شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: چاوی کاڵ و پرچی خاوت چاوی کاڵ و پرچــــــــــــــــی خاوت ئاوێتــــــــــەی جوانیـــــەکەی ناوت لێـــــــــــــــوی ئاڵ و چاڵـــــــــــــــــی چەنە ئاوێتــــــــــــــــــــــــەی ئەم زەردە خەنە سینگ و بەرۆک، زوڵفی کەمەند ئاوێتـــــــــــــــەی بۆنی مێخەک بەند گەردنـــــی کێل و بەژنی ڕێکت ئاوێتــــــــــــــــــــــەی ئە ندامی لێکت ڕەوت و ڕەوی وێنــە ئاسکـت ئاوێتــــــــــــەی ئەو لەشـــــی ناسکت بە تێکــڕا هەرچــــــــــــــــی لە لاتن بە ناز و عیشـــــــــــــوە بۆم هـــــــــاتن ئەمنیـــــــــــان وا خستــــــــــــــۆتە داو تازە ڕزگار نابــــــــــێ 'خۆشنــــــــاو' ++++++++++++++++++++++