شاعیر: مەزڵووم کتێب: دیوانی مەزڵووم سەرناو: ئەی وەتەن جەنناتی دنیام خاکی کوردستانتە ئەی وەتەن جەنناتی دنیام خاکی کوردستانتە حەوزی کەوسەر، ئاوی سافی، چەشمەکەی کوێستانتە لەزەتی میوەی بەهەشتی تەعم و بۆی تۆ ئەدا سێو وهەرمێ و هەنارو میوەیی بۆستانتە وەقتی نەورۆزی بەهاری گوڵ کە خێمە هەڵبدا سەد ئیرەم لای نانوێنێ ڕەوزەی ڕیزوانتە خوا لە قورئاندا ئەفەرمووێ وەسفی جەننەت بێ میسال وەک سەفای باغی میللی و ئاوی کانیکانتە ئەی وەتەن شایانی مەدحە شاخ و دەشت و کێوەکەت یەک بە یەک ئەشکەوت و غارت قەسرەکەی عەدنانتە گەر سەریشم دابنێم، دایم لە وەسفت هەر حەقە نەقدی جانیشم فیدای لاوەکەی کوردانتە بولبولی عاشق بە حوسنی غونچەکەی باغی گوڵت هەر وەکوو مەزڵووم بە دائیم عاشق و حەیرانتە ++++++++++++++++++++++