شاعیر: ژیار کتێب: شیعرەکان سەرناو: ئازیزەکەی دڵ بەهارە ئەمڕۆ سەبارەت: ١٣٦٥/٥/٢٦ - داشبەند - نووسین: جەعفەرمەعڕوف ئازیزەکەی دڵ بەهارە ئەمڕۆ گشاوە گوڵی گوڵزارە ئەمڕۆ ئەوا بە بی تۆ گوڵی دڵی من ژاکاوە ئازیز پڕخارە ئەمڕۆ ئە زانی بێ تۆ ئەی چرای دڵم ڕۆژی ڕوناکم شەو تارە ئەمڕۆ خۆ ئەگەر ئەمن دوورم لە لای تۆ دڵم لای تۆیە و خەمبارە ئەمڕۆ کەچی من دوورم بیرم هەرئە تۆی هەموو وجوودم داغدارە ئەمڕۆ ئەگەر چی ئەمن غەریب لێرانەم دڵی خەمبارم ڵای یاره ئه مڕۆ دڵی لای تویه ژیار گوڵی من بێ تۆ ئەغیارە ئەم شاره ئه مڕۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پێم چاترن لە سەد شەراب سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف پێم چاترن لە سەد شەراب مەستی چاوەکانت بە جووت دەی چۆن فیکرم ڕەها دەبێ تاقە ساتێک لە ئارەزووت مستی هر نگاه تو بِه زِ شراب و جامِ مِی کی ز سـرم برون شود یک نفس آرزوی تو مولانا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە گیانت ئەو دڵەم بیمارە بێ تۆ سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف پێنج خشتەکی لە سەر شێعری ناڵی بە گیانت ئەو دڵەم بیمارە بێ تۆ تەواوی ئەوڕلەشەم زامدارەربێ تۆ ئە بەو حاڵەش لە دڵ بریارە بێ تۆ 'نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ نەچم شەرتە هەتا ئەو خوارە بێ تۆ' لەلای تۆرا کە بۆم نایە هەواڵێ بەجارێ کەوتووم هەرنیشمە حاڵێ برینە ئەو دڵەم هەر مانگ و ساڵێ 'دەروونم خالیە وەک نەی دەناڵێ هەوارێکی چ پڕ هاوارە بێ تۆ' گوڵی باخی دڵم هەر تۆی و تۆو بەس سوپاسی ئەو خودایە؛ چۆن ئەتۆم هەس هەتا ئەتۆم هەبێ بەزاتی ئەقدەس 'بیناییم کوێرە هەڵنایە بەڕووی کەس موژەم یەک یەک وەکوو بزمارە بێ تۆ' زەلیل و دڵ حەزین؛ وێرانە ماڵێ بەروانینم کە دەر کەوی لە یاڵێ کە پێ و بێژم گوڵی من؛ چاو کەژاڵێ 'هەموو ئەعزای نالینم دەناڵێ سەراپای عەینی موسیقارە بێ تۆ' قەسەم هەر بەو دڵەی پڕ مێهر و چاکت هەسم هەرڕوا لە زومرەی سینە چاکت قەسەم بەو داوێنی پڕچین و چاکت 'قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکت شەرابم عەینی ژاری مارە بێ تۆ' ئەمن دەمکوت لەشار بێزارە بێ من بەلای تۆ خۆ کەویریش شارە بێ من بەلام وابو، کەلات گۆڵ خارە بێ من 'لەکن تۆخار و خەس گۆڵزارە بێ من لەکن من خەرمەنی گۆڵ خارە بێ تۆ' لەدووری تۆ دڵم حوزن و سەرم کاس لە جەرگم رابکن خەنجەر لە ئەڵماس لەلای عالەم دەکەم هاوار، دەکەم باس 'لەکن من با وجودی ناس و ئەجناس' 'کەسی تێ دانییە ئەو شارە بێ تۆ' هەموو قەوموو کەسانم بۆ برابوون ئەوانیش هەر لە بۆ من هەر ئەوا بوون ئەوێستا من دەزانم، ئاشکرا بوون! 'هەتاتۆم ئاشنابووی ئاشنا بوون' 'ئەمێستا موو بە موو ئەغیارە بێ تۆ' بەگریانم بەشیوەن، ژینەکەم تاڵ فرم هەڵدا، بە کارنایە سەرو ماڵ دەزانی بۆچ لە دوریت بومە عەبداڵ 'هەموو ڕۆژێ لە تاو هیجرانی ئەمساڵ' 'تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ' هەموو عالەم دەزانێ چونە حاڵی هەواری کاک'ژیارم' کەوتە خاڵی بەغەیری ئەودڵەی، دەگریو دەناڵی 'لەحەسرەت سەروی قەددت چاوی ناڵی' 'دوو جۆگە بەڵکوو دوو ڕووبارە بێ تۆ' ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەک تەمووچین تۆبەچاوت دیێ بە تالانم دەبەی سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف وەک تەمووچین تۆبەچاوت دیێ بە تالانم دەبەی وا حەبەسراوم لەفێڵت؛ چەندەبەکارامەی دەکەی تۆگەمارۆم بۆدەدەی ئاگرلەدڵ بۆچی دەخەی من کەدەوڵەت نیم گوڵم باڵوێزی چی داگیر دەکەی چنگیز چشم های تو آمد به غارتم مبهوت فن دلبری و این مهارتم اشغال کردی اول و آتش زدی مرا حس میکنم تو خودسری و من سفارتم مهدی غفارزاده ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کاکە جەلال سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف کاکە'جەلال' برای رێزدار بە کاوەی کوڕت بفەرموو 'جانتای سەفەر 'بکاتەبەر بۆ هەر چۆار پارچەی کوردستان چاوێ بخشێنێ لەزامی کوردی هەژاری دڵ بە ژان ئەمجار تاوێکی بمێنی دوایە بچێت بۆ سولێمانی دەگەڵ دڵ سۆزی وڵاتم تێک بشکێنن ناحەزانی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: رەنگی جوانی ئێواری من سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف رەنگی جوانی ئێواری من کاتی پڕ لە شادی تۆیە شادی و ئاواتی دڵی من هەر بۆ کاتوو ساتی تۆیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هێدی هێدی سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف هێدی هێدی هەنگاو ئەنێم بەرەو جێژوانی جارانم خۆت دەزانی بێ چاوەکەت وشکه زەریای چاوی دڵم هێدی هێدی دەتدوێنم با پێبکەنێ لیوەکانت خەمی دڵمی پێ دەروێنم بێ تۆ ڕۆژم شەوی تاره کاتێ خۆشه تۆم لی دیاره تەنیا تۆی خۆشه ویستم خۆنچەگوڵی باخی دڵم هێدی هێدی بمدوێنە زیندووتر بم بە هێزتر بم با بگەم بەلووتکەی ئاسۆ هیوای دڵم وە دی بێنه با وەک هەڵۆ له ئاسمانا دیارم لی وەدیار کەوێ ئەوکات به دڵ هاوار ئەکەم من تەنیا هەر ئەتۆم دەوێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پیر بوموو گاهێ دڵم یادی جەوانی خۆی دەکا سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف پیر بوموو گاهێ دڵم یادی جەوانی خۆی دەکا بولبولی شەۆقی دڵم وا نەغمە خۆانی خۆی دەکا هیمەتم تاکو کەدێ سازی غەزەل بگرێ لەدەس تاقەتم هەرچەندە هەشبێ؛ ناتەوانی خۆی دەکا بولبولی باخی دڵم هێشتا دەناڵێ؛ خۆچەمەن! وا دەگەڵ بادی خەزان گۆڵفشانی خۆی دەکا وا لەسایەی عیشقەکەت داغی دڵم هەرماوە خۆ چاوکە ئەستێرە کەچۆن چاۆداقیچانی خۆی دەکا شەۆقی شمشاڵم نەما هەرچەن کە ئەوشێتەی دڵم هەر ئەبەۆ شەۆقو نەوایە واتە شوانی خۆی دەکا تێ پەری قەرنێ بەسەر ئەو ئاسمانی ژینەکەم دەفتەری دەورانی عومرم بایەگانی خۆی دەکا جا'ژیار'گەر دڵ بە دەستی میهرەبانانت بدەی ئەۆدەمەی قازی لەحوکمی؛ میهرەبانی خۆی دەکا پیرم و گاهی دلم یاد جوانی می‎کند بلبل شوقم هوای نغمه‎خوانی می‎کند همتم تا می‎رود ساز غزل گیرد به دست طاقتم اظهار عجز و ناتوانی می‎کند بلبلی در سینه می‎نالد هنوزم کاین چمن با خزان هم آشتی و گل‎فشانی می‎کند ما به داغ عشقبازی‎ها نشستیم و هنوز چشم پروین همچنان چشمک‎پرانی می‎کند نای ما خاموش ولی این زهره‎ی شیطان هنوز با همان شور و نوا دارد شبانی می‎کند می‌رسد قرنی به پایان و سپهر بایگان دفتر دوران ما هم بایگانی می‌کند شهریارا گو دل از ما مهربانان مشکنید ور نه قاضی در قضا نامهربانی می‎کند شهریار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وقتی قدمهایت گلم در زندگی ام باز شد سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف وقتی قدمهایت گلم در زندگی ام باز شد آندم نفسهای خوشی در سینه ام آغاز شد چون خودشدی همنفسم ای نفس و وجودمن هردم کلام من بسی بانفست همراز شد آنگاه که چون فرشته ای قدم نهادی بردلم باغ دل و وجودمن پراز گلهای ناز شد گویند که مجنون شده ای آری که مجنون شده ام وقتی که لیلای دلم همچون تویی طناز شد جان ودل و روان من بسان پروانه شده دیدی که با شمع رخت چگونه دل دمساز شد لیلای من صدای تو در لابه لای قلب من همچو نوای دلخوشی بزم هزاران ساز شد درهرزمان دیدی مرا آهنگ دل را تونگر آهنگ دل با دیدنت سازو نوای جاز شد ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەناۆ قەڵبەزی ئەم کانیە سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف لەناۆ قەڵبەزی ئەم کانیە ئەمن تەنیا تۆ دەبینم ئەوانەی دەگەڵمن ئەڵێن تریفەی ئەۆ مانگە شەوە لەناو ئەم کانێ چەندە جوانە کە چی هەرچی لی ئەرۆانم ئەمن تەنیا تۆ دەبینم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەدوای مانگ دا ڕۆژ هاتە دەر سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف بەدوای مانگ دا ڕۆژ هاتە دەر تا وەک جوانیت خۆی بنوێنێ هەر هاتوو چوو ئەمیش زانی هەرگیز بە تۆ ناگاتەوە لە پشت ئەو شاخە بەرزانە ئاوەژوو بوو خۆی شاردەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەکو هەۆرەکەی سووری هاوینێ سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف وەکو هەۆرەکەی سووری هاوینێ بەسەر تەپۆڵکان دا دەبارێنێ ئەتۆش جارجارێک بەزەییت هەبێ بەسەر ڕوحی من؛ دا ببارێنە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جوانیی ژیان ئەو کاتەیه سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف جوانیی ژیان ئەو کاتەیه تۆ سەرقاڵی کاری خۆتی بڵام یەکێک لە ناو هەموو کاتی خۆییدا له بر خۆشی ساتەکانت به وردی دەپارێتەوه خۆت دەزانی ئەۆکەسە دایکە لە سەر بەرماڵەکەی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی وەتەن گیان ودڵ وژینی منی سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف ئەی وەتەن گیان ودڵ وژینی منی تۆ ئایین و دینی منی بەچاوی تۆکەس ناتوانێ تۆ لەۆ ڕوحی من دەر بینێ یان خۆشەویستی پاکی تۆ ئە لەو دڵەی من بستێنێ ئاخر رۆژێک دێت دەزانم هەمو گەلم پیرو لاوی شەق لە دۆژمنت هەڵ دەدەن لە سەر بستە بستەی خاکت ئالای ڕزگاری هەڵ دەکەن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەتاکەی وا لە چاو هەڵڕێژێ ئەشکێ سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف ئەوەی کردی لە گەڵ من چەرخی گەردوون نەبیسراوە و نەنووسراوە لە قانوون خودا ئاخر هەتا کەی غەم بەشم بێت ئەوەی دیتم غەم و ژان و کەسەر بوون کاوە داشبەندی دڵێکی بێ غەم و شادم دەویست لێت ئەمن نەمویست لە تۆ خۆ گەنجی قاڕون کەچی داتمێ غەم و مەینەت لەگەڵ یەک کە گەنجیشم بە دەستێوە لەدەست چوون دەربەدەر بەدڵتەنگی زەماوەندی گوڵم دی: لەڕەنگی شێعرەکانی منی لەبەربوون گڕی بەردایە جەرگی شاعیرانەم کەیارم چەشنی گوڵ بوو'مێردی مەیموون ئاکام لەچاوانت کەدەبڕم چاوی شیعرم لەزارم دێتەدەر واژەی تەڕ وڕوون کەچی نەمزانی وەرزی سەردی پاییز بەجێم دیڵی وەکوو بێچارە مەجنوون مامۆستا ئاسۆ موژەی شێعرم وەکووخەنجەرسواون لەناخی دوژمنی ئەم خاکەڕۆچــوون وشەم ڕیزم لەسەرلێنووس وەکووسەف وەکووشەڕڤان بەسەرقەندیل هەڵاچوون هــێرش هەتاکەی وا لە چاو هەڵڕێژێ ئەشکێ لە بۆ ژیانی دەمێک تارو دەمێک ڕوون دەبێ دەرچێ لە ژێر زووڵمی ڕەشی تۆ نەکەیی حاشا لە قەۆمێ گەرچی هەش بۆون جەعفەرمەعرووف(ژیار) ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەوەشێعرێنی شاعیران بەیادی مامۆستا قالەمەڕە سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف دەنگی نایەی مامە قالە دێ لەبان هەورانەوە ئاگری بەردا لە ناخم جەرگ ودڵ برژانەوە سۆزی هەستی پڕ لەسازی ئاگری شمشاڵەکەی بەختە بارانی بەهارە دەشت ودەر بووژانەوە سەید سمایل شاهۆیی (شاهۆ موکریانی) گوڵچرۆی وەرزی بەهارن هەستی پڕ سۆزی دڵت دەنگی هەرمانی ئەوینە دێ لە نێو بۆکانەوە غوربەتی خاکی وڵاتی دەربڕی شمشاڵەکەت غوربەتی خۆتت لە بەرچی هەر لە دڵدا مانەوە؟ کاوە داشبەندی ڕۆحی تۆکاتێ بەشمشاڵ وفڕی بۆلای خودا هەرچی عاشق بوون لەگۆڕا پاکی لێی هەستانەوە نۆتی یەزدان بوو لەشمشاڵ وگەرووی پیرۆزی تۆ چوون بەرەوهەرمان وبۆیە تائەبەد هەرمانەوە ئاکام تێ نەگەی مردو پەرەستی کورد لە زەردی ڕەنگ و ڕووت تاکو شمشاڵ کردی هاوار لەو دڵەی پڕژانەوە وەک نەسیم نەرمە هەوای شمشاڵەکەت گرتی وڵات هێندە دڵ ئارام دەکا و هێن خۆشە بۆ دڵ دانەوە دەربەدەر زایەڵەی شمشالەکت پەخشن لە دوونیا چاوەکەم ئەو پەری هەرمانە دەنگی، پڕ لە سۆزوو وانەوە جا لە کوردستان بە دەربوو سۆز و ناڵەی ناخەکەت گشت جەهان گوێبیستە دایم هەر لە رادوکانەوە جەعفەرمەعرووف(ژیار) ++++++++++++++++++++++ سەرناو: از دل وجانم چەگویم‌ این دوجز ویرانه نیست سەبارەت: تهران بهار ٩٩ - نووسین: جەعفەرمەعڕوف از دل وجانم چەگویم‌ این دوجز ویرانه نیست خودکه میدانی درین دل غیریک دیوانه نیست ایکه در دیروخرابات منتظر بنشسته ای من بتوگویم که اینجا ساغرومیخانه نیست چون شدی خورشید تن بایدبگویم جان من داستانت ای وطن با این دلم بیگانه نیست هر چه گشتم بهر دل آبادگری پیدا نشد من نمیدانم چرا هیچ کس بفکرش خانه نیست هرچه آمد برسرم 'خودکرده را تدبیرنیست' گشتمی در بند شخصی اوکزین کاشانه نیست ماهزاران کشته دادیم و اسیرانن به بند چون ندا دادیم که اینجا جای هیچ بیگانه نیست شادمان بودیم که اینجا قهرمانی داشته ایم قهرمانی مثل او هرگز چنین جانانه نیست تو چە دانی بر 'ژیارم'چون گذشت اوسالهاست چشم در راەو جدا از راه آن فرزانه نیست ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئادی وەرە جێژنە گۆلم سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف ئادی وەرە جێژنە گۆلم سەر فترەی ئەۆ رەمەزانە ماچێکم جێژنانە دەیە هیچ دەزانی ڕۆژی جێژنە کاتی دانی سەرفتریە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەک پەپولە هەر دەچەرخم سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف وەک پەپولە هەر دەچەرخم سەر ئەکێشمه دیوەخانان بە تاسەم تا شەمی رۆخت بۆ ئەو دڵەم ببینمەوە هەمو جێە دێم بەشوێنتا تا من لە دەوری تۆ گەرێم ڕۆژانی ڕۆژ لە سەر سەرت پڕ بە دڵم بخولێمەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یارەکەم لەوێ ومنیش ئەلێره سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف یارەکەم لەوێ ومنیش ئەلێره ئاخر چ دە بۆ ئەی چەرخی گەردون من بەری بۆ وێ یان ئەۆ لە بۆ من بهێنیە ئێرە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بیانیت باش گۆلی نازداری ژینم سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف بیانیت باش گۆلی نازداری ژینم بیانیت باش هەرتوی تەنیا ئەوینم بیانیت باش رەبی لە هەمو کاتان ئەمن دایم هەر بەشادیت ببینم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەختێ وایرۆس هاتە گۆڕێ سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف وەختێ وایرۆس هاتە گۆڕێ خەڵک لەسەد خودا پاڕانەوە بەڵام دەوایەک هەر نەهات وەختێک عیلم هاتە مەیدان هەموو ئەوان سپاس دەکەن لەخوداکان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پێم دەلێی تۆی مەحرەمی ڕاز سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف پێم دەلێی تۆی مەحرەمی ڕاز من دەگەل زۆر کەس جودام جاکە وایەپێم بڵێ ئەی بۆچ لەبەر دەرکەت گەدام؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دورم لەتۆ سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف دورم لەتۆ لەدوری تۆ نازدارەکەم غەمی دونیا بەسەر منا داڕژاوه لە ناو خەیاڵی هاڵۆزم ئەو دڵەی من وەکو تاریی جاڵجاڵوکە بەسەرێەک دا هاڵۆزاوە دایم هاوارت لێ دەکەم ئاخ داخەکەم پێت ڕاناگا هاوارەکەم هەر لەخەیاڵی چاوی تۆ رادەبێرێ ڕوژگارەکەم سەروی بێگەردی دڵەکەم هەر بە داخی دووریەکەی تۆ ژین و ژیان تێپەر دەکەم ڕۆژێ دەبێ دیسانەکە هاوار بەرم بۆ ناوەکەت ڕۆژێ دەبێ تۆ ببینم سوژدەبەرم بۆ چاوەکەت بەلام دورم یەکجار دورم له تۆ گوڵم ئاخ داخەکەم بە تۆ ناگا ئەو نالەیەی جەرگ و دڵم دیلی دەستی ڕۆژگارم بەدەستیەوە گرفتارم به چاوی تۆ ئاخ نازانی ئەمن چەنده پڕ ئازارم لە ناوکوونجی خەیالی خۆم دەگەڵ تۆدا دێم و دەچم بەیادی ئەو ڕۆژەی ماوم ئەی بینایی هەر دوک چاوم له جێ ژوانا بەئاوی سەر کانیاوی لێوەکانت قەترە قەترە دەم بەدەم ببۆژێەتەوه لەشی من ڕوح و ڕەوان و هەناوم روژێک دێت و دێمەوە لات دیسان مەستی لێوت دەبم وەکو ڕۆژانی بەهارێ غەم و دەرد و ئاە و ناڵەم وەلا دەنێم دێمەوە لات هەتا هەتا گەر مردیشم لەو کاتەدا سەر وەباوشی تۆ دەنێم سەر وەباوشی تۆ دەنێم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تۆ دەزانی تاوانم چێە سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف تۆ دەزانی تاوانم چێە هەر دەمگرن لێرە و لەوێ چونکێ ئەتۆم، ئەی وەتەن هەر لە خۆشم خۆشتر دەوێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە پاڵ یەکدا بە یەکەوە ژییان ئەکەین سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف ما در جوار یکدیگر زندگی می کنیم پس اولین مقصود ما در زندگی این است که به یکدیگر محبت کنیم 'و اگر نمی توانیم دست کم دیگران را آزار ندهیم'. 'دالایی لاما' ســـۆرانی ئێمە لە تەنیشت یەکدا دەژین کەواتە لە ژینا موحیبەت و مێهرەبانی نواندن بە یەکتر سەرەکیترین ئامانجی ئێمەیە و ئەگەر ناتوانین ئاوا بژین لانیکەم با هۆی ئازاری یەکترینیش نەبین. دالایی لاما پەری هـــەورامی ئێمه پاڵوو یوینە ژیومێ پەوچکەی یوەمین وەرپێکما ئانەنە وەشەسیایی منمانمێ بە یۆترینی'ئەگەریـچ نمەتاومێ لانیکەم خەڵکی نەڕەنجنمێ'. دالایی لاما سەلاح وەیسی لە پاڵ یەکدا بە یەکەوە ژییان ئەکەین هەوەڵ ئامانج موحیبەتێ، بە یەک بە دەین کەناتوانین کاری وا کەین، یاخۆ لە دەستت بەرنایە دە با قەول بدەین بە یەک، کە ئازاری خەلک نەدەین جەعفەرمەعرووف(ژیار) ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەمو جارێ کە دەتبینم گوڵی من سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف بە ماچێکیش ئەمن ڕازی دەبم لێت لە بۆ داخوازی ماچێک دێمە سەر ڕێت ئەویندارێکی کوردم جوان پەرەستم بە برژانگم دەماڵم خۆڵی بەر پێت ئاکام ئەگەرچی شێتە گیان شێت بوم لە تاوت ئەوەی دەمبینێ ئاوام پێم دەڵێ شێت کە تۆ ماڵی دڵم داگیر دەکەی لێم کە خۆشت بێی لەسەر سینگم دەکەم جێت دەربەدەر بە بۆنی بسکی خاوت تەڕ کە هەستم دەبێ شێعرم لە بۆت مەستانە بدوێت لە ئامێزم گرە تاکوو بەیانی هەتا بوولێڵەکەی بانگی سەحەر دێت کاوە داشبەندی ئەمن عەفــرین سپای تورکن برۆی وێت شەهید بوو وا سەدان ماچی لەبی قێت تەڕە ماچێــک نەکەم پـــــڕ دڵ لە لێوت کە وەک کوردم سەرم نا خەم لە لەر پێت فەردین حوسێن پەناهی'زوێر' منیش باببمەهاورێ و دەردسی ئێوە بەلفکەی دەسرەکەی هەستم بخنکێت مەترسێ کیژی قەت باریک به وەڵڵا به ماچێ ژیرچەنە رازی دەبم لێت مامۆستا ئاسۆ هەمو جارێ کە دەتبینم گوڵی من تەواوی هەستەکەم لێگرا دەبزوێت کە چاوانت لە چاوانم بڕیون لە ناو ناخم هە تاوی ژینە دەخزێت جەعفەرمەعرووف(ژیار) ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چاوی لێم کرد سەبارەت: خاکەلیوەی ٩٥ - نووسین: جەعفەرمەعڕوف چاوی لێم کرد وام زانی حەزم لێ دەکا چاوی لێم کرد له ناو نیگای ئەودا ئەمن هەزاران قسەی ئەوینم دەخوێندەوه چاوی لێم کرد دڵم دایه به دڵ ویستم چاوی لێم کرد بەڵام دوایه ئەمن زانیم بەداخەوه تەنیا ئەو هەر، چاوی لێم کرد ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەکو ئاوێ سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف وەکو ئاوێ وەختێ دەبی به ڕووبارێ به سەر زەویدا تێپەر دەبی 'تینوێتی زەوی دەشکێنی' لە هەر جێیە له هەر لایە تۆ هەنگاوت لێ هەڵێنا دەی خەمڵێنی دەی نەخشێنی درەختی دەشتی بەرینی باڵات بەرزه ڕیشەت زۆره بوویه مایەی سەربڵیندی لەسەر زەوی کێوی پوڵای سەرت لەلوتکەی ئاسمان ورەت بەرزە لە وڵاتی کوردستان دڵی هەرچی مەترسییه لە ڕەگ و ڕیشه دەردێنی ناوت بەرزە لە دونیا دا له مێژوودا، هەر دەمێنی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پڕ به دڵ هاوار دەکەم سەبارەت: بەهاری ٨٧ - نووسین: جەعفەرمەعڕوف پڕ به دڵ هاوار دەکەم لەو کەسانەی هەر وەکو خۆین لەنێو دەمارم دا دەگەرێن ئەی ئەوانەی بۆ هاتنەوەی ئێوەی ئازیز چەرکەکان تەک تەک دەژمێرم من چاوەرێم، من چاوەرێم دەریایەکی قوڵ و بێ بن واته مات و مژ داگرتوو رونیی و گەشیم لێ ون بوو شەپوڵ مردو، شەپوڵ مردو سەدان سالە چاوی پەڕ لە چاوەروانیم لە ئاسوی هیوا بریوه داخۆم کەی بێ هەتاوی بەختی نوستوی من لەو ئاسۆ تاریکه هەڵ بێ نانا من دەشتی نادیاری پان و برین و بڵاوم له دریژایی مێژو ئەمن هەر بە تینواتی ژیاوم زۆر لە مێژه، ئاخ لە مێژه تامەزروی هاژەی ئاوم بە پڕتاوبێن رۆبارەکان لەسەر لەشم پشۆنەوه غەم و خەفەت دوباره وا بژێنەوە، گشت کانیەکان سەر دەرهێنن هەڵاڵەکان گوڵاڵەکان بخوێنن بۆم سرودی ژیان سرودی ژیان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەو ڕوژەی وا تۆم بەجێهێشت دەرد و ژانی تۆم هەیە سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف لەو ڕوژەی وا تۆم بەجێهێشت دەرد و ژانی تۆم هەیە من لە شاری غۆربەتا هەر یادەکانی تۆم هەیە هەر لەسەر ڕۆبار وچۆمی، دەچمە سەریان لێرەوە جا لە دڵدا یادی چۆم و چۆمەڵانی تۆم هەیە شار بە شار هەنگاو ئەنێم و هەر ئەچەرخم گیانەکەم یادی گوند و شارەکانی پڕ لە ژیانی تۆم هەیە خۆم کە لێرەم تاقە دارێکیش دەبینم چاوەوکەم یادی دەشت و دار و بەرد و باخەکانی تۆم هەیە بەم هەمو وینەی گەشاوەی تۆم لە دڵدا ئەی وەتەن چەندە غەمگینم بەڵام هەر یادی جوانی تۆم هەیە چومە لای مافی گەلان، باس لەو گەلی کوردەم دەکەم من لە دڵ، زەخماری دەستی ماف خۆرانی تۆم هەیە وا 'ژیار' هاوار دەکا لێت، ئەی ولاتم ئارەزوی بێ بەڵایی و تێکەڵاوی پارچەکانی تۆم هەیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە پاڵ یەکدا بە یەکەوە ژیان ئەکەین سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف لە پاڵ یەکدا بە یەکەوە ژیان ئەکەین هەوەڵ ئامانج موحیبەتێ بە یەک بە دەین کەناتوانین کاری وا کەین یاخۆ لە دەستت بەرنایە دە با قەول بدەین بە یەک کە ئازاری خەلک نەدەین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دوچاوم هەر بە مولەق ماوە بێ تۆ سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف دوچاوم هەر بە مولەق ماوە بێ تۆ سەرم شینە لە قۆر گیراوە بێ تۆ پێیەکانم لە دوم نایە لەدواوە ماوە بێ تۆ بەزاتی حەق هەموجییەک لەمن داخراوە بێ تۆ بە بێ تۆ من دلی زارم لەدارێ داوە بۆخۆم سەریی خۆمم لە سەر ریگات لە ڕێ داناوە بۆ خۆم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەجا سەیرە کە دڵ هەر ماوە بێ تۆ سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف دەجا سەیرە کە دڵ هەر ماوە بێ تۆ ئەگەر چی گیژە هەر دەخولاە بێ تۆ دەڵێم کوردی سەرم سەرگەردی تۆیە ڕوناکی چاویشم وەکۆ لیخناوە بێ تۆ بزانی من سەرم سۆڕ ماوە بێ تۆ دڵم بۆ خۆی وەها دا ماوە بێ تۆ فەدای چاوی ڕەشی تۆ ئەی گوڵی من لەدونیای ژان حەشارم داوە بێ تۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەختێ ئەڵیت سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف هەر ئەڵیت بارانەکەم زۆر خۆش دەوێ جا بە چەتریش دەیت و ئەچی لیرە و لەوێ هەر ئەڵیت خۆری هەتاو زۆر خۆشە لام دەشگەڕیت بۆ سێبەریک گیرت کەوێ هەر ئەڵیت خۆشە شنەی بادی شەماڵ دادەخەی پنجەرەکەت وێت نەکەوێ جا بزا ئەحواڵەکەم چون بێ دەبێ وەختێ ئەڵیی نازدارەکەم تۆم خۆش ئەوێ وقتی میگویی ميگويی باران را دوست دارم اما وقتی باران ميبارد چتر به دست ميگيری! ميگويی آفتاب را دوست دارم اما زير نور خورشيد به دنبال سايه ميگردی! ميگویی باد را دوست دارم اما وقتی باد ميوزد پنجره را ميبندی! حالا درياب وحشت مرا وقتی ميگويی دوستت دارم... باب مارلی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەخوینێ کوندەبوی بەد شوم سەبارەت: رێبەندانی ٦٦ - نووسین: جەعفەرمەعڕوف دەخوینێ کوندەبوی بەد شوم لەوێرانی لەڕوخاوی دڵی خەمبار دڵی وێران دڵی تاریک و بێدەنگم چاوەکانم پڕله خوێنن دەبارێنن چ بارینێک بەخەۆنیش من قەت نابینم دەمێکی خۆش لە روژگارێ کە من هەم غەم رەفیقی چاکەبۆم نیە مەرهەم نیه مەڵهەم دەوای زامەکەی دەرونم بێت ئاخ گوڵوکم به ناوی تۆ به بالای بەرزی قەندیل وشاهۆت دیسانەوە بە ناوی تۆ کە تو دەربەند ویەخسیری لەغەم چاتر له بۆ ژینم دیاریێک نیە بۆ من کەتۆ یەخسیر و دەربەندی دڵم وێرانی وێرانه له ماڵی من هەبو کونجێک کە تۆ وابی نه ما کونجێ بەڵێ عازیزەکەم بێ تۆ لەخۆم دەرچوم لەتاوی تۆ له دونیا دا لە هەر شونێک له هەر دێەیک له هەر شارێک لە غەم واوه له بۆمن قەت نیه بۆ من به لام تا کەی دڵی پڕ لە ئاواتم سوکناێەکی پێیدا نەێە بڕون ئەی نەیاران نەیارانی نا لەباری شار و دێهاتو مەڵبەندم بڕۆن بەسیه له ئازاری گەڵم گەڕێن با بمێنی ئیشق وئەوینی دڵم و گەڵم ئەگەر بیتۆ کورەی ئاگردانی گوردانەی کوردەواریم وەکارکەوێ تۆ پێت وایە نەجاتت بێ لەژیڕ ڕق وکینەی سالیانێ نەیاری تۆ بەتۆ دەڵێم بارینی خوێن لە چاو لە دڵ نوبەی ئاوری قین وتۆلە نوبەی وەدەرنانی هەزاران نەیاری خوینمژی وەکو تۆێە چ گریانێ نوبەی هەلکردنی ئاگردانە ئاگری زانست و رامیاری بە هێزی باهۆی گەلەکەم دەبی خەۆت لێ حەرام کەین بگەینە ئەوکاتانەی دونیاش من بناسێ میلەتێکم منیش ۆەک تۆ مافم هەیە منیش وەک تۆ و ئەوانی تر لەم دونیایە حەقی ژین و مافم هەیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەو دڵەم هەر دەم دە ناڵێ شەوهەتاڕۆژ ناسرەوێ سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف ئەو دڵەم هەر دەم دە ناڵێ شەوهەتاڕۆژ ناسرەوێ تینووە دەشتی دڵم هەوری بەهارانی دەوێ دا ببارێ وا بە سەر زەخمی درونی پڕ لە ئیش دڵ کە ئازادی گەرەک بێ مەڵهەمی ژانی دەوێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دیاردەی خۆشەویستی راستەقینە سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف شاید تنها نشونه ی کسی که واقعاً دوستت داره اینه که می تونه بارها و بارها ببخشدت. حق الناس همیشه پول نیست گاهی دل است دلی که باید بدست می آوردیم و نیاوردیم دلی را که شکستیم و رها کردیم دلهای غمگینی که بی تفاوت ازکنارشان گذشتیم خدا از هرچه بگذرد ازحق‌الناس نمیگذرد هەورامـــــــی ڕەنگا تەنیا نیشانەو کەسیە کە بەڕاسی تۆش وەش مسیۆ ئینە بۆ گرد جاریە بەخشۆت. ـ بەشوو خەڵکی هەمیشە زەڕ نیا گجاریەیچ دڵەن دڵیە کە مشیایا بەدەسما ئاوەردایا و ناوەردما دڵیە کە ماڕاما و وێڵما کەرد دڵێ خەمینێ کە گۆشما پنە نەڐای و ئاستێما جیا خوڐا جە گرد چێوی ویەرۆ جە مافوو خەڵکی نمەویەرۆ. هاوین سۆرانــــــــــی دیاردەی خۆشەویستی راستەقینە بۆ تۆ دیاردەیێکی بێ وێنەیە هەزاران جار لێبوردنه مافی خەڵک کوانێ پوڵ وپارەیە جاری وایە ئەوینە یان دڵە ئەو دڵەی وا بە جێی خۆشەویستی تێکمان ڕماند و نەمان هەویست وێڵمان کردووە لە سەرکڵی ناو تەنورێ ئەو دڵە پڕ خەمانەی بەبێ نورێ لیان ڕابوردین و بەجێمان هێشت خودای گەورە بەخشەندەیە بەڵام لە هەرچی ببوورێ لە مافی خەڵکی نابوورێ جەعفەرمەعرووف (ژیار) ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لای ئاوینە ڕامەوستە سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف لای ئاوینە ڕامەوستە گەر لەخۆت دا ڕا نابینی نەکا ئاوینە بشکێنی کاتێ تێیدا خۆت دەبینی آیینه چون نقش تو بنمود راست خود شکن، آیینه شکستن خطاست نییزامی گەنجەوی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ بۆردومانی چیاکان لە لایان تورکیاوە سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف دەگەڵ نەیارانی دیکەم ریکەوتە بیت و یان نەبیت بۆردوومانی چیاکانم بۆ تۆ هیچ کەڵکێکی نییە خۆم بە دونیا ناساندووە دونیاش پێ دەزانێ تازە ژیان وژین بە مودی خۆم حەقی خۆمە هەرکارێ تۆ دەیکەی مامە ڕێوی دارستانی ئەم وڵاتە ڕێگا چیتر بەتۆ نادا چەقلە سەمای تێدا لێدەی لێی پکەوی ژیان ئەبەو گەڵەی تاڵ کەی بێچو شێرانی ئەم چیاو دەشتە زۆر بەدەست و بردن واتە ئاور لە دوژمن بەردەدەن ئەتۆ و گورگ وداڵ و داڵاش چاوەنوار بن هەدادانو پێ نادرێ یا خۆ هەرگیز لێت هەڵ ناگررن چاوە نواربن دەشت ودوڵ وچیا وباخ تێکەڵ بن و ێک گررن ئەودەمی تۆ ودونیاش دەبێ بۆ ئەو گەلە چوک دابێنن بۆ ئەوگەلەی لە هەمو کاتی ژیاندا هەرۆخۆشەویستی یەکتررن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سووپێر مارکێتی مەحبوبە خانم سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف سووپێر مارکێتی مەحبوبە خانم شتی جوانی هەس قەزای لە گیانم چوومە لای بەڵکو بە قەرز بکرم کوتم مشتەریم پوڵ نیە گیرفانم کوتی دەلاچوە بەقەرزی نادەم زۆریش پیاو چاکی بۆخۆم دەزانم خۆ قەیدی ناکا چون پیاوی چاکی زوو بۆم دینەوە قەرزی دووکانم بەتۆی هەر دەدەم بە هیچکەس مەڵێ شەکوایە دەکەن موشتەرێکانم لەسەر و تەرحی من خۆشی هاتبوو بۆیە ڕووی خۆشی دەدا نیشانم هەرکسێ دە هات قەرزی نەدایە هەر بە منی دەدا مەحبوبە خانم لەسەر شێوازی شێعری نانەواخانەی مامۆستا سەیادت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نیشتمان ئەی هەناسەکەم سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف نیشتمان ئەی هەناسەکەم هەزاران دەردی تۆم دیوە لە هەر چوار لا هەم لەم دیوە هەم لەو دیوە بە چاو دیتمان هەزاران گوڵی گەشو جوان پەڕپەڕی باڵای جوانت بون بۆ تۆ ڕشتیان خوێنی گەشیان بەڵام زامت هەروا ماوە گەرچی خوێنی هەزاران ڵاو بە سەر باڵاتا ڕژاوە سەربەرزەکەم بڕوام وایە ڕوژێ ئاڵای جوانی گەلمان لە بەرزایی شاخەکانت بە شنەی فێنکی سروەی بەهار شەکاوە بێ، ڕازاوە بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەمو جارێ کە دەتبینم گوڵی من سەبارەت: نووسین: جەعفەرمەعڕوف بە ماچێکیش ئەمن ڕازی دەبم لێت لە بۆ داخوازی ماچێک دێمە سەر ڕێت ئەویندارێکی کوردم جوان پەرەستم بە برژانگم دەماڵم خۆڵی بەر پێت ئاکام ئەگەرچی شێتە گیان شێت بوم لە تاوت ئەوەی دەمبینێ ئاوام پێم دەڵێ شێت کە تۆ ماڵی دڵم داگیر دەکەی لێم کە خۆشت بێی لەسەر سینگم دەکەم جێت دەربەدەر بە بۆنی بسکی خاوت تەڕ کە هەستم دەبێ شێعرم لە بۆت مەستانە بدوێت لە ئامێزم گرە تاکوو بەیانی هەتا بوولێڵەکەی بانگی سەحەر دێت کاوە داشبەندی ئەمن عەفــرین سپای تورکن برۆی وێت شەهید بوو وا سەدان ماچی لەبی قێت تەڕە ماچێــک نەکەم پـــــڕ دڵ لە لێوت کە وەک کوردم سەرم نا خەم لە لەر پێت فەردین حوسێن پەناهی'زوێر' منیش باببمەهاورێ و دەردسی ئێوە بەلفکەی دەسرەکەی هەستم بخنکێت مەترسێ کیژی قەت باریک به وەڵڵا به ماچێ ژیرچەنە رازی دەبم لێت مامۆستا ئاسۆ هەمو جارێ کە دەتبینم گوڵی من تەواوی هەستەکەم لێگرا دەبزوێت کە چاوانت لە چاوانم بڕیون لە ناو ناخم هە تاوی ژینە دەخزێت جەعفەرمەعرووف(ژیار) ++++++++++++++++++++++