەر ئاوا زوو بەئاسانی لەبەر چاویان نامێنێ یادگاری و خۆشیەکانیان هەموو لەگڵ ئەنێن ئەبێ چ بونەوەر و زیندەوەرێ ببێتە هاوڕێی چۆن قەراری گرتووە بە تەنێ ئەم هەموو ساڵە ئەی پەروەردگار پێمبڵێن ڕوحیتان بردووە بۆ کوێ لە هەر شوێنە گرنگنیە کە هەست بەئارامی بکا خۆ ئەو شارەزا نیە ئاگاتان لێی نەبێت وون ئەبێ ئەو دایکەی من پەپولە ئاسایە و بگرە زیاتریش لە هەر جێیەکە پێمبڵێن با منیش بچم بۆ ئوێ با هەست بە تەنیایی نەکات پێمخۆشە لە لایبم دڵنیام لە تۆ لە شەهامەتت کە چەن میهرەبانی؟ داڵغە و خەیاڵم لایەتی ئەڵێم ئەبێ چۆن بژێ؟ بەسەدان هەزار کیلۆ مەتر مەزاری لێم دوورە ئێستاش کە ناوی دێنم دڵم بۆی ڕا ئەچڵەکێ نۆ مانگ لەسکیدا دوایی پەروەردەی کردوم کە هەرگیز لە هیزر و بەرچاوانم وون نابێ ئێستا نازانم لە کوێیە و بەخەیاڵیش نایبینم کەسیشی لانیە بۆ قسە و باس و دەمە تەقێ بەداخەوە بە هەزاران کیلۆمەتر لێیدوورم هەر خۆی خاوەن ماڵە و کەسیشی ناوێ خۆزگە تەنیا بۆ یەک جاریشبێ بمدیبایە تا دڵ و گیا و هیزرم لەگەڵیدا پشویبایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جەنگ سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٦/١٥ - نووسین: سەعید سەدیق بەڵامدا لەجەنگ لەکوشت و کوشتار لە سەر ئەم زەویە بۆ مرۆڤ بۆتە بار بۆ چی ڕێنادەن مرۆڤ بەئارامی بژی؟ ئێوە زانا و دانان کەچی بونەتە سەربار؟ لەخۆ ئێوە پاڵێوراون گەیشتونەتە لوتکە بەڵام هەر خوارو خێچ و هەمیش نالەبار ئەبوا ئێوە خزمەتکار و هەم پاسەوان بن نەک مرۆڤ بکوژن بەدرۆن ساروخ قومپار ئەم ئەستێرەیەی ئێمەی لەسەر ئەژین پێکهاتەی گیاندار ژینگەو درەخت و دار ئەوە بۆ خۆشی ئێمەی مرۆڤ دانراوە خۆمان وێرانی ئەکەین لەسەر تا خوار ئاخر مرۆڤ بۆ ئەبێ ئەوەندە دڕندە بێ یەکتر بکوژێ و وێرانیشکا لادێ و شار مرۆڤ دوو ڕەفتاری هەیە چاکەو خراپە ئەم دوانە ئەسەلمێنێ بەجوڵە و کردار خۆ ئەڵێن مرۆڤ ژیر و ئاقڵ و وشیارە وانییە زۆر زیادە رۆیە و ئەکا ستەمکار چەنە کاری باشی هەیە ئەوەنەش خراپە؟ لە هەر دووکیان ئەدا لەناڵیش و لە بزمار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مردن سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٦/٢٢ - نووسین: سەعید سەدیق مردن میوانێکی خێرا و لە ناکاو و کتوو پڕە یا نایا یا کە هات زۆر خەم هێن و جەرگ بڕە هەموو گیانێ چۆن هاتوە ئاواش ئەبێ بڕوا؟ کەواتە ئەو کەسە ژیرە کە خەم هەڵ نەگرە *** *** *** هەمومان گیای مردنین بۆ مردن هاتوین کە سەرەمان هات دوا ناکەوین ئەڕۆین ئەچینە ژێر خاک دوای نازانین چمانلێدێ لەژێر خاک ئەمێنینەوە یا بۆ جێیتر ئەچین *** *** *** تەنیا هێزێ نامرێ کە ئەویش خوایە ئەو هێزێکە هەیە و ئەبێ و لەبن نایە تا ئێستا نەزانراوە قەبارەو ڕەنگ و ڕوی ئەوەنە ئەزانرێ کەون بێ خاوەن نیە *** *** *** نازانرێ ئەو هێزە مادەیە یا ئاگاییە ئایا وەک ئێمەی مرۆڤ تێکەڵەیە؟ هەم گۆشت و هەم ژیری و ئەقڵە یا خۆرو گڕو ئاگر ئاوو تەوژم و بایە *** *** *** بەڕاستی بەئەقڵی مرۆڤ دیای ناکرێ کە لە کوێوە هاتوە و سەرچاوە ئەگرێ هەر ئەوەندە ئەزانین بڵێین خوا هەیە لەوە زیاتر نازانرێ هیچ پەی پێ نابرێ؟ *** *** *** دەبا بیرو ڕاو ئازادیمان بێ سنور بێ هەر کەسێ چۆن بیر ئەکاتەوە وا بێ کەس نەڵێ هەر ئەوەی من ڕاستە ئەگەر وا بڵێ هەر خۆی بێئاگا ئەبێ *** *** *** وتراوە کەس نا چێتە قەبری کەسەوە لێگەڕێن با هەر کەسێ خۆی بدۆزێتەوە پێویستە مرۆڤ بەگشتی ڕێزی یەکگرن لە سەر هیچ شتێ کەس مەخەرە لاوە؟ *** *** *** ئەم ژیانە خۆشە با بە خۆشی بژین لە بیرو ڕاو کردارا کەسمان یەکنین لە ژیانا کەسیشمان یەکسان نین لە پێناوی مرۆڤایەتیە بژین و بمرین *** *** *** ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئاڵۆزی ژیان سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٦/٢٣ - نووسین: سەعید سەدیق پێم بڵێن ئێمە بۆچی ئەژین؟ ئەوە هەر ژیانە و ئەژین ئەی کەواتە بۆ ڕێگر بین پێویستە هاوکار بین من هەر نازانم و نەمزانیوە ئەم ژیانە لە کوێوە هاتوە چۆن سەر چاوەی گرتووە؟ مرۆڤ یەکەم جار لەکوێ بوە؟ هەرگیز پەییم پێ نەبردووە لە ئاسمانەوە یا لە سەر ئەرزا خۆی نیشاندا و خۆی دیوە ژیانێێکی نامۆ و زۆر ناوازا هەر گیز ئەقڵم درکی نەکرد لە بێ ئاگایی خۆی ئاگایی کرد تۆ بڵێی من تۆ بمو تۆش من بی خۆ ڕێی تێ ئەچێ بسیشمان نەکرد من لە ژیانا ئاخ بۆ ئەوە ئەخوازم نازانم لە باڵندەکان نەعامە یا قازم ئەی لەسەوزەو میوە پەتاتە یا پیازم لەو دوانەیا بێشک هەر یەکێکیانم داخەکەم داخم لەوە خواردوو دێ هەموو چێشتەکان پێکەوە ناکوڵێ سەرو پێ تا زیاتر بکوڵێ تامی خۆشترە لەسەوزەکان باینجان ئاواش ئەخورێ لە گیاندارەکان ئاسک زۆر مەزڵوم و بێوەیە ڕۆژەکانی هەفتە ناخۆشترینیان دوشەمەیە چونکە دوای پشوو یەکەم ڕۆژی کار و ئیشە؟ دوای تەواوبونی ئیش وەختی یاری و گەمەیە وەرزەکانی ساڵ خۆش و ناخۆشن بۆ ئێمە بۆ چەند کەسانێک خۆشن هەینی و شەممە؟ کە پشووە تێکڕا ئەچین بۆ سەیران و گەشت بۆ هەندێکمان پشوو شەممە و یەک شەممە بەشەوو ڕۆژ بیر ئەکەمەوە لەو ئەستێرانە کە تێکەڵکێش و تەریب دراون لەو ئاسمانە تا ئێستاکە کەس نازانێ چۆن دروستکراون؟ کە لە بەر چاو و هات و چۆیان زۆر ئاسانە؟ شتێکیتر لە خەیاڵمایە هەوورە ئەگرمێنێ نازانم ئەم هەموو توڕەیە لە کوێ دێنێ؟ لە خوار ئەو چادرەی مەی لەژێر ئەژین ئەو هەموو ئاوە هەڵەڕێژێ و پێمان ناڵێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چیبکەین بۆ نەوایە؟ سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٦/٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق نازدارەکەم خۆشەویستیت بێکۆتایە هەتا دەمرم لە ناو هیزر و دڵمدایە بەڵام شوێنێکمان پێویست بوو بۆ پشودان و حەوانەوە گەر ببوایە ئەی چۆن دەستمان بگا بە نەوایە؟ ! خۆ من وەستا نیم بە بلۆک و تەناف بۆت دروسکەم خانوێ پتە و یا بینایە ئەوەندەش دەست ڕۆشتوو نیم وەک سەرمایەدارێ یا وەک پاشایە کە بۆت دروستکەم کۆشکێ یا ڤێلا و تەلایە هەر ئەوەنە ئەتوانم و لەدەستم دێ کە بۆت پێک بێنم کەپرێ یا نەوایە هەر ئەوەنەمان بەسە و نامانەوێ کە نەکەوینە بەر لێزمەی باران و بەر تەوژمی ڕەشە بایە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من و یار سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٦/٢٧ - نووسین: سەعید سەدیق دوێ شەو من و یار مناقەشەمان بوو بۆ خۆشەویستی و وەفاو پەیمان بوو ئەو ئەیوت زیاتر من تۆم خۆش ئەوێ هیچ کاتێ بێ تۆ دڵ و گیان ناسرەوێ؟ دوێ شەو تا بەیان خەو نەچوە چاوم چاوم سوور بووە زۆر بۆت گریاوم ئایا تۆ هەست ئەکەیت بەمانە ئەزانی کە هەمیشە بۆ من ئاوا دڵ و گیانی منیش وتم بەڵێ گیانی شیرینم تۆ هەتوانی بۆ زام و دەردو برینم باوەڕ بکە منیش زیاتر تۆم خۆشەوێ دڵ بەرگە ناگرێ هەر گیز ناسرەوێ تۆ لە کوێ بی منیش هەر لەوێم بێ تۆ سانیە دڵ شاد و گەش نیم یار وتی من بۆ تۆ لەیلای مەجنونم شیرنی فەرهادم بۆت لە کێوانم خەجی سیامەندم هەر بۆت ئەناڵم هەر کات لێم دوور بیت شکاوە باڵم خاوەر بۆ خورشید ئەوەی نەکردووە هەرگیز بە قەی من فرمێسکی نەڕشتوە من بۆ تۆ ئاوام ئایا تۆش بۆم وای وەک من شێتم تۆش ئاوا شەیدای بەڵێ گیانەکەم منیش بە زیادەوە کە بۆ تۆت سوتاوم ئاورێ بەرەوە لە تۆ زیاتر هیچ کەس شک ئەبەم؟ کە دڵ خۆشم کات پەنای بۆ ببەم لە تۆ زیاتر هیچ کەسم نییە؟ بەو بایە ئەژیم لە لای تۆوەیە من بۆ تۆ فەرهادی سەر کێوانم لەم دنیا تەنها تۆ بەیارم ئەزانم هەر من مەجنونم بۆ تاقە گوڵەکەم ئەویش فریاد ڕەسە ئەوە لەیلاکەم من خورشیدەکەم ئەتۆش خاوەری زۆر میهرەبانی و بێدەردی سەری ئێستا دڵنیا بوم دڵسۆزێ هەیە بە شەوو بە ڕۆژ ئاگای لێم هەیە ئەویش دڵ و گیانە تاقە یارەکەم هەتاکو مردن دڵم بەو خۆشەکەم تۆ لە جێی هەموو کەس و کارمی هەسەکەم هەمیشە تۆ وا لە لامی منیش هەسەکەم دنیا هی منە هەموو هەستێکم هەستانەی ژنە ژن دایکە خوشکە هەمیش خێزانە ئەشقە خۆشەویستە لەجێی هەموانە کەواتە پێویستە ئێمە بۆ ئەوان بژین لەگەڵ ئەواندا بەردەوام بین لە ژین من هەموو بونێکم بە تۆوە ناوە ئەگەر تۆ نەبی ژیانم نیە نەماوە بە هیوام تا سەر بۆ من بمێنی تۆ تەنیا کەسمی خوا لێم نەسێنی سوپاست ئەکەم یاری بەوەفا لەم دنیایەدا دڵم تۆ شکە با بە هیوام کە تۆم تا سەر بۆ بمێنێ خوا ئەم ژیانە خۆشەمان لێنەسێنێ بێ تۆ لەم ژیانە هیچ کەسم ناوێ؟ لە هەر شوێنێ بی منیش هام لەوێ تۆ تەنیا گیانمی و دڵم و هەناوی سوپاس بۆ ئەوەی تۆی بەمن داوی من هەرگیز بێ تۆ لە ژیان هەڵناکەم خەم خۆر فریاد ڕەس درێغی ناکەم بە هیوام ژیانمان هەتاکو سەر بێ خوای تاک و تەنیا ئاگادارمان بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گفتوگۆی باوک و دایک و کچێ لە سەر جیاوازی نێوان کچ و کوڕ سەبارەت: چیرۆکە شیعر - بەریتانیا - ٢٠٢٥/٦/٣٠ - نووسین: سەعید سەدیق *** *** *** باوک ڕۆڵە جوانەکەم کچی شیرینم تاکو لە ژیانام مەرگت نەبینم تۆی فریاد ڕەسی هەم ڕەجبەرم تۆی خەمخۆرو تۆی تاجی سەرم *** *** *** بە هیوام تۆمان هەر بۆ بمێنێ داوام لە خوایە تۆم لێنەسێنێ بەبێ تۆ ژیانمان وا هەرەسدێنێ گەر تۆ نەبی کێ هەیە بمانلاوێنێ *** *** *** دایک ڕۆڵە جوانەکەم دنیا و ژینم تۆی تۆ خۆشەویستی بەبێ ڕەنگو بۆی لە خزم و کەسم ئەوەی جیایە تۆی تۆ سۆمای چاوو هەم هێزی ئەژنۆی *** *** *** من بە تۆوە هەم لەم دنیا و ژینە بۆمان بویتە ئەو هەنگوینە شیرنە لەو گەردوونەی ئێمەی تیا هەوێنە خۆمان ئەبینینەوە لە نێو ئەم ئاوێنە *** *** *** کچ زۆر خۆشەویستن ئەی باوە و دایە تا ماوم سەرم لەکڕنوش و لەڕێتانایە چەنێ خزمەتتان کەم ناچێ بەزایە؟ ئەمە سیستەمی ژیانەو ئاماو ئاوایە *** *** *** تێناگەم جیاوازی نێوان من و براکەم بۆچی وا ئەکەن من سەرپۆش بکەم؟ نابێ لە ماڵ بچمە دەر ئەبێ پرسکەم بۆچی ئەبێ من ئەوە بکەم و نەکەم؟ *** *** *** بەڵام براکەم بەدڵی خۆی ئەکا جارێ پێی ناڵێن جامانە لەسەر کا یا بۆ چونە دەرەوە هیچ پرسێ ناکا هەر چێ بیهەوێ بەدڵی خۆی ئەکا *** *** *** بەڵام بۆ من هەموشتێ ناو بڤەیە ناشیرینە و نابێ هەموی عەیبەیە کوشتەی من ئەو خوو ڕزیوانەیە کلتوری کۆن و نەشیاو ئەو کارانەیە *** *** *** پێویستە منیش وەک ئەو ئازاد بم خۆ منیش مرۆڤم بۆ چی وانە بم؟ جیاوازیمان چییە با منیش بزانم؟ هەر ئەوە نیە ئەو کوڕە من کچم *** *** *** دایک ئەیەڕۆ کچەکەم ئەوە تۆ چی ئەڵێی؟ جیاوازیتان ناکەم تۆش لەجێی ئەوی کلتور و دەستورمان ئاوایە ئەبێ بزانی کوڕ شوانە و کچ لەماڵ مەڕ ئەدۆشی *** *** *** بۆ جامانەکەش کوڕ لەکۆنا بەستوێتی بەڵام نازانم بۆ لە ئێستایا بەکاری ناهێنی دەربارەی چونە دەرەوەو گەڕان و سەیران چونکە ئەو نێرینەیە پێیدراوە سەربەستی؟ *** *** *** باوک ئەو نێرینەیە بۆ هەر جێ بڕوا ئازادە لە هەر شوێنێ بێ زیان لە کەس نادە ئەو بۆ ئێمە جێگەی ڕێزە و هەیبەتە فریاد ڕەسی ماڵە ئەو وەک پاشا زادە *** *** *** لای باو پاپیران و ئێمە ئاوا باوە کچ لە ماڵ و کوڕ بۆ دەرەوە بوە لە کۆنەوە هەر وا هاتوە هێنراوە کوڕ ئەو ئەرکەی پێدراوەو سپێراوە *** *** *** کچ ڕاستە باوە گیان ڕاستە دایە گیان کوڕ بۆ دەر و کچیش لە نێو ماڵەکان بەڵام هەسناکەن کچ بێبەشە لەژیان جیاوازی زۆرە لەنێوان کچان و کوڕان *** *** *** هەست ئەکەم ئەوە ماف پێشێل کردنە کچ هێشتنەوە لەگۆشەی ماڵ و قوژبنە کە ئەوەش نیوەی مردنەو نیوەشی ژینە دانمان زۆر بەخۆدا گرت لەو سەبرگرتنە *** *** *** ئیتر بەسە پێویستە سەربەست و ئازاد بین پێویستە ئێمەش لە جێگەی هەموان بین ئەی وەنیە دوکتۆرو مامۆستا و شۆفێرین تەیارە لێخوڕ دەریاوان کارگێڕی هاتوچۆین *** *** *** کەواتە نێوان کوڕ و کچ جیاوازیان نییە ئەم بێمافیەی کچ لەجێگەی خۆی نیە ڕاستە لە کۆنەوە وا بوو ئەو بیر تەسکیە بەڵام بۆ ئێستا نابێ و نەنگ و شورەییە *** *** *** هیوا ئەخوازم بە یەک چاو کوڕو کچ سەیرکرێن لە نێوانیانا هیچ فەرق و جیاوازیەک نەکرێن؟ کوڕن یا کچن ئەبێ وەک یەک مافیان پێبدرێن بە ئازاد ڕێگەی پۆشینی جل و بەرگیان پێبدرێن *** *** *** باوک و دایک تۆ ڕاستەکەیت کچ و ڕۆڵەی شیرینمان هەڵە بوو کردمان لەگەڵت ببورە لێمان سەردەم وێران بێ هەم ئێمە پەشیمان غەدر و زوڵمێکی زۆرمان لێکری لە ژیان *** *** *** ئەبێ کچان وەک کوڕان ئازاد بن لەژین لە خواردن و خواردنەوە لەبەرگ پۆشین لە شوانی و لە دەر هەم لە مەڕ دۆشین سەربەستبن لە ژیان بۆ ئەشق و ئەوین *** *** *** ئێمە هەست ئەکەین کە خەتا بارین زوو لە لادێ بوین ئێستاش لە شارین هەستەکەم ئێستا دنیا تەواو گۆڕاوە جیاوازی نیە کچان و کوڕان لە ژین *** *** *** کچ سوپاستان دەکەم دایە و بابەی خۆم هەتاکو مردن من هەر خەمتان ئەخۆم بۆ ئازادیم خەتای وەنیە عورف و عاداتە هەرچی ڕاز و گلەییە من لەوانی ئەکەم *** *** *** چیبکەین ئەو سەردەمە ژیان ئاوا بوو؟ هەر کوێرەوری و دەردە سەری بوو بیرو ڕاش وەک ئێستە فراوان نەبوو خوو ڕەوشتی بۆگەن بەسەرمانا زاڵ بوو *** *** *** ئێستا ژیان گۆڕاوە و زۆر پێشکەوتوە پیا و هەژمار ناکرێت لە جێی نەبوە شایی و سەرچۆپی بەدەست ژنەوە دڵخۆشم کە مافمان بۆ گەڕایەوە. *** *** *** ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جوانی شیعر سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٧/٢ - نووسین: سەعید سەدیق شیعر هەموو شتە جوانەکانە هەموو شتە جوانەکانیش شیعرە شیعر زمان حاڵی هەستی شاعیرە بۆ هەستە جوانەکان و بۆ دەور و بەرە شیعر گەڵای دارەکانە و بەرەکانیشیان جوانەکانیانە شیعر ئاوی سازگاری کانیاوەکانە و جوانەکانی ئەو ئاوانەن کە لە قەد پاڵەکانەوە دێتە خوارێ شیعر ئەو مناڵە شیرە خۆرەیە کە گڕ و گاڵ ئەکا و تازە فێرە ڕۆشتنە و ئەڕوا بە گاگۆڵکێ شیعر تابوتێکی بێ مەرگە و تابوتەکەش هەر خۆی شیعرو هەڵبەستە یا خود خەرمانێکی پڕ بەرەکەتە ئەو جوتیارەش کە شەنی خەرمان ئەکا جەستەی پڕ هیلاکی و ماندوو شەکەتە شیعر ئەو ئەشقە جوانەیە کە دڵ و دەرونی پڕە لە میهرەبانی شیعر ئەو پاڵەوانە ئازا و بوێرەیە کە لە هەموو کایەکانی یاری کردندا سەرکەوتوە و براوەیە کە خۆڕاگر و جەربەزە و بێ وێنەیە شیعر دایکێکی بەهێز و داهێنەرە باوکێکی هۆڵنەدەر و رەنجدەرە شیعر گوڵی باخچەکانە و هەنگەکان دای ئەدۆشن ئەوانیش ئەو نیعمەت و بەرەکەتەی لێ پێک دێنن کە شیرینە و بە زمانی پاراوی کوردی هەنگوینی پێی ئەگوترێ بەزمانەکانی تریش شتێکی تری پێ ئەگوترێ شیعر زمانە زمانی پاراوی جیهانە لە سەر زەویشە هەم لە ئاسمانە شعر ئاسمانێکی سافە بێ هەور و بێ ئەستێرە مانگە شەوە بێ ڕوناکی وەک گوڵی لاولاوو دەمە شێرە شیعر تەرزەیە بێ کڵۆ بارانێکە بە بێ تنۆ زریان و باو ڕەهێڵەیە بێ زیان شیعر بەفرێکی سپی بێگەردە کە کەوتوە لەو بنار و چیا و هەردە تەپو تۆزێکە بێ پڕبونەوەی چاوو وەک نێچیرێکە کە هەڵدێ لە دەستی ڕاوکەر و لە دەستی ڕاو شیعر دەرمانێکە بۆ زامی زامدار و دەردەدارانی کونەپەپۆیەکە لەو لاوە دانیشتوە بەبێ چاوی ئاسکێکە لە هەردێکا یا لە قەدپاڵی شاخێکا چاوەڕێی مەرگ ئەکا ئاخۆ کەیدێ دوژمنەکەی کە بیکاتە نێچیری ڕاوی یا مەڕێکە و چاوەڕێی قوربانی ئەکا ئاخۆ کەی قەساب چەقۆ دێنێ بەسەر ملی تاوسێکە ئاوا خۆی ڕازاندۆتەوە وەک پەلکە زێڕینەی شینی ئاسمانی مریشک و جوچکەکانێتی مراوی و بەچکەکانێتی شیعر کێڵگە و جوتیارێکە بەروبومی خەرمانێکە بێراوو دێراوێکە بەروبومی تەماتە و خەیار و کولەکەیەکە یا بێستانێکە شوتی و کاڵەک و کالیارێکە یا باخ و باخاتێکە یا خود ڕەزێکە ترێ و مێوژ و دۆشاوێکە یا باسوق و سجوقێکە یا باخی هەرمێ و هەنجیرێکە قەیسی و قۆخ و هەنارێکە لەگەڵ داری گوێز کە کاکڵەکەی بۆ مرۆڤ یەک بە هەزارێکە کە ئەڵێم شیعر جوانە ڕاستە هەموو شتێ لە شیعر ئەچێ بەڵام شیعر لە هیچشتێ ناچێ؟ ! شیعر لە هەموو شتێ جوانترە و تەنها و تەنها هەر لە خۆی ئەچێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: غەریبی سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٧/٦ - نووسین: سەعید سەدیق غەریبی دارێک بوایە لە ڕەگ و ڕیشەیا دەرم دێنا بۆ هەموو خۆشیەکانی ژیان ئەوەی نە دەهێنا؟ دوور لە نیشتیمان و خەڵکی دڵسۆزی وڵات بەڵام چیبکەم لە نیشتیمان هیچ نیمە پەنا؟ لەو نیشتیمانە نەمبوو هیچ بەها و خەڵات نامۆ و بێزار و گۆشە گیر مابومەتەوە تەنیا ئازارەکان زۆرن بەشەو و بەڕۆژ چارەیەک نیا تەمەنێکی زۆرت بەڕێکرد کەس نەهاتە لات بەداخەوە ژیان بەجۆرێ گۆڕاوە و تینی هێنا کەس ئاوڕ لە کەس ناداتەوە تەنانەت برات کەواتە سەردەمەکە ئاڵۆزە و بە جۆرێ شێوا کەس ئاگای لە کەس نەما کەس نایا بۆ لات جاران سروشت جوان بوو ئاسمانیش بەو شینیا ئێستا سروشت دڕکو داڵە ئاسمانیش بێڕەنگە لات ئەو ڕۆژگارە بۆ وای لێهات بۆ وا گۆڕا لە پڕێکا پڕتەقاڵ و لیمۆ گێلاس و ڕێواس و تەڕەهات بە چەنەها جۆر بەرو بومی میوەیان وەبەرهێنا؟ ئەوانیش خۆ بە خۆ هەمویان سەریان لێشێوا. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جوانی سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٧/٧ - نووسین: سەعید سەدیق ئەڵێن گوڵ جوانە جوانی سروشتە بەڵام جوانی تۆ بەهەست و نەستە گوڵ کە تۆ ئەبینێ زۆر پەشیمانە چونکە جوانی تۆ هەموی مەبەستە؟ بۆیە لە ئاستا وا پەرێشانە کە شێوەت ئەبینێ ئەکا هەڵوێستە ئەوەندە جوانە لەو پەریە ئەکا وا لە ئاسمانە با لەگەڵ مانگیشا بەراوردت بکەم کامتان جوانن بۆتان بەیان بکەم جوانی مانگ و تۆ هەردوو سروشتین هەردوو پەروەردەی ئاسمان و زەوین گوڵ و مانگ و تۆ ڕەونەقی جوانین پەروەردەی ئێوە پەوەردەی زاتین ئێوە هیچکامتان لەوەی تر ناچێ؟ جوانی هەر سێکتان گەلێ جیاوازە تەنیا سروشتانە کە لە یەک ئەچێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پارە سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٧/٩ - نووسین: سەعید سەدیق من جارێتر بەدوای پارەیا ڕاناکەم زۆرم پەیاکرد جێ نەبوو تێی کەم بەسەخت هات بەئاسان ڕۆشت کە وایە بۆ چی بەدوایدا ڕا کەم؟ بەماندویی و هیلاکی دەستم کەوت بە هەزار ڕێگری و شەکەت ڕێکەوت بە درەنگ هات و بە زوویی ڕۆیشت پارە نەیگەیاندمە جێگەی مەبەست ئەڵێن پارە چڵکی دەستە ڕێیتێ ئەچێ بەڵام هەر بە پارە ئەو چڵکە لا ئەچێ هەر پە پارە نیە پاکەرەوەکان ئەکڕیت بەوانە دەس ئەشۆری لە بیرت نەچێ لە ژیانا زۆر شت بە پارە ئەکرێ زۆر شتیش هەیە بەپارە ناکرێ بۆ نمونە مردن و زیندوو بونەوە ئەمانە هەرگیز بە پارە ناکڕێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵتەنگ مەبن سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٧/١٣ - نووسین: سەعید سەدیق دڵتەنگ مەبن کیژۆڵانی وڵاتم دڵتەنگ مەبن ئێوە پارێزەرانی وڵات و گوڵانی یەخەی گەلن چەنەها ساڵە چەک لە شانن وە لە شاخن؟ هیچ دڵتەنگ مەبن بە چەک دانانتان؟ ئەوەی ئێوە کرتان بەکچانی دنیا نەکرا ئێوە بۆ هەموو جیهانتان سەلمان کە چیتان پێ ئەکرێ و چیتان پێکرا؟ چیاکانتان کردە کۆشک و تەلارو دیوەخان بۆ نەوەی دوێنێ و ئەمڕۆ و داهاتوتان سود بەخش و گەشاوە بون بۆ هەموان چیاتان سەوز کرد لەوێ ڕوان بونە کوڕادە تەنیا ئێوەن هیواو ئاواتی ئەم گەلی کوردە بون بەڕێواس لوشە شینە بەیبون و ڕیحان لەگەڵ جۆرێتر لوشە گیا برژو گوڵی ناز نازان حەندرێشە سۆریاس و سیرمۆکەی کێوان بۆر و مەندەک و لەگەڵ هەسپینگ و بیزا گەز گەزە دۆرێ کارد و ڕیشە و گۆزروان قورە کارگ ئەمانە هەن لە پایز و بەهارا کوزەڵە پنکی نایاب ترشۆکەو کەڵەکە ماران (پێ قەلە) و گیا سەلمە چەورە لە شاخان لەجێی گیا خۆماڵیەکان ئێوە لەشاخان ڕوان ئێوە بۆنتان خۆشبوو وەک جاترە و سمڵو حێل و میخەک گوڵی لالە و ئەرخەوان ئەشکەوتەکانتان کردە دیوەخانی کوردان بۆ هەتا هەتایە ناوتان لە مێژوودا تۆمار کرا بە ئازایەتی و قارەمانێتی بوێری و فیدایتان چنگی هەڵۆو پڵنگیتان لە چیاکانا نیشاندرا ئێوە نمونە جوانەکانی ئەم وڵات و گەلەن جەربەزە بون وەک پڵنگ و شێر لە بێشەیا کوردستان چاوەڕێی ڕۆژە خۆشکانی لێکردن ئەوەی کرتان زۆرە سەربەرزیە شکۆتان دیارە ڕۆژگاری ئەمڕۆ بەجۆرێکیتر وەرچەرخاوە ئەوەی پێویستە و لە سەرتان دانراوە ئەوەیە کە پێتان سپێردراوە پێتان وتراوە لە لایەن ڕابەرتانەوە بڕیاری لەسەر دراوە دڵنیا بن ڕابەرتان ئازایە بەتوانایە وریایە ئەوەی بەو کرا لەو دێ لە هیچ کەسێکیتر نایە؟ ئەو پێشمەرگەیە فیداکارە دانایە قوربانی دەرە هەم زانا و ڕۆشنگەرە بلیمەت و سیاسەتمەدارە ئەو ڕابەرە ڕابەرێکی سەر راست و بێ بێپچ و پەنایە ئەو ڕاستگۆیە ڕاستگۆییەکەشی بێ هاوتایە ئەو لە سەرۆکەکانی تر ناچێ جیاوازە و جیایە ئەو وەک پیاوە لە خۆ بوردوەکانە وەک ماندێلایە ئەوەی وتی ئەیڵێ ئەوەی بیشیڵێ جێ بەجێی ئەکا ئەو بۆ خۆی ناژی بۆ گەلەکەی هەموشتێ ئەکا ئەم جارە کە هاتەوە کوردستان ئازاد ئەکا بە هیزری جوانی وەک ماستی مەییوی لێ ئەکا بەو شەرتەی وەک جاران مابێ و نەگۆڕدرا بێ هیزری تێک نەدرا بێ لە ژێر فشار پێی نەکرا بێ ئەو بەئەقڵ و ژیری و ئەزمونی ئەوەی کردووە ژیانی خۆی خستە لاوە ئێمەی لەبیر نەکردووە ئەو وەک قازی و شێخ سەعیدی پیران و قاسملو بەرامبەر دوژمن وەستا و ئەوەی پێ وت ڕوو بەڕوو هییچ کات گەل فەرامۆش ناکەم بەڕاستی ئەدوێم؟ هیچ کات لەو بڕیارە لا نادەم و پەشیمان نیم؟ لە پێناوی گەلم ژیانم ناوێ خۆم ئەکەمە قوربانی با ئەو پەیامەی من هەموو جیهان پێی بزانی ئەوە نە چەک دانانە وە نە ئاشبەتاڵە بەڵکو ئەوە ئاشتی و ئازادیە کوردستان ماڵە بەهیوام ئەوە بۆ هەموان سود بەخش بێ کارێکرێ بۆهەتا هەتایە گەلی کورد ڕزگاری بێ ئەگەر بەرامبەرەکەمان خۆشحاڵ و ڕازی بێ ئێمەش ئەوەمان زیاتر بە دڵەو پێ خۆشە بێ ئەگەر ڕازیش نەبێ و پێچەوانە وەک ڕێوی بێ ئەگەڕێینەوە جێی خۆمان با وەک و خۆی بێ. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە مردن ناترسم سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٧/١٦ - نووسین: سەعید سەدیق من لە مردن نا ترسم چون سروشتی ژیانە؟ لە پیری ئەترسم ئەیشێوێنێ ئەو ڕوخسارانە لە کاتی لاویدا هەموو شتێ بە نرخە و گرانە لە پیریە بێ نرخ و نەنگن تەنیا ڕەوشت جوانە ژیان بە ئاراستەیەک دێت و ئەڕوا زۆر بێمانایە ئەوەی کە بۆ ئێمە گرنگە و مەبەستمانە نایە بەخۆشی بژین ژیان خۆشە هەر چەن ساتێکە؟ کاتەکان زوو دێن و تێ ئەپەڕن گەشتە ساتێکە خەندە بکەن بۆ ئەوەی ژیان بۆتان پێ بکەنێ خۆشیەکان شیرینترکەن ناخۆشیەکان لێگەڕێ تا بیرمان کردەوە لەم ژیانە و هەستمان پێکرد خۆشیەکان لامان ڕۆیشتن و گشتیان باریانکرد تا جارێ ئاسودەین هەزار جاریش دڵشکاوین تا جارێ دڵخۆشین سەدان جاریش گریاوین بە خۆشی بژین تا ماون ژیان بۆ کەس نامێنێ لەدوای خۆمان هەر چی جێما سودی نامێنێ؟ خۆزگەم بەوانەی نابنە ئەرک بۆ هیچ کەسێ؟ تەمەنێ گونجاوو سنورداریان بۆ ڕێ ئەکەوێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ هاوڕێی ئازیزم بانە سەبارەت: میسر - ٢٠٢٥/٧/١٧ - نووسین: سەعید سەدیق سڵاو لە بانەی گوڵ هاوڕێ دوورەکەم هاوڕێی چەن ساڵەو شارو سلێمانیەکەم بەقەی هەرەمەکانی میسر بیرت ئەکەم بیری بینینی چاوە کاڵەکانیشت ئەکەم بۆنی دووری و قسە خۆشکانت ئەکەم بۆنی قژی نیگرۆ نیگرۆ و زەردت ئەکەم هاوڕێی ئازیزو دڵسۆزو هاوڕێ باشەکەم حەزەکەم بۆ یەک جار سەردانت بکەم ئەوەی لە دڵمدایە تەواو بۆتی باسبکەم هاوڕێ شیرینەکەم هاوڕێ دێرینەکەم هاوڕێ ئاقڵ و ژیر بە وەفاو ڕاستگۆکەم هاوڕێی هەمیشە و خۆشەویستەکەم من وام لە میسر و تۆش لە سلێمانی من تۆم ئەوەنە خۆش ئەوێ ئایا ئەزانی تۆ ڕوح و گیانمی هەم گلێنەی چاومی بینینی تۆ خۆشحاڵییە دەرمانی زاممی هەر لێرە لەمیسرەوە تاوەکو سلێمانی هەواڵت ئەپرسم بانە گیان تۆ چاومی ئەگەر تۆش هەواڵی هاوڕێت ئەپرسی سوپاست ئەکەم لە جێی دوو چامی ئیتر خوا حافیز بە خوات ئەسپێرم تا مردن هاوڕێمی بەجێت ناهێڵم ماری تێبینی // ماری برازام لەگەڵ دایک و باوکیدا کە لە میسر بون بەتەما بون بڕۆن بۆ کەنەدا داوای لێکردم کە شیعرێکی بۆ هاوڕێیەکی بۆ بنوسم کە لە سلێمانی بوو کە ناوی بانە بوو وەسفی هاوڕێکەی بۆ کردم و منیش ئەم شیعرەم بۆ نوسی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئاوارەیی سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٧/١٨ - نووسین: سەعید سەدیق ئاوارەیی وایلێ کردووم هێز و توانام لێبرا خۆزگە هەر لە وڵاتبام بەقات و جلی شڕا دوور لە خزمو کەسو کار دوور لەیادی جاران ئەوەشم لە بیر نا چێ یاری شۆخ و میهرەبان ئەوانەی پەلەیانە بۆ ڕۆشتن زوو پەشیمان ئەبنەوە بەڵام تازە درەنگە هەرگیز ئەو خەیاڵانە نایەنەوە نیشتیمان هێن شیرینە کە جێتهێشت بیری ئەکەی شاریش گەلێ دڵگیرە گەڕەکیش کوڕێنی لێ ئەکەی شوێنێ خۆشبوو ئەو شارەی کاتی لێ بەسەر ئەبەی ئەوەنە جێی خۆشی لێیە ئێواران پیاسەی لێ ئەکەی بێجگە لە کوچە و کۆڵان بازاڕ و مۆڵی خۆشە بێجگە لە گوڵ و گوڵزار ئاوی کانیش بنۆشە خواردنی خۆماڵی بەتام خواردنی کوردەواری باسوق و سجوق دێنن بۆت دێنن عەسرە چایی لەگەڵ چایە پێ ئەکەی یەک جگەرەیەکی ئیسی بەئامێر زەنگ لێ ئەدەی هەواڵی دۆستان ئەپرسی پشوێ بێ خەم و خەیاڵ هیچ خەمت نییە خاسی؟ بەڵام لە هەندەرانا مەشغوڵی هەر خەریکی ئیشی شەوو ڕۆژ خەریکی ئیش خۆشت ئەشۆی هەر پیسی ئەوەنە مەشغوڵی سەرناپڕژێی هەواڵی کەس ناپرسی سەیرانگاکانی لای خۆمان دڵگیرن و دڵ ئەکەنەوە ڕەش بەڵەکو هەڵپەرکێ بوکیش دەست بەخەنەوەە خۆشە سەردانی خێزان شەوان هەموی پێکەوە بۆ لای خزم و کەس و کار بۆ لای دۆست و هاوڕێوە بۆنەو جەژنان ئەگەڕاین گشتمان وا بەخۆشیەوە بە جلی کوردی شۆڕ و جوان بە ئاڵا و واڵایەوە قاتی شاڵی خورمایی مشکی و کڵاش و جامانە ئەمانە مۆرکی کوردە و هەر لە خۆشمان جوانە چون بۆ ڕاوو بۆ شیکار بۆ ئەو چیا و شاخانە بۆ وەی ببێتە نێچیری ڕاو یەکێ لەو گیاندارانە یا کەوی وەردوو دەشتی یاخو قەد پاڵی شاخی سیخوڕو چوال و گۆشتیان خۆشە لەگەڵ بەرانی ڕاوی ماسیش زۆر خۆشە لە تەنک و گۆم و ئاوە بەقولاب بەدا و ئەیانگرین تەقە قەدەغە کراوە وڵاتمان چیا و دەشتە گشتی گوڵ و گوڵزارە باخ و باخات و ڕەزە یا باخی گوێز و هەنارە سەوزەکەی زۆرە بەکەس ناچنرێ و نادروێتەوە هەتا هەتایە ئەمێنێ هەرگیز ئەو نابڕێتەوە لێرە ئەگەڕێم بۆ بیبەر تەماتە یاخود خەیارێ گەر هەنار ئەبینم ئاو بە دەما دێتە خوارێ گەر هەشبێ بەزەحمەت دەستمان ئەکەوێ دەستیش کەوێ خۆشنیە دڵم پێیان ناسرەوێ ئەوە ڕاستە کە ئەڵێن نیشتیمان زۆر شیرینە وتراوە بەردیش هەر لەجێی خۆی سەنگینە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە سەر بابەتێکی ئەحمەد جۆڵا لە ئێن ئاڕتیدا سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٧/٢٠ - نووسین: سەعید سەدیق ڕێز و خۆشەویستیم هەیە بۆ هونەرمەندی بەتوانا و لێهات و چالاکی بواری نواندن و شانۆی کوردی کاک ئەحمد جۆڵا کە لەم دوایانەدا میوانی بەرنامەی ئێن ئاڕتی بوو وتی لە کۆتاییدا چۆن گۆڕاین ئێستا هەست بە چێژی ژیان ناکەین 'لە کۆتایدا چۆن گۆڕایین... ئیستا هە ست بە چێژی ژیان ناکە یین... تە نانە ت چێژ لە بە های مردنییش وەرناگریین... چۆن ئیستا پەنجەکانمان قسەئەکەن بەڵام زمانمان ڵاڵ بوە... ئیستاهاوڕێی ڕاستەقینەمان نەماوە... زۆربەی هاوڕێکانمان هاوڕێی کات وشوێنن... هە ندێکیان هەندێ جار بەچە ند ڕویە کە وە دەردەکەون و هەندێک جایش بە دە مامکی جۆراو جۆرەوە دەرئەکەون لەم زەمەنە بۆنی تەنورەکان گۆڕاون تەنانەت تە نورەکانیش پێویستیان بە دار نیە ئێستا جەژنەکانیش بونە تە بۆنە یەکی بازرگانی... لە کاتێکا پێشتر جەژنەکان وەرزی خۆشیو موحیبەت بوون پێشتر ئەوانە ی خراپەکاربوون هەمیشە شەرمەزار بوون. بەڵام ئێستا کەسە شەرمنەکان لە شەرموحەیای خۆیان وڵاتیان جێ هێشتوەو کۆچیان کردوە... ئێستا چیرۆکی ڕۆبن هودیش چیتر باوی نەماوە. پێشتر هەژارەکان دزیان لە دەوڵەمەندەکان ئەکرد. بەڵام ئێستا دەوڵەمەنەکان دزی لە هەژارەکان ئەکەن. ئێستا دەوڵەمەندەکان بە قانون دزی لە هه ژارەکان ئەکەن. ئەگەر ڕەخنەشیان لێ بگرن هەربەقانون دەستگیریان ئەکەن. هەربە قانونیش ئەیان کوژن. هەر بە قانونی شەرعیەت بە کوشتدانیان دەدەن. ئێستا زەمەن واگۆڕاوە کە س باس لە بەهەشت ناکا. یەکێ لە لێواری دۆزەخو یەکێکی تر لە قوڵایی دۆزەخایە. ' منیش لە سەر ئەوسا و ئێستا ئەڵێم جاران خەڵک بۆ شتە پێکەنیناویەکان (کۆمیدئ)یەکان پێکەنینی ئەهات ئێستاکە دنیاکە گۆڕاوە خەڵک بە شتە پێکەنیناوی و (کۆمیدی)ەکان گریانی دێ جاران خەڵک بۆ شتە خەم هێنەکان (تڕاجیدی)ەکان گریانی ئەهات ئێستاکە خەڵک بە شتە خەمهێنەکان تڕاجیدی)ەکان پێکەنینی دێ جاران شتەکان کەم و پوخت بون تام و چێژێکی تایبەتیان هەبوو ئێستا زۆر و بۆرن نەک تامیان نیە تە نانەت سود و نرخیشیان نیە شتە تامدارەکان گشتیان بێ تام بوون گەلێ ناخۆشن و هەم بێ بەها بوون جاران دۆستایەتی و هاتوو چۆ چێژێکی تایبەتیان هەبوو هەموو ڕۆژێ یا ڕۆژنا ڕۆژێ بوو بەڵام ئێستا هەر جەژنا و جەژن ئەویش بێ تام بوو خۆزگەم بەجاران کە پێکەوە بوین لەسەر یەک سفرە و خوان کە دا ئەنیشتین ئێستا نەسفرە سفرەیە و نە خوانیش خوانە ئێستا هەر نین کە بشبن لە جێگەی نەبوانە جاران هەموو مانگێ موچە ئەهات و هەبوو ئێستا بە سێ مانگ جارێ موچە نایە جاران یەک حکومەت یەک دەسەڵات هەبوو هەموو شتێ ئاسایی بوو چارە سەری ئەکرا و و بوو ئێستا چەن دەسەڵات و حکومەتن چەندەها گروپ و پارتن بەڵام هیچیان بۆ ناکرێت و هیچیشیان لە دەست نایە جاران بەرو بومی گوندەکان خۆماڵی و بە بەها بون بەڵام ئێستا بەرو بومی خۆماڵی بێ بەهایە جاران خوشک و برا بوک و خەسو بێگانە و دراوسێ لە یەک نزیک بون ڕێزی یەکتریان ئەگرت یەکتریان خۆشەویست بەڵام ئێستا خوشک و برا یەکتریان ناوێ بوک و خەسو هەڵناکەن لە یەک جێ و ماڵێ دراوسێ بە مانگی جارێ ئەگەر لێک پرسێ بێگانەش هەر نەیدیوی و هەر نات ناسێ بوک و زاوای ئەوسا چەن سادە و ساکار بون؟ بەڵام ئەوانەی ئێستا هەموی ڕەنگ و بۆن هاوار ئەم ژیانە بۆ چ وا زوو گۆڕا؟ هەر شتێ جاران بەتام و سود و بە چێژ بوە ئێستا بێ چێژ و سود و بێ تامە لە جێگەی نەبوە دەبێ سەدان هەزار جار ئاخ بۆ جاران بخوازین ئێستا هەر چەنێ پێشکەوتوین بەڵام هەر لە دواین تێبینی // ئەم شیعرەم بۆ کۆمێنتێکی هونەرمەندی گەورە و لێهاتوو بەتوانای بواری نواندن و شانۆی کورد کاک ئەحمەد جۆڵا نوسی کە میوانی بەرنامەیەکی ئێن ئارتی بوو (لە کۆتاییدا چۆن گۆڕاین ئێستا هەست بەچێژی ژیان ناکەین) ڕێزی تایبەتیم هەیە بۆ و هونەرمەندە بەڕێز و خۆشەویستە من لەگەڵ قسەکانیا هاوڕاو کۆکم سەد دەر سەد وایە سەرکەوتوو تەندروست باش و تەمەن درێژ بێت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دروشمی باق و بریقی بەشێک لە پارتە سیاسیەکانی باشوری کوردستان لە کاتی هەڵبژاردندا سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٧/٢٢ - نووسین: سەعید سەدیق بەڵێنەکانیان پارتەکانی باشوری کوردستان ئەمەنە زۆرن لە نێو خۆیاندا خۆ خۆر و جاسوس و بۆرن پارتی ئەیگوت لەگەڵ خۆڕاگری و ئاوەدانین یەکێتی هاواری ئەکرد ئەیوت ئێمە ئەیڕوخێنین یەکگرتوو هەر ئەوەندە ئەڵێ ئەڵێ ئیتر بەسە هیچیان پێناکرێ تەنیا هەر قسەیان خاسە؟ کۆمەڵی دادگەریش ئەڵێ ئێمە ڕایان ئەگرین هەرچی ناڕەوایە نایهێڵین و پێشی پێ ئەگرین نەوەی نوێ بە هەموان ئەڵێ درۆیان ئەکەن ڕێگەمان لێ نەگیرێ ئێمە چاکو باشی ئەکەین هەڵوێستیش ئەیوت ئێمە هەڵوێس وەرەگرین بەدوای کێسەکاندا ئەڕۆین و چاکیان ئەکەین هەرچی شتە سڕی هەڵەماڵین و شی ئەکەین ئەوەی ژێر بەڕەیە ئەیهێنینە سەر بەڕە و ئەیکەین بەرەی گەڵ ئەیوت زۆر شت بە ئێمە ئەکرێن هەوڵی کۆششی بۆ ئەدەین و پێیان ڕا ئەگرین گۆڕان وتیان پارە ئەبڕینەوە بۆ کابانی ماڵ خۆشیش ئەخەینە نێو خێزان و ماڵ هێزی گۆڕانین و ئەیگۆڕین گۆڕان خوازین چارەسەری کێشەی ژنان ئەکەین لە ماڵ جێ بەجێ نەکردنی بەڵێنەکانیان بە داخەوە پارتی لەگەڵ خۆڕاگری و ئاوەدانیدا نیە هەر چیەک لەو کوردستانە ڕووبدات بەخەیاڵیا نایە؟ یەکێتیش نەیڕوخان بۆی نەکرا هیچی لەدەست نایە؟ ئەو هاوار و ژاوە ژاوەیان وەک هەوای دوای پەڵە وایە یەکێتی بوو وتی ئێمە تەوتین ڕەت ئەکەینەوە هەژماری من لەناو ئەبەین ڕایئەگرین نابێ بێتەوە نەک ڕەتیانکردەوە و نەیانهێشت زیندوشیانکردەوە هەر خۆشیان برەویان پێداو هێنایان چالاکیان کردەوە نەوەی نوێش هەر وتی درۆ ئەکەن تا خۆی بەدرۆ کەوتەوە لە ترسی دەسەڵات چۆ قاوغەکەی خۆیی و دەرنەکەوتەوە هەر ئەڵێ ئەو دۆیە بەو ڕۆنە موچەش لە بەغایە هەرنایە زۆر هەوڵ ئەدا و تێ ئەکۆشێ بگاتە دەسەڵات بۆی نایە ئەو لە هەمویان باشترە ئێستا هیوایەک لەو بەدی ئەکرێ تا ئێستا دەسەڵاتی لە دەست نەبوە کەمێ باوەڕی پێ ئەکرێ پێی ئەچێ چاوەڕوانی دوا ڕۆژێکی گەش و ڕوناکی لێ بکرێ ئەوانیتر هەمویان کە ئەزمونیان خرا بوو زەربی سفر ئەکرێ یەکگروتوش کە هەر ئەوەنەی وتوو هەر وتی ئیتر بەسە وایزانی هەر خۆی شتی پێ ئەکرێ و لە جێی گشت کەسە ئەو تەنانەت نا توانێ خۆشی بەڕێوە بەرێت نەخوازە گەل با دانیشێ و نەڵێت بۆستن و بەسە با ئەوە وەرگرێ بەهەل کۆمەڵ وتبوی ڕایان ئەگرین پێیڕانەگیرا بۆخۆیان ڕاگرت بێ پەل و پۆیان کردن و کەلەبچەشیان کردنە دەست خۆیان پێ بەخێوو ڕزگار ناکرێت ئەوان لە جێگەی نەبوان چۆن ئەو میللەتە ئازاد و ڕزگار ئەبێ بە پاڕانەوەی دەستان؟ هەڵوێست کە وتبوی ڕونی ئەکەینەوەو هەڵوێس وەرەگرین ڕابەر و یەکێتریان گیرا بوو ئەی بۆ میللەت چیان پێئەکرێن؟ بروا بکەن هەر قسە و زۆر بڵێی و هەلهەلە و چەنە بازییە ئەگینا ئەوانە و سیاسەت و کورد کوردایەتی لە کوێدایە بەرەی گەل کە وتبوی زۆر شت بە ئێمە کراوە و ئەکرێ ئەوانە دەرکراون پڕ بەسکی خۆشیان نانیان پێنادرێ چۆن میللەتیان پێ ڕزگار ئەکرێت و نانیشیان پێ ئەدرێ هیچیان پێناکرێ تەنانەت لە جێگاکانیان کردیاننە دەرێ؟ گۆڕان وتبویان پارەی کابان ئەدەین پێیان نەدرا نەک پارەی ژنان هیچ کەسیشیان پێ دانەمەزرا؟ هیچ خۆشیشیان نەخستە نێو خێزان و ماڵ لە سیاسەتدا دۆڕان و هاتنەوە بەدەستی بەتاڵ وتیشیان بەڵێ ێئمە هێزی گوڕانین و هەر ئەیگۆڕین بەڵام نەک نەیان گۆڕی تەنانەت خۆشیانیان گۆڕین شوعی و کۆمەنیستەکان هەر ئەڵێن ئازادی یەکسانی مافی ڕەش و ڕوت و کرێکار چۆن بەقسە وەردەگری مەگەر بەهەوڵ وچانێ کە بکرێ و هەلیان بۆ برەخسێ لە کوردستان چالاکی و جموجۆڵ بکەن ڕێیان پێبدرێ ئەبێ خەبات و ماندوو بوون و تێکۆشانی بۆ بکرێ هەروا لە خۆوە بەئاسانی دەسەڵات وەرناگیرێ لەگەڵ هەموو پارتە دەسەڵاتدارەکانی کوردستانمە میللەت لە خشتە مەبەن ئەوە زۆر نەنگە و شەرمە تکایە واز بێنن لەو قسە ڕەنگا و ڕەنگ و باق و بریقانە هیچتان ڕاست نەبون تەنیا بۆ میللەت هەڵخەڵەتانە؟ بەداخەوە ئێوە کارێکتان کرد میللەت مەڕو ئێوەش گورگ میللەت متمانەی پێتان نەما ئێوە بکوژ و ئەوان مەرگ. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ تەیف سامی سەبارەت: ٢٠٢٥/٧/٢٣ - نووسین: سەعید سەدیق ئەی تەیف سامی بەر پرسی پارە بەزەیت بێتەوە بەو میلەتە هەژارە نازانین بۆ چی تۆ پارەکە نانێری؟ هەرێم و بەغداد کامیان غەدارە؟ ئەگەر بەغایە یا خوا خوا بیگرێ ئەگەر هەرێمیشە دیارە لا سارە بۆتە مڵۆزمە و کورسی چۆڵ ناکا یەکێ تر بێت و لەو زیاتر بکا چارە دیارە تۆ ئێستا دڵت زۆر خۆشە عەمرەت کردوە هاتیە ئەم غارە چاوەڕێ ی چیتە تکایە پارە بنێرە؟ چویتە ماڵی خوا و ئەوت لەبیرە. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەخۆشیەکانت دڵخۆشم سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٧/٢٥ - نووسین: سەعید سەدیق پێم خۆشە تۆ لە نێو گوڵ و گوڵزارا بی منیش لە بیابان حەزەکەم تۆ ئاوی کانیا و نۆشکەی منیش ئاوی قوڕا و پێم خۆشە هەمیشە تۆ لە لوتکەیا بی منیش لە بنی چیاکان حەزەکەم خواردنت هەموو کات خواردنی پاشاکان بێ منیش خواردنە سادەکان پێم خۆشە نەرم و شل بێ جێگەی خەوتنەکەت جێگەی منیش سەر بەرد و تاتەکان پڕ بەدڵ حەزەکەم هەموو ئاواتەکانت بۆ بێنە دی منیش بێ هیوا بمێنم پێم خۆشە ڕۆژگارت هەمیشە گەش و جوان بێ هی منیش شەوە زەنگ زۆر حەزەکەم هەمیشە بەرچاوت ڕوون بێ میش بەر چاوم تاریک پێم خۆشە جێگەت لە جێگەی پاشاکان بێ منیش لە جێگەی مسکێن حەزەکەم بەهەموو شتە باش و خۆشەکان بگەی چش لە من واز بێنە لە من لە بەر ئەوەی کە تۆ دڵخۆش بی بێگومان منیش دڵخۆشم کە هەموو هیواو ئاواتەکانت بۆ بێنە دی بێگومان تۆش زۆر زۆر دڵخۆش ئەبی بەدڵخۆشیەکانی تۆ منیش دڵخۆشم بەو خۆشیانەوە هەس ئەکەم کە هەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نامەیەک بۆ سەرۆک و لێپرسراوانی پارتە کوردیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٧/٢٧ - نووسین: سەعید سەدیق سڵاو لە هەموتان دەستی ماندوو بون و خەباتی کوردایەتیتان ئەگوشم، سڵاوی سمکۆی شیکاک و قازی محەمەد و عەبدولڕەحمان قاسملو ناسراو بە دکتۆر قاسملو دکتۆر سادق شەرەف کەندی و شێخ مەحمود و شێخ سەعیدی پیران و ئەبدوڵا ئۆجەلان و ئەو پەنجا کەسایەتیەی کە لەکاتی دەست بەسەرداگرتنی سەرۆک ئۆجەلاندا خۆیان سوتاند و خۆیان کردە قوربانی و هەموو شەهیدانی هەر چوار پارچەی کوردستان وە هەموو ئەوانەی کە لە پێناوی گەلی کورد و خاکی کوردستاندا گیانیان بەختکرد پێڕا ئەگەیەنم ئەمەوێ وەبیرتان بێنمەوە کە دوژمنانی کورد و ئەم گەلە لە باشور چیان لە کورد کرد بەتایبەتی ڕژێمە نەگریسەکەی بەعسی فاشی ئەنفال کیمیابارانی شارە جوانەکەی هەڵەبجە و خاپوردکردنی گوندەکانی کوردستان، لە ڕۆژ هەڵات لە سێدارە دانی قازی و تیرۆرکردنی دوکتۆر شەرەف کەندی و قاسملو زیندانی کردن و لە سێدارەدانی خەڵکی بەشمەینەتی کورد بەتایبەتی ژنان، لە باکور لە سێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران و ئەبدوڵا ئۆجەلانی ٢٧ ساڵ زیندان کرا و، لە ڕۆژ ئاواکەشم دوای ئەم هەموو ساڵەو دوای کوشتن و بڕین و زیندانی و لە سێدارەدان وا خەریکە کە بێڵن تازە ڕۆژی کوردانی تێدا هەڵ دێت وا بڕیارە بۆ ساڵی ئایندە مەزڵوم عەبدی ببێتە سەرۆک کۆماری سوریا ئەوە دڵخۆشکەر و هەلێکی زێڕینە بۆ کورد لە ڕۆژ ئاوا، کاتی ئەوە هاتوە کە کورد دەست لە نێو دەست بکەن بۆ ڕزگار کردنی گەلەکەیان پێویستە بە هەموو بیرو ڕاو ئاین و ئایدەلۆژیاوە بەعیلمانی کۆمۆنیست شوعی ئیسلامی و هەموو ئایدیا و ئاین و بیر و باوەڕەکانەوە تکایە هەوڵ بەن بۆ سەربەخۆیی و ڕزگار بونمان تا خۆمان ڕزگار نەکەین ناتوانین بە هیچ ئاوات و ئاماجەکانمان بگەین تا کورد نەبین هیچ ئاین و ئایدیایەکمان نیە تا کورد نەبین نە ئیسلام نە شوعی نە کۆمۆنیست نە عیلمانی نین کورد بونمان تەواو کەری هەموو ئەوانەیە کە باسم کردن هەر کەسێ هەر شتێکی بۆ ئەکرێت لای خۆیەوە بۆ ڕزگار بونی کورد و ئەم گەلە و گەیشتنی بەدەسەڵاتی ڕاستەقینە و کیانێکی بێ غەل و خەش پێویستە هەوڵبدا هەر چەنە من زۆر نەتەوایەتی نیم بەڵام لای خۆمەوە وەک پێنوسێکی زۆر بچوکی ئەم گەلە ئەوەی پێم بکرێت و لە دەستم بێت و بتوانم لە پێنا و گەلی کورد هەوڵ ئەدەم ئەوەی تا ئێستا کە توانیبێتم بیکەم گەلە نامەیەکم ناردووە بۆ سەرکردە و کەسایەتیەکانی جیهان وەک ( نەتەوە یەکگرتوەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرس-سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەپ-سەرۆک وەزیرانی ئیسڕایل بنیامین ناتانیاهۆ-سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کیر ستارمەر-سەرۆکی ڕوسیا بلادمین پۆتین-سەرۆکی چین. شی جین پینگ-سەرۆکی فەرەنسا ئیمانیۆڵ مایکرۆن-سەرۆکی ئەڵمانیای فیدڕاڵ فڕانک واڵتەر ستاینمایەر-سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مسرور مەسعود بارزانی-سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی-سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان-ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامنەیی-وەزیری دارایی عێراق تەیف سامی پەیامە شیعر لە سەر موچە) نامەیەکیشم ئامادەیە بۆ ناتۆ سکاڵا نامەیەکە لەسەر تورکیایە کە ئەندامە لە ناتۆ و کە زیادە ڕۆیی ئەکات و زۆر دژی مرۆڤ ڕەفتار ئەکات و هێرش ئەکاتە سەر کوردەکانی باشور و ڕۆژئاوا بە درۆن و تانک و تۆپ، داوا لە پارتەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان ئەکەم ئەگەر خەبات و شۆڕشتان بۆ کوردە و بۆ کوردی ئەکەن پێویستە کورد ڕزگارکەن وە واز لە هەموو بەرژەوەندی کەسی و دەسەڵاتی خۆیی و دارایی بێنن ئەگەر ئیسلامی عشیوعی کۆمۆنیستی عیلمانی دیندار و بێ دینی تا کورد نەبن ئەوانە نین و ئەوانە ناتانگەیەنێتە هیچ شوێنێ ئەگەرکورد بوین و ئاڵاو وڵات و خاک و کیان و دەسەڵاتێکی ڕەهای ڕاستەقینەمان هەبوو ئەتوانین ئەوانەش بین لێشمان دێ و لێشمان جوانە تکایە یەکگرن تکایە یەکگرن بەیەکگرتویی ئەگەنە ئەنجام و هەموو شتەکان بەیەوە جوان ئەبن لە کۆتاییدا ئەم هەڵبەستەشم پێشکەشە بە سەرۆک و لێپرسراوانی پارتەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەهیوام بەرپرسی هەموو پارتەکان ئەم هەڵبەستە ببینن. کوردینە تکایە وەک ئێستا دابڕاوو پچڕ پچڕ و بێ هەڵوێست مەبن لەگەڵ یەکدا دوژمن جاسوس دوو ڕوو ناحەز ناپاک مەبن دەست لە ناو دەست بکەن بۆ ئاشتی و ئازادی و یەکسانی بیرمەکەنەوە لە کۆمۆنیست و شوعی ئیسلامی و عیلمانی ئەوانەش بن قەیناکا هیچ کێشەیەک نیە هەر خەباتە؟ لە سەروی هەمویانەوە کورد بونە ئەوە بۆتان خەڵاتە چونکە دوا نەتەوەین لەگەڵ فەلەستینا کە ڕزگار نەکراوین؟ بێ وڵات و خاک و ئاڵا و سەرکردەیەکی ڕاستەقینە ماوین تاکورد نەبن کۆمۆنیست شوعی ئیسلامی عیلمانیش مەبن بڕوا بکەن نوێژو ڕۆژو خێرو خێرات سودی نیە ئاینداریشبن هەر کاتێ بیرتان لە نەتەوە و نەتەوەیی خۆتان کردەوە ئەو کاتە ئێوە مرۆڤن ئاقڵ و ژیرن گرەوی ژیان ئەبەنەوە ئێستا ئێوە بەهەموو ڕەنگەکانتانەوە ناشیرینن جوان نین چونکە لەدڵ و دەرون و ناختانا کوردێکی ڕاستە قینە نین؟ ئەو گەل و نەتەوانەی کە وڵاتیان دروستکردوو ئاڵایان هەیە لە پێش ئاین و بیرو ڕا و ڕەنگ بنجینەیان خۆیبون و خۆییە کەواتە گرنگە ئاڵاو فەرهەنگو کلتور بۆ هەموو گەلانی جیهان لە پێش هەموو شتێکەوەیە جلو بەرگو زمانی شیرینی دایکان دەبا ئێمەی کوردیش چاو لەو گەلانەی دنیا و جیهان بکەین هەرچی بە رژەوەندی کەسیمانە کە هەیە با وەلای نێین؟ لە پێناوی گەلەکەماندا با هەوڵ بەین و تێکۆشین هەموو بەرگێ فڕێدەین تەنیا بەرکی کوردی بپۆشین مەبەستم ئەوەیە ئەگەر هەموو ئاین و ڕەنگەکانیش بین با لە پێش هەموشیانەوە بە ڕاست و دروستی کورد بین تێبینی // داوای لێبوردن لە هەموان ئەکەم بە هیوام دڵم ئازار نەدا بن بەگلەی و گازندە و بەڕەخنە و ناڕەزایەتیەکانم مەبەستی من تەنیا یەکگرتنتانە و بەس تکایە یەکگرن تکایە یەکگرن. ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پەیامە شیعرێکی من و مامۆستا غازی زەنگەنە سەبارەت: نووسین: سەعید سەدیق پەیامە شیعر لە نێوان من و مامۆستا غازی زەنگەنەی بەڕێز و خۆشەویست بەهیوام جێگەی پەسەندی و ڕەزامەندی بەڕێزیان و ئێوەی خۆشەویستیش بێت. بۆ مامۆستا غازی زەنگەنە سڵاوت لێبێت مامۆستاکەم مامۆستا غازی نەوەک جارێک سەد جار خوا لێتبێت ڕازی شیعرت بۆ زۆریان نوسی بۆ منت نەنوسی منیش پێنوسێ بچوکم وا بزانم ئەمناسی بەڵام بۆ جارێ هەواڵێکی دۆستت ناپرسی منیش پێنوسێکم لە دیوەخان ئەوە ئەزانی وا بزانم نێچیر نیم و نەکەوتومەتە داوی کە شیعرێکم بۆ بنوسێ بەهیزری جوانی تۆ ڕێزداری پێنوسێکی لای هەموان دیاری خۆم باسم کرد خۆش نییە نابێتە دیاری خۆش بوو خۆت وشەم بۆ بکەیتە دیاری چاوەڕێ بوم بەکۆترێ یا بەبایا بۆم بنێری بەڵام هەر نەبوو ئەو نامە جوانەی تۆ بۆ من بەردەوام بیت و بمێنیت خۆشحاڵیە بۆ من دەست پێشخەریم کرد وا شیعرم بۆ نوسی من پێش تۆ بە شیعر لێرەیا هەواڵتم پرسی لەوە و پێش بیرمە دوو بەدوو قسەمان کرد باسی شاعیران و هاوڕیانی دیوەخانمان کرد بیرمە جارێکیان تۆ زەنگت بۆ لێدام زۆرم پێخۆش بوو بە دەنگ هاتیە لام قسەی زۆرمان کرد بە دڵ و بە گیان باسی زۆر مان کرد لە سەر شاعیران وت و وێژێ خۆش بە تێر و تەسەل گفتو گۆکەمان هیچ نەیبو خەلەل؟ تۆ کەسێ سەنگین دڵ و دەرون پاک لە هیچ شتێ سڵناکەی و نیتە باک؟ خۆشەویستی لای هاوڕیانی دیوەخان تەمەن درێژ بیت و سەرکەوی لە ژیان ئومێدەوارم هەروا لە ژیان بەردەوام بی زیاتر جێی خۆشەویستی هەموان بی سەعید سەدیق / بەڵێن ٢٠٢٥/٧/١٠ وڵامی مامۆستا غازی زەنگەنە بۆ من بە پەیامە شیعر گوزشتە و پــەیــام سـڵاو لــە تــۆ بــێ مــامـۆسـتــاگـیـانـم تۆی برای پشتـم تـۆی هـیـوای ژیـانـم گـلــە و گــازنـدەت هـــا وەبـــان سـەرم ئـەیـکەم وەکـراس ئـەیـکـەم وە بـەرم ئـەوەی تـۆ دەیـڵـێـی زێڕوو گەوهـەرن هـەرپیت ووشەت بـۆم تـاجی سەرن بـەو پەیڤـە جوانەت لە خەو ڕاچەنیم تەزێ هات لە پێم گـشت گیانی تەنیم تۆی هـاوڕێ و کەسم پـشت و بـرامی بـۆ شـەوی تـاریک شەمـع و چـرامی لـەبـیـرت نـاکـەم هـەردەم لـە بـیـری چونکە خۆت چـوستو چـالاک و ژیری ئـەوەی شـاعـیرە و خـامە وە دەسـتـە بـیر مـەنـدو و دانـا خاوەنی هـەسـتـە بـۆیـە لــەنــێـو دڵ شایستەی ڕێـزی تـۆی پـشت و پەنـا و ئیرادە و هـێـزی هەر دەم لـەبـیـردای وا هـای لـە بـیرم گەر لە بیرت کەم حـەرام بـێ شیـرم بـەڵام مـن چیـبکەم لـەم ژیـنـە تـاڵـە؟ بــۆیــە لــە ئـاســتــت زمــانـم لاڵــە تـۆی بـۆ مـن ووزە و وەرزی بـەهـاری لـە باخچەی ژیـنـم بــۆ مـن گوڵزاری تۆی چیای سـەفین بـۆ مـن پـەرژینی تۆی سایە و سێبەر هـەوارگەی ژینی هەر چی بـنووسم لە وەسف و سەنات؟ تەنـهـا کـەمێکە لـە سەنگ و بـەهات خـۆشـم چـڵـێکـم وەک داری نـەمام بۆ ڕازی دڵـت وەک گوڵ بۆت چەمام بەو شیعرە جوانەت سەرسامت کردم بـۆیـە لـێـی ڕامـام بە خامەی ووردم شەرمـەزاری تۆم هـەرچی بـنووسم دەستـە لـە رزێمـە و لاڵـە پـێـنـووسم قـوتابی بچووک لـە ئـاست مامۆستا گـشت هـزرو و بـیـرم لـە پڕ ڕاوەستا ووشـەم بــۆنــایــا خـامــە شـکـاوم بـەڵام لـە دڵـدا تـۆی سۆمـای چـاوم لـە دڵـدا نـەخـشە ووشـە و پـەیـامت لوتف و مەعریفە و شیعرو و ئیلهامت دووبارە وڵامی من بۆ مامۆستا غازی زەنگەنەی خۆشەویست زۆر زۆر سوپاس مامۆستا گیان جوانی و گەورەیت نواند بەڕاستی شیعرێکی جوان و نایابت بۆ نوسیوم بەهیوام لە ئاست جوانی پەسەندی تۆدا بم هەر سەرکەوت و تەندروست باش و تەمەن درێژ بیت و بۆمان بمێنی من چی بڵێم بەرامبەر ئەو پێنوسە جوان و وشە درەوشاوانەی بەڕێزت بەرامبەر من ئەو هەموو گەوهەرە جوانانە هەرگیز ناتوانم وەک تۆ ڕەوانبێژی و داڕشتنی جوان داڕێژم هەر ئەتوانم بڵێم. هەردوو دییەمی تۆ هەردوو چاومی تۆ خۆشەویستی و تۆ لەجێی برامی وتەت شیرینە هەم لوتفت جوانە هیزرت ڕۆشنە هەم هەستت جوانە گەلێ دڵ خۆشم کە تۆ هاوڕێمی من بۆ تۆ ئاوام تۆش خاتر جەممی سوپاس بۆ وشە و هەم بۆ گوفتارت سوپاس بۆ خوڵق و هەم بۆ کردارت بۆ شیعری جوانت کە بۆمت نوسی بە وشە و شیعرت خاوەن پێنوسی سوپاس بۆ هەستو هەواڵ پرسینت بۆ وشەی گوڵشەن لەفزی شیرینت جوانی لە خۆت دێ بۆ شیعر هۆنینەوە بەم شیعرە جوانەت بەسەرت کردمەوە هەر لە خۆت جوانە هۆنینەوەی شیعر تۆ شیرنی وەک هەنگوین و گازۆو شەکر سوپاست ئەکەم هاوڕێ ی شیرینم ئومێدەوارم هەرگیز مەرگت نەبینم بەڵێن ٢٠٢٥/٧/١٠ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ پرسەی کوردۆی شاعیر سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٧/٢٨ - نووسین: سەعید سەدیق زۆر بەداخەوە بۆ بیستنی هەواڵی ژیان ئاوایی کوردۆی شاعیر ئەو هەواڵە لە ناخەوە تاساندمی زۆر دڵ گەرم و دڵگرانی کردم سەڕەڕای ئەوەی کە کوردۆ شاعیرێکی هەژار و کەمدەرامەت بوو لەگەڵ ئەوەشا بێ جێگە و ڕێگا بوو من خۆم لەوە و پێش چاو پێکەوتنێکی کوردۆم بینی لە چاوپێکەوتنەکەدا لێیان پرسی وتیان لە کوێ ئەخەوی وتی ئەوە ٦ مانگە لە سەر جادە ئەخەوم پێشکەشکارەکە لێیپرسی وتی ئەی وەعدی جێگەیەکیان پێ نەدابوی و قەرار بوو جێگەیەکت بدەنێ وتی ئەوە ڕەنج سەنگاوی بوو درۆی لەگەڵ کردم داوای لێبوردنم هەیە ئەوە قسەی خودی کوردۆیە وەک خۆی وتی گوایە ڕەنج سەنگاوی ئاگاداری ئەو مەسەلە و بابەتەیە بەڵام نازانم هیچیان دیار نەبوو؟ من خۆم لە ڕێگەی ماسنجەری خۆمەوە هەر ئەو کات نامەیەکم بۆ ڕەنج سەنگاوی نارد بەداخەوە کاک ڕەنج دەنگی نەبوو، ئەوا لە خوارەوە لەگەڵ وێنەکە نامەکەشم دابەزاندووە کە لە ڕێگەی ماسنجەرەوە بۆ ڕەنج سەنگاویم ناردبوو، بەڕاستی جێگەی نیگەرانیە ئەوە حاڵ و گوزەرانی شاعیرە وە شەرمە بۆ دەسەڵات و وەزارەتە پەروەردە و ڕۆشنبیریەکەی کە ژیانی شاعیرێکی وڵات و هەرێمەکەی ئاوا بێت ئەگەر پێنوسێکی وڵاتەکەم ئاوا بێ ئەی ئەبێ حاڵ و گوزەرانی خەڵکیتر چۆن بێت، من لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی کوردۆ و هەموو نوسەران و شاعیرانی وڵات و هەرێم و شارەکەم ئەکەم ڕوحی کوردۆش شاد و ئاسودە و ئارام بێت سەبر و ئارامی و دڵنەوایی بۆ هەموو لایەک بە کوردۆش ئەڵێم. بنو هاوڕێ گیان تا نەمردی قەدریان نەزانی تۆ لە وڵاتی خۆتدا سەرت نایەوە بەئاوارەیی هەر ڕۆژ لە شوێنێ شەوان لە جادە و کۆڵان شەرمەزاریە ژیانی تۆ ئاوا بوو با دنیا بزانی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئاڵا سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٧/٢٩ - نووسین: سەعید سەدیق ئاڵا نیشانەی وڵاتی بوونە ئەوەی ئاڵای نەبێ زەبوونە نیشتیمانیش لەو گرنگترە لەگەڵ کیانێکی ڕاستەقینە هەر گەلێ لە ئاڵا بێ بەشبووە ئەو سیانەی لەسەرەتاوە نەبووە نیشتیمان کیان ئاڵایە شەکاوە ئەو گەلە لە جێگەی نە بووە خۆزگە کوردیش یەک ئاڵای بوایە خەونی ملیۆنان کوردی بە وەفایە ئەو کات دڵخۆش و دڵگەش ئەبوو نەک بۆ کاتێ بەڵک و بۆ هەتا تایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ مەیلی چرۆی خوشکەزام سەبارەت: بەریتانیا /شاری هۆڵ - ٢٠٢٥/٨/١ - نووسین: سەعید سەدیق مەیلی بەخێر بێی تۆ بچکۆلە ئەی وردیلە و ژیکەلە تۆ خير و بەرەکەتی هەم گوڵی ناو پاکەتی ناوەکەی من مەیلییە هەر دوو چاوم دایەیە دایەم گەلێ خۆشەوێ ئەویش هەر منی ئەوێ باوەش دڵ و چاومانە هەمیشە ئاگای لێمانە ئەویشم زۆر خۆشەوێ بێ ئەو دڵم ناسرەوێ ئێستا گەلێ بچکۆلەم لێم گەڕێن با گەورەبم مەیلی گوڵی باوەو دایە لە جوانیە بێ هاوتایە مەیلی وردیلە و جوانە گوڵەکەی چرۆو چۆمانە تەمەن درێژ بێ بمێنێ لە دایکو باکی نەسێنێ ئێستا یەک مانگو نیوە دایکی دڵی زۆر پێوە چۆمانیش خۆشی ئەوێ بێ ئەو دڵی ناسرەوێ مەیلی دایکی خۆشەوێ دایکی هەر ئەوی ئەوێ چاوی لە سەر هەڵناگرێ دایکیشی جار جار ئەیدوێنێ بەهیوام تەمەن درێژ بێ لە دایک و باوکی نەسەنێ ورد ورد خۆی ئەلەنگێنێ عەیارە و خۆی ئەنوێنێ هۆ دایە و بابەکەی خۆم بۆم بێنن خواردن و حەم کە گەورە بوم بەزیادەوە پاداشتان ئەدەمەوە باببمە یەک دوو ساڵە تێکی ئەدەم ئەم ماڵە ئێوە لێم توڕە نەبن بەزلە و دار لێم نەیەن گەر هاری و هاجیشکەم بەئەمرو قەسەتان ئەکەم جار جارە مەیلی ئەگری بۆ خواردن و بۆ حەمی دەی خێرا شیری بۆ بکەن جۆلانەشی بۆ سازکەن وریام ليبن نەکەوم من ئێستا بچکۆلانەم من لە خەم نەڕەخساوم ئێستا هەر زۆر مناڵم خاڵ و خاڵۆژن هاتن بۆ لام ئەوان خۆشەویستن لام خالی خۆم هەر خالەیە من پێی ئەڵيم قالەیە لەگەل خاڵۆن هاتنە لام جلی جوانیان بۆ هێنام گەلێ سوپاسیان ئەکەم جار جار لەبەریان ئەکەم کەگەورەبم ئەچم بۆ لایان ئەمێنمەوە لە لایان خاڵ و خاڵۆژنی خۆمن وان خۆشویستی خۆمن کە بومە یەک دووساڵان منیش ئەچم بۆ لایان چنار قوماتەی بۆ کردووە دەستو چاچی بۆ بەستووە ئەش چمەوە بۆ کوردستان بۆلای نەنە و باپیرە گیان تێر ئەکەم بازی و گەمە خۆشەویستە لام نەنە گر و گاڵ و گیفە گیف ئەکەم لای نە نە حەنیف من تێر تێر ئەکەم یاری لە لای باپیرە عەلی گوڵەکەی چرۆو چۆمانە بەخێر بێت بۆ ئەم ژیانە ئەی باوەو دایەکەی خۆم یاخوا ئێوە بمێننن بۆم من دیاریەکی یازدانم بۆیە ژیکەلە و جوانم خوا ئێوەم لێ نەسێنێ خوا منیش بۆ ئێوە بێڵێ ++++++++++++++++++++++