شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: تۆران سەبارەت: (گەردیگلان، ١٣٢٨ ی هەتاوی) - لاپەڕە ٩٧ ی چاپی جەعفەر و ٩٠ ی چاپی ئەنیسی. هەروا بە داخی خونچەوه دەخولێمەوه له باغ هەرواش، کەچی، بە داخەوه نەمدی لەوی سوراغ١ لالەم دەدی له باغ وەکوو ساقی له مەجلیسا دێت و دەچێ بە باوه، به دەستی هەبوو ئەیاغ چاوی ڕوابوو نێرگسی بێ‌چاره بۆ گوڵێ٢ ئێشا دڵی که خونچەگوڵی٣ جەرگی کردبوو داغ٤ شەوبۆ و هەڵاڵه، لاله و نەسرین له ڕۆژپەڕا٥ جوان بوون له گوڵشەنا، هەموو بووبوون به شەوچراغ تۆرا، له باغ و گوڵشەن 'ئیمامی' وەدەرکەوت ڕووی کرده چۆڵ و بەندەن و سارا و شاخ و داغ ١. هەردوو چاپی ئەنیسی و جەعفەر: سۆراغ ٢. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: گوڵی ٣. چاپی ئەنیسی: خونچە گوڵێ ٤. چاپی ئەنیسی: کربوو ٥. چاپی جەعفەر: لالە وو نەسرین ++++++++++++++++++++++