شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: ڕۆژی خۆشەویستی (ڤاڵانتاین) سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٢/١١ - نووسین: سەعید سەدیق هەموو ساڵێ ڕۆژی ٢/١٤ ڕۆژی ئاشقانە ڕۆژی جیهانی ئەوین و خۆشەویستانە لەم ڕۆژەدا ئەوینان گوڵ ئەدەن بەیەک ژیان بەخۆشەویستیەوە دیمەنی جوانە *** *** *** ڤاڵانتاینە ڕۆژی دۆست و دڵداران ڕۆژی خۆشەویستان عەشق و یاران ڕۆژێکی پیرۆزە و ئەمەنەش جوانە سۆز تیا بەشەکرێ وەک تاوی باران *** *** *** لەم ڕۆژەیە ئەوینداران بەزەردەخەنە یەکتر بینینیان بۆ کات بەسەربردنە ئەو کاتە خۆشانەی بەسەری ئەبەن ساد بۆ ساد یەکتریان زۆر لا شیرینە *** *** *** مرۆڤ کە عەشق بوو ئەبێتە شاعیر ئەبێتە نوسەر و ئەشبێتە ڕووناکبیر یا ئەبێتە هونەرمەن یا چیرۆک نوس میهرەبان ئەبێ لەگەڵ ئەقڵ و ژیر *** *** ** ئەوانەی کەوا ئەشق و ئەوینن هەمیشە لای خەڵک زبان شیرینن باش و خۆبەخش و دڵپاک و سادە یاخود مرۆڤانی گەلێ سەنگینن *** *** **• ڤاڵانتاین واتا ڕۆژی خۆشەویستی ڕۆژێکی جوان و ڕۆژێ پڕ هەستی لەم ڕۆژەیە ئاشقان بەدڵ لای یەکن جێژوان دائەنێن بەدڵ و خۆویستی *** *** *** هیچ شتێ وەک ئەوین دڵت خۆش ناکا؟ هیچ دڕندەیە وەک عەشق دڵ وێران ناکا؟ دڵ بەم چەمکانەوە خۆشە و ناخۆشە دڵ بێ خۆشەویستی وەک دارێ بۆشە. *** *** *** ++++++++++++++++++++++