شاعیر: ڕاژۆر کتێب: هۆنراوەکان سەرناو: خەونی ئازادی سەبارەت: ٦ جۆزەردانی ٢٧٢٥ - نووسین: ڕاژۆر ئەی خەمی نیوەی شەوانم ئەی خەیاڵی ناتەواوی بێ نیشانم پێم بڵێ کەی دێتە سەر ئەم کورته چیرۆکەی ژیانم من چلۆن غەرقی خەمی تۆم کات و چرکەم بوو بە خاک ئەم خەمە تاوانی من بوو من کە مردووی نیشتمانم بێ تۆ گیانا هەستی ژینم چاوەڕێی مردن دەکات بێ تۆ ئاواتی فڕینم داملە، وەک باڵەکانم پێم مەڵێن ئەم خەونە هەرگیز، تا هەتا نایێتە دی من ژیانم بۆچیە بێ ئارەزووی ئازادی گیانم تاکوو ترپەی دڵ هەبێ، تا هێز لە ئەژنۆمدا هەیە سەد هەزاران جار بە قوربانی هەبوونی کوردستانم ++++++++++++++++++++++