شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: خۆشەویستی و دابڕان سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین کە تۆ دەڵێی خۆشم دەوێی ژیان لە دایک دەبێتەوە هەناسەت، دەبنە هەناسەم مەرگم لە بیر دەچێتەوە کە تۆ لە لام ڕادەوەستی دنیا لە ژێر پێکانم دا ڕیشەی ژین لە خاک دەردێ چرۆی ئەوین دەڕوێتەوە بریا تەمەن دوا هاتنی عەشق ڕاوەستابا و پیر نەببای بە یک کوتنی خۆشم دەوێ دەرکای بەهەشت دەکرێتەوە دڵداری لە دوای تۆی ئازیز زڕە خەوێکی بێ بەهاێە شەپۆلی خۆشەویستیمان هەموو دونیا دەگرێتەوە بۆ گەیشتن بە تۆ و ئەوینت سەدان شەو وەکوو مۆم گریام باوەر بکە یادی چاوانت فرمێسک لە چاو دەسڕێتەوە کە تۆ هاتیە ژیانی من چی تر کەسم بە دڵ نەبوو وەفا داری ئەو عیشقمان وەک تیر لە دڵان دەدرێتەوە سەرمای زستانە بێ تۆ بوون گەرمای هەستت پێشکەشم کە کێوی قەندیل و پر بەفریش بە گرمی مان دەتوێتەوە خەوم لە چاوان پەڕیوە بەخەبەرم تا بەیانی بە بۆنی عەتری قژەکانت بێ خەوی من دەنوێتەوە سەروەت و سامانم نیە شاعیرێک بە دەستی خاڵیم بە تیشکی برووسکەی چاوی تۆ هێمن دونیا دەکڕێتەوە تا کۆتایی تەمەن و مەرگ ناوی تۆ ئاوێتەی زارم لەو دونیاش 'تەنیا'، بە یادت دیسان لە دایک دەبێتەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: قەرار نیە سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین قەرار نیە شنە بایێک وەکوو هەناسە و نەفەس بێ قەرار نیە چۆن بێ کەسم هەموو کەسێک هەموو کەس بێ قەرار نیە لە بێ تۆ بوون ڕوو بکەمە لای هەر ناکەسێک قەرار نیە چۆن لە ژین تێرم دیتنی تۆ جارێکی بەس بێ قەرار نیە بۆ کاتێکی کەم دەستت بگرم و بڵێم بەسە قەرار نیە عیشقی پاکی من وەک ای ناپاکان هەوەس بێ قەرار نیە لە باغی ژیان تۆوی شەڕ و ڕق بچێنین قەرار نیە پەل و پۆی ئەوین بە دەستی خیانەت هەرەس بێ قەرار نیە ئارامی خەیاڵ ئەو کاتە بێ تۆ لە لام نی قەرار نیە قیاسم کەی هێمن تەنیا وەکوو کەس بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نەدیتنت سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین نەدیتنت بۆتە عادت، ویستنت لە سەر دەوری کەم شادی لێم بۆتە خەون، پێکەنین لەسەر جەوری غەم لە باوەشتا دەتوێمەوە وەکو مۆمێک بۆ پەپولە لە نیگای تۆ دا دەسوتیم وەک پەپولە لە دەوری شەم ژیانی بێ تویی تاڵە، پێش تۆ چۆن بوم، ؟ نازانم تۆ لە چی ساز کراوی کە ناتوانم لە یادت کەم وەک تیشکی تاۆ لە ناو زستان لایانگری زۆرت هەیە من وەک زستانم بە بێ تۆ سارد و سەهوڵ دەبێ جەستەم تامی تاڵی قاۆەی بەختم شیرینی ژیانی بردم ئاواتی تامی قاوەی تاڵ، لە نیگاهی تۆ دا دەکەم زۆر کەس ڕقی لە قەڵە ڕەشی دەنگ ناخۆشی سەر دارە بلام من لە ڕەنگی وی شێوەی قژەکانی تۆ دەکەم وک تامی هەنارێکی خۆش یادت لە ناۆ مێشکم دایە لەو رۆژە کە تۆم نە دیوە تامی هەناری ترش دەدەم وەکو دایک کە یکەم جار دەنگی کورپەی لا شیرینە وای بۆ من و، منیش بێ تو هاواری مە رگی زو دەکەم هێدی هێدی ڕۆژ تێپەڕین لە هیچ را منت کردە شاعیر هێمن هێمن بە جێت هێشتم حەز بە تەنیای خۆم دەکەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پاییز سەبارەت: ۴ ڕەزبەری ۱۴۰۰ هەتاوی - نووسین: هێمن نیک بین وەرزی پاییزە و هەنار تاجی شاهی لەسەرە رۆژ کوورت و شەو کراسی درێژی لەبەرە ئەوین دار چاوەروانە ببارێ بارانی گەش حەرزی داگرت گەڵا ڕەنگی ئاسمان بوو بە ڕەش وەرزی ڕەنگە جوانەکان سور و ئاڵ و زەرد و شین وەرزی تامە خۆشەکان هەناری مزر و شیرین بۆنی خۆشی پنگی پاییز داگیری کرد حەرز و زەوی کاتی تەکاندنی گوێزی بڵیند و چنینی سێوی نەوی پاییز مەڵبەندی وەرزان کۆتایی بۆن و تامەکان وەرزی کۆچی پەلەوەری کۆچ کراوی بێ مەکان کاتی بارانی بە ڕێژنەو گرمە گرمی هەورەکان چیڕۆکێ ئەوینداری دەیگێرنەوە گشت دەورەکان خۆت داپۆشێنە چونکا دایکی گەرما مردوە ئەو کەسە زیندو و ژیاوە تامی کروزووی کردوە لایە لایەی دەنگی با باس لە هاتنی خەو دەکا لەتکە مام سارمێک بخۆ تۆ بۆ نێو هەوران دەبا ویستت ڕەنگ و تام بچێژی پاییز بە چاوی دڵ ببینە کوا هەوارچی ساڵی ساڵان ترسی هەبوو لە کەپرە شینە دەست قەڵشیو و زوور ماندوو بوونی مێشک و لەش کاتی ساز بونی مێوژ گوێز و هەنگوین و ترێ ڕەش دوای ماندوو بوونی وەرزێر کاتی هۆرتە و بەرهەمە هەرچی باسی خۆشی پاییز کەم ئێستا هەر کەمە من لە ڕەزبەرە دا لە دایک بوم لە خەزەڵوەر بومە گەنج گەیشتمە سەرماوەزر و نێزیک بووم لە دەرد و ڕەنج پاییز برای نێونجی ساڵ و ڕووح سوکی وەرزەکان برا بەشی زستانی دڵ ڕەق، کاتی ساردی و شەختەکان من لە کوڵمی کیژی قژ کاڵ هەرمێ لا سورە دەبینم بۆ گەیشتنی هەنگی شیرن چاوەڕێی گەڵا وەرینم من بە گەیشتنی هەنار دەزانم پاییز هاتووە دەنا لە بهاریش دا دیتومە گەڵا کەوتووە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نیشتیمان سەبارەت: ۲۵ خاکەلێوە (گوڵان) بەهاری ۱۳۹۹ - نووسین: هێمن نیک بین نیشتیمان هەڵدانەوەی پەلی دارێکی بە تەمەن نیشتمان سەوزی چیمەن و گیا، کێو و دەمەن نیشتیمان گوڵە باغێکی سووری گەشی بۆن خۆشە نیشتیمان پیرە دایکە جەرگ برژاوی بە پەرۆشە نیشتیمان لێنووسی سپیە نەنوسراوەو خاوێنە نیشتیمان خۆتت نشان دەدا وەکوو ئاوێنە نیشتیمان برای گەورەیە لە پشتتە گشت کات و سات نیشتیمان شیرین دەکا زارت وکوو قەند و نەبات نیشتیمان خەونێکی خۆشە بە داوێژێکی جوان نیشتیمان پێویستە بۆ لەش وەکوو ڕووح و ڕەوان نیشتیمان جوانی چاوی کارمامزە لە دەشت و دەر نیشتیمان ئەم لاو و ئەو لایە و خواریە و سەر نیشتیمان دەنک دەنکە وەکوو نێوی هەنار نیشتیمان کاروانێکی دوور و درێژ وەکوو قەتار نیشتیمان تامی خۆشی حوڕ بوون و ئازادییە نیشتیمان ڕەش بەڵەکی گەرم لە شایی و شادییە نیشتیمان دارە گوێزە، دارە بەن یا دار بەروو نیشتیمان لە بێکەسی دا هەڵی هێناوە کەڕوو نیشتیمان تاقمەی ددانە پاراستنی باشی دەوێت نیشتیمان چاوی بە هێزە دیتنی جوانی دەوێت نیشتیمان پەرژینی دەوێ بۆ پاراستنی خاک و خۆڵ نیشتیمان گەرمە وەک ئاگر ساردە وەکوو سەهۆڵ نیشتیمان زاراوەی سۆرانی بادینی و کرمانجیە نیشتیمان پڕ بەهایە ڕقی لە هەڕاجیە نیشتیمان بو شکانەکان شکەستە بەند و دووکترە نیشتمان لە جیهان گەورەتر و لە خودا چووکترە نیشتیمان مامۆستای فێر کردن و پەروەردەیە نیشتیمان بۆ ئەرتەش و هێز وەکوو سەرکەردەیە نیشتیمان بۆیاخی ڕێکی و جوانی دەدا بە ژیان نیشتیمان دڵ خۆش دەکا بۆ گەڕانێک بە نیان نیشتیمان خوڕپەی دڵی دو عاشقە کاتی ژوان نیشتیمان شیرینی ئاشت بوونەوە یە کاتی دوان نیشتیمان پێش کەوتنە وەک ئاوە دانی و ژیار نیشتیمان پێش کەوتوە لەمەو بەدوا و بە نیار نیشتیمان بە دوژمنایەتی زامی دەدرێ لە ژیان نیشتیمان فێرت دەکا خۆشی و عیشق و ڤیان نیشتیمان بە پێ رۆیشت و ئێمە لەسەر تەخت و سوار نیشتیمان بە یک گرتویی راوەستاوە و موار نیشتیمان تامێکی خۆشە کاتی خواردن و خوان نیشتیمان شیری بۆ کورپەی هەیە لە گوان نیشتیمان فێری کردین هەزاران وشەی نوێ نیشتیمان دڵگەشی کردین بۆ ژیان هاتینە سوێ نیشتیمان ئاینی جوانی یەکتاپەرستیە نیشتیمان هەڵاتن لە کۆیلەتی و ژێر دەستیە نیشتیمان ڕاگرتنی حووڕمەتی شەڕەف و نامووسە نیشتیمان کتێبی ئاسمانیە انجیلە، تۆراتە و قاموسە نیشتیمان وەرینی گەڵای دار و گیایە بۆ زەوی نیشتیمان سەری بڵیندە و قەت نابێ نەوی نیشتیمان چەکی دەستی جەنگاوەرانی ناو شەڕە نیشتیمان دووژمنی گورگانی لە ناو جلی مەڕە نیشتیمان دۆست و هاورێی نیشتمان پەرەستیە نیشتیمان دژ بە هەر چی خەیانەت و پەستیە نیشتیمان لووتکەی شاخە بۆ شاخەوانی کۆڵ نەدەر نیشتیمان بۆ پێش کەوتن راناوەستێ دەستەو نەزەر نیشتیمان دۆشەکی نەرمی پەڕی قاز و قوڵینگە نیشتیمان دڵیکی پڕ ترپە لە ناوی سینگە نیشتمان ئاگری گەرمی نەورۆزی پر لە جوانیە نیشتیمان شۆڕە شۆڕی دەنگی ڕووبار و کانیە نیشتیمان دایک و بابی شەڕوانی پارێزەرە نیشتیمان جوانی جامانە و شەدە و کوڵاو و مێزەرە نیشتیمان سریوەی چۆلەکەو و قاسپاندنی کەوە نیشتیمان لێی مەگەڕێن هەرچی کە پیرۆزە هەوە نیشتیمان دایک و خووشکە، هەموو کەسە برایە و بابە نیشتیمان عیبادەتە زیکرە، پەرەستنە، تاعەتە و تەوابە نیشتیمان فرمێسکی خۆشی و پێکەنینی شادیە نیشتیمان سەرکەوتنە پێش کەوتنە و ئازادیە نیشتیمان باڵی هەڵۆی سەر تەلانی حاستەمە نیشتیمان خۆینی گەرمی ناو دڵ و ناو جەستەمە نیشتیمان بەرۆکی دادڕاوی دایکی جەرگ سوتاوە نیشتیمان دەریای پڕبرین و خوێناوە نیشتیمان جێگای جێژن و خوشی و سەرمەستیە نیشتیمان گیانێکی دایم لە پێناو سەربەستیە نیشتیمان ئەستێرەیە کەهکیشان و سەیارەیە نیشتیمان سەفەری دورە چاوەرێی تەیارەیە نیشتیمان جێژنی خۆشی لە دایک بوونە نیشتیمان گەر تۆ نەبی لەش بۆ ناو گڵ چوونە نیشتیمان دەفتەری شێعری شاعیرێکی فانیە نیشتیمان ئاواز و گۆرانی عرفانیە نیشتیمان مەزاری کەسانی لە یاد دا زیندووە نیشتیمان پسپوڕە شارەزای دەرس خوێندوە نیشتیمان دەست و لاقە بۆ سیپەلاک هەناسەیە نیشتیمان گەر لام نەبێ دڵ و رووح پڕ تاسەیە نیشتیمان ئاوەدانی بۆ شار و شارۆچکەیە نیشتیمان گەورە مەقامە دنیا لە چاو وی چووکەیە نیشتیمان گەر بۆت بنووسم دەفتەری دونیام دەوێن نیشتیمان پیرۆزی بۆم هەر وەکو خاک و خووێن نیشتیمان قەڵەمم بۆ نووسینت قەت نابی شل نیشتیمان لە حاستی تۆ وەک دەزوویە شان و مل نیشتیمان پیرۆزە بۆمان نابین قەت لێی جودا گەر گوناحیان نەنوسیبا دەم هێنایە جێی خودا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەبارەت بە تۆ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین له سەر جوانی ڕوخساری تۆ وێنەکێشان سەر سووڕ ماون پەیکەرە بێ وێنەکانیش لە ئاستی جوانیت ڕووخاون بێ وەی شەو بێ ئەتروسکێنن پێم بڵێ ئەستێرەن یا چاون باغەوانی گوڵی لێوت کێ بوە وا جوان ئاوی داون؟ ڕوح و جستەی ئەم شاعیرە پڕ لە شێعری نەکوتراون ووشەکانی پوشی وشکن بە ئاوری نیگات سوتاون بە پۆلی گەشاوەی نیگات جەرگ و دڵی من برژاون سەدان لاوی بێ دەسەڵات لە نیگای تۆ دا خنکاون چرکە چرکەی کات ژمێرم لە بێ تویی دا خەساون وشەکانی شێعری تەڕم خەبەردار بۆت ڕاوەستاون بەخت و ئیقباڵی منی بێکەس وەکوو قژت لێک هاڵاون پێنووسم بۆ تۆ دەنوسێ وشەی شێعرم جوان پاراون دیتنی تۆ ئارەزووی دڵە بێ تۆ غەمم بە لێشاون وەک یاریزانی تۆپی پێی سەت گۆڵی جوانت لێداون مانگ و ڕۆژ و ئەستێرەکان ڕوو بە جوانی تۆ سوڕاون لێوت ناسک وەک پەلکی گوڵ سرووشتین یا بە سوراون ئەو هەموە جوانی و ڕێک بوونەت بە کامێرای دڵ کێشراون دایک و بابت بەختەوەرن چۆن خوا فریشتەی وێداون کورتی ناهێنێ نوسینم جوانیت ئیلهامی وێداون گوڵە باغی سووری دڵم بە بێ نازی تۆ بووژاون پێستی هەستی سادە و ساکار بە چنگاڵی داڵ ڕووشاون کاته جوانەکانی گەڵ تۆ لەگەڵ دڵی من تۆراون تەواوی لاوە ئازاکان بە قوماری چاوت دوڕاون کۆمەڵێک عاشقی یک لایان وەکوو منداڵ پێی خافڵاون کاروان کاروان وشەی شێعر بۆ تاریفت ڕاوەستاون بە لۆری و ماشێنی باری نازەکانت هەڵگیراون دنیا بێ تۆ وێرانەیە شاخ و کێو برووسکە لێی داون دەفتەری شێعر مژدی دەکا شێعرم بە دووانە زاون تا کۆتایی تەمەن و ژین وشەی من بۆ تۆ نوسراون ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆزگە سەبارەت: ڕێبەندانی ١٣٩٨ - نووسین: هێمن نیک بین خۆزگە بەو کەسەی هەر تۆی لە لایە لە ناو دڵی دا بەس تۆی تێ دایە دەنگی تۆ بۆ وی وەک لایە لایە تەنیا عەشقی تۆی لە سینە دایە خۆزگە بەو چاوەی کە تۆ ئەبینێ جگە لە جوانی تۆ، چی تڕ نابینێ بەرگ پۆشینت لە بەر دا جوانە دڵی هەر کەسێک ئەکا دێوانە لە هەرچی گوڵە رێک و جوانتری بۆ باغی سینەت ئەبمە مشتری ئاواتم وایە دەستی تۆ بگرم دور لە عەشقی تۆ واباشە بمرم ئاواتم وایە هەناسە کانمان ببن بە یێک، لە کات و زەمان بێزارم مەکە بە نە بینینت تۆ دڵشادم کە بە پیکەنینت ترپەی دڵی تۆ خۆشترین دەنگە رەنگی چاۆی تۆ جوانترین رەنگە وەکو ئارەزۆ دێیە سەر زارم ئاواتی دڵمە، ببی بە یارم بە ڵام ویستنت شتیک وەک خیاڵە عەشقی تۆ بۆمن عیشقی مەحاڵە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ناسینی تۆ سەبارەت: ٢٣ خاکەلێوە ١٣٩٩ - نووسین: هێمن نیک بین لە لاپەڕەی ناسینی تۆ خەت بە خەتی لەبەر دەکەم بێ خوێندنەوە شارەزام و بە تەواوی لێی تێ دەگەم ئارەزووم باوشی تۆیە، باوەشێکی توند و بە هێز بەڵام خۆتمان لێ ون دەکەی بە شێوازی دورە پەرێز سجن له ناو دڵی تۆ دا خۆشترین شێوەی دیل بوونە مردن لە پێناو عەشقت دا جوانترین بەرەوپیل چوونە کاتێک دەنگت دەبێتە ئاوێتەی گوێم دڵ گەش دەبم کاتێک ڕووت لە لام نیە لە هەناسە بێ بەش دەبم لە ژێر باری قورسی دووریت کرتە کرتی ئێسکانم دێت دائمە لە خوا داوا دەکەم کە یارم بۆ جێژوانم بێت تامی بێ تۆ بوون سوێرە ڕێک لە تامی خۆێ دەچێ بیر وخەیاڵ گەر تو نەبی نازانێ بۆ کوێ ئەچێ دیتنت فەرز و پێویستە وەکوو ڕۆژوو گرتن و نوێژ نەدیتنت چاو کوێر دەکا دیتنی دونیا بێ تام و چێژ یادت بۆ مێشک مەرهەمە و زامانم دەکا ساڕێژ تەنانەت پیاوی زاناش بێ لە تاوی تۆ هێڕ دەبێ و گێژ بە هاتن و گەرانەوەت دڵ بێ هیوایە و ڕەش بینە بەڵام ڕەقیب بۆ لەگەڵ تو بوون گەش بینە بێ دەنگیت وا لە گۆێم ئەدا وکو بەرد کە لێی دەدری نوێڵ جیهان لە ژێر لاقانم دا دەبێتە حەرزێکی شوێڵ پرچت ڕەشێکی تۆخە وەک پەڕ و باڵی قشقاڕە دەنگت مێلودی سروشتە وەک قاسپەی دەنگی کەوباڕە بۆ شێعری پر لە هەستی من پێویستی وەک پەڕ و پێنووس خۆزگە دونیا هەزاران وەک تۆی هەبوایە و کرابای روونووس من تۆم دیتەوە و کەشفم کرد وەک کاشفێکی روشەن بیڕم تۆش وەرە سەر هەڵوێستی من و ببە هاودەنگ و هاو بیرم نازی تۆ وەکوو ئەڵماسە بە بایخە، ئەبیە فرۆشیار؟ لەسەر دەستت دەمێننەوە کەس پێ ناکڕێن خۆمم کریار لە سەفەری درێژی تەمەن ونم لە تو، دەر بە دەرم لە ناو عیشقی یێک لایی تۆ تەنیا هەر منم رەنجبەرم شێوازی خۆشویستن تۆ فۆرمۆڵی کیمیا و فیزیکە فەرامۆشیت ئەفسانەیە و با باسی نەکەین چی دیکە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بریا زانیبات سەبارەت: ڕێبەندان ١٣٩٨ - نووسین: هێمن نیک بین بریا زانیبات چاوی تۆ ئەستێرەن بۆ شەوەکانم بەڵام شەوانی بێ تۆیی گوشار دێنن بۆ نێو گیانم بریا زانیبات هەناسەت فێنک بون وەکوو شنەبا بەڵام لەوکاتەی تۆم نیە وەک تۆفانی بێ ئامانم بریا زانیبات خەیاڵت وەک خە ونێکی شیرن وایە لە تەعبیری ئەو خەونە دا نەماو و ورد و وێرانم نە مانگەشەو، نە کاتی خەو نە دەستی گەرمی ڕۆژەکان نە قژی ئاڵۆزی شۆرە بی کم ناکەن لە غەمەکانم وەک تاقە دارەکەی حەوشە هەست بە دڵتەنگی زۆر دەکەم وەک باڵەندێکی باڵ قرتاو ئەسیری بەند و زیندانم من وەک پێنووسی شکاوی شاعیرێکی عاشقم تۆش وەک لاپەڕێکی دڕاو لە دەفتەری شێعرە کانم وەک گەڵای زەردی پاییزم لە ژێر لاقی ڕێبوارەکان وەک گولێکی بێ دەسەڵات هەڵقەندراو و بێ گیانم بە ڕۆژ شەوم بە شەو ونم بە ئەستیرە دەڵیم چرا بە مانگیش دەڵیم پەپولە، نازانم بوای لێهات ژیانم نە شێتم، نە سەر لێ شێواو نە گێژم و نە سەرسەری کاتێک هەناسەیێک نەبێت دایمە خەریکی خنکانم کاتێک هەنگاو لە دوات نایەن تەمەن لێت دەبێتە دوژمن لە سوچێکی دادەنیشم باوەش دەکەم ئەژنۆکانم چنگ دەکەم بە تاڵی قژم دا وەک مەجنونێکی بێ لەیلا زۆر بە هێواشی دەنگم دێت داخراوە زار و زمانم خەیاڵی تۆ قەت ون ناکەم با هەر پێم بڵێن شێتی با هەر سوک بم لەبەر چاوان بەڵام ئارامە ویژدانم بریا زانیبات دەڵێم چی و چی لە نێو دڵم دایە بریا زانیبات تۆ نەبی نامەوێ تەنانەت گیانم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەسفی جوانیت سەبارەت: ٨ گوڵانی ١٤٠٠ - نووسین: هێمن نیک بین جوانی تۆ وەک نیگارەیە ڕوخسارت کێشراوەتەوە جوغرافیاشت لێک داوە باوەشم بۆت کراوەتەوە مێژوو بێ تۆ کەلاوەیە فیزیک گەشی چاوەکانتە حیساب ناکرێ خۆشویستنت غەم لە دڵم سڕاوەتەوە عیلمی نجوم چاو و بڕۆت ئەلف و بێ وشەی ناوی تۆ دارستانی خەیاڵاتم لە تاوی تۆ بڕاوەتەوە دەست کورتی هەموو دونیا بم کە تو هەبی خاوەن زەویم تەواوی هەست و ژیانی من بۆ تۆ بێ دراو، کڕاوەتەوە نەناس بووم و لە گۆشێک دا بە کز و ماتیم ژیان دەکرد بەڵام بانگەوازی عەشقم دەوری دونیای داوەتەوە تەکنۆلۆژی چرکە چرکە هەر دەم بەرەو پێشێ دەڕوا بەڵام دڵی من لە تاوی تۆ لە ڕابردوو ماوەتەوە باسی مەجنون وەسفی فەرهاد وەکوو داستان نەقڵ دەکرێن لەوەتا عەشقی منیان دیوە ئەوان پاڵیان داوەتەوە سەدان شێعرم بۆ نوسیوی وشە وشە باسم کردوی کە چۆنت گیرۆدە کردم بەو پرچ و قژە خاوەتەوە گوڵ لە چاوی گوڵە باغەکەم نە بۆن و نە ڕەنگی نیە لە نێوە راستی باغی دڵ سورە گوڵێک ڕواوەتەوە فێنکایەتی بەرە بەیان وەک هەناسەکانت دەچن بەسە دوری نێزیک بەوە گیان بێ تۆ سوتاوەتەوە سرووشت غیرەییت پێ دەکا جوانیت سەری دونیای گێژ کرد قژت بە سەر شانانت دا وەک ئاو هەڵدێر ڕژاوەتەوە لەسەر وەسف کردنی جوانیت لێنووس کەم دێ، پێنووس دەشکێ ئەوە بزانە لە تاوی تۆ هێمن تەنیا ماوەتەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چوارینەی درێژی عاشقانە سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین لە جوانی دا شێوەی گوڵە پێویست وەکو تڕپەی دڵە پیرۆز وەکوو خاک و گڵە دوری وی لێم بۆتە مڵە سازکراووی خالقی توانایە بۆ من هەموو کات داوایە بێ فڕ و فێڵ و بێ ئەدایە شیرن وەک کۆرپەی ساوایە پێدکنێت دڵم دەلەرزێ ئەستێرەکە لەسەر حەرزێ دور بێت هەموو گیانم ئەرزێ کە دەی بینم سەر دەتەزێ دڵ گەورەیە و دڵسۆزێکە دمی نوقڵە هەر تۆزێکە من زستان ئەو نەورۆزێکە بریار بۆ گەل و هۆزێکە ئەیناسم لە ساڵانی دوور خۆشم دەوێت بە بێ سنوور زۆری لێ جوانە رەنگی سوور شۆقێ ئەدا وەک شۆقی نوور نازانم چۆن وەسفی بکەم لە دڵتەنگی خۆم کەم بکەم پێم خۆشە توند باوەشی کەم زو زو بە نێوی بانگی کەم نازانم چۆن قسەی دڵم بگەینم بە گۆیی گووڵم ماچێک بکەم لە شلکەی کووڵم کوانێ بەوە ئەلێن زووڵم جوانی وی جوانی سروشتە نیگای وی وعدەی بەهەشتە درۆ نیە گەر پێی بڵێن فرشتە هەستم دیلی چاوی گەشتە یکەم جار کە ئەوم بینی کووتم کافریش بێت دیمە دینی دەمرم بێنە خوار ئەسرینی دڵگەش ئەبم بە بینینی شیرن بێت فەرهادی کێوم ددان بێت من بۆ وی لێوم ئەو بێت خاوەن زێر و زێوم وەک رۆستەم دووژمنی دێوم چاوی وێنەی چرای گەشە دڵ لە تاوانی بەش بەشە بە چاوان دەکا هەرەشە قژی وەک قەترانی رەشە بریا قسەی دڵی زانیبام بریا چاوەکانی دیبام بوا جوانە، بریا زانیبام؟ بریا هەناسێکی وی بام بریا توانیبام گیانی خۆم پێشکەشی کەم ئەوجار برۆم حازرم دەست لە گیانم بشۆم قورعان بێنن با سوێند بخۆم غیرە ئەکەم بە جلەکانی بە ئاوێنەی دیوە خانی بە بازنە و پاوانەی جوانی تەنانەت هەناسەکانی بریا عەتری دلخوازی بام وەک شانە بۆ قژەکانی بام تەعبیری خەونەکانی بام سێبەری جەستەی جوانی بام بەراستی فرشتە گۆنەیە لە جوانی دا بێ وێنەیە روخساری وەک ئاوێنەیە ئەو باڵەندە دڵم کولانەیە کەس نیە وەک وی رێک و جوان گەر هەن بو نایان بینم کوان گەر بێری بێت بۆی ئەبمە شوان بریا جارێک بۆم بێتە ژوان رۆژێک لە هەستم تێ ئەگا روژێک دڵی بە دڵم ئەدا بروا بە قسەکانم ئەکا دڵتەنگی دڵم لا ئەدا گوناحم نیە خۆشم ئەوێت منیش نەڵێم دڵم ئەی هەوێت دڵ وەک هەویر دادەکەوێت یاخوا بمرم گەر نەم هەوێت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چوارینەی درێژ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین لە جوانی دا شێوەی گوڵە پێویست وەکو تڕپەی دڵە پیرۆز وەکوو خاک و گڵە دوری وی لێم بۆتە مڵە سازکراووی خالقی توانایە بۆ من هەموو کات داوایە بێ فڕ و فێڵ و بێ ئەدایە شیرن وەک کۆرپەی ساوایە پێدەکەنێت دڵم دەلەرزێ ئەستێرەکە لەسەر حەرزێ دور بێت هەموو گیانم دەڕزێ کە دەی بینم سەر دەتەزێ دڵ گەورەیە و دڵسۆزێکە دمی نوقڵە هەر تۆزێکە من زستان ئەو نەورۆزێکە بڕیار بۆ گەل و هۆزێکە دەیناسم لە ساڵانی دوور خۆشم دەوێت بە بێ سنوور زۆری لێ جوانە رەنگی سوور شۆقێ دەدا وەک شۆقی نوور نازانم چۆن وەسفی بکەم لە دڵتەنگی خۆم کەم بکەم پێم خۆشە توند باوەشی کەم زو زو بە نێوی بانگی کەم نازانم چۆن قسەی دڵم بگەینم بە گۆیی گووڵم ماچێک بکەم لە شلکەی کووڵم کوانێ بەوە دەلێن زووڵم جوانی وی جوانی سروشتە نیگای وی وەعدەی بەهەشتە درۆ نیە گەر پێی بڵێم فرشتە شاری گەورە بێ وی دەشتە یکەم جار کە ئەوم بینی کووتم کافریش بێت دیمە دینی دەمرم بێنە خوار ئەسرینی دڵگەش دەبم بە بینینی شیرن بێت فەرهادی کێوم ددان بێت من بۆ وی لێوم ئەو بێت خاوەن زێر و زێوم وەک رۆستەم دووژمنی دێوم چاوی وێنەی چرای گەشە دڵ لە تاوانی بەش بەشە بە چاوان دەکا هەرەشە قژی وەک قەترانی رەشە بریا قسەی دڵی زانیبام بریا چاوەکانی دیبام بوا جوانە، بریا زانیبام؟ بریا هەناسێکی وی بام بریا توانیبام گیانی خۆم پێشکەشی کەم ئەوجار برۆم سازم دەست لە گیانم بشۆم قوڕعان بێنن با سوێند بخۆم غیرە دەکەم بە جلەکانی بە ئاوێنەی دیوە خانی بە بازنە و پاوانەی جوانی تەنانەت هەناسەکانی بریا عەتری دڵخوازی بام وەک شانە بۆ قژەکانی بام تەعبیری خەونەکانی بام سێبەری جەستەی جوانی بام بەڕاستی فرشتە گۆنەیە لە جوانی دا بێ وێنەیە ڕوخساری وەک ئاوێنەیە ئەو باڵەندە دڵم کولانەیە کەس نیە وەکوو وی رێک و جوان گەر هەن بو نایان بینم کوان گەر بێری بێت بۆی ئەبمە شوان بریا جارێک بۆم بێتە ژوان ڕۆژێک لە هەستم تێ دەگا ڕوژێک دڵی بە دڵم دەدا بڕوا بە قسەکانم دەکا دڵتەنگی لە دڵم لا دەدا گوناحم نیە خۆشم دەوێت ئەمنیش نەڵێم دڵم دەی هەوێت دڵ وەک هەویر دادەکەوێت یاخوا بمرم گەر نەم هەوێت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پیری دڵ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین پیر بوم و دڵ جار جار ئارزوی گەنجی دەکا وەک شاعرێک کە باسی ژینی پڕ ڕەنجی دەکا دەستم ناچێ بو لای گۆچان و دڵ دێتە ژان دانە دانە پەنجەکانم یادی سەر پنجەی دەکا یادی ڕۆژانێک کە دەمتوانی بێ ماندوو بون دوای کەوم وەکوو کەسێک گەڕان بۆ دیتنەوەی گەنجی دەکا سەرسەری بو و هەستی جوانی منی نەدیت وای دەزانی کسێک عاشقە کە تاریفی بالای قیت و قنجی دەکا چارەنوسی بەختی من قەت بۆ لای گەیشتن نە چو بویە دڵی دا بە رە قیب و دایمە سەرنجی دەکا ڕۆژ بە ساڵ گوزارنو و دەستی پیری گەیشتە من تەمنم دەوری سی و چل نامۆیی بۆ گەنجی دەکا تاڵ تاڵی ڕیش و سەر بو بە ڕەنگی بەفر و سۆڵ ئەو ئیستاش لێوی سور وەکو دندوکی فنجی دەکا سەختە دانی هەستت بە کەسێک کە لێت بۆتە نان و ئاو تۆ بە گران داوتە بە وی ئەو باسی هەڕاجی دەکا کۆشکی ئاواتت دەڕوخێ بە تۆفانی بێ کات و سات تۆ ڕەشکە پێ دادەکەی ئەو ئارەزوی کونجی دەکا لە دوو ڕێی مان و ڕۆیشتن دا گرێ دەخوا هەناگاوەکان سەر سوڕ دەمێنی لە ژیان دڵ هەست بە ئیفلیجی دەکا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەیری نیگات سەبارەت: ١٩ سەرماوەزی ١٣٩٩ - نووسین: هێمن نیک بین نیگات سەیرە ئازیزەکەم سەیری دەکەم بێدەنگ دەبم چاو دادەخەم کە نەی بینم، لە تاوانی دڵتەنگ دەبم ڕەنگی چاوت زۆر تایبەتە ڕەنگێکی نەدۆزراوە یە نوقمیان دەبم، هێندە قوڵن لە بەحریان دا بێ ڕەنگ دەبم کە تۆ دووری لە منی بێکەس دڵم بە هیچ کەس خۆش نیە کاتێک کە تۆ لە لای منی لایان گری جەفەنگ دەبم بێ گرتنی پەنجەکانت دەستم لە دونیا کورت دەبێ دەستم بگرە گەشم کەوە وەکوو تیری خەدەنگ دەبم خەوێک تەعبیری تۆ نەبێت زڕە خەوە هەڵم ستێنە بانگهێشتم کەی بۆ باوەشت وەک فیشەکی تفەنگ دەبم پیلانی شەڕ دادەرێژم دونیا دەشێوێنم بێ تۆ تۆ لە دڵی من دا شەڕوانی منیش وەزیری جەنگ دەبم زولفت لول و لێک بادراوە بە قۆرت و پێچەکەی دادێم بە بوونی عەتری قژەکانت هێڕ و سەرخۆش و مەنگ دەبم لە تۆ شیرن ترم نەدیوە تامی خۆشت لە لای منە شەو و رۆژ بە مانگ و ساڵ تامەزرۆی تامی هەنگ دەبم هاواری من بۆ نابیستی پڕ بە دڵم بانگت دەکەم وەرە بۆ جارێک تۆ من بە منیش وەک تۆ دڵ سەنگ دەبم دەنگت سۆزی دەنگی بولبول چریکەی پڕ لە ئارام بوونە نۆتی مۆسیقای سازی منی فێری ڕیتم و ئاهەنگ دەبم لە دارستانی خەیاڵم سووڵتانی چوار گۆشەکەی تۆی لە دەریای پڕ هەستی ژیان شاماسی بەو، نەهەنگ دەبم نووسینی شێعر و هۆنراوە تەنیا دەسەڵاتی منە بە هێمنی و بە تەنیایی شاعیری شۆخ و شەنگ دەبم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆشەویستی ڕاستەقینە سەبارەت: ٥ گوڵانی ١٤٠٠ هەتاوی - نووسین: هێمن نیک بین سەدان ساڵی دیش تێپەڕێ تەنیا عەشقی تۆ دەبینم دەزانی چەندە گەڕاوم تا تۆی خەزێنە وەبینم خۆشویستن جوانترین دینە دەست نوێژی ئەوین هەڵدەگرم لەبیر کردنی خۆش ویستنت ئی کاتێکە کە من دەمرم عەشق وەکوو شەڕابی چاک تا کۆنتر بێ چاک تر دەدگرێ باڵەندەی خۆشویستن رۆژێک لەسەر لوتکەی وەفا دەفڕێ خۆشویستن ئەو کاتە دروستە کە بێ یێکتر ژیان تاڵ بێ کات و سات وا تێکەڵ ببن رۆژێک دوری وەکوو ساڵ بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شێعری سپی (ناسین بە بۆن) سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین کەسێک کە جارێک دیتبوم لە چاوی وی من بۆ وی هاوڕێ بووم لە چاوی من ئەو بۆمن خۆشەویست بوو چاوەکانی ئەستێرە بوون لوت و دمی نۆک و نوقڵ هەناسەی شنەبای بەیان بو هەستی لە هەستی عشق دەچوو دەنگی ئارامی دەبەخشی بە دڵی تەنگم تا ئێستا نێزیک نەمدیتبو ڕۆژێک بێ وەی بزانم لە پێش چاوی من تێپەڕ بو کورتە نامێکی بۆ ناردم سڵاو هاوڕیم دوێنە هاتم و نەدیتم و نەتناسیم بەڵام نەیزانی من بە دڵ ئەوم دیت کوتی بم بینی دەمناسی؟ کوتم بۆ ناسینت دیتنم ناوێ من بە کەشی چاوەکانت تۆ دەناسم کوتی چاویلکە لە چاو دەکەم کوتم بە جوانی لوت و لێوت دەتناسم کوتنی دەمامک تێدەکەم کوتم چی لە بۆنی عەترت دەکەی؟؟؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: فەرهەنگ نامەی ژین سەبارەت: ١٤ سەرماوەزی ١٣٩٩ هەتاوی - نووسین: هێمن نیک بین لە فەرهەنگ نامەی ژینم وشە بۆ زمانە ڵاڵەی لە ژیانی سارد و سڕم گەرما بۆ دڵە بێ ماڵەی دەنگی خۆشی گڕمەی هەور لە کاتی بەهارانی هات و چۆ بە تۆ گەرمە لەو نێو شارە بەتاڵەی لە کێشاندا هەناسەی لە رویشتندا هێزی پێ تۆ نەبی لەش کار ناکا فڕین بۆ مەلە بێ باڵەی ناسک وەک توولە مێوی بۆنی خۆشی کنێری جوانی رەنگی گێلاسی تام بۆ هەنارە کاڵەی کات دەبژێرم تۆ بگەی وەک وەرز و خواردنەکانی وەکوو خوێ پێویستی تۆ کڵۆ قەند بۆ چایە تاڵەی بناغەی چرکە و کات ژمێری مەعنا بۆ شەو و رۆژی ناخۆشن کاتی بێ تۆ خۆشترین رۆژ لەو ساڵەی دڵ دەلەرزێ وەکوو بی کاتێک تۆ دێیە بەر چاو ژیان بە تۆ وەک باغە بۆن خۆش وەکوو هەڵاڵەی تیشک و گەرمای خۆرەتاو دەترووسکێی وەک مانگە شەو وەک دەریا نوقمم دەکەی ئاو بۆ رووبارە زوڵاڵەی کەس و کار و خۆشەویست قەت لای من بێگانە نی هەموو کات داوات دەکەم بۆمن وەکوو بنە ماڵەی خەزێنەی سەر بە مۆری نەوای خۆشی مۆسیقای تەمەن بە تۆە گەنجە برۆی پێم دەڵێن تۆ خاڵەی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بڕیار سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین بڕیارم دا لەمەو بەدوا عاشق خۆم بم، خۆم خۆش بوێت مێشکم عالەم فەرامۆش کات زارم بەس لە خۆم بدوێت بریارم دا دەستەکانم دەستی خۆم بگرێت و بووکشێت هەموو دەستێک بێگانە بێت تەنیا دەستی خۆم دۆستم بێت عاشقی چاوەکانی خۆم بم بو چرکێکیش تەریان نەکەم لە ناو دڵم دا گۆشێک بگرم جیگای کەسی دیکە نەکەم رووی خۆم بۆ کەس ناسورێنم تەنیا بۆخۆم خۆم دەدوێنم بێجگە لە خۆم و ناوی خۆم هەموو شتێک لە دڵم دەردێنم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ژیانی بێ تۆ سەبارەت: ١٦ رەزبەری ١٣٩٩ هەتاوی - نووسین: هێمن نیک بین ژیان بێ تۆ سارد و سڕە و کوورەی دڵم کووژاوەیە هەستی بێ گیان و بێ کەسم بە دیتنێکت بووژاوەیە کات و ساتم وەکوو پشیلە زۆر سپڵە یە و پێ نەزانە رەنگی سوورم لێ بۆتە رەش دەوری من دەوری نەمانە دڵ خۆش نەبێ بە یادی تۆ وەک هەورێکە کە نەبارێ زمان ڵاڵ و گوێچکە کەڕ و چاو نابینێ بەس دەبارێ لە زستانی بێ تۆیی دا بێ جم و جۆڵم تێر بم بینە لە کونجێک دا دادەنیشم بە شێوەی بووکە بەفرینە خەلک خۆشی وەکوو باران دایمە بە سەری دا دەرژێ منیش لە سەرمای بێ کەسیم بەفر و بۆرانم لێ دەدرێ دەبێ چاوە رێی بەهار بم چاوە رێی هاتنی پەپوولە چاوە رێی دەنگی سێرە چاوە رێی نەمام و توولە دەنگی رووبار و ئاو هەڵدێر لەمێژە نەهاتوتە گوێم لەمێژە وشک و بێ ئاوم لەمێژە وەک خوادنی بێ خوێم لە هاوین دا وەکوو پاییز گەڵا گەڵا هەڵدەوەرم هەموو سەروەت و سامانم یادی تویە و بەختەوەرم گەنجی و شیرینی تەمەنم زەمانە لە گڵ دا ناشتی ئێستاش رۆژێک قسمەتم بی دێمەوە سەر گەڕی ئاشتی لە قوتابخانەی بێ وەفایی دەرسی زووڵمت لێ فێر دەبم لە زانکۆی دڵی رەقت دا لە نەدیتنت تێر دەبم ئەو کەسانەی کە بێ وەفان بە عاشقی دەڵێن هەڵکەوتن تا دەتوانن دڵ دەشکێنن بە دابران دەڵێن سەرکەوتن لە بەرخۆدانی عشقت دا خۆراگری دەکم تا مەرگ گەیشتن بە تۆ ئاخر ئاوات باوشت بو من کفن و بەرگ تێر چاو لە چاوت دەکەم جێگای تیری چاوت دیارە وەکوو کوتانی خاڵی رەش تۆ لە من دا بوی بە نیگارە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چرپه و ترپه سەبارەت: ١٦ خەرمانان ١٣٩٩ هەتاوی - نووسین: هێمن نیک بین چرپەی دەنگی لاقەکانت ترپەی دەنگی دڵی منە دڵتەنگی وێرانی کردووم نیگاکانت لە من ونە بە بێ گەرمای دەستەکانت جیهانی من سارد و سڕە تۆ لە چی ساز کراوی کە شارێک بە بێ تۆ قڕە جیهانێکی رووناک دەکا کاتێک تۆ لە خەو هەڵدەستی دەست پێ دەبێت رۆژێکی نوێ خۆر هەڵدێ بە هێمن و سستی لە تاو دیتنی چاوەکانت خەڵکی شارێک تامەزرۆیە رێک و جوانی بەژن و باڵات حکومەتی سەربەخۆیە کۆمەڵێک عاشقی تۆ بوون هەموو دەستی خۆیان بڕیوە رەنگی ئەسمەر و شێوەی گوڵ غەمی لە دڵیان سڕیوە رێبوارێکی شارەزاش بێ تۆ ببینە رێی لێ ون دەبێت لە رۆژهەڵاتی سینەت را شنەی شەماڵی پێدادێت وەکوو دەنگ و باسێکی نوێ خۆشە بیستنی دەنگی ناسکت وەکوو نێوچیرێکی ئازا دەبمە خاوەن چاوی ئاسکت پەیاسە و هەنگاو هەڵینان لە شەقام و کۆڵانی شار دەست لە نێو دەستی تۆ دابوون ئاواتە بۆ دڵی منی ساکار بە باڵای تۆ دا هەڵدەڵێن ئەو شاعیرانەی دەتناسن جوانیت لە چیرۆکان دایە بەڵام دڵت وەکوو ئاسن لە جوانی دا ڕێک و رەسەن لە بێ وەفایی شارەزای روخسارت ئارام و بێدەنگ لەگەڵ من بەڵام بێ رەزای بێ سەبرانە داوات دەکەم وەکوو دینی خەونێکی خۆش سینەم ڕۆژێکی بکەنەوە دەیخوێننەوە چیرۆکی تۆش تەنیا ئارەزووم ئەوە بوو من تۆ بام و تۆش من بایەی ئەودەم دەتزانی بە هەستم منیش دەمزانی بۆ نایەی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تەنیایی من سەبارەت: ڕەشەمێ ١٣٩٨ - نووسین: هێمن نیک بین نەدیتنت بۆتە عادت، ویستنت لە سەر دەوری کەم شادی لێم بۆتە خەون، پیکەنین لەسەر جەوری غەم لە باوەشتا ئەتوێمەوە وکو مۆمێک بۆ پەپولە لە نیگای تۆ دا ئەسوتیم وەک پەپولە لە دەوری شەم ژیانی بێ تویی تاڵە، پێش تۆ چۆن بوم؟ نازانم تو لە چی ساز کراوی کە ناتوانم لە یادت کەم وەک تیشکی تاۆ لە ناو زستان لایانگری زۆرت هەیە من وەک زستانم بە بێ تو سارد و سەهوڵ دەبێ جەستەم تامی تاڵی قاۆەی بەختم شیرینی ژیانی بردم ئاواتی تامی قاوەی تاڵ، لە نیگاهی تۆ دا دەکەم زۆر کەس ڕقی لە قەڵە ڕەشی دەنگ ناخۆشی سەر دارە بلام من لە ڕەنگی وی شێوەی قژەکانی تۆ دەکەم وک تامی هەنارێکی خۆش یادت لە ناۆ مێشکم دایە لەو رۆژە کە تۆم نە دیوە تامی هەناری ترش دەدەم وەکو دایک کە یکەم جار دەنگی کورپەی لا شیرینە وای بو من و، منیش بێ تو هاواری مە رگی زو دەکەم هێدی هێدی ڕۆژ تێپەڕین لە هیچ را منت کردە شاعیر هێمن هێمن بە جێت هێشتم حەز بە تەنیای خۆم دەکەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی بۆ؟ سەبارەت: پاییز ١٣٩٧ - نووسین: هێمن نیک بین دەڵێن ژیان پڕه له خوشی سەدان شادی لە نێو دایە ئەی بۆ ژیان بۆته خەفەت، هەزار مەراقی تێدایه دەلێن عیشق و خۆشەویستی دیاریێکه له لای خودا ئەی بۆ عاشق خەفەت باره عیشق نەفرەتی تێدایه دەڵێن ئەوین مەعنای نیه دوای مەکەوە کوڵاوی خوارە ئەی بۆ بێ وی ژیان پوچەڵە ساتەکانی بێ مەعنایه دەڵێن دڵ پارچه گۆشتێکه گوێ مەدەیە بە ترپەکەی ئەی بۆ دەشکێت و ورد دەبێ ناسک وەکوو شوشه وایه دەڵێن غەم خەون و خەیاڵه بە وی و بێ وی شتێک ناگۆڕێ ئەی بۆچی وا لێم نێزیکە ڕێک له نێوی جەستەم دایه دەڵێن تەنیایی باش نیه واز لە تەنیاییت بهێنە ئەی بۆ بە دائم لەگەڵمە وەکوو هاوڕێ و برا وایه دەڵێن بوا چەماویەوە خۆ ئەتۆ جوان و جعێڵی ئەی بۆ دەرد و لەرزی پیری له ناو ناخی دڵم دایه دەڵێن ڕوو بکە لای ئاوێنه چۆن ڕاستیەکانت پێ دەڵێت ئەی بۆ وێنەی ناو ئاوینه بەراو پشته و وەک درۆ وایه دەڵێن سێبەر هاوڕێی چاکە یک ئەندازەو هاوسەفەرتە ئەی بۆ سێبەر جارجار کورته و جاری واشه بڵیند باڵایه دەڵێن فەرماندەی لەش مێشکه و بڕیارەکان لە لای وێ ڕان ئەی بۆ له ناو لەشی من دا بڕیارەکان له دڵ ڕایه دەڵێن عیشق بۆ عاشقەکان دەبێ پاک و بێ ڕیا بێت ئەی بۆ ئەوڕۆ عیشقی پاک هەمووی وەک بادی هەوایه دەڵێن ژین کردن خۆشه بەڵام مەرگ چڕ و سەخته ئەی بۆ ژین بۆته خەفەت ئارزوی مەرگ لە دڵان دایه دەڵێن له ناو ژیانی مرۆڤ گرینگ ترین کەس خویەتی ئەی بۆ له ناو ژیانی ' هێمن ' گرینگ تەنیا تۆی تێ دایه ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کوانێ؟؟ سەبارەت: ١٦ گوڵان بەهاری ١٣٩٩ - نووسین: هێمن نیک بین کوا چرۆی گوڵ لە بەهاری خاکی من کوا وفای یار بۆ دڵداری پاکی من کوا زەمانەی بێ دەرد کوا خۆشی ژیان کوا ڕەوانی بێ فڕ و فێڵ، بۆچی ڕمان کوانێ گەرمی دەستی هاورێ و برادەران کوانێ دڵی پاک یارمەتی یاری دەران کوانێ قورسی باری مەینەتی ئەوین کوا عیلاجی دڵی پر درد و غەمین کوا نیگاهی پر لە رازی نیگاری نێو دڵم کوانێ بۆنی خۆشی بێ وینە ی گوڵم کوانێ دەنگی پێی رێبوارانی رێی عەشق کوانێ دەرسی دڵ داری ببێتە سەرمەشق کوا هەڵاڵەی زەرد، گوڵاڵەی سوور وشین کوانێ میوەی خۆش ڕێک بە تامی ژین کوا هەوای دڵتەنگی پاییز و بەهار کوانێ دەنگی زەنگۆڵەی گاران بە قەتار کوانێ گەرمی کوورەی داری لادێکان کوانێ دەستی ڕەحمەتی خودای بێ مەکان کوانێ کوێستان و تامی کەنگر و رێواسکی کوانێ کوڵانی ساڵان و منداڵ پێخواسەکی کوانێ مرواریدی ناو بەحری خەیاڵ کوانێ نەوروزی خۆشی ساڵ بە ساڵ کوا هەوای چونە دەر و سەفرە و گەران کوانێ شمشاڵ شوان قاڕەی مەڕان کوانێ سەرخۆشی بۆ رابردووی پڕ لە یاد کوانێ دڵخۆشی بۆ داهاتووی خۆش و شاد کوا جومعە و جەماعەت عبادەت پر بە دڵ کوا دڵی پر لە ایمان و ئەوین بە بۆنی گوڵ کوا شەو و خەو خەون بە بێ هەستانەوە کوا تعبیری خۆش بە بێ چەوسانەوە کوا ژیان و ژینەوەو هەڵدانی باڵای شەنگە سوار کوا مەرگی ئارام و کۆچ بو لای پەروەردگار کوا دەنگی پێکەنینی کورپەکەی باوەشم کوا لارە لاری پیرە مێردی چاو مەوەشم کوا ژیانی خۆش و بێدەنگ سروشتی دێ و شار کوا جوانی کل لە چاووی کیژی چاو خومار کوا دەنگی شۆرە شۆری بارانی بەهاری وڵات کوانی ئاڵای هەڵدراو لەسەر نووکی قەڵات کوانێ لرفەی کرێوەی بەفری خاتوو زمهەریر کوا خوڕەی چۆمی پڕ قوڕاوی گەرمەسیر کوا مناڵی و میرمناڵی و گەورە بوون کوانێ گۆچان و خێرا بۆ پیری چوون کوا هەناسەی پڕ لە تاسە بۆ تەمەن کوانێ سین بوونی چیا و کێو و چەمەن کوا تەبایی بۆ گەیشتن دڵ بە دڵ کوانی ئاسمان، کوانی حەرز و کوانێ گڵ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پاییز سەبارەت: ٤ ڕەزبەری ١٤٠٠ هەتاوی - نووسین: هێمن نیک بین وەرزی پاییزە و هەنار تاجی شاهی لەسەرە ڕۆژ کوورت و شەو کراسی درێژی لەبەرە ئەوین دار چاوەڕوانە ببارێ بارانی گەش حەرزی داگرت بە گەڵا ڕەنگی ئاسمان بوو بە ڕەش وەرزی ڕەنگە جوانەکان سور و ئاڵ و زەرد و شین وەرزی تامە خۆشەکان هەناری مزر و شیرین بۆنی خۆشی پنگی پاییز داگیری کرد حەرز و زەوی کاتی تەکاندنی گوێزی بڵیند و چنینی سێوی نەوی پاییز مەڵبەندی وەرزان کۆتایی بۆن و تامەکان وەرزی کۆچی باڵەندەی کۆچ کراوی بێ مەکان کاتی بارانی بە ڕێژنەو گرمە گرمی هەورەکان چیڕۆکێ ئەوینداری دەیگێرنەوە گشت دەورەکان خۆت داپۆشێنە چونکا دایکی گەرما مردوە ئەو کەسە زیندو و ژیاوە تامی کروزووی کردوە لایە لایەی دەنگی با باس لە هاتنی خەو دەکا لەتکە مام سارمێک بخۆ تۆ بۆ نێو هەوران دەبا ویستت ڕەنگ و تام بچێژی پاییز بە چاوی دڵ ببینە کوا هەوارچی ساڵی ساڵان ترسی هەبوو لە کەپرە شینە دەست قەڵشیو و زوور ماندوو بوونی مێشک و لەش کاتی ساز بونی مێوژ گوێز و هەنگوین و ترێ ڕەش زەحمەتی ناو وەرزی پاییز لێت دەبرێ خواردن و خەو ویستت ئارام وەبێ بخۆ دۆشاوی ڕەنگی شەو شەربەتی مێوژە رەشە روح و گیان فێنک دەکا ئەو کەسە سپڵە و نەزانە سپاسی ئافەرینەر نەکا دوای ماندوو بوونی وەرزێر کاتی هۆرتە و بەرهەمە هەرچی باسی خۆشی پاییز کەم ئێستا هەر کەمە من لە ڕەزبەرە دا لە دایک بوم لە خەزەڵوەر بومە گەنج گەیشتمە سەرماوەزر و نێزیک بووم لە دەرد و ڕەنج پاییز برای نێونجی ساڵ و ڕووح سوکی وەرزەکان برا بەشی زستانی دڵ ڕەق، کاتی ساردی و شەختەکان من لە کوڵمی کیژی قژ کاڵ هەرمێ لا سورە دەبینم بۆ گەیشتنی هەنگی شیرن چاوەڕێی گەڵا وەرینم من بە گەیشتنی هەنار دەزانم پاییز هاتووە دەنا لە بهاریش دا دیتومە گەڵا کەوتووە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گورگ و کەروێشک سەبارەت: ١٠ خەزەڵوەر ١٤٠٠ - نووسین: هێمن نیک بین کەروێشکی بەفرین قیتۆکەی چاو ڕەش زیت و وریا و ژیر کوڵم سوری دڵ گەش لە گۆشێکی چۆڵ لە دارستانێک گوڵی دەچەقاند سێ دەنک بە جارێک بێ ئاگا و خەبەر لە بەزمی دونیا بۆخۆی سەرقاڵ بوو بە گەژ و گیا هەستی کرد کەروێشک بە نا ئومێدی کەسێک بۆ لای دێت سەبرۆکە و هێدی دەنگی هەناسەی نا ئاشنا بوو خۆی لە گێلی دا بەڵام ترسابوو کە ئاوڕوی داوە گورگێک بە قەڵسی بە زار دڕندە بە چاوان برسی چاو زەقی گوێ قیت ددان وەک چەقۆ لە دڵی دا کەروێشک کوتی نابەم پەتۆ بڵام ئەو شێوەی عیشقی دەزانی بە چاوی ڕەشی لە گورگی ڕوانی لە یەکەم نیگا ویستی دڵی بەرێ دڵی لەناو سینەی بێنێتە دەرێ بەوەنیە گورگە دڕ و دڵ ڕەقە یا ئەو کەروێشکە دڵ وەک شەق شەقە دەتوانێ بە عیشق گورگ بتوێتەوە بە دوو قسەی خۆش نەرم بێتەوە کەروێشک ذاتێکی نەشمیلانەی بوو دڵێکی وەک دەریاو خنجیلانەی بوو کەروێشکی ساکار بە بەستەزمانی ئەو لە مەبەستی گورگی دەزانی دەیزانی گورگ ذاتی خواردنە دڕندە خویە و کاری دڕاندنە بڵام ئەو ویستی شێوەی عاشقانە دڵی گورگ نەرم کات بە مەحرەمانە هەستی خۆی نێزیک بە هەستی گورگ کرد گورگیش ئەوینی ڕاگوێزی ورگ کرد لەبیری چۆوە گولی و چەپەڵی فەرامۆشی کرد دڕۆ و دەغەڵی مەبەستی کەروێشک پاراستنی خۆی بو نەیزانی گورگ دڵی بۆی ڕۆیبو بیری هێناوە بلەرزێت دڵی دەرونی جوانە ژێر ذاتی دڕی گورگ ناو دڵی مچۆڕکەی لێهات شنە بایێکی سارد بە نێو دڵی داهات چاوە زیتەکەی مەست و خومار بون ترپەی نێو سینەی بە بێ ژومار بون لە دووڕێیی دا گورگ حەبەسا لەو هەڵبژارتنە سەرتاپا ترسا خواردن هەڵبژێرێت دەبێتە داستان عیشق هەڵبژێرێت دەمرێ لە برسان لە لایێک برسی و دڕندە خو بوون لە لایێکیش ڕا کەروێشکی دڵ ڕوون ئەو جارە کەروێشک دڵی حەسایەوە لە گورگی عاشق ورد ورد کشایەوە کەروێشک هاتەوە سەر ذاتی نەرمی دڵی گورگی ڕفاند بە توند و گەرمی چوە لای گوڵ و دارستانی چڕ گیانی رزگار کرد بە ناز و بە فڕ لە ڕۆژە بۆو لای گورگی دڵ بریندار گورگی زگ برسی بەڵام ئەویندار لە ناو تەنیایی گۆشە نشین بو لە هەر چی کەس بو توڕە و بە قین بو بڕوایان ڕوخاند دڵیان لێ شکاند خەوی شەوێیان لە چاوی زڕاند بە شەو لەسەر شاخ بە غەم لوراندی عەشقی کەروێشک یکسەر سوتاندنی ئەوە دەرسێکە بۆ گشت مرۆڤان لەو ژیانە هیچمان نیمانە تاوان یانە کەروێشکی دەخورێی زرینگ نەبنی یا گورگی عاشق و زگ برسی دەبی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جوانی تۆ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین له سەر جوانی ڕوخساری تۆ وێنەکێشان سەر سووڕ ماون پەیکەرە بێ وێنەکانیش لە ئاستی جوانیت ڕووخاون بێ وەی شەو بێ دەتروسکێنن پێم بڵێ ئەستێرەن یا چاون باغەوانی گوڵی لێوت کێ بوە وا جوان ئاوی داون؟ روح و جستەی ئەم شاعیرە پڕ لە شێعری نەکوتراون وشەکانی پوشی وشکن بە ئاوری نیگات سوتاون بە پۆلی گەشاوەی نیگات جەرگ و دڵی من برژاون سەدان لاوی بێ دەسەڵات لە نیگای تۆ دا خنکاون چرکە چرکەی کات ژمێرم لە بێ تویی دا خەساون وشەکانی شێعری تەڕم خەبەردار بۆت راوەستاون بەخت و ئیقباڵی منی بێکەس وەکوو قژت لێک هاڵاون پێنووسم بۆ تۆ دەنوسێ وشەی شێعرم جوان پاراون دیتنی تۆ ئارەزووی دڵە بێ تۆ غەمم بە لێشاون وەک یاریزانی تۆپی پێی سەت گۆڵی جوانت لێداون مانگ و رۆژ و ئەستێرەکان ڕوو بە جوانی تۆ سوڕاون بۆ فۆڕمۆڵی جوانی چاوت زاناکانیش حەبەساون لێوت ناسک وەک پەلکی گوڵ سرووشتین یا بە سوراون؟ ئەو هەموە جوانی و ڕێک بوونەت بە کامێرای دڵ کێشراون دایک و بابت بەختەورن چۆن خوا فریشتەی وێداون کورتی ناهێنێ نوسینم جوانیت ئیلهامی وێداون گوڵە باغی سووری دڵم بە بێ نازی تۆ بووژاون پێستی هەستی سادە و ساکار بە چنگاڵی داڵ رووشاون کاته جوانەکانی گەڵ تۆ لەگەڵ دڵی من تۆراون تەواوی لاوە ئازاکان بە قوماری چاوت دۆڕاون کۆمەڵێک عاشقی یک لایان وەکوو منداڵ پێی خافڵاون کاروان کاروان وشەی شێعر بۆ تاریفت ڕاوەستاون بە لۆری و ماشێنی باری نازەکانت هەڵگیراون دنیا بێ تۆ وێرانەیە کێوەکان برووسکە لێی داون پێم خۆش نیە شێعرم تەواو بێ وشەکان بۆ تۆ نووسراون ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گەر ژن نەبێ... سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین گەر ژن نەبێ دونیا وێران و خاپوورە کێو و دەشت هیچی نامێنێ دەریا گۆمی خوێن و سوورە گەر ژن نەبێ مانگ دەبێتە چرا فانۆس شەقام چۆڵ دەبن لە مرۆڤ غەم شەکە دەکا وەک وایرۆس گەر ژن نەبێ پیاوی داستان نەناس دەبێ مەجنون، فەرهاد بێکار دەبن کاکەمەمیش هەیاس دەبێ گەر ژن نەبێ پێچان و پێوان ون دەبن هەنگاوەکان هێڕ و وڕن شاه ڕێش بۆ نێو گێژاو دەچن گەر ژن نەبێ پێنووسی شاعیران نامۆن لێنووسیان ڕەش هەڵدەگەڕێ شێعر بەڕۆژون هیچ ناخۆن گەر ژن نەبێ گۆرانیش کۆ دەکرێنەوە نۆتی مۆسیقا زڕ دەبن ئاهەنگیش لێ نادرێنەوە گەر ژن نەبێ سوڵح و ئاشتی دنیاش دەڕوا شەر و شۆر جیهان دادەگرێ بە خوێناو دەست نوێژی دەشوا گەر ژن نەبێ باسی ئەوین قسەی پوچەڵە دڵداری دەبێتە کایە عاشق دەبێتە مناڵ، مەعشوق دەبێتە بووکەڵە گەر ژن نەبێ سوڕی دەوران ڕادەوەستێ تۆزێک گەرما نابینیەوە باوش شەختەی سۆڵ دەبەستێ گەر ژن نەبێ نەت دەتزانی مانای ژیان؟ کوا گرینگ دەبوو زیندو بون لە کوێ دەبوو عەشق و ویان؟ گەر ژن نەبێ هەواڵی خۆش بیستن خەونە دەبێ عادەت کەی بە دەنگێک کە شێوەی چنینی تەونە گەر ژن نەبێ گوڵەکان هەموو دەبنە دڕوو جوانی دارستان تێک دەچێ بە لەشی باغ دا دێ تەزوو گەر ژن نەبێ کانیاوی ژیان لیخنە دنیا وەک دایکی بێ مناڵ ئاواتی کۆرپەی لیکنە گەر ژن نەبێ قاڕۆون ئیشی سواڵکەرییە یکەم دەوڵەمەندی دونیا لە گشت دونیا بێ بەرییە گەر ژن نەبێ پێشکەش کردن، دیاری و خەڵات هەموو وێک ڕا کۆ دەبنەوە تەنانەت شۆڕش و خەبات گەر ژن نەبێ مناڵان گشتیان هەتیون خواردنەکان بێ تام و چێژ چێشتەکان بێ بەز و پیون گەر ژن نەبێ خەو لە چاوان دەزڕێتەوە تا دوا ڕۆژی عومری دونیا خۆشی لە ژیان دەسڕێتەوە گەر ژن نەبێ هاوینێ بەفر جێ خۆش دەکا وەرزەکان ئاڵۆزی دەگرن بەهاریش خۆی نەخۆش دەکا گەر ژن نەبێ شنە با دەبێتە تۆفان هێز و توانی گەنجی دەڕوا دەبێ بە دەست بگیرێ گۆچان گەر ژن نەبێ دەرگای ئەوین ناکرێتەوە لە گۆی مەمکی هیچ کانیێک قومە ئاوێک ناخورێتەوە گەر ژن نەبێ کوا خۆشەویستن و دلۆڤانی لە جیهان دا ئازا بونمان کێ دەیناساند بە شەڕڤانی گەر ژن نەبێ شێعرەکانی منیش ساویلکەن وەک چاوی لاواز و بێ هێز چاوەڕێی شوشەی چاویلکەن گەر ژن نەبێ پێم بڵێ بە کێت دەکووت دایە باشترین پەرستاری ژیانت کێ بۆی دەکردی لای لایە گەر ژن نەبێ هێمنی لە ژیان دەڕوا زەوی و ئاسمان وێک دەکەوێ مۆریانە مێشکەکان دەخوا گەر ژن نەبێ خۆ تەنیاییش بێ بەهایە دڵ داری کوا تام و بۆنی ژیان دوو ڕوویی و ڕیایە گەر ژن نەبێ با بیبڕێنمەوە ئەو باسە نە تۆ دەبوی نە دنیاکەت نە ئەو ژیانە کەساسە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ژینی من تۆی سەبارەت: ڕەزبەر ١٣٩٨ - نووسین: هێمن نیک بین ژینی من تۆی هەژیار ئەی کە تۆی ژیانی من دینی من تۆی ناونازار ئەی کە تۆی ئیمانی من چاوی من دوونیا لەبەر تۆ ڕوون دەبینێ تۆی گەشە و شۆقی دیتن هێز بە بۆ چاوانی من خۆر هەڵاتن، گەشەی ڕۆژ و جوانی شەو تۆی تەکووزی نێو ژیان و هەرمانی جیهانی من سەوزی چیمەن، خۆڕاگری دار و دەوەن ئەی کە تۆی دەریا و بیابان و جوانی دارستانی من من بە بێ تۆ خۆ هەناسەم پێ نیە ئەی کە تۆی پشوو و هەناسە بۆ دڵ و بۆ گیانی من لووت و لێو و دەم و ددانم بۆ چیه! ؟ توێ ڕەستە و دێڕ و وشە بۆ زمانی من چاڵی گەردن و گەرویێکی پڕ کوڵە گڕوو هاوار دەکەن بە یک دەنگی بۆ تۆ بزەی سەر لێوانی من سینه و قەلبم لە تاوت پڕ بوون له غەم بریا ئاوینەیێک بای له نێو دیوەخانی من ترپە ترپی ئەو دڵەم باس لە عیشقی تۆ دەکات بەهێزە عەشقی تۆ داگیری کردوە گیانی من دەست به دەستت گەر نەگا، دەست له دونیاکەم ئەشوم چەن غەریب و بێ کەسن دور لە تۆ دەستانی من هاو قەدەم بوون لگەڵ تۆ هەدیەیێک بوو له خودا هاو قەدەم به ئەی ئەزیزم تۆ لەگەل لاقانی من تۆ هەبی عاشق دەبم تا دوا رۆژی تەمەن بەخێراتنت دەکەم ب ۆ دڵ و بۆ گیانی من من به ناوی عەشق داواێیکی سادەم هەیه چاوی جوان و گەشەکانت بکه بە میوانی من من له کۆتایی و تەواو بوون ترس و ئاڵە شەو دەبینم ئەی بە لەعنەت بێت جودایی، جێم نەهیڵی گیانی من خۆشی ئەم دونیایە بۆ من هەر وجودی تۆ و بەس لە کەویری وشکی سینەم تۆ ببە بارانی من گیرودەی عیشقی تۆ بووم پێویست بێ دەشمرم من دەترسم کە ئەوینت بگرێت ڕووح وگیانی من روژی ئەوەڵ تۆ نەبوی بە قسمەت و ئیقباڵی من درەنگ هاتی زوو مەڕۆ، تۆ ببە پایانی من ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بێ تۆ سەبارەت: ٢٩ سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی - نووسین: هێمن نیک بین قەڵەم گەر بۆتۆ نەنوسێت لە سێ جێگا ڕا دەیشکێنم هەستم گەر بۆتۆ گڕ نەگرێ بە نینۆکان دەیڕووشێنم هەزاران باڵاخانەم بێت لە پێناو ئەوینت دا بە ئیما و ئیشارێکی تۆ بە بێدەنگی دەیڕووخێنم داری خۆشویستن و عەشق ئەگەر بۆتۆ میوە نەدا پێش ئەوەی پاییز بیگاتێ گەڵاکانی دەوەرێنم دڵم گەر جێگای تۆ نەبێت گەر هەر چرکە یادت نەکا لە نێو سینە دەریدێنم و ترپەکانی دەوەستێنم گەر گوڵەکانی باغی ژینم تام و بۆنی تۆی لێ نەیەت دارەکانی دەبڕمەوە و هەموو گوڵەکان دەبوژێنم ئەوینت شۆرشی دڵ بو لە مێژوو دا دەبێ بنووسرێ ئەگەر ڕۆژێک تۆ دابڕان کەی کۆرپەی مەرگ دەلاوێنم پرسیارێکی سادەم هەیە تکایە زو جوابم دەوە که تۆ ڕۆیشتی پێم بڵێ من خۆم بۆ کێ وەڕازێنم هەزاران نێو، هاو نێوت بو کە دەمبیستن ڕادەچڵەکیم هیچ نێوێک نابێتە نێوت دوا تۆ، من ناوی کێ بێنم نەفرەت لە ئاوێنەی درۆزن بۆ جارێک ڕاستی پێ نەکوتم پێم خۆشە وای لێ ڕاکێشم ورد وردی کەم و بی شکێنم سەیری خۆم دەکەم لە وێدا پیر و نەماو و وێرانم بە ئاوری قین و نەفرەت ڕیشەی ژیان دەسوتێنم چاوم بۆ هەر لا دەسورێ جگە لە تو کەس نابینم هەڵە بکەن جگە لە تۆ ببینن سوێندێ دەخۆم دەریان دێنم تاڵترین ووشە دابڕانە ڕۆیشتن مەکە بە ئامانجت بۆ یکجاریش باسی مەکە پێم خۆش نیە ناویشی بێنم ناوی خۆشی تۆ دەکەم بە سەر دێڕی شێعرەکانم بە باس و تاریفی جوانیت سەدان شێعر دەخوڵقێنم عاشقانی ناو کتێبەکان دەرسی عەشق لە من فێر بن خوا نەکا ڕۆژێکی بێت بە تەنیایی بناڵێنم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شێعری نوێ (پەنجەرە) سەبارەت: ٢٨ سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی - نووسین: هێمن نیک بین چەند وتەیێک لە عەشقێکی قەدەغەکراو: لە گۆڕەپانی خۆشە ویستێکی لەناکاو دو دڵ بۆ یکتر لەرزین تەنیا ڕێگای دیتنیان پەنجەرە بوو پەنجەرە بەختەوەر بوو چۆن هەردووکی دەدیتن بەڵام ئەوان تەنیا دڵخۆشیان دیتنی جار جاری یکتر بوو زۆر جار ئەوەی دەرەوەی پەنجەرەکە بە شەقام دا تێپەڕ دەبوو سەیرێکی پەنجەرەی دەکرد بەڵام هیچی نەدەدیت ئەو شتە بۆ کەسی پشت پەنجەرەکەش دەهاتە دی پەنجەرە ببو بە حدودی دو عاشق بۆ یێکیان ببو بە قبلە بۆ یێکیان ببو بە ئاوات بۆ یێکیان مەنزڵگای عیشق بوو بۆ یکیان ڕێبواری عاشق بۆ یێکیان هۆڵی ئەوین بوو بۆ یێکیان شەقامی پێداویستی بۆ یێکیان جێگای حەشارگەی دڵ بوو بۆ یکیان ڕوانگەی دڵتەنگی بۆ یێکیان کۆگای ئارامی بۆ یێکیان ڕێگای نامۆ هەردووک لای پەنجەرەکە بۆنی دڵتنگی لێدەهات لە هەر دوک لا دڵ دەلەرزی هەردوک لا پڕ بوون لە داوا بە ڕای من ناوی ئەو عیشقە دەبا چاوە ڕوانی بایە... ++++++++++++++++++++++ سەرناو: باران ببارێ سەبارەت: ١٥ خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی - نووسین: هێمن نیک بین پێم بڵێ باران خو قەرار بوو لە هەور بێی نەک چاوانم قەرار بو تۆ زەوی تەڕ کەی نە وەک گۆنەی بێ تاوانم باران هەر کەس پێی گووتی خۆشم دەوێی بڵی درۆیە بڵێ ڕاست نیە قسەکانت چەتری دەستت بە کام هۆیە پێم بڵی باران کەی دێیە خوار تاکوو دڵم ئارام وەبێت سەدان ڕۆژ بە یادت بووم بەڵام ئاسمان هەر ساو دەبێت باران تۆ دوایین هاورێی بۆ ژیانی بێ بارانی من باران بەس تۆ ئارامشی بۆ نێو جەستەو بۆ گیانی من باران ژیان مەرگەساتە تۆزێک خۆشی بۆتە ئاوات ڕێژنە کە بەسەر وڵاتم پڕ بە دڵ هاتووم بۆ داوات باران دونیا کۆیلەتیە تۆ نەبارێی دڵتەنگ دەبین بە وشەکەرۆیی و بێزاری بەرەو ناخۆشی و جەنگ دەچین باران توخدا دور مەبەوە دوری تۆ کۆتایی منە زەوی گەنمی وڵاتەکەم بێ تۆ چاوە ڕوانی سنە باران لە سەر شاخ مەبارێ بێ گوناحی لێن بە نێو کۆڵبەر لەسەر دەریاکان مەبارێ چونکا پێ دا دەڕۆن کۆچبەر ویستت ببارێی لێرە ببارێ بشوە پیسایی ناحەزان بشوە ڕق و قین و نەفرەت پاک کەوە مرۆڤی پێ نەزان هێند ببارە لافاوێک بێت بە ئاو داچێ هەر چی سووکە بەسەر مێشکیان دا ڕێژنە کە خاوێن بێ ئەو مێشکە پووکە ببارێ بەسەر ئاوری زوڵم با وەکوژێت و دامرکێ کۆلکەزێڕینە وەدەر خە بۆ دیتنی دێنە بەر دەرکێ باران بۆخۆت چاک دەزانی وڵاتم قڕی قومە ئاوێکە تونیایەتیمان چاک دەبێ بەڵام ئەویش بۆ تاوێکە بن خاکمان پڕی زێڕ و نەوتە لەسەر خاک سواڵکەری دەکەین ببارێ بۆو نەهامەتیە بۆ ژیان کۆڵبەری دەکەین باران ببارە ئەم جارەش جەستەی وێرانم گەش کەوە جارێکی تر وەک منداڵی قژە سپیەکانم ڕەش کەوە جارێکی دی بۆ ئاخر جار بڕژی بەسەر ژیان و دنیام چاڵ و قوڵکە کان پڕ کەوە هێور کەوە مێشکی تەنیام ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گەر من نەبام سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین زۆر جار بیر دەکەمەوە کە من نەهاتبامە دونیا کێ من دەبوو؟ کێ دەبوو بە ژیان دڵنیا کە من نەبام غەمەکانم دەدران بە کێ؟ شادی ژیان لە جیاتی من خۆی دەشاردەوە لە کێ..؟! کێ بوو بەیان وەڕێ دەبوو بەرەو ئیشێکی ناچاری کێ لە جیات من دڵتەنگ دەبوو دەڕۆی، دەهات بە لاساری لەوانەیە ئەوەی دەیڵێم قەت قەڵەمی بەدەست نەبا لە بواری نووسینی شێعر بۆ جارێکی بە هەست نەبا لەوانەیە ببا بە دوکتور یا مامۆستای قوتابخانە نا لەوانەشە ببا کرێکار یا شتێک با لە شێت خانە ئەگەر من لە دایک نەببام لەوانەیە ئەو بە ئاواتی گەیشتبا وەک من بە هەناسە ساردی سەیری ژیانی نەکردبا! لەوانەشە چووک ترین ویستەکانی بۆی ببانە خەو و خەیاڵ بۆی ببانە پێنەگەیشتن وەکوو سەراب شێوەی مەحاڵ تۆ بڵێ ئەویش عاشقی ئەو کەسە ببا کە من ببووم بڵێ هەستێک پێ کوتبا کە من بۆچی بۆلای عەشق چووم بڵێی زانیبای لە جیاتی من بە چاوانی عاشقی ببا بە دەستی وی دەستی بگرە بە مێشکی وی بیر بکەوە لەوانیە مامۆستای ناو مزگەوت بایە لەوانەش دور لە دین با تۆ بڵێ عاشقی رەنگی سور لەوانەشە رەنگی شین با کێشمەکێشی دەبوو جیهان جا بڵێی توخدا وابایە جیهان هەر وا ناخۆش دەبوو یا هەر ئیقباڵی من وایە لەوانیە چەکی پێبا لە شاخێکی شەڕوان ببا یانە چەکی شانی وی لە لا نەبا لەو لایە با تۆ بڵێی ئەگەر من نەبام جیهان دور دەبوو لە ڕیا؟ ئەوانەی کە مافیان دەویست ڕوویان دەکردە نێو چیا؟ ئایا وڵاتی بەش دەبوو لە ویشیان دەکرد بە چوار بەش یا لە وڵاتێکی بە ئازادی تێدا دەژیا بە مێشک و لەش ئایا ئەو کەسەش وەکوو من بە نووسین دەبوو دڵنیا ئەگەر من لە دایک نەببام کێ دەبوو بە هێمن تەنیا؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ماڵی ئەوین سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین تاڵێک لە سمێڵی پیاوانەم تێکەڵی قژانت دەکەم سەد ووشەی نەبیستراوەی خۆش ئاراستەی چاوانت دەکەم چوارچێوەی دڵی تەنیامت گرت ئەسکەندەری ڕێگای ئەوین فەرمان و دەستووری تۆ بێت گیانیش بە قوربانت دەکەم لە پەڕتووکی چەند لاپەڕی وشە وشە باسی تۆیە سەدان کتێبی دیکەش بنووسم وەسفی باڵای جوانت دەکەم سامان و داراییم ئەتۆی بێ تۆ نەدار و بێ بەشم گشت دنیا کۆ دەکەمەوە و فەڕشی ژێر لاقانت دەکەم لە هۆڵی ماڵی دڵداری ساحەب ماڵ تۆی بانگهێشتم کە لە بیانووم به دیداری تۆ زوو خۆم بە میوانت دەکەم گیانم حەڵاڵی ئەوینتە بیستێنی یا پێم ببەخشی دڵۆپ دڵۆپ خوێنی دڵم ئالودە و حەیرانت دەکەم پیت و دەق و ڕەستەی شێعرم بۆ وەسفت ماندوو نەناسە هێدی هێدی بووم بە شاعیر خاوەنی شێعرانت دەکەم بە هێمنی دڵت بردم بە خێرایی گیرۆدە بووم هەموو دنیام پاکی بوبێت فیدای یک تاوانت دەکەم پێش هاتنت من تەنیا بووم دڵگەش بووم کە کۆتایی هات بەڵام لە بەختی ڕەشی خۆم هەر یادی جارانت دەکەم پیری و کۆتایی تەمەنم خەڵاتێک بوو لە لای تۆ ڕا یادی دەگمەنی بۆنی تۆ و یادی هەست و نازانت دەکەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: توند و تیژی تۆ سەبارەت: ٢٥ سەرماوەزی ١٣٩٩ هەتاوی - نووسین: هێمن نیک بین بە توندووتیژی خۆم نشان دەدەی ڕمبی ئاگرین تۆ لە گیان دەدەی لێوم دەگەزم تندتند بە ددان مافمی دەتستێنم بە خۆ پیشاندان لە رێ بەدەر بووم بە خەتی لێوان تۆ لەگەڵم بێی خۆشە رێپێوان شێت و دێوانەم بەو زووڵفە چینە لە ناو ژیانم بەس تۆی یکینە لە ناو دەستت دا خۆشە هەڵپەڕین بۆ باوەشی تۆ دەکەم ڕاپەڕین گوڵی من ببی بۆت دەبمە گوڵدان وەرە بە قسەم کە بکەین سەرهەڵدان وەک بزووتنەوە لە ناو خەباتێک بەرزی لە دڵم دا گشت کات و ساتێک شۆرشی گەلێکی بێ دەسەڵاتم ئەو کات کە بە دڵ من لە پەناتم هێرش دەکەیە ناو بەندی دڵم بێ وفا مەبە بێ تۆ ژێر گڵم حەشارگەی دڵت دەریای بێ بنە تێی دا نووقم بوون قسمەتی منە تۆ نیشتمان بەو من پارێزەری تۆ دەسرازە بەو منیش مێزەری دڵنیایی بە بۆ دڵتەنگی من سەربڵیندی بە بۆ نەتەوەی ژن بۆ دڵ رەق بوونت زۆر خۆڕاگری بەڵام لە ئەوین خۆی بۆ ناگری ئاخری هەستی خۆم بانگەواز دەکەم سینەی پڕ لە قسەم رۆژێک باز دەکەم مەینەت و خەفەت بە پۆل بۆم ڕیز بوون چڕکەی کات ژمێر لە گیانم زیز بوون باسی ڕێزیان کرد لای من بەڕێز بووی وەک هەویری چاک بۆ نان بە پێز بووی دەبمە وڵاتت سەرۆک کۆمار بە بۆ کاتەکانم وەک پێستی مار بە هەر دەم خەیاڵم بۆ لات دەسووڕێ وەک نوێژ بۆ قیبلە خودا لێم دەبوورێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چوارچێوەی دڵ سەبارەت: ٢٨ ڕێبەندان ١٣٩٩ - نووسین: هێمن نیک بین چوار چێوەی دڵی تۆ بێ من تەواوی دڵی من بۆ تۆیە قەبارەی جەستەمت پڕ کرد ئەو نەویستنەت بێ هۆیە بەرزی و رادەی ئەوینی من بێ پسانەوە و بێ شومارە لە هەر لایێک سەیرت دەکەم شێوەی ئاسک، چاوت خومارە لە چوار گۆشەی ماڵی عەشق ناوی تۆ لە دیوار دراوە شۆقی چرای ناوێ چونکا رووی مانگی تۆ هەڵکراوە هەستی پاکت پاشکەوتەیە بۆ داهاتووی نادیار و ڵێڵ لە رۆژانی بێ ماڵیم دا باوەشی تۆ دەبێتە خێڵ سەدان ڕاسپاردەم بۆ ناردی دڵی ڕەقت ئارام وەبێ ئارام نەبوو و نەهاتیوە ئەوینداری کوا وا دەبێ؟ دڵم راخەرێکی کۆنەیە لە دووکانی کۆنە فرۆشێک دڕاو و تۆزاوی و چڵکن فڕێدراوە وا لە گۆشێک لە ئاوەدانی باوشت وەکوو ماڵی چۆڵ داخراوم لە قەفەسی ئەوینت دا وەک باڵەندێکی داکراوم تەمەنم بە کۆمەڵ رۆیشت رۆژەکان بە وردی رویی شێوەی وەرزێری بێ ئیقباڵ کشت و کاڵ بە فیرۆ ڕۆی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەڕەزی سەبارەت: ١٣ بەفرانباری ١٤٠٠ هەتاوی - نووسین: هێمن نیک بین چونە ناو خەیاڵی من کێ دەزانێ هۆکەی چییە؟ هێندێک دەڵێن ماڵی دنیا هێندێکیش دەڵێن پیرییە هێندێک بە بێ ڕاشکاوی کوتیان خۆی شیرن دەکا جەماعەتێکی ساویلکەش کوتیان حەتمەن بۆ نانییە هێندێکیان بە بێ خەیاڵی سەیرم دەکەن و هیچ ناڵێن هێندێک دەڵێن یادی کەسێک خەفەت مەخۆ چۆن کاتییە بەڵام کەس نەهات بۆ جارێک لە خۆم بپرسێت هۆکارەکەی منیش بە درۆ وڵام دەمەوە بڵێم هیچیان وەڕەزییە... وەڕەزی لە هەناسەکان وەڕەزی لە گشت کاتەکان وەڕەز لە خۆم و ژیانم ئەو ژیانەی کەوا یارییە وەڕەز لە هەنگاو و ڕۆیشتن لە کۆیلەتی گیان و ڕووحم وەڕەز لە خەفەت و مەراق لە داهاتوو کە ڕوون نییە بۆ جارێک کەسێک نەیپرسی نوسینت بۆ وا غەمبارن تۆ کە بە ڕواڵەت زیندووی ئەی باسی مەرگت لە چییە؟ نەیانکوتت تۆ کە گشت عومر لایانی ئاوەدانیت گرت دڵت ڕەشی تێدا نەبوو ئەی بۆ ژیانت وێرانییە کەسێک نەیپرسی هێمن بۆ ناس ناوی تەنیات هەڵبژارد بۆ ناوت بەشدار نەبوو ناسناوت بۆ دڵدار نییە؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نوسینێکی مەنگ سەبارەت: ١٠ بەفرانبار ١٣٩٩ هەتاوی - نووسین: هێمن نیک بین مێژوو بە زل هێزی پێنووس لەسەر لێنووس حاڵی دەکەم وەک پیرە هەوارچیێکی ژیر باسی هەواری خاڵی دەکەم وەبیرمە کە منداڵ بووم ئاواتم بوو زوو گەورە بم گەورە بووم و پڕ بە دڵم هاوار بۆ منداڵی دەکەم ئاواتم بوو ماڵێکم بێت بە ئارامی تێیدا بژیم پێی گەیشتم بەڵام ئێستا ئارەزووی بێ ماڵی دەکەم ئاواتم بوو بە ئیستیکان جارێکی چای شیرن وەخۆم چای زۆرم خوارد بە شرینی ئێستا حەز بە تاڵی دەکەم بە مناڵی وەک باڵەندە شەقەی باڵم ئەدا و دەفڕیم باڵم شکان، کەوتمە حەرز زۆر هەست بە بێ باڵی دەکەم ژیان وەک تاڵ و پۆ قاڵی چندراوو و لێک هاڵاوە هەر کەس بێت وەکوو فێرکارێک فێری چنینی قاڵی دەکەم لەو دونیایە دا ناڕوونی بەسەر ڕوونی دا زاڵ بوە گیانی سۆهرابی کوڕم دەگرم وەک ڕۆستەمی زاڵی دەکەم بە شاخی بڵیندی خەفەتان بە چڕ و ئاستەم دەچمە سەرێ هێلکەی داڵ لە سەر شاخ ببینم لەوێ دزی لە داڵێ دەکەم بەزری دارم خستە حەرز و گەورە بو تا بو بە نەمام بوو بە دارێک، بەڵام بۆ چی شێوەی رەنگی کاڵی دەکەم؟ پێشکەوتنی دنیا سەیرە هەر ڕۆژە شتێک دێتە گۆڕێ زۆر جار پڕ بە دڵ و ئیشتیام حەز بە شتی خۆماڵی دەکەم هەموو کەس وەیزانی شێتم وەکوو مەجنوون باسی لەیلا وەیانزانی لە شێعران دا باسی لێوی ئاڵی دەکەم عەشقی مرۆڤانم بۆ چیە هەمووی ساختە و ڕیا و درۆیە عاشقی کەروێشک و سمۆرەم باس لە ئەسب و یاڵی دەکەم نوسراوەکان کاس و وڕ بون لەوانەیە لێم تێنەگەن هەر کەس ویستی لام دانیشێت بە دڵ و گیان حاڵی دەکەم لە سرووشت دا تێکەڵ بووم و گدار و دەوەن بوە بنەماڵەم لە مرۆڤان دڵگران و دورم دەنا شێریش ماڵی دەکەم بەخت و ئیقباڵ بو بە ڕابەر بۆ ڕاستیەکان نامۆییم کرد لە نێو کوپی قاوێکی تاڵ چاوە ڕوانی فاڵی دەکەم پێنەگەیشتن بە دڵدارت گەورەترین زوڵم و زۆرە دەزانم شتێکی مەحاڵە بەڵام بیر لە ویساڵی دەکەم قژی کەسێکی خۆشەویست ئێستاش عەتر و بۆنی ماوە عەتر چیە ۆ بۆن دەڵێ چی یادی تاڵ بە تاڵی دەکەم قسە زۆرن باسیان بکەم باسی ژیان و مناڵی و یادی بە تەنیایی لە گۆشێک دا یادی ساڵ بە ساڵی دەکەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کۆچی دوایی ئازیزێک سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین سڵاو ئازیزی کۆچ کردووم لە دڵتەنگی لێوانلێوم کەی کاتی کۆچ بو ئازیزم لە دوا تۆ کێ بێنێت نێوم ماڵمان بێ تۆ چۆڵ و شێواو چاوم تار بوون بۆ گریانت هەر کوێ سەیر دەکەم دەتبینم چی بکەم لە یادگاریەکانت قەولت دابوو تا دوا پیریش بۆ جارێک باسی مەرگ نەکەی قەرار نەبوو وا لەناکاو سەفەر بۆ خاکە ساردە کەی لە ژیان دا زۆر شت فێر بووم بێجگە لەوەی بە بێ تۆ بژیم دڵتەنگی وێرانی کردووم پێم خۆش نیە دوا تۆ بژیم تۆ بۆمن بەس برا نەبوی هاورێکی خۆشەویست بووی شەو و ڕۆژت لێ کردمە یک وەکوو هەناسە پێویست بووی بیرەوری لێم ناگەڕێن لەو نێو شارە وێرانە دا هەزاران ئاواتم هەبوون لەگەڵ تۆ لەو ژیانە دا خۆشویستنت ویست دڵ و ئارام بوونی خەیاڵمە بریا زانیبات بێ تۆ غەم لەناو ژیان و ماڵمە دەمهەوێ بێدەنگ بم و قسەی دڵم نەدرکێنم بەڵام لەو کاتەی نەماوی سارد و سڕە دڵ و خوێنم دارستانی خەیاڵاتم لە بێ تۆیی دا سووتاوە دەریای فرمێسک لە چاوم دا کۆ بۆتەوە و قەفیس ماوە ژیان بێ تۆ سارد و سڕە و کوورەی دڵم کووژاوەیە هەستی بێ گیان و بێ کەسم بە یادی تۆ بووژاوەیە نمویست دڵ گرانت کەم بەهەستم و بە قسەکانم بەڵام هێش و ژانی دڵم زەختیان هێنایە سەر گیانم کۆچت کردو لێت هەستاندم تەنانەت ڕەنگی چاوانت جەستەم تێکڕا بوو بە ئاگر بوو بە خەڵووز لە تاوانت نەمویست خەیاڵم لێ بدزی بڕۆی بۆ نێو سەفەری دوور وا خێرا لێم دوور بویەوە ڕۆیشتی بە شێوەی تیشک نوور نەمویست ببی بە ئارەزووم لە خەیاڵم دا داوات کەم لە نێو خەون و لە نێو ڕاستی هەموو کات یادی باڵات کەم وەڕەزی نێوی خۆم کردوە کە وا خۆش بوو لەسەر زارت تەنیا ئارامی من بۆتە دیتنی سەنگی مەزارت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەوینداری سەبارەت: ٢ ڕێبەندان ١٤٠٠ هەتاوی - نووسین: هێمن نیک بین ئەبرۆت وەکوو ڕمبی دوژمن زڕمبە لە ناخی دڵ دێنێ خەبات دەکەم لەو ڕێە دا مێژوو با باش نێوم بێنێ دم و لوتت نۆک و نوقڵە نیگارەی دەستی یەزدانی چاوت ئەستێرێکی گەشەو لە ناو شەو دا دەتروسکێنی جوانی تۆ، سنووری بەزاند چوار دەوری دنیای داگیرکرد خەتی لێوت وینەی ئاگر گڕ دەگرێت و دەم سوتێنی دەستت وەکوو پۆلی گەشەو ئامادەم بۆ کەباب بوونت جەرگ و دڵم تیکه گۆشتەو جوانی تۆ باش دەی برژێنی نووکی قەڵەم جگە لە نێوت خۆیندەواری دیکەی نیە نەدیتنت دڵم تەنگ دەکاو و وەکوو مناڵ دەم گریێنێ هەر بۆخۆت بوی بە دڵتەنگیم، هەر بۆخۆشت هۆی ئارامیم وەکوو کوڕپە گروو دەگرم ، خۆزگە دەستی تۆ ڕامژێنێ شەڕی دونیا دەست پێ دەبێت ڕۆژێکی ئەلەو ڕۆژانە من دڵنیام کە جوانی تۆ ئەم شەڕە قوورسە پێک دێنێ کاری خودا هێندە بێ عەیبن جێگای گلەیی تێدا نیە بە خەڵقەتی تۆی بێ وێنە گەورەیی خۆی دەسەلمێنێ نەرم کردنی دڵی ڕەقت دەست بردن بۆ زاری شێرە هەرکەس دڵی تۆی ماڵی کات حەماسەیێک ئەخوڵقێنێ بختەوەرە حەرز و زەوی کە تۆ بەسەری دا دەڕۆی بریا رۆژێک هەنگاوەکەت خێرا بۆ لای منت بێنێ زۆر سەیری وێنەکەت دەکەم نازانم بۆ لێی تێر نابم ڕقم لە ئاوێنەکشتە کە ڕۆژێ چەند جار دەت دوێنێ چاوێک جگە لە چاوی من یاخودا کوێر بێت و نەتبینێ بشکێ دەستێک دەستت بگرێت، ڵاڵ بێ زمانێک نێوت دێنێ کەش و هەواشت تێک داوە و وەرزکانیشت شێت کردوون هەوری ڕەشیش لەتاوی تۆ بارانی خۆشی دەڕژێنێ لە نێو گوڵان دا جوانترینی لە نێو دونیا دا تاقانەی تاڵێک لە قژە خاوەکانت تەواوەتی دونیا دێنێ گەرووم وشکە وەک بیابان ئەوندی بە دوات دا هەڵێم خۆزگە جارێک بە دەستی خۆی پەرداخێک ئاوم بۆ بێنێ بۆ ساز بوونی ئەو دونیایە هەزاران ساڵی پێ چووە بەڵام دیتنی جارێکی تۆ هەموو دونیا دەشێوێنی کۆترێکی ئازاد بووم بەڵام، دیلی قەفەسم لە تاوت هەزار خۆزگە باوەشی تۆ موژدەی ئازادیم بۆ بێنێ بە بەهانەی پەتای کڕۆنا دەمامک تێدەکەی بۆ وەی کە نەتناسم و نەتبینم بەڵام چاوت دەتناسێنێ کوتت بە چاویلکێکی ڕەش چاوانیشم دەشارمەوە هەوڵ مەدە ئەویش نەبێ بۆنی عەترت دەم هاژێنێ ئەوینت گۆڕەپانی شەڕ دڵم شەڕوانی بێ گولە تکایە با خۆم ڕادەست نەکەم عەیبە بۆ کورد دەست هەڵێنی لە باسی وەسفی باڵای تۆ سەدان کتێب بنوسرێت کەمە خاوەنی تۆ بوون سەروەتە تەواو گەنجی قاروون دێنێ دەترسم بمکا بە قاتڵ غیرەیی کردن لە تاوت بیکوژم وا ئەو ڕەقیبەش کە پنجەی بۆ پەنجەت دێنێ سۆزی سەرمای نەبوونی تۆ شێوەی کڕێوەی زستانە چلە گەورە و چلە چووکەش ناتوانێ وا بمتەزێنێ قژت کە دێتە سەر پشتت وەک هەڵرژانی ئاو هەڵدێرە هەزار خۆزگە بەو شانە کات کە قژەکانی تۆ دادێنی ئەو خالقەی تۆی ئافراندوە شیاوە ببمە بەندەی یا دەبێ ئەمن بکوژێت یا کە بە تۆم بگەیێنێ من بیستبوم کە خۆش ویستن گیانێکی نوێت پێ دەبەخشێت ئەی بۆچی عەشقت خەرێکە هێمن تەنیا بفەوتێنێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ماڵی دڵ سەبارەت: بەهاری ١٣٩٩ هەتاوی - نووسین: هێمن نیک بین لە ناو ماڵی دڵی من دا تەنیا هەر تۆ خاوەن ماڵی بۆ باوەشی بێ پەنای من ئازیز وەک کۆرپە و مناڵی لە پەیکەرم دا چوارچێوەی له دڵم دا ترپە و خوێنی لە ناو چاوم دا گلێنەی چەند خۆشە کە تۆ دەم دوێنی لە سینەم دا تۆ هەناسەی هەڵت دەمژم بۆ ناو دڵم چرکەیێک تۆ لە لام نەبی خنکاوێکی لە ژێر گڵم لە ئاسمانی خەیاڵاتم ئەستێرەی بەخت و ئیقباڵی لە وەرزەکان دا بەهاری جوانترین ڕێکەوتی ساڵی لە دونیای من تاکە کەسی لە ناو بێ کەسی دا کەسمی وەک وێنەی دەستی وێنەکێش تۆ جوانترین ڕەنگ و ڕەسمی لە چیرۆکی خۆشەویستیم لە پەڕ پەڕی دا گوونجاوی پێم بڵێ خەتای من چی بو کە وا تۆ لە من ڕەنجاوی دڵی وێران دەکەی ئارام وەک گۆرانیێکی بە سۆزی وکوو شێعری شاعیرێکی کە ووشەکانی دەدۆزی لە خۆشویستن دا سەرەتای لە بێ ڕەحمی دا کۆتایی عەشقت وەک لە داییک بوونە جودایشت کۆچی دوایی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پرسیاری ناس ناوم سەبارەت: ٦ ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی - نووسین: هێمن نیک بین هەر شەقاری سەر سەمەنم سەدان بیرەوەری سەرکز خۆی لە وێدا حەشار داوە لە هەر تاڵی سپی ڕدێنم هەزاران غەمی نەکوتراو شێوەی لاولاو خۆی باداوە باسی کزی چاوم ناکەم یا لەرزۆکی دەستەکانم با نەڵێن پیر و خەرفاوە پێنگاوم ناینە ڕۆیشتن شێوەی دارێکی پڕ ئەزمون سەرتوولەکانم قرتاوە لە بڵیندایی لووتکەی ئاوات پێش ئەوەی کەسێک سەرکەوێت هیوابڕاوی من حەساوە بێ وەی کە بوومەلەرزە بێت باڵاخانەی داواکانم داخرمان و گشت نهۆمەکەی ڕووخاوە چوارگۆشەی ڕووپەڕی هەستم بە چڕنووکی داڵی برسی سانت به سانتی ڵێی ڕۆۆشاوە عەشق و ئەوین و دڵداری ڕۆمانێکی نادیار بو لە من بۆ کەس نەخوێندراوە چاوە ڕوانی بوە برابەشی دەمووکەکانی ژیانم و چاو وشک هەڵات بە دەرگاوە تەلاسم کرد لە ناخۆشیان تەپلۆسیشم بۆ خۆشیەکان خەفەتی لە دڵم دا ماوە ڕابردووم ئەسپێکی سەرکێش ئێستاشم گورگێکی دڕنەو داهاتووش ماری سڕ کراوە لە گۆڕەپانی خەندە و گری شەڕێکی قوورس هاتە ئارا خەندە لە وێ دا دۆڕاوە کوێرایی بە ڕۆژ داهات شەو بوو بە هەوێی مانگەشەو چرای ڕووناکی کووژاوە قەبووڵ کردنی ئیقباڵی ڕەش ڕاهاتن لەگەڵ بەختی پووک لە سەرەتا نەنووسراوە دیارە کە بۆخۆم ویستوومە ئەو رێکلاشە ژیانەم هەبێ گازەندەم بە کەس نەداوە سێ منداڵم لە ژیان هەبوو عەشق، خۆشی، بەختەوەری ئەوانم بە دڵ نێو ناوە عەشق ون بوو نەمدیتەوە خۆشی بە نەخۆشی مرد و بەختەوەریشم کوژراوە ناسناوی شاعیریم ڵێڵە بۆ داژدارانم پرسیاره تا ئێستا بۆم جواب نەدراوە لە تەواوی شێعرەکانم خەفەت شێوەی پشتێندێکە لە نێوقەدی من هاڵاوە ئەوجار زانیتان کە بۆچی ڕواڵەتم پیری لێ نیشت و تەنیام بە شێوەی ناسناوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من و تۆ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین من و تۆ جیهانێکین ئاسمانی تۆ، حەرزەکەی من من و تۆ رۆڵەی هەور، بارانی تۆ، تەرزەکەی من من و تۆ باغێکی خۆش، میوەکەی تۆ، دارەکەی من من و تۆ مۆسیقایێک سازەکەی تۆ، تارەکەی من من و تۆ وەکوو شارین شەقامی تۆ، خانووەکەی من من و تو چێشتێکی خۆش ئاوەکەی تۆ، دانووەکەی من من و تۆ شاڵی چندراو کامواکەی تۆ، شیشەکەی من من و تۆ گوڵێکی بون خۆش پەلکەکەی تۆ، ڕیشەکەی من من و تۆ کتێبی شێعرین کێشەکەی تۆ، پێڕەکەی من من و تۆ تام بۆ زارین شیرنەکەی تۆ، سوێرەکەی من من و تۆ نیشتیمانین مافەکەی تۆ، خاکەکەی من من و تۆ هەنگی شیرن شیلەکەی تۆ ماکەکەی من من و تۆ داستانێکین ئەوەڵی تۆ، کۆتایی من من و تۆ شاعیرێکین هێمنی تۆ، تەنیایی من ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەوینی ڕاستەقینە سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین ئەوین شێوەی شەڕابێکە با کۆن تر بێ و نەوشی گیان بێ ئەوین وەکوو چیمەنتۆیە با قایم و بێ نوقسان بێ ئەوین دوو مەلی عاشقه حەزیان لە هەڵفڕین نیە حەز دەکەن لەسەر پەلێک دار تا کۆتایی لانەیان بێ ئەوین نیگای خۆر و مانگە لە سنووری پێک گەیشتن دەمێک ئێوارانە بێت و جارێکیش بەری بەیان بێ ئەوین دەردی دڵی دوو دارە کە تەمەنێک لە لای یک بوون سەر پەنجەی یکتر بەر نادەن تەنانەت ئەگەر تۆفان بێ ئەوین گەر ڕاستەقینە بێت لە ژیان لێی خۆشتر نیە چرکە چرکەی ئەو تەمەنە خۆشە ئەوینی یاران بێ تەنانەت خۆشە لەگەڵ وی عەزابی نێوی جەهەنەم بەڵام کاتێک کە ئەو نیە بەهشتیش بو با تاژان بێ هەموو خەڵکی دنیا لایێک کەسایەتی یاریش لایێک تەنیا لە درێژایی تەمەن بۆ یک جار یارت میوان بێ جوانی لە یکتر دا ببینن سەر بۆ هیچ لایێک نەسووڕێت چاوی ئەویندار هەر کاتێک نیگای یاری لە لا جوان بێ ئەوین لە کاتی ناخۆشیان دەبێ چڕتر و پڕتر بێت نەکا ئەوینداران هۆشیان هەموو کات لەسەر خۆشیان بێ شەختەی سەرما بە گەرمایان دڵۆپ دڵۆپ بتوێتەوە بۆ یێک جۆرێک ئارامی بن لە هاوین فێنکایتیان بێ کە دانیشتن لە لای یک بن هەنگاویان تێکەڵی یێک کەن نەکەن یکیان تاقە دار بێ یکیش مەلی بێ مەکان بێ چاو کە بە چاوی یار کەوت شۆقی نیگا، دنیا بگرێ بۆنی عەتری لێ تێک نەچێ دائم خەندەی لە لێوان بێ ماوێنی ژیان تاکو مەرگ ناویان لێ ناوە تەمەن ئەو مەودایە وا تێپەڕ بێت نەکا دڵیان پەژیوان بێ سامان سەروەت ماڵی دنیا بە بێ ئەوین کرمۆڵ بوونە ژیان لەگەڵ ئەوین خۆشە تەنیا ئەگەر ڕێ پێوان بێ ئەوینداری ببێ بە ئایین چۆن دین بێ عەشق کۆڵکە باسی ئەوین وا گەشە بکا وێرد و وشەی سەر زاران بێ جوانترین دیاری خودایە نیعمەتێک کە دووپات نابێ بۆچی ئەوین هەر قسە بێ بۆ دەبێ شێوەی داستان بێ؟ لە خۆشویستن دا هەنگاوەکان با هێمنانە و بە ئارام بن ئەوین ناوەرۆکی دڵ خەن تەنیایی مرۆڤ با وێران بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: برینی ئاشنا سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین ژیان بۆ من و تۆ، دابڕانی هەڵبژارد تۆی برد بۆ ڕێ هەڵە و منی لە تۆ هەڵبوارد ئیقباڵ پێش خۆری گرت و ڕووناکی لە چاوم ستاند بە خێرایی تێپەڕی، یادمی لە یادی تۆ ڕفاند با پزووی بێ وەفاییت ژیلەمۆی هەستمی خەواند یادی شیرنت ئێستا تاڵە خەوی لە چاوم ڕەواند باڵەندەی عاشق هەموو کات دەبێ ژیر و ئازادبیر بێ کەسێک کە لە عیشق دابێ چۆن دەتوانێ بێ تەدبیر بێ؟ بۆ وەی کە بە ئەوین بگات دەبێ هەزار جار بڕوخێت دەنا دەبێ لە ناو دڵی دا هەزاران هەستی بکوژێت لە ئەوینداری من و تۆ ئەوەی وێران و خاپوور بوو تەنیا من بووم، چونکاتی تۆ بیر و هەستت لە من دوور بوو تۆ نە باڵەندەی عاشق بووی نە وەک ئەویندارێێکی ژیر تەنانەت عەشقت پێشێل کرد ناڕەواییت خستە سەر بیر توخدا چیکە کەسێکی کە گیرۆدەی وڕ و درۆ مەکە گیرۆدەی خۆت و چاوانت هەڵەی وا سەربەخۆ مەکە هەستی کەسێکی ئەمەگدار بۆ وی هەموو سامانیەتی لێ مەستێنە وێران دەبێ ئەوەی نیەتی دامانیەتی خۆش ویستنی کاتی ئازیزم خۆ عەشق نیە هەوا و بایە شێوەی حەزی کڵۆ قەندێک تێکەڵ بە تاڵ بوونی چایە هەستی پاراوی ئەویندار بۆچی دوور ببێ لە ڕکان دڵێک کە پێی دەڵێن گۆشتە قرچەی لێ دێت کاتی شکان دیتوتە کاتی خواردنی بادامێکی سوتاو و تاڵ تامی زارت ناخۆش دەبێ تاڵی دەبێتە تامی زاڵ دەیان کاکڵی شیرن بخۆی تاڵی وی کۆڵت لێ نادا چۆن تاڵیەکەی چۆتە ناخت چیتر متمانەت وێ نادا کاکڵی عەشقت هێندە تاڵ بو هەست و ناخی هەڵقرچاندم لە دوا تۆ کەسی باشیش بێ تازە هیچ، بڕوات ڕووخاندم دیتوتە کاتێک بە کاغەز دەستت دەبڕی چەند بە ژانە خۆ کاغەز وەک تیغ تیژ نیە ژانی نەبوونی ڕیپانه برینێک کە لە نەیار بێت تەنیا ماوێک ژانی هەیە بەڵام برینی کەسی خۆت ژانێکی هەرمانی هەیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وێرانی دڵ سەبارەت: نووسین: ناشناس وێرانەیە دڵ لە ژێر قورسی نیگاهێک سینە پڕ حەسرەتە جێ نەماوە بۆ ئاهێک وەرزی ئەوین و دڵە بولبول مەرسیە دەڵێ مەحزون و غەمە گاسی دڵخۆشە بۆ تاوێک بیر و بیرەوەری یار شادیە هەر دەم ئەی داد لە ئێستام و من و تۆیی نیگارێک حەزرەتی یار، وتی دەبم هەموو کات درۆ بو وتەکانی نەمایەوە بۆ ساتێک تاڵی قاوە و مەی هەردووک چەشێکن ئەما تاڵێک خەو دەپەڕێنێ و خەو بەستراوە بە ئاوێک مڵکی شایەتی دڵ، خاوەنەکەی ڕۆی لەو ڕۆژەوە کاخی دەرون بۆتە ڕووخاوێک هەستم لە مەبەستم سەراپێ نەبوو هیچ کات پەلکەی قژی یار بوو بە گوریس و پەتی دارێک ئەی مانگی شەوان مانگی منت غیرەیی پێ کرد ئەستێرە نیە جوان بە ڕادەی گەشی چاوێک سپی کرد ریش و سەرم دەردی فیراقی هەڵڕژا و وەری سەر لەتاوی زولفە خاوێک لە باسی سروشتی چاوی یار بێینە دەرێ یێک جار بیبینی هونەرە نەکەویە داوێک کەروێشکی مەراق لە دەشتی سینە بەڕهەڵدرا عەشقی وەکوو داڵ کەوتە سەری و کردی بە ڕاوێک ئەی یار شکاندنی دڵ بە پێشکەوتن مەزانە تۆش دەشکێت دڵت بە دەستی شۆڕە لاوێک سەبر و هێمنی دڵ ڕادێکی بوو بەسەر چوو بابردەڵە بوو عەشقی کەوتمە گێژی ڕووبارێک کۆتایی ئەوین کۆتایی پێکڕایی من و وی تەنیام لەو ڕۆژەوە و دڵپڕم بە هەوایێک ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ژیانی من و تۆ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین ژیان بۆ من و تۆ، دابڕانی هەڵبژارد تۆی برد بۆ ڕێ هەڵە و منی لە تۆ هەڵبوارد ئیقباڵ پێش خۆری گرت و ڕووناکی لە چاوم ستاند بە خێرایی تێپەڕی، یادمی لە یادی تۆ ڕفاند با پزووی بێ وەفاییت ژیلەمۆی هەستمی خەواند یادی شیرنت ئێستا تاڵە خەوی لە چاوم ڕەواند باڵەندەی عاشق هەموو کات دەبێ ژیر و ئازادبیر بێ کەسێک کە لە عیشق دابێ چۆن دەتوانێ بێ تەدبیر بێ؟ بۆ وەی کە بە ئەوین بگات دەبێ هەزار جار بڕوخێت دەنا دەبێ لە ناو دڵی دا هەزاران هەستی بکوژێت لە ئەوینداری من و تۆ ئەوەی وێران و خاپوور بوو تەنیا من بووم، چونکاتی تۆ بیر و هەستت لە من دوور بوو تۆ نە باڵەندەی عاشق بووی نە وەک ئەویندارێێکی ژیر تەنانەت عەشقت پێشێل کرد ناڕەواییت خستە سەر بیر توخدا چیکە کەسێکی کە گیرۆدەی وڕ و درۆ مەکە گیرۆدەی خۆت و چاوانت هەڵەی وا سەربەخۆ مەکە هەستی کەسێکی ئەمەگدار بۆ وی هەموو سامانیەتی لێ مەستێنە وێران دەبێ ئەوەی نیەتی دامانیەتی خۆش ویستنی کاتی ئازیزم خۆ عەشق نیە هەوا و بایە شێوەی حەزی کڵۆ قەندێک تێکەڵ بە تاڵ بوونی چایە هەستی پاراوی ئەویندار بۆچی دوور ببێ لە ڕکان دڵێک کە پێی دەڵێن گۆشتە قرچەی لێ دێت کاتی شکان دیتوتە کاتی خواردنی بادامێکی سوتاو و تاڵ تامی زارت ناخۆش دەبێ تاڵی دەبێتە تامی زاڵ دەیان کاکڵی شیرن بخۆی تاڵی وی کۆڵت لێ نادا چۆن تاڵیەکەی چۆتە ناخت چیتر متمانەت وێ نادا کاکڵی عەشقت هێندە تاڵ بو هەست و ناخی هەڵقرچاندم لە دوا تۆ کەسی باشیش بێ تازە هیچ، بڕوات ڕووخاندم دیتوتە کاتێک بە کاغەز دەستت دەبڕی چەند بە ژانە خۆ کاغەز وەک تیغ تیژ نیە ژانی نەبوونی ڕیپانه برینێک کە لە نەیار بێت تەنیا ماوێک ژانی هەیە بەڵام برینی کەسی خۆت ژانێکی هەرمانی هەیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەوین سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین ئەوین شێوەی شەڕابێکە با کۆن تر بێ و نەوشی گیان بێ ئەوین وەکوو چیمەنتۆیە با قایم و بێ نوقسان بێ ئەوین دوو مەلی عاشقه حەزیان لە هەڵفڕین نیە حەز دەکەن لەسەر پەلێک دار تا کۆتایی لانەیان بێ ئەوین نیگای خۆر و مانگە لە سنووری پێک گەیشتن دەمێک ئێوارانە بێت و جارێکیش بەری بەیان بێ ئەوین دەردی دڵی دوو دارە کە تەمەنێک لە لای یک بوون سەر پەنجەی یکتر بەر نادەن تەنانەت ئەگەر تۆفان بێ ئەوین گەر ڕاستەقینە بێت لە ژیان لێی خۆشتر نیە چرکە چرکەی ئەو تەمەنە خۆشە ئەوینی یاران بێ تەنانەت خۆشە لەگەڵ وی عەزابی نێوی جەهەنەم بەڵام کاتێک کە ئەو نیە بەهشتیش بو با تاژان بێ هەموو خەڵکی دنیا لایێک کەسایەتی یاریش لایێک تەنیا لە درێژایی تەمەن بۆ یک جار یارت میوان بێ جوانی لە یکتر دا ببینن سەر بۆ هیچ لایێک نەسووڕێت چاوی ئەویندار هەر کاتێک نیگای یاری لە لا جوان بێ ئەوین لە کاتی ناخۆشیان دەبێ چڕتر و پڕتر بێت نەکا ئەوینداران هۆشیان هەموو کات لەسەر خۆشیان بێ شەختەی سەرما بە گەرمایان دڵۆپ دڵۆپ بتوێتەوە بۆ یێک جۆرێک ئارامی بن لە هاوین فێنکایتیان بێ کە دانیشتن لە لای یک بن هەنگاویان تێکەڵی یێک کەن نەکەن یکیان تاقە دار بێ یکیش مەلی بێ مەکان بێ چاو کە بە چاوی یار کەوت شۆقی نیگا، دنیا بگرێ بۆنی عەتری لێ تێک نەچێ دائم خەندەی لە لێوان بێ ماوێنی ژیان تاکو مەرگ ناویان لێ ناوە تەمەن ئەو مەودایە وا تێپەڕ بێت نەکا دڵیان پەژیوان بێ سامان سەروەت ماڵی دنیا بە بێ ئەوین کرمۆڵ بوونە ژیان لەگەڵ ئەوین خۆشە تەنیا ئەگەر ڕێ پێوان بێ ئەوینداری ببێ بە ئایین چۆن دین بێ عەشق کۆڵکە باسی ئەوین وا گەشە بکا وێرد و وشەی سەر زاران بێ جوانترین دیاری خودایە نیعمەتێک کە دووپات نابێ بۆچی ئەوین هەر قسە بێ بۆ دەبێ شێوەی داستان بێ؟ لە خۆشویستن دا هەنگاوەکان با هێمنانە و بە ئارام بن ئەوین ناوەرۆکی دڵ خەن تەنیایی مرۆڤ با وێران بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جوانیەکانی تۆ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین ئەبرۆت وەکوو ڕمبی دوژمن زڕمبە لە ناخی دڵ دێنێ خەبات دەکەم لەو ڕێە دا مێژوو با باش نێوم بێنێ دم و لوتت نۆک و نوقڵە نیگارەی دەستی یەزدانی چاوت ئەستێرێکی گەشەو لە ناو شەو دا دەتروسکێنی جوانی تۆ، سنووری بەزاند چوار دەوری دنیای داگیرکرد خەتی لێوت وینەی ئاگر گڕ دەگرێت و دەم سوتێنی دەستت وەکوو پۆلی گەشەو ئامادەم بۆ کەباب بوونت جەرگ و دڵم تیکه گۆشتەو جوانی تۆ باش دەی برژێنی نووکی قەڵەم جگە لە نێوت خۆیندەواری دیکەی نیە نەدیتنت دڵم تەنگ دەکاو و وەکوو مناڵ دەم گریێنێ هەر بۆخۆت بوی بە دڵتەنگیم، هەر بۆخۆشت هۆی ئارامیم وەکوو کوڕپە گروو دەگرم ، خۆزگە دەستی تۆ ڕامژێنێ شەڕی دونیا دەست پێ دەبێت ڕۆژێکی ئەلەو ڕۆژانە من دڵنیام کە جوانی تۆ ئەم شەڕە قوورسە پێک دێنێ کاری خودا هێندە بێ عەیبن جێگای گلەیی تێدا نیە بە خەڵقەتی تۆی بێ وێنە گەورەیی خۆی دەسەلمێنێ نەرم کردنی دڵی ڕەقت دەست بردن بۆ زاری شێرە هەرکەس دڵی تۆی ماڵی کات حەماسەیێک ئەخوڵقێنێ بختەوەرە حەرز و زەوی کە تۆ بەسەری دا دەڕۆی بریا رۆژێک هەنگاوەکەت خێرا بۆ لای منت بێنێ زۆر سەیری وێنەکەت دەکەم نازانم بۆ لێی تێر نابم ڕقم لە ئاوێنەکشتە کە ڕۆژێ چەند جار دەت دوێنێ چاوێک جگە لە چاوی من یاخودا کوێر بێت و نەتبینێ بشکێ دەستێک دەستت بگرێت، ڵاڵ بێ زمانێک نێوت دێنێ کەش و هەواشت تێک داوە و وەرزکانیشت شێت کردوون هەوری ڕەشیش لەتاوی تۆ بارانی خۆشی دەڕژێنێ لە نێو گوڵان دا جوانترینی لە نێو دونیا دا تاقانەی تاڵێک لە قژە خاوەکانت تەواوەتی دونیا دێنێ گەرووم وشکە وەک بیابان ئەوندی بە دوات دا هەڵێم خۆزگە جارێک بە دەستی خۆی پەرداخێک ئاوم بۆ بێنێ بۆ ساز بوونی ئەو دونیایە هەزاران ساڵی پێ چووە بەڵام دیتنی جارێکی تۆ هەموو دونیا دەشێوێنی کۆترێکی ئازاد بووم بەڵام، دیلی قەفەسم لە تاوت هەزار خۆزگە باوەشی تۆ موژدەی ئازادیم بۆ بێنێ بە بەهانەی پەتای کڕۆنا دەمامک تێدەکەی بۆ وەی کە نەتناسم و نەتبینم بەڵام چاوت دەتناسێنێ کوتت بە چاویلکێکی ڕەش چاوانیشم دەشارمەوە هەوڵ مەدە ئەویش نەبێ بۆنی عەترت دەم هاژێنێ ئەوینت گۆڕەپانی شەڕ دڵم شەڕوانی بێ گولە تکایە با خۆم ڕادەست نەکەم عەیبە بۆ کورد دەست هەڵێنی لە باسی وەسفی باڵای تۆ سەدان کتێب بنوسرێت کەمە خاوەنی تۆ بوون سەروەتە تەواو گەنجی قاروون دێنێ دەترسم بمکا بە قاتڵ غیرەیی کردن لە تاوت بیکوژم وا ئەو ڕەقیبەش کە پنجەی بۆ پەنجەت دێنێ سۆزی سەرمای نەبوونی تۆ شێوەی کڕێوەی زستانە چلە گەورە و چلە چووکەش ناتوانێ وا بمتەزێنێ قژت کە دێتە سەر پشتت وەک هەڵرژانی ئاو هەڵدێرە هەزار خۆزگە بەو شانە کات کە قژەکانی تۆ دادێنی ئەو خالقەی تۆی ئافراندوە شیاوە ببمە بەندەی یا دەبێ ئەمن بکوژێت یا کە بە تۆم بگەیێنێ من بیستبوم کە خۆش ویستن گیانێکی نوێت پێ دەبەخشێت ئەی بۆچی عەشقت خەرێکە هێمن تەنیا بفەوتێنێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من و مەعشوق سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین من و جام و مەی و مەعشوق، هەموو کات بۆمن ئاواتە ئەگەر هاوڕێی بسم اللە، کە ماتەل بوون ئافاتە موجتاجی بەزەییت کردم دڵگرانی نیم چونکاتی ئەتۆش موحتاج دەبی ڕۆژێک دنیا داری مکافاتە ددان بە خەتای خۆم دادەگرم بە ئەشکەنجەی ناڕوا و زۆری گلەیی من لەو عەشقە هەموو چیڕۆک و ڕەوایاتە کە ڕووی دا لە مێژوو فیراقی وێسف و یاقوب من زانیم کە ڕاستی و ڕاست کوتن جیاوازان وەکوو شاروێران و شاماتە ئەگەر خۆشویستن دینە و دینیش خۆشویستنە بێ شک جگە لە دڵداری هەر دینێک درۆیە و ساختەیە و خوڕافاتە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی پەری سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین پێم دەڵێی پیرم، جا چیە؟ عەشقم جەوانە ئەی پەری دڵ وەک ڕۆژی یکەم هەر میهرەبانە ئەی پەری سەیرە تا پیرتر دەبم عەشقم بەرەو گەنجی دەچێ دڵ دەدا تاوانی عەشق گیان بێ گیانە ئەی پەری دەمکوت، پیر نابم و هێزی گەنجیم هەر دەبێ غەمی تۆ وێرانی کردم، غەم پاڵەوانە ئەی پەری گەر کتێبێکی نوێ بۆ نازت هەبوو بیخوێنەوە من کەسێکی کۆن ترم دەرسم ڕەوانە ئەی پەری بیری ئەو کات کە دڵ پڕ ئومێد بۆ هەر بەخێر ژیان خۆش بو ئەودەم ئێستا پڕ لە ژانە ئەی پەری سۆهرابی ڕۆستەم پاڵەوان ڕووحی گەیشتە ئاسمان مردنی بێ نۆش دارو بەشی مەردانە ئەی پەری بە دەنگی شێوەی زەنگوڵەت جار جار بە فریای دڵ کەوە لە عەشقی تۆ وەرێ بووم بۆ کاروانە ئەی پەری گەر فەقیر بوی و نەدار چارەنووس بۆ تۆ نیە باسی پێگەیشتن مەکە لێم دڵگرانە ئەی پەری هۆی پیری من ئەزیزم کاتژمێر و تەمەن نەبوو دوا ڕۆیشتنی تۆ و جودایی دڵم وێرانە ئەی پەری دەنگاژ (الهام) لە شێعری مامۆستا شەهریار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خەیاڵی من سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین چونە ناو خەیاڵی من کێ دەزانێ هۆکەی چییە؟ هێندێک دەڵێن ماڵی دنیا هێندێکیش دەڵێن پیرییە هێندێکیان بە بێ خەیاڵی سەیرم دەکەن و هیچ ناڵێن هێندێک دەڵێن یادی کەسێک خەفەت مەخۆ چۆن کاتییە بەڵام کەس نەهات بۆ جارێک لە خۆم بپرسێت هۆکارەکەی منیش وڵامیان دەمەوە بڵێم هیچیان وەڕەزییە... وەڕەزی لە هەناسەکان وەڕەزی لە گشت کاتەکان وەرەز لە خۆم و ژیانم ئەو ژیانەی کەوا یارییە وەرەز لە هەنگاو و ڕۆیشتن لە کۆیلەتی گیان و ڕووحم وەرەز لە خەفەت و مەراق لە داهاتوو کە ڕوون نییە بۆ جارێک کەسێک نەیپرسی نوسینت بۆ وا غەمبارن تۆ کە بە ڕواڵەت زیندووی ئەی باسی مەرگت لە چییە؟ کەسێک نەیپرسی هێمن بۆ ناس ناوی تەنیات هەڵبژارد بۆ ناوت بەشدار نەبوو ناسناوت بۆ دڵدار نییە؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مێژوی تاڵ سەبارەت: ١٠ بەفرانبار ١٣٩٩ هەتاوی - نووسین: هێمن نیک بین مێژوو بە زل هێزی پێنووس لەسەر لێنووس حاڵی دەکەم وەک پیرە هەوارچیێکی ژیر باسی هەواری خاڵی دەکەم وەبیرمە کە منداڵ بووم ئاواتم بوو زوو گەورە بم گەورە بووم و پڕ بە دڵم هاوار بۆ منداڵی دەکەم ئاواتم بوو ماڵێکم بێت بە ئارامی تێیدا بژیم پێی گەیشتم بەڵام ئێستا ئارەزووی بێ ماڵی دەکەم ئاواتم بوو بە ئیستیکان جارێکی چای شیرن وەخۆم چای زۆرم خوارد بە شرینی ئێستا هەست بە تاڵی دەکەم بە مناڵی وەک باڵەندە شەقەی باڵم ئەدا و دەفڕیم باڵم شکان، کەوتمە حەرز زۆر هەست بە بێ باڵی دەکەم ژیان وەک تاڵ و پۆ قاڵی چندراوو و لێک هاڵاوە هەر کەس بێت وەکوو فێرکارێک فێری چنینی قاڵی دەکەم لەو دونیایە دا ناڕوونی بەسەر ڕوونی دا زاڵ بوە گیانی سۆهرابی کوڕم دەگرم وەک ڕۆستەمی زاڵی دەکەم بە شاخی بڵیندی خەفەتان بە چڕ و ئاستەم دەچمە سەرێ هێلکەی داڵ لە سەر شاخ ببینم لەوێ دزی لە داڵێ دەکەم بەزری دارم خستە حەرز و گەورە بو تا بو بە نەمام بوو بە دارێک، بەڵام بۆ چی شێوەی رەنگی کاڵی دەکەم؟ پێشکەوتنی دنیا سەیرە هەر ڕۆژە شتێک دێتە گۆڕێ زۆر جار پڕ بە دڵ و ئیشتیام حەز بە شتی خۆماڵی دەکەم هەموو کەس وەیزانی شێتم وەکوو مەجنوون بۆ لەیلاکەم وەیانزانی لە شێعران دا باسی لێوی ئاڵی دەکەم عەشقی مرۆڤانم بۆ چیە هەمووی ساختە و ڕیا و درۆیە عاشقی کەروێشک و سمۆرەم باس لە ئەسب و یاڵی دەکەم نوسراوەکان کاس و وڕ بون لەوانەیە لێم تێنەگەن هەر کەس ویستی لام دانیشێت بە گیان و دڵ حاڵی دەکەم لە سرووشت دا تێکەڵ بووم و دار و دەوەن بوە بنەماڵەم لە مرۆڤان، دڵگران و دورم دەنا شێریش ماڵی دەکەم بەخت و ئیقباڵ بو بە ڕابەر بۆ ڕاستیەکان نامۆییم کرد لە نێو کوپی قاوێکی تاڵ چاوە ڕوانی فاڵی دەکەم پێنەگەیشتن بە دڵدارت گەورەترین زوڵم و زۆرە دەزانم شتێکی مەحاڵە بەڵام بیر لە ویساڵی دەکەم قژی کەسێکی خۆشەویست ئێستاش عەتر و بۆنی ماوە عەتری چی ۆ بۆنی چی دەڵێی؟ یادی تاڵ بە تاڵی دەکەم قسە زۆرن باسیان بکەم باسی ژیان، مناڵی و عەشق بە تەنیایی لە گۆشێک دا یادی ساڵ بە ساڵی دەکەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پێم دەڵێ پیرم سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین پێم دەڵێی پیرم جا چیە؟ عەشقم، جەوانە ئەی پەری دڵم وەک ڕۆژی یکەم هەر میهرەبانە ئەی پەری سەیرە هەر پیرتر دەبم عەشقم بەرەو گەنجی دەچێ دڵ دەدا تاوانی عەشق گیان بێ گیانە ئەی پەری دەمکوت من پیر نابم و هێزی گەنجیم هەر دەبێ غەمی تۆ وێرانی کردم، غەم پاڵەوانە ئەی پەری گەر کتێبێکی نوێ بۆ نازت هەبوو بیخوێنەوە من کەسێکی کۆن ترم دەرسم ڕەوانە ئەی پەری بیری ئەو کات کە دڵ پڕ ئومێد بۆ هەر بەخێر ژیان خۆشی تێدابوو ئەودەم ئێستا پڕ لە ژانە ئەی پەری سۆهرابی ڕۆستەم پاڵەوان ڕووحی گەیشتە ئاسمان مردنی بێ نۆش دارو بەشی مەردانە ئەی پەری بە دەنگی شێوەی زەنگوڵەت جار جار بە فریای دڵ کەوە لە عەشقی تۆ وەرێ بووم بۆ ڕێ و کاروانە ئەی پەری گەر فەقیر بوی و نەدار چارەنووس بۆ تۆ نیە باسی پێگەیشتن مەکە لێم دڵگرانە ئەی پەری هۆی پیری من ئەزیزم تەمەن و کاتژمێر نەبوو دوا ڕۆیشتنی تۆ دڵی تەنیام وێرانە ئەی پەری دەنگاژ (الهام) لە شێعری مامۆستا شەهریار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سمێڵ من و قژی تۆ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین تاڵێک لە سمێڵی پیاوانەم تێکەڵی قژانت دەکەم سەد ووشەی نەبیستراوەی خۆش ئاراستەی چاوانت دەکەم چوارچێوەی دڵی تەنیامت گرت ئەسکەندەری ڕێگای ئەوین فەرمان و دەستووری تۆ بێت گیانیش بە قوربانت دەکەم لە پەڕتووکی چەند لاپەڕی وشە وشە باسی تۆیە سەدان کتێبی دیکەش بنووسم وەسفی باڵای جوانت دەکەم سامان و داراییم ئەتۆی بێ تۆ نەدار و بێ بەشم گشت دنیا کۆ دەکەمەوە و فەڕشی ژێر لاقانت دەکەم لە هۆڵی ماڵی دڵداری ساحەب ماڵ تۆی بانگهێشتم کە لە بیانووم به دیداری تۆ زوو خۆم بە میوانت دەکەم گیانم حەڵاڵی ئەوینتە بیستێنی یا پێم ببەخشی دڵۆپ دڵۆپ خوێنی دڵم ئالودە و حەیرانت دەکەم پیت و دەق و ڕەستەی شێعرم بۆ وەسفت ماندوو نەناسە هێدی هێدی بووم بە شاعیر خاوەنی شێعرانت دەکەم بە هێمنی دڵت بردم بە خێرایی گیرۆدە بووم هەموو دنیام پاکی بوبێت فیدای یک تاوانت دەکەم پێش هاتنت من تەنیا بووم دڵگەش بووم کە کۆتایی هات بەڵام لە بەختی ڕەشی خۆم هەر یادی جارانت دەکەم پیری و کۆتایی تەمەنم خەڵاتێک بوو لە لای تۆ ڕا یادی دەگمەنی بۆنی تۆ و یادی هەست و نازانت دەکەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: داوا و تکا سەبارەت: ٣٠ جۆزەردانی ١٤٠١ هەتاوی - نووسین: هێمن نیک بین خۆزگە ئاوێنەی دیوت بام تاکوو زۆر شتم بدیتبایە خۆزگە جلی بەرت باما تا گشت گیانتم ساو کردبایە هەموو گیانی پڕ لە ڕازتم وەکوو چیڕۆک باس کردبایە خۆزگە شانەی قژت باما وەک ڕێبوار بم پێوابایە وەکوو دەریای بێ سنوورە سەدان سەفەری تێدایە خۆزگە عەتری ناو کومێدت بام جار جار لە لای ملت دابایە جاری واشە دەشتی سینەت میوانی بۆنی من بایە تیکەڵ بە دەست و پێستت بام هەستی ڕاستی لەوەی دایە ئەو کات دەستت لە قژت دابو بریا وێنێکت ناردبایە یا دەستت نابا ژێر سەرت بە هەستی من کردبات کایە ئەو جۆر وێنەم زۆر بە دڵە خورپەی دڵم بێ مەودایە وێنەی کاتێک چاوت خومارە سوری لێوت یک هەوایە باسی چاوی خوماری تۆ کوانێ لە کام کتێب دایە؟ هەستی گەرم و لەشی نەرمت وشە ڵاڵن دەنگیان نایە تۆ دائم ئیلهامی منی بۆ دێتنت چاو لە ڕێگایە لە باوەشت دا دیلیەتی خۆشترین بەندی دنیایە ئەو گڵەی تۆی لێ ساز کراوی ساز کراوە لە گڵی پڕ مایە دڵۆپێک ئەسرینی چاوت ئەڵماسی ناو تاجی شایە تەنیا بۆ چرکێک ئیمن بە ئەوە بڕیار نیە، تکایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چارە سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین خۆت دەزانی کە دەتبینم خورپەی دڵم بێ ژومارە هەست لە ناخم دێتە دەرێ بە نازی چاوت، کە خومارە ناوێرم دەست لە زولفت دەم خۆ زولف نیە، ڕەش مارە پێوەت دا ناتکوژێ بەڵام بێهۆشی بەو بسکە لارە ناوی تۆ سەردێڕی شێعرم بە دائم ورتەی سەر زارە زاڵم بەسە ئەو نازانەت دڵ شێوەی ئاژەڵی هارە هەناسەم بێ تۆ لاوازە چاوم گەش نامێنێ تارە ئەوانەی کە دیتویانی پێت دەڵێن نەقش و نیگارە دەرون وەک خەڵوز تەرماسە تەنانەت ئەو کیسەی، زارە مەودای جوانیت دور و درێژە وەڕێ دەبم کاتی سارە خەیاڵیشت گەر ئیمن بێت من نامهەوێ پوڵ و پارە بۆ ناساندنی تۆ بە خەڵک بانگهێشتیان دەکەم بۆ وارە بدبینن دەستیان دەبڕن باسی وێسف نیە ئەو جارە باسی تۆیە کە ناوازەی لێدوان دەکەین بۆ ئەو بارە هێمنی تۆ و لەز لەزی من تەنیایی لێم بۆتە چارە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چاوی تۆ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین چاوی تۆ دیوانی شێعرە دوونیایێک لە ڕەستە و وشە دەریای جوانین، لە ئاستی من پڕن لە قەڵسی و هەڕەشە هێزیان زۆرە و ئەمن لاواز داری دڵ لە مشار دەدەن هێندە قوڵن، کورانی وان زەریکانیش حەشار دەدەن هەستت وا گەرم و بەتینە خوره تاویش دەسوتێنێ هەستی شاعیری بێ پەنا لە بناغە ڕا دەڕووخێنێ شاعیرێکی تەنیا و بێکەس کە سیلاحی وی قەڵەمە لە نێو ناسراوی نەیاران شێوە گۆڵی ئامیان دەڵەمە چاوەکانت وەکو تەخشێک دەدرێن لە خاڵی ڕەشی دڵ وەکوو دو مەلی عاشقن ماڵی نەماون و بوونە سڵ چاوەکانت دوو ئەستیرەن دەدرەوشێن و دەتروسکێنن لەگەڵ مانگەشەو بەشەڕ دێن وەکوو توتک دەقڕوسکێنن جا چۆن شاعیری بەستەزمان دەرەقەتی چاوی تۆ بێت چۆن بتوانێ پەتۆ بەرێ کە ئەسیری داوی تۆ بێت خۆ کەم دێنن وشەکانی ماندوو دبێ دست و پێنۆس لێنووس هەناسەی تەنگ دەبێ و لاڕێ دەبێ ڕێگای ڕێنووس دەزانی بۆ؟ چوونکە شاعیر دڵی دۆڕاندو و ئاری بوو لە ناوە ڕاستی بێکەسی بەرەو لووتکەی دڵداری چوو عاشقی دوو ئەستیرەی گەش بەڵام لەسەر حەرز و زەوی بەرەو قیبلەی ئەوینداری سەری سوڕاند وەک پاڵەوی دڵی خورپەی کرد بە عەشق عاشقی تیشکی پڕ نوریان خۆشەویستی بێ سنوورەو عاشقی نازی بێ سنوریان تکا دەکەم شاهی جوانی چاوت لە شاعیر دامەخە ڕایەخی ساردی و دڵ ڕەقی لەسەر تەختی هەست ڕامەخە زولفی خاوت مەشارەوە با شێعری تەڕت بۆ بنوسێ با دڵی لەگەڵ دڵی تۆ تخوونی یک بن وەک دراوسێ با زێڵی تەنگی عاشق بیت دەنگیان دەربێ ترپەکانی با ڕۆژ و شەو لێ زیز نەبن کاتژمێر و چرکەکانی چاو لە چاوی کە ئەوجارە بە ئارامی بچۆ نێو خەوی تا ڕوون ببێ بەش و قسمەت یا ئیقباڵی شێوە شەوی تەنیایی وی کۆتایی دێت بە گۆشێکی چکۆڵەی دڵت با بنیشێ لە بن وێدا تەنانەت وەک خڵت و مڵت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چاوەکانت سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین دڵی خورپەی کرد بە عەشق عاشقی تیشکی پڕ نوریان خۆشەویستی بێ سنوورەو عاشقی نازی بێ سنوریان تکا دەکەم شاهی جوانی چاوت لە شاعیر دامەخە ڕایەخی ساردی و دڵ ڕەقی لەسەر تەختی هەست ڕامەخە زولفی خاوت مەشارەوە با شێعری تەڕت بۆ بنوسێ با دڵی لەگەڵ دڵی تۆ تخوونی یک بن وەک دراوسێ با زێڵی تەنگی عاشق بیت دەنگیان دەربێ ترپەکانی با ڕۆژ و شەو لێ زیز نەبن کاتژمێر و چرکەکانی چاو لە چاوی کە ئەوجارە بە ئارامی بچۆ نێو خەوی تا ڕوون ببێ بەش و قسمەت یا ئیقباڵی شێوە شەوی تەنیایی وی کۆتایی دێت بە گۆشێکی چکۆڵەی دڵت با بنیشێ لە بن وێدا تەنانەت وەک خڵت و مڵت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بریا زانیبات دەڵێم چی؟ سەبارەت: ڕێبەندان ١٣٩٨ - نووسین: هێمن نیک بین بریا زانیبات دەڵیم چی؟ بریا تێبگەی لە هەستم بریا چاوت لە چاوم با و توند گرتباتا هەردووک دەستم لە ئەستێرەی شەوان دەچێ چاوی بریسکە داری تۆ بەڵام لە بێ تویی دا لە کات و ساتان دەوەستم بێ شەماڵن شەوەکانم هەناسەکانت شنە بان کاتێک نەبی توفانێکن بێ ئامانم، غەم پەرستم بریا زانیبات خەیاڵت وەک خەونێکی شیرن وایە بەڵام تەعبیری ئەو خەونە لە ئارامی دا بەربەستم نە مانگە شەو، نە کاتی خەو نە دەستی گەرمی ڕوژەکان هۆشیارم ناکا خەیاڵات سەراسەر گێژم و مەستم یادی تو سوک ناکەن لە مێشک دڵتەنگیەکانی گشت کاتی وشەکانم لێ زیز دەبن هێڕ دەبن شێعر و هەڵبەستم وەک باڵەندێکی زیندانیم وەک لاپەڕێکی لاسوتاو وەک گەڵای زەردی پاییزم لە سەرمان شەختەی دەبەستم وەک گوڵێکی هەڵقەندراو بە ڕۆژ شەوم، بە شەو ونم بە ئەستیرە دەڵیم چرا چۆن بە نەیار بڵێم دۆستم؟ ڕەخنەم لێ مەگرن بێزارم نە شێتم، نە سەر لێ شێواو کاتێک هەناسەیک نەبێت شێوەی قاتڵێکی پەستم کاتێک هەنگاو دایکی زڕن واباشترە غاران نەدەی فکری گوڵە باغان خەونێکە لە نێو گوڵان دا دووڕەستم زۆر بە هێواشی دەنگم دێت خەیاڵم ون نەکەی ئەوجار دەخزێم و دەخوشێم بێ تۆ وەکوو مارێک کە بێ دەستم لە دوا تەواو ئەو چڕییانە تەنیا ڕووسور بی لە لای خۆت ژیان وەکوو پاروێک نانە بۆ بەرخۆدان ڕادەوەستم بریا زانیبات دە لیم چی... ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چۆن دەتوانێ؟؟ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین چۆن دەتوانێ دژ بە تۆ بێت ئەو کەسەی جارێک بدبینێ چۆن دەتوانێ چاوت لێکا و دڵی لە لای خۆی وەمێنێ چۆن دەتوانێ پڕ بە دڵی خۆشی نەوێی، هەستت نەکا چۆن دەتوانێ دوای ناسینت هەموو دەم یادی تۆ نەکا چۆن دەتوانێ ئاوری هەستی دوا ناس کرن ژیلەمۆ بێ کوانێ ترپەی دڵی دەتوانێ بە هێواشی و لەسەر خۆ بێ ئەو جار تەواو شەقامی شار گۆشە گۆشەی تۆی لێ دیارە خۆشیەکان دەبنە ئاپۆرە کاتێک لە تۆی نیە نیارە تۆ بڵێی چەندە بەختەوەر بێت ئەوەی دائم تۆی لەلایە ئەمن دەڵێم ژیان بێ تۆ کوێرە ڕێیە و لابەلایە خەونێک تۆ تێدا ئەکتەر بی تێیدا دەمێننەوە داوێژ مەسڵەت ناکرێ بە هیچ کەسێک بێ مەعنایە بەحس و ڕاوێژ بێ تۆ کوا خەو، کوا ئارامی کوانێ بۆنی قژی خاوت کوانێ دەستی گەرم و نەرمت کوانێ تیشکی گەشی چاوت هەر چۆنێک بی، بێ بەهانە ئەو دڵەی من تۆی ویستووە کاتی ناوێ خۆشەویستیت وەسفی جوانیتی بیستووە شەو کاتی ئارامی دڵە بێ تۆ خشتوور و وێرانە ئەو هەستەی تۆم پێ ناسیوە لەگەڵ خۆم بۆتە بێگانە هەر چۆنێک بی، بێ بەهانە بە بژانن تۆم ویستوە نێوبانگی جوانی و زێوەرتم لە نێو چیڕۆک دا بیستووە ئەوجارەیان زۆر بە چڕی دڵم ئەویندارت بووە بێجگە لە تۆ دەروازەکەی لە گشت مرۆڤان بەستووە شەو کاتی ئارامی دڵە کە تۆ نەبی وێرانەیە هەست و دەرونم دور لە تۆ لەگەڵ خۆشم بێگانەیە ئەدی کوانێ ڕاوچی باوەش کە وا تێ بکەوم لە داوی نێچیرێکی بێ پەنام و من بۆخۆم دێم بەرەو ڕاوت هەستم دەمێکە خامۆشە بریا تۆ گڕی تێبەردەی بریا جارێک ئەویندار بی دەستت لە دڵ ڕەقی بەردەی بریا ڕۆژێک بێت و بڵێی ئازیزەکەم خۆشم دەوێی بڵێی کەسم نەکا بڕۆی من لێرەم و تۆ بۆ لەوێی؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خامەڕەنگین سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین چاوەکانی ڕەنگی هەنگوین بوون بەڵام من لە تامی لێوەکانی شێوەی هەنگوینم دەوێ ئەو نیگاهی عاشقانەی بۆ نیگارێ تر هەبوو من بەڵام بۆ مانەوەم عیشقی سەنگینم دەوێ ڕێژنە بارانە لە چاوم بێ ئەوەی کەس مردبێ لە نێوان زانست و هێڕی خامەڕەنگینم دەوێ زۆر کتێبی شێعر گەڕاوم پەڕ بە پەڕ و دێڕ بە دێڕ هەر نەبوو ئارامی بۆ دڵ شێعری غەمگینم دەوێ عاشقانی ئێستەکە بێ وفان و چل درۆن لەیل و مەجنونیش خەیاڵین عەشقی پشتگینم دەوێ شاخەوانی، شاخی بێ ڕەحمی دڵی بووم بێ ووچان من لە عەشقیش دا هەموو کات شاخی بانگینم دەوێ کۆلکە زێڕینەی نیگاهی دوا بە ڕێژنە دەرکەوت بۆیە من هەر دەم لە ئاسۆ خۆری ڕەنگینم دەوێ نازی وی خەروار بە خەروار و دڵی من چوکەیە بۆ کڕینی نازەکانی، ماڵی زەنگینم دەوێ تۆبە کوا بۆمن ڕەوایە بێ گوناحم لە ئەوین بۆ تێکەڵاوی لەگەڵ وی هەستی شەنگینم دەوێ کوا ژیان بێ هاودەمێک بە ئارامی سەر دەبێ بۆ درێژەی ئەو ڕەواڵە کۆچی لەنگینم دەوێ هێمنانە گەر بە شێوازێکی جوان باسی بکەم بۆ ئارامی دڵی سادەم کەسی بەنگینم دەوێ هەستە تەنیا و هەستی تەنیات دەربڕە بۆ گەیشتن بە ویساڵی ڕۆینی خلنگینم دەوێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: زانیاری تەواو سەبارەت: ٢٨ گەلاوێژی ١٣٩٩ - نووسین: هێمن نیک بین من بە زانیاری تەواو هاتم بۆ خۆشویستنی تۆ سیخوڕیم کرد تا تێ بگەم شێوازی دەنگ بیستنی تۆ نە بە دراو نە بە سامان دڵی کەسێک نایەتە دەست دڵێک بۆ پارە عاشق بێت دڵە بەڵام دڵێکی پەست لە بەرەکانی شەڕ دابوون دەبێ خوا، گیان پارێزت بێ بۆ وەی بەختەوەری بچێژی دەبێ یار لە ئامێزت بێ لە دڵداری دا مامۆستام بەڵام بۆ درکاندنی گێژم تەواو قسەکانی دڵی خۆم لە ناو سینە دا دەنێژم ساز بووم وەکوو قوتابێەکی پۆلی یێکی سەرەتایی لە ئەلف ڕا خۆشم بوی تاکوو ' ی' و ' ه ' کۆتایی شەو و رۆژ خوێندەواری خۆم بەرەو زانکۆ پەرە دەدەم دەبمە قوتابێکی زۆر ژیر بە فۆرموڵ دڵت وێ دەدەم بە شێوازی عیلمی کیمیا جەستەمان تێکەڵاو دەکەین پێم بڵێ بۆچی هەستی خۆمان جار جار تاقیکاری نەکەین؟ لە بست بست باڵای رێکت لێی شارەزام وەک ئەندازیار پەیوەندی بە منەوە بگرە کاتێک ویستت ببی بە یار بە دڵێکی سادە و بێ فێڵ بە هەست و خوستی کڕچ و کاڵ پێم نایە رێگای ئەوینت بۆ ڕێگایە بەخت دەکەم ماڵ زۆربەی کێشەکانی دوونیا چاریان کڕاوە بە وت و وێژ چاری دڵم چۆن باس کەم منێک کە بۆتۆ هێرم و گێژ دەرفەتم بێت دەستەکانت لە دەستم دا زنجیر دەکەم من تامەزرۆی تامی لێوت مژدی خواردنی هەنجیر دەکەم وەک کوردێکی کە چوار پارچە بە یک پارچە سەیر دەکا سەیرت دەکەم بەڵام دووری و دوریت هەستم دەکا بەش بەش نەکا تۆزێکیش بترازێت گۆشێکی چووکی دڵەکەت من تەواوی دڵتم دەوێ و تاپۆیی هەستە سڵەکەت تۆ بۆ ژیانی شیاوی من وێنەی ڕێبەری گەلێکی بۆ بڕیاری مانەوەشم وەکوو نوێنەری شارێکی خۆشویستنت شاری ئارام دەشێوێنێت سەرکووتم کە بزووتنەوەی شۆرشێکە خوڕپەی دڵم، پەلکووتم کە رادەوستم وێنەم بگڕە بە کامێرای چاوەکانت دم و چاوم داپۆشینە بە بڵاوی قژە خاوەکانت بڕوا بکە خۆشم دەوی ویستت هەزار بەڵگەم پێیە بۆ وەی دونیا بروا بکات سەدان ووشەم وا لە رێیە ئەوانەی کە باسم کردن هەموویان وەک خەونێکی خۆش دایمە دێنە پێش چاوانم منیش هەروا شێت و سەرخۆش لە دادگای خوا سکاڵا دەکەم بۆ زووتر نەناساندنی تۆ خۆ شتێکی زۆر ئەستەم نەبوو بۆ دڵی منی کرد رەنجە رۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆشە خۆشەویستی تۆ بم سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین خۆشە خۆشەویستی تۆ بم من عاشقی چاوانی تۆ بم ‌ خۆشە بیانی دوای هەستان چاوەڕێی پەیامی تۆ بم ‌ بە درێژایی رۆژی بەهار چرکە بە چرکە بۆ تۆ بم شەوانەش لە کاتی خەوتن تامەزرۆی خەونێکی تۆ بم ‌ له ژێر باران و بەفر دا لە ژێر چەترێک لەگەڵ تۆ بم ‌ لەسەر کورسی لە ناو پارکێک دانیشم بەرامبەری تۆ بم ‌ لەسەر سفرێکی دانیشین تێر بە پاروی دەستی تۆ بم ‌ لە باغی سینەی پڕ بارت باغەوانی سینەی تۆ بم ‌ لە سەفری دوور و درێژ هاورێ و هاوسەفەری تۆ بم ‌ لە شوێنی ڕاو و نێوچیر دا راوچی ئاسکێکی وەک تۆ بم ‌ لە ئاسمانی پڕ ئەستێرە هیلالی ئەستێرەی تۆ بم ‌ لەنێو جەرگەی شەڕی قورس برینداری عەشقی تۆ بم ‌ تۆ پەرەستارێکی ڕووح سووک نەخۆشی ژێر دەستی تۆ بم ‌ تەنانەت خۆشە مردنیش چاوەرێی فاتیحای تۆ بم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ناتهەوێ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین وێرانی نیگای تۆم بەڵام تۆ ناتهەوێ کەسی من بی دەترسی دڵت بدەی بە من لە نێو ئەوینم دا ون بی لەتێک دڵت بدە بە من ئەمن تەواوی گیانی خۆم تۆ تەنیا ساتێک بۆ من بە من تا ئەبەد گیرۆدەی تۆم جارێک بزەی لێوانی تۆم، دیت و هەزار جار عاشق بووم بێ ئەوەی شارەزای ڕێ بم بەرەو خەیاڵاتی تۆ چووم گەشی چاوت، شێوەی نیگات لە هیچ ڕۆمانێکی ناچێت نووسەری ڕێگای دڵداریم ڕۆمان بۆ وەسفی تۆ نابێت لەو دەمەی گیرۆدەی تۆ بووم دڵەکووتە بەرم نادا دەکرێ تاوێک ئارام بگری گیانی من نەدەی بە بادا زۆر جار دەڵێم هەزار بریا هیچ کات من تۆم نەدیتبایە خەفەتی دوری و نەبوونیت بە دڵی من نەیکردبا کایە لە زاهیر دا فرشتێکی و دەرونت شێوەی دیکتاتۆر بریا ڕاوچێکی ئازا بام ماسی دڵتم گرتبا بە تۆڕ ئیمانی من دوای دیتنی تۆ بوە دینێک و دوو خودا جەستە زیندوو بۆ بەڵام ڕوح لە وی لاڕێ و جودا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وێرانی نیگا سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین وێرانی نیگای تۆم بەڵام تۆ ناتهەوێ کەسی من بی دەترسی دڵت بدەی بە من لە نێو ئەوینم دا ون بی لەتێک دڵت بدە بە من ئەمن تەواوی گیانی خۆم تۆ تەنیا ساتێک بۆ من بە من تا ئەبەد گیرۆدەی تۆم جارێک بزەی لێوانی تۆم، دیت و هەزار جار عاشق بووم بێ ئەوەی شارەزای ڕێ بم بەرەو خەیاڵاتی تۆ چووم گەشی چاوت، شێوەی نیگات لە هیچ ڕۆمانێکی ناچێت نووسەری ڕێگای دڵداریم ڕۆمان بۆ وەسفی تۆ نابێت لەو دەمەی گیرۆدەی تۆ بووم دڵەکووتە بەرم نادا دەکرێ تاوێک ئارام بگری گیانی من نەدەی بە بادا زۆر جار دەڵێم هەزار بریا هیچ کات من تۆم نەدیتبایە خەفەتی دوری و نەبوونیت بە دڵی من نەیکردبا کایە لە زاهیر دا فرشتێکی و دەرونت شێوەی دیکتاتۆر بریا ڕاوچێکی ئازا بام ماسی دڵتم گرتبا بە تۆڕ ئیمانی من دوای دیتنی تۆ بوە دینێک و دوو خودا جەستە زیندوو بۆ بەڵام ڕوح لە وی لاڕێ و جودا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆچی؟ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین من بە تاو و توێی ئەوینت دڵخۆشم تەبیب بۆ چی؟ نیگارم چاوی تۆم هەبێ بەسە، نەسیب بۆچی؟ ئەگەر ئەجەل بۆم بێت و بەرۆکم بگرێت ئەوکاتە نیگات کە دور بێ مەرگە، ئەزیزی من ڕەقیب بۆچی؟ بە قیبلەی ئەوینداریت قەسەم کە پاک و بێگەردە لە دین وەردەگرێ عیساش گوڵم خاچ و سەلیب بۆچی؟ وەرە دەستی دڵم بگرە کە تەنیایی دڵی بردم ئەوین تا گەرم بێ خۆشە، دڵی تەنیا و غەریب بۆچی؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چوارینەی درێژی ۲ سەبارەت: ڕەشەمە ١٣٩٨ - نووسین: هێمن نیک بین تۆ جوانی وەکو مانگی گەش پێویستی وەکو خوێن بۆ لەش تۆ نەبی دڵ دەبێ بەش بەش گشت تام دەبن بە دۆی بێکەش هەناسەت بۆمن شنە بان رەحمەتی خودای رەبان دڵی من تەنگ و بێ زەبان دڵی تۆ رەق وک بەردە سان پرچت په لی شوره بیه له دونیا نەمونه ی نیه عەشق بۆمن و تۆ کاتیە ئەوە کوا خۆشەویستیە هەر کات بت بینم مەست ئەبم رۆژێک نەت بینم شێت ئەبم بە دیتنی تۆ شە یدا ئەبم بێ عەشقی تۆ رسوا ئەبم دڵم بە تۆ گشاوەیە ژیان بێ تۆ کە لاوەیە باوشم بۆت کراوەیە دونیام بە تۆ رازاوەیە چاوم فقەت تۆ ئەبینێ جگە لە تۆ هیچ نابینێ گەر ویستی کە تۆ نەبینێ با کۆێر بێت و هیچ نەبینێ جوانی وە ک کۆلکە زێرینە وەک تاجی بوکە نەخشینە توخدا تۆ جارێک بم بینە پێم بڵێ خوێنت بوا شیرینە گرتنی دە ستت ئارەزومە جوانی تو عیلمی نجومە جوانیت دایمە رووبە روومە من ئە ستێرەم تۆ مەنزومە رێک و جوانە بەژن و باڵات لێوت شیرن وەکو نەبات بۆ گەیشتن پێت، ئەکەم خەبات پێت بگەم ئەبمە شاهی وڵات مەستم لە تاو جوانی چاوت پێم خۆشە هەر بێنم ناوت زۆر بە پیسی کەوتمە داوت گیانیش ئە دەم لە پێناوت وەکو سۆڵاویکی خۆشی کاتێک که توونی و ئەینۆشی بۆنت شەراب بۆ سەرخۆشی باوەش بۆ خەو و بێ هۆشی فیدات دەبم بە رووحی سووک گڕو دەگرم وەک مناڵی چووک لە تاو تۆ پیر بووم و چرووک کوڵمت سورن وەکو گوڵووک پووشم بوتۆ ئاگر ئەگرم زوو وەرە لام دە نا ئەمرم بو گەیشتن پێت رێگا ئەبڕم زوو زوو فرمێسک چاو ئەسڕم گیانی من بێ تۆ بێ گیانە ژیانی بێ تۆیی نه مانه چاوت ئەستیرەی ئاسمانە دڵت خۆشترین زیندانە جوانی وەکو ئاسمانی شین لێوم دێنیە سەر پێکەنین وەک دڵی ساغ و بێ بڕین کە ژیانم ئە کا شیرین تۆ واجبی وەک ئیمان و دین وەک هە ناسە کیشان و ژین وەک خدای ئاسمان و زەمین وەک بەهەشت پان و بەڕین جوانترین کەسی زەمانەی بە رەو دڵی من رەوانە ی بۆ قژی من ئاوینە و شانە ی لە ژیانی من دا تاقانەی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بێزارم سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین بێزارم لە هەموو ژیانم کە ناوی تۆی لێ سڕایەوە بێزارم لە خەیاڵاتم کە یادی تۆی لێ زڕایەوە بێزارم تەنانەت لە تۆ کە بە درۆ کوتت خۆشم دەوێی بێزارم لە دڵە سادەم کە نەیتوانی خۆشی نەوێی بێزارم لە با و باران چون تۆ دێننەوە یادی من بێزارم لە شێعرەکانم کە نابن بە هۆی شادی من بێزارم من لە پێکەنین چۆن هەمووی ساختە و ڕیایە بێزارم لە شیوەن و غەم وەکوو هاورێ بەدوام دایە بێزارم لە ژین و ژیان لە دیتن و لە جوانیەکان بێزارم لەوەی بەتەنێ بچمە بەزم و میوانیەکان بێزارم لە گشت تەمەنم لای من نبوی بۆ ساتێکیش بێزارم من لە کاتژمێر لە خولەک و لە چرکێکیش بێزارم لە هەر شتێکی تۆ بێنێتەوە خەیاڵم بێزارم لە بست بستی شار لە کۆڵان و لە نێو ماڵم بێزارم و خەتای تۆیە کە بێزاری بوو بە بەشم بێزارم لە هەستی بریندار بێزارم لە بەختی رەشم بێزارم لە زیندوو بون و زۆر بێزارم لە مەرگیشم بێزارم لە خۆشە ویستی بێزارم لە دڵی تەنگیشم بێزارم زۆر بێزار لە خۆم کە تۆم کرد بە خۆشە ویستم بێزارم لە هەموو قەول و لە پەیمان و لە مەبەستم بێزارم دو کەس دەبینم و دێمەوە یادی خۆت و خۆم بێزار لە هەناسە کێشان وەڕەزم لێان بە دڵی خۆم بێزارم لە شەو و رۆژ و لە دووپاتە بونەوەیان بێزارم لە بیرەوەری بادانەوەو چونەوەیان بێزارم لە لەیلی و مەجنوون لە چیڕۆک و داستانەکی بێزارم لەو دونیا پووچە لە دەریا و دارستانەکەی بێزارم لە تامی شیرین لە تامی ترش و مزر و سوێر بێزارم لەو ڕیاکارەی بە زار عاشقە و بە چاوان کوێر بێزارم لە ووشەی درۆ کە ناوی عیشقت لێ ناوە بێزارم لە تامی هەست کە تاڵە بە وێنەی قاوە بێزارم لە فیس و ئەدات کە خۆت پێ لەمن زیاترە بێزارم لە یادەکانت کە ئیستا بوونە خاترە بێزارم لە لێوەکانم چونکە خەندیان لێ ونە بێزارم لە کات و ساتم چوونکە منیان لێ دوژمنە بێزارم لە خۆ دزینەوەت لە هەستی دوری بێگانەت بێزارم لە بێ وەفاییت لە نێوی ڕەشی خەیانەت بێزارم لە هاتنە دونیا و رۆژی لە داییک بونی خۆم بێزارم لە وەی کە رۆژێک بێ عەشقی تۆ بێم و برۆم بێزارم لە دەست پێبوون بێزارم لە سەرەتایی بێزارم زۆر لە تەواو بوون لە پایان و لە کۆتایی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەوینی باوک و کچ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین پرچت خوڕەی ئاو هەڵدێرە بە بۆنی یاس لە کاتی شەو پێکەنینت لایە لایە لە کاتی حەسانەوە و خەو نازەکانت هەر چەندێک بن بە کۆڵی خۆم دەیانکێشم خەفەت ئەگەر کێوێ توور بێ کە تۆم هەبێ دەیان نێژم سامان تەنیا پارە نیە زێڕ نیە هۆی بەختەوەری هەستی پاکی خۆش ویستنت دەمخاتە کۆشکی سەروەری سەرم سوڕ ماوە چۆن دەبێ هێندێک کەس ناشکوری دەکەن باسی کوشتنی کچەکەیان ڕێگا بۆ جەهەنەم دەبەن ئەگەر جوانی دابەش کرا درا بە تۆ بەشێکی زۆر کچێکی چاو ڕەشی ناسک بە پێستێکی مات و بۆر دوای هاتنت زانیم ژیان چەندە بە نرخ و بەهایە گیانم تێکەڵی گیانتە و هەناسەت فێنکی بایە دەستی دوعام بۆ لای خودا تەمەن درێژ بی باوانی من قەت نەبینی غەم و مەینەت جێگات لەسەر چاوانی من ئاواتم ئەوەیە نەمرم ببینم خۆشی و ئیقباڵت تۆ گەورە بی و من بە پیری بێم ببمە میوانی ماڵت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەوینی درۆ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین نە من کەسێکی هەستیارم نە تۆ هێندە ئەوینداری نە من بۆتۆ شێت و شەیدام نە تۆ بۆمن برینداری نە من لە دوریت ئاوارەم نە تۆ لەو دوریە بێزاری من بە زاهیر بوومە فەرهاد تۆش شێوەی شیرن، بۆم یاری ئەوین ئێستا بۆتە درۆ خۆشەویستیش کایە و یاری سەردەمایێک ئەوین خۆش بوو شێوەی تامی ئاری باری مەودای زۆر نیە تەمەنی عەشق تاکوو بمان کا ئامۆژگاری دڵنیام رۆژێک دێت و وشک دەبێ بە ئێجگاری ماڵی ئەوین کەلاوەیە کوا نەوژەن کوا بۆیەکاری مەجنوون شێت بوو بە هێمنی بۆ لەیلا، تەنیایی و زاری ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پێنەگەیشتن سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین ئەوین یانی پێ نەگەیشتن هەستی دڵ لە دڵ دا کوشتن ئەوین یانی خەفەت، کەسەر بەرەو پیلی پیری ڕۆیشتن ئەوین واتە تامی هەنگوین لەسەر لێوی خەنجەر چێشتن ئەوین لێوی نیکارێگە لە کاتی پڕ بە دڵ مشتن ئەوینداری گۆڕەپانە بۆ شەڕی قوورس و خوێن ڕشتن ڕێبوارێکی ڕێگای دورە چاوەڕێیە بۆ بانگ هێشتن بەفرێکی پەستواو لە کێوە ترسی ڕندوویە و لێ نیشتن ئەوین ئەسبێکی سەر شێتە کە نازانێ تێ گەیشتن گەشی چاوی شەنگە بێریە نەخشاوە بە کل و ڕشتن جوانی کاتی ویساڵی یار دەست لە دەست لای وی دانیشتن ئەوین خاوەن ماڵی دڵ ڕەق بۆ کرێ چی بەدەرهاویشتن ئەوین گەڕانەوەی گیانە لە ساتی مەرگ و ڕانیشتن بەڵام بۆ کەسێکی عاشق لە شێوەی گوڵ ئاو داشتن یا لە ڕۆژی گەرمە هاوین پەنجەی پێ لە ئاو هێشتن یا لە کاتی برسیایەتیە بە بونی گۆشتی براشتن بەڵام ئەوین بۆتە نامۆ نامرادی بە ئاکام گەیشتن کە تەنیا بو دڵ و هەستت ئەوین دەبێتە خۆ کوشتن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پاییزی ساویلکە سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین پاییز هەنگاو هەنگاو، گەڵا گەڵا دەڕژێتە سەر زەوی لە ڕەزبەر دا پێ دەگرێت لە خەزەڵوەر عاشق دەبێ و لە سەرماوەز بەجێ دێڵێت هاوڕێی ئازیز وەکوو ئێستا کە کۆتا چرکەکانی خەزەڵوەرە هەر بەو جۆرەی ڕەزبەر ڕۆیشت و هەنار قەڵشا لە تاوانی هەر بەو جۆرەی سەرماوەز چاوەڕوانی بەفرە گەڵای داران بونە پەتوو بۆ شەقام وێنەی سرووشت بێ وێنەیە بە ڕەنگی ئاڵ و سور و زرد ئەگەر پاییز عاشق بێت جیاوازی نیە لە کوێ دەژی ئەوین و یار پاییز بۆ گشت ئەوینداران شێوەی یکە پاییز دەستی بێ ئەمەکە چۆن ئەو هەموو باران دەدا بە مرۆڤەکان بەڵام دیسان پێی دەڵێن خەزان بەڵام قسەی خۆمان بێت خەتابار بۆخۆیەتی نە دەتوانێ شێوەی بەهار بە ناز و افادە بێت نە وەکوو هاوین لە فێڵە تا لە نێوی گەرما پێ دان بدسوتێنێ بەخت و ئیقباڵی زستانیشی نیە ئەو هەموو سارد و سڕە بەڵام لایان گری زۆری هەیە بەڵێ ئەوە پاییزە، ڕوو ڕاست و بە دڵ و بەخشینە وادەزانی ئەگەر هەموو دار و نەداری خۆی بخاتە ژێر لاقی مرۆڤەکان ڕۆژێک لە شوێنێک باسی چاکەی دەکەن نازانێ ئەو مرۆڤانە باشی و بەخشەندە بونەکەی بە پێی میهر و موحیبەتەکەی دانانێن ئەوە یاسای مرۆڤەکانە کەسێک پێی بڵێ بەو پاییزە کە ئەتۆ شێوازی ئەوینداریت فێری ئەو مرۆڤانە کردووە دەست لە دەستی ئەوینداری خۆیان دەنێن و هەنگاو لەسەر گەڵاکانی دادەنێن و تێ دەپەڕم تەنیا دیاریێک کە بۆت دەمێنێتەوە دەنگی خشە خشی گەڵاکانتە لە دوای ڕۆیشتنیان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چوارینەی درێژی ۳ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین چاوەڕوان و دڵم تەنگ بوو دڵ خوازیاری یاری شەنگ بوو ژیان بێ دەنگ شێوەی سەنگ بوو لێو تامەزرۆی تامی هەنگ بوو ڕۆژێک هاتە پێش چاوانم مێشک کوتی بێ تاوانم سست بو گیان و لاڵ بوو زمانم ویستم ببێتە باوانم لە دور ڕا نیگام مەستی بوو هەستم تێکەڵ بە هەستی بوو ئارەزووم گرتنی دەستی بوو ئیشتیام لەو لێوەی گەستی بوو تێپەڕ بوون کات دڵم لەرزی گیرۆدەی نیگای بە تەرزی عاشق بووم بە باڵای بەرزی فریشتە بوو هاتبوە حەرزی فیدای ڕۆژێک کە ناسیمی چاوم گەش بوون کە تۆم بینی بۆ ئەسبی ئیقباڵم زینی بۆمن پیرۆز ترین دینی نازت بێ بە کۆڵ دەیکێشم ژانت هەبێ ئەمن دێشم بۆ باسی مەرگ من لە پێشم لە جەهەنەم بی لەوێشم گەر رۆژێک بە عەشقم بزانی هەستم، هەست پێ بکەی بە جوانی ئەوجار مانای عەشق دەزانی لێم دور نابی تا دەتوانی ئەی فریشتەی ژیانی من هەر ئەتۆی عەشق و ویانی من خۆزگە شەوێک تا بەیانی تۆ ببی بە میوانی من ئەوینم ناسی لەگەڵ تۆ لەگەڵت هەم بە بێ درۆ بۆچی دووری دەکەی لەمن خۆ ئەمن عاشقم، عاشقی تۆ تۆ ئاوازی بۆ هەڵبەستم هێزی پێم و توانی دەستم وەکوو بوتێک دەتپەرەستم لە ئاستی عەشقت پر هەستم ++++++++++++++++++++++