شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: شەوی بەرات سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٢/١٣ - نووسین: سەعید سەدیق ئەم شەو شەوی بەراتە شەوی نوقڵ و چوکلاتە وا مناڵان ئەگەڕێن بیبە خشە ئەوەی لاتە *** *** *** گەڕان بەجلی کوردیەوە بێن بە پێشوازیانەوە پێیان بەن نقوڵ و شیرنی ئاوڕێکیان لێ بەنەوە *** *** *** شەوێ خۆشە بۆ مناڵ هەر چەن ئەکا گڕو گاڵ؟ لە کەشێکی خۆشایە هەر وەتا نافڕێ بەباڵ *** *** *** بەرات شەوێکی خۆشە تامی شیرینی بنۆشە لەجیاتی تامی شیرنی ماچێ لەو لێوە گەشە *** *** *** خەڵاتم کە خەڵاتێ بۆ ئەم شەوی بەراتێ لە جیاتی نقڵ و نەبات با لێوت بزەم باتێ *** *** *** هەتتا درەننگانی شەو چاوی من ناچێتە خەو ئەو شەوە بۆ من تایبەتە ئەچمە ژوانێ لەگەڵ ئەو *** *** *** شەوێ نایەب بۆ هەموان بۆ گەورە و لاوو مناڵان بەخۆشی ئەیگوزەرێنن تایبەت بۆ ووردیلەکان *** *** *** ماڵان گەڕان بۆ چوکلیات جار جار پارەش بەخەڵات دڵیان شا گەشکە ئەگرێ کە وەریانگرتووە خەڵات. *** *** *** تێبینی // بەرات وشەیەکی ڕەسەن و ڕەوانی کوردیە ئەم بۆنە و جەژنەش هی ئێمەی کوردە و (محەمەد مەردان)یش لە ساڵی (٢٠١٢)، کەلەپوور و فولکلۆرناس، دەستپێشخەریی کرد و کتێبێکی تایبەتی لەسەر مێژووی ئەم جەژنە بە چاپ گەیاندووە. ئەم کتێبەی لەسەر بەرات نوسیوە و توێژینەوەیەکی مێژوویی پەیڕەو کردووە. ئێستا کتێبەکەی لە لایەن 'محەمەد نەزیف''ـەوە، وەرگێڕادراوەتە سەر زمانی عەرەبی و چاوەڕێی چاپە. ++++++++++++++++++++++