شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: بیرکردنەوە سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/١/٣٠ - نووسین: سەعید سەدیق خۆت بیر کەرەوە کامەیان ڕاستە هیچ ڕاڕا مەبە بەدڵ و بە هەستە؟ ئەگەر نازانی ڕای خۆت هەڵبژێری ئەوەی دەیزانی دیارە خۆ ویستە ئەوەی پێت وایە پێی ناچێ وا بێ لەهەرشتێ ئەبێ بکەی هەڵوێستە بۆ چوونەکانت گەلێک جیاوازن نەک بەم دەست و نە بەو دەستە بۆ ئەوەی زیاتر بۆت ڕوون بێتەوە لەعیلم و زانین هەرگیز مەوەستە بڕیارێ مەدە تا نەگەیتە ئەنجام ورد بینی بکە چەندە پێویستە؟ زانیاری ڕاست و چەپ و عاریفان لەنوسین و شیعر گۆرانی و بەستە بەقوڵی بیخوێنە و تێبگەو وەریگرە جوان شیکەرەوە بە وشە و ڕستە ئینجا بڕیار بدە بەڕاست و دروستی کامە مە بەستە و کامەیان ڕاستە؟ هەرچەنێ لەم ژیانە کە زیاتر بژی؟ ئەوەندە گرنگە ئەوەنەش پێویستە! زۆر گرنگە بۆ مرۆڤ کە شت بزانێ نەک خۆی بخاتە ڕاڕا و هەڵوێستە تا بۆت ئەکرێ دوای ڕاستی بکەوە نەوەک بەکوێری و یا بە خۆ ویستە خۆت مەدە دەستی قەزاو قەدەرێ ڕێگەی ڕاست بگرە ئەوەی پێویستە. ++++++++++++++++++++++