شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: پەنابەران سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/١/١٧ - نووسین: سەعید سەدیق لە بەردەم دووڕیانێکی مەترسی کەس لە مافی ئەوان ناپرسی بەهەزار ڕەزالەت تا گەیشتنە ئێرە لێرەش ژیانیان بۆتە واسواسی دەسەڵات زاڵمە لە هەر شوێنێ بێ ئەگەر عیلمانی بێ یان ئیسلامی بێ بە گشتی مرۆڤ تێیدا دەبێتە قوربانی لە هەر شوێنێبێ مافیان پێشێل ئەکرێ من تێناگەم بۆ دەبێ وا بێ؟ ! بۆ ئەبێ مرۆڤ بەو دەردە ببرێ؟ خۆ مرۆڤەکان بۆ ژیان هاتوون پێویستە ژیانیان بۆ دابین بکرێ ئێمە بۆ هاتوین بۆ خۆشگوزەرانی؟ بۆ دڵ نەوایی و بۆ بەختەوەری نەک بۆ ئازار و مەینەتی و خەفەت نەک نەهامەتی و بەڵاو نەگبەتی بەڵام داخەکەم زاڵم بێ خەبەرە ئەوەی بازرگانی پێوە ئەکرێ پەنابەرە لەوێ بۆ ئێرە و لێرەش بۆ ئەوێ دەسەڵات ڕاو ئەکا وەک جاشە هارە لەوێ بێ پارە لێرەش مەترسی بەسکێ تێر و بەسەد سک برسی لێرە ئیشکردن بەترس و لەرز یا لە زیندانا کەس لێی ناپرسی ئومێدەوارم بەر بەمە بگیرێ بەو دیپۆرتکردنەوەی زۆرە ملێ مادام ئەو ڕێگا دوورەیان بڕیوە بهێڵدرێنەوە و زەمانەتیان کرێ بۆ ئەوەی ئەوانیش پشویە بدەن مەترسی و فشار لەسەریان لادەن بۆ ئەوەی هۆشیان بێتەوە بەر خۆ یا هەسکەن کە ئەوانیش هەن. ++++++++++++++++++++++