شاعیر: نامۆ کتێب: شیعرەکان سەرناو: عاشقی کچێک بووم سەبارەت: نووسین: سەتتار موحەممەد پوور عاشقی کچێک بووم مانگ بە ئەستێرە و زەوی بە دار و پاشا بە شمشێر و خودا بە دونیاوە نایگرنەوە جوانی ئەو مەلا بە قورئان، سۆفی بە عیرفان و دەروێش بە قژییەوە بۆیان باس ناکرێت شا بە دەسەڵات و دەسەڵاتدار بە هێز و هێز بە دەروون و دەروون بە خەڵکەوە بۆیان باس ناکرێت مۆم بە ئاگر و ئاگر بە شەمچە و شەمچە بە دارەوە بۆیان ناسووتێ زاڵم بە ژانەوە، ژان بە مارەوە ماریش بە زامەوە بۆیان ناسووتێ نرخی ئەو دەوڵەمەند بە پارەو، پارە بە لاپەڕە و لاپەڕە بە مامۆستا و مامۆستا بە قوتابی بۆیان ناکڕیێت دەوڵەت بە نەوت و نەوتیش بە ئاو و ئاو بە هەوا، هەوایش بە ئاسمانەوە بۆیان ناکڕیێت شەرەفی ئەو دیکتاتۆر بە چەک و چەک بە گولەو گولە بە بارووت و بارووت بە ئاگرەوە بۆیان نابریێت میدیا بە حکومەت و حکومەت بە جاش و جاش بە پارەو، پارەیش بە دەستەوە بۆیان نابریێت بڕوای ئەو کۆمۆنیست بە قسەو، قسە بە زمان و زمان بە چەوری و چەوری بە گۆشتەوە بۆیان ناگۆڕیێت ئێرانی بە فارسی و فارسی لەگەڵ تورکی و تورکیش لەگەڵ عەرەبی بۆیان ناگۆڕیێت عەشقی تر وا بوونی نییە، نیمانە تەنیا یەک دانەیە ئەویش نیشتمانە ++++++++++++++++++++++