شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: نەزەر سەبارەت: نووسین: کارزان ڕوونەلێم بەینێکە چاوت ڕووی لەماڵم کردوە کۆتری شادی و شەعەف ماڵی لەحاڵم کردوە تۆم نەبی من چیم دەوارێ شڕ لەبەر زریانی دڕ چاوی تۆیە تیشکی پڕ هۆدەی خەیاڵم کردوە - تۆ بەتینی عیشقی خۆت کاڵت کوڵاندم ڕۆحەکەم - خوت دەزانی چەندە بیری چاوی کاڵم کردوە هێندە تیری چاوی چڵکن هات و ئەنگاوتی نەشەم لاسەشۆڕم شوانکەڵەم، بیری خەزاڵم کردوە گەڕ بەهێور یا بە پێوارێ بەرەو بەروێت خوشیم جەردە نیم ئشتیای دزینیی پرتەقاڵم کردوە لای خودا گوڕڕەو هەڵا قەت قیمەتی ئاهێ نیە من بەکوردی لای خودا، سەد ناڵەناڵم کردوە فێڵ و نووشتەو شاڵ وفاڵم زۆر کەڕەت رەت کردەوە بۆکچی سەیزادە ئێستا بیری شاڵم کردوە پێم مەڵێ ڕابردوو ڕابردو ژیان تێپەڕ بوە سەیری سەد ها مانگی بەدری پاش زەواڵم کردوە تیلەکۆو سەرشیو و کەڵوڕ جوانی وای تیدانیە مەشقی ئەشقم لای کچێکی خزمی خاڵم کردوە نەفسی ئاسۆ وەک سەگێ بوو یانیگر، زۆر کەسیەگرت تا ئەتۆی گرتم بەیاری کوێر و لاڵم کردوە ++++++++++++++++++++++