شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: جەژنی درۆ سەبارەت: نووسین: کارزان نەرمەبارانێ بەوردی، تەڕ دەکا سەربانەکەم کەم دەکا هێندێ خەم و زۆرتر خەیاڵە جوانەکەم گەرچی ڕۆژی جەژنەیەو شادی دەبێ خۆش کاخەیاڵ هێند بەلەز ڕۆیی تەمەن، من ئارەزووی گریانە کەم نان و ئاو هاوڕێی هەناسەن، تابمێنی هەر هەیە چون قوتابی قانعم من دەیگەیێنێ نانە کەم من، سەفای جارانی سەر چۆم و شەتاوم ون بوە کوا بەهیوای پووڵ و پۆست ومەدرەکم؟ باوانەکەم! بەرد هەتا بۆسەر پتر بڕوا کە کەوتە خوارەوە وردی وردی ورد ئەبێ، من ئیشتیبای وا، با نەکەم باڵی موورە، دەوڵەتی زاڵم، نەچی توخنی کەوی سەد هەڵۆ و باشووت لەسەر ڕێن، کاکە ژیر و جوانەکەم گەر دەڵێم جەژنیش درۆی دینە و ئەوانەش مەرکەزین دەیبڕن لێم نانەسەگ، نا نا، کوڕە! یارانە کەم! دەک بە ژەهرم بێ لەژێر ئەو هەموە جەهل و ناهەقە شەرتەئیدی تاهەبم زەمبی زەمانــــــی شا نەکەم خۆ دەزانم عاقیبەت یارم دەنێرێ یەک مەسیج بۆنی ماچ ومەی بدات و وەرگرم جەژنانەکەم پێم بڵێ ئاسۆ مەترسێ دەورە گۆڕانی هەیە دیت چلۆن گوڵ بۆتە پاشای موڵکی ڕێبەندانەکەم؟ ++++++++++++++++++++++