شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: دوژمنانی کورد سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٣/١ - نووسین: سەعید سەدیق دوژمنانم بەکوشتن و لە سێدارەدان نەوەستاون ئەنفال و کیمیا باران و ئەم قوربانیانەشمان داون لەگەل نیشتیمان خاک و زەوی زاریشم داگیر کراوە ئەمانەی کە باسم کردن زۆر کەمن هەر سەرە داون ***** ***** ***** لە ڕۆژ هەڵاتم دوژمنی فێڵبازم پەت و سێدارەیە لە باشورم ئەنفال کیمیا گۆڕی بەکۆمەڵ لەزەویایە لە باکورم زیندانی و ڕاوەدوونان کوشت و کوشتارە لە ڕۆژئاواشم بەردەوامە ئەو ململانە سیاسیەیە ***** ***** ***** دوژمنی چاوڕەشم هەر بە وانەش نەوێستاوە هۆش و بیریشمی داگیر کردوە و لەبنی هێناوە هەر بەزۆرە ملێ و بەزەبری خەنجەر و شمشێر بەرنامە و پڕۆگرامێکی نادروستی لە سەرم داناوە ***** ***** ***** سەڕەڕای ئەمانەش نەیانهێشتوە بەزمانم بدوێم بنوسم بخوێنم یا بەمێژوو کلتورم رەئی خۆم دەربڕم ئەم دوژمنانە زۆر دڕندە و فاشی کۆنە پەرست بوون هیچ سیمای مرۆڤایەتی و ڕەوشتیان تێدا نابینم؟ ***** ***** ***** گلەیی و ڕەخنەی زۆرم هەیە لە زلهێزانی جیهان لە یو ئێن ئەمریکا بەریتانیا فەرنسا و ئەڵمان ئەوان دەسەڵاتی گەورەن ئەتوانن شتێبکەن لە گەڵ چین و ڕوسیا و بەکۆمەکی هەموان ***** ***** ***** داوامان لێکردن و دووبارە داوایان لێ ئەکەین کوا ئەو هێزو تواناو بیرو ڕاو بەڵێنەی پێتانداین؟ ئەوە بۆ ئێوە کەسەر و نەنگێکی یەکجار زۆرە ڕووتاندێ لەمیدیاو شاشەکانەوە بڵێن هەین ***** ***** ***** شەرمە کە ئێوە بە خۆتان بڵێن ئێمە زلهێزین دادپەروەرین مافی گەلان ئەدەین و ئەپارێزین ئەم زەویە و جیهانە کە ئێوە بەڕێوەبەرن تێیدا بۆیە ئاشتی و ئازادی و یەکسانی تیا نابینین ***** ***** ***** بەڕاستی نەنگە بڵێن ئێمە هەین لەم جیهانەیە کە نەتوانن گەلێ ڕزگارکەن لەم بێ ماف و لانەیە ئەی ئێوە چین و چکارەن لە جهان و سەر زەوی؟ مافی مرۆڤ و گەلانتان بۆ پارە و بۆ بەرژەوەندیە. ***** ***** ***** ++++++++++++++++++++++