شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: داری میوە سەبارەت: نووسین: کارزان دارەقەیسی کووچەمان ئەوساڵ بەری هێنایەوە گەرچی منداڵ پاکی شینخۆرکرد بەبۆنەی کایەوە داری میوە هەر وەهایە، دارو بەردی بۆ دەخەن باغەوانی ڕژدە پاییز، ڕو ڕەشی بۆ مایەوە هێندەمان دەستی دوعا بۆ ئاسمان بەرز کردەوە خوا، شکور، وێنەی هەمیشە جوابی عەبدی دایەوە تۆ ئەگەر گەرد و لکەی شووشەی دڵت پاکەیتەوە پاک تەماشاکەی، دەبینی، ڕەنگی عالەم تیایەوە کۆدەکەی تۆ ئیشتیبایە خۆ دەنا خوا هەر هەیە میهرەبانی ئەو چ دەخڵی کوا بە باب و دایەوە ئەی ئەوەی تۆرای لەنێو مزگەوتی عشق وعاتیفە کەج مەکە میحڕابی ئەبرۆت، ئاخە بۆچی نایەوە؟ خۆم بەچاو دیتم ئەگەر ئێستاکە پاشای خۆیەتی ئەو کەسەی چەشنی گەدا لەم کوچەدا دەخولایەوە ئەی گوڵی تۆراوی سەرمام بۆ لەگەڵما هەر دژی ئەوشەڕەی ئەمن و ئەتۆ بۆ؟ بۆچی هەر نەبڕایەوە؟ نوری سەر ئاسۆی کەژو کۆساری کوردی لێڵ مەکەن زۆر موسافیر شەو لەبەر ئەو نوورە سەریان نایەوە ++++++++++++++++++++++