شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: نەخۆشیەکی نامۆ سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٢/٢٧ - نووسین: سەعید سەدیق نەخۆشیەک هەیە ناوی درەختی پیاوە ئەم نەخۆشیە دەگمەنە و هاتوەتە کاوە قاچ و دەستی پیاوێک هەر وەک درەختە پەڵە پەڵە و ڕەق بووە هەر وەکو شەختە ئەو نەخۆشیە سەیرەو نامۆ و دەگمەنە هیچ جیاوازی نییە بۆ هەرچی تەمەنە؟ لەگەڵ ئەوەشا ئاستەمە چارەسەری نیە تووشبوو بێزارە و خۆشی و شادی نیە بەداخەوە بۆ و مرۆڤانە زۆر نیگەرانم هەمیشە خۆم بەجێگەی ئەوان ئەزانم بە هیوام تا زووە چارەسەریان بۆ بکرێ تا تەشەنەی نەکردوە ڕێگەی لێبگیرێ. ++++++++++++++++++++++