شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: زەوی مەشێوێنن سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/١/٢٥ - نووسین: سەعید سەدیق تکایە ئەم زەویەمان بۆ بپارێزن نەک بە تۆپ و تانک بۆمان دابێژن لەوەتەی مرۆڤ لە سەر زەوییە هەر خوێن ڕشتنە و باکیشیان نیە ژیان واتای چیە کە ڕێزی نەگرین؟ شتێ بێ بەهابێ بۆچی بۆی بمرین؟ لە پێناوی چیدا مرۆڤ بکوژرێ؟ بۆ ئەبێ ئەم خوێنە ئاوا بڕێژرێ ئەم هەموو کوشتنە لە عێراق و لیبیا زۆریش تیا چوون لە شەری سوریا وەختی خۆی حیزبی بەعس لە عێێراقا کوردی بێسەر و شوێنکردو کیمیایی لێدا لە سوریاش بەعس بە هەمان شێوە کوردی ئەشکەنجەداو چەوساندیەوە خۆ بە خۆ ڕوسیا لەگەڵ ئۆکرانیا ئیسڕایل لە غەزە و لە فەلەستینا کۆریای باکورە لەگەڵ باشورا ئەم دوانە چاویان بەیەک هەڵنایا ئێران و ئەمریکاش دوژمنی یەکن بۆ بەرژەوەندیش دایم لای یەکن یۆنان و تورکیاش نێوانیان باشنیە کەسیش نازانێ ئەمە لەسەر چیە؟ هەر وەک بیستومە شەڕ شەڕی ئاوە دەڵێن ئاو ڕسقە بۆ مرۆڤ هێنراوە کەواتە بۆ یۆنان بێ یا تورکیا جیاوازی نیە ئەوەی ئەوان ئەیکەن زۆر زیادە ڕەوییە شەڕو ناکۆکی تورکیا لەگەل کوردەکان لە عێراق و سوریا هەم لە نێو خۆیان ئەم دوژمنایەتیەی تورکیا زۆر ناڕەوایە وڵاتان پێی ئەڵێن ئەو بەخەیاڵیە نایە ڕۆژێ هەر ئەبێت پەشیمان بێتەوە دوایی سودی نابێت گەر بشگەڕێتەوە گەلی ئازیزی تورکیا وەرەوە هۆش خۆت هیچ تەفرە نەخۆیت بەقسەی دەسەڵات ئێمە هەر دووکمان مەڕین ئەویش گورگ با بگەڕێینەوە هەر ئێمەین لە لێواری مەرگ ئەوەی ئەکوژرێ ئەوەیش تیا ئەچێ بۆ خۆی ئەڕواو جێگەی هیچ ناگرێ؟ دەبا بەس بێت ئەو شەڕ و کوشتارە با ئاشتی و ئارامی بێ لەجێی ئەو کارە با بەس بێ ئیتر زەوی چیتر ڕامەژێنن؟ لەوە زیاتر وێرانی مەکەن و مەیشێوێنن سەرەتای زەوی درستبوون ژینگە پاکبوو تەنانەت ئاویش ڕوون و سازو خاوێن بوو ئێستا ژینگە بەشێوەیەک پیسبووە لە جێی گەردیلە پلاستیک بڵاو بووە ئێستا ئاسمانیش زۆر لێڵ و پیسە لایەکی هەورە و لاکەی دی گریسە ئاویش ڕەنگی گۆڕاوە و تامی ناخۆشە گەر ئاوا بڕوا لە ئاییندەیا تاڵی بنۆشە بەهیوام هەموو پێکەوە جەنگەکان ڕاگرن دەست لەو کوشتارو خوێن ڕشتنە هەڵگرن لە جێگەی ئەوە ئارامی و یەکسانی و ئاشتی بۆ مرۆڤەکان دەستەبەرکەن لە گەڵ پێویستی بۆ ئەوەی ژیان خۆشی و خۆشگوزەرانی بێ بۆ مرۆڤەکان لە سەر زەوی با بەردەوام بێ. ++++++++++++++++++++++