شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: ئەنفال سەبارەت: بەریتانیا - ١٤-٤-٢٠٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق پێم بڵێن چ نەتەوەیەک ئاوای لێکراوە وەک کورد بەئاسن و ئاگر سوتێنراوە هەرگیز لاشەی مرۆڤ بەسەگ خوراوە یا پاکیزەی جوان و هەرزەکار فرۆشراوە ئەی لادێ و گوندی وڵاتان خاپورکراوە مەڕ و ماڵاتی بەتالان براوە و سەربڕاوە ئەی ئەزانن گیاندار و باڵندە تیا قڕ کراوە هێلکە و بەچکەیان لە هێلانەیا جێماوە ئەی ئەزان دارو درەخت تێکڕا سوتێنراوە سەرچاوەی ئاوو کانیەکانێش وشککراوە ژینگەی وڵاتیش بۆنیکردووە و پیسکراوە ئاسمانیش وەک جاران نەماوە و گۆڕاوە هەموو ئەو کارانە کێ بووە ئەو بەدناوە؟ ئەوە لەلایەن ڕژێمێکی دڕندە بووە و کراوە ئەوە حزبی بەعس بوو کە گۆڕبەگۆڕ کراوە لە دنیادا دەنگی داوە و ناویشی زڕاوە کرا بە پەندی زەمانە و لێک هەڵوەشاوە بابڕوا ئیتر هەرگیزجارێکی تر نەیبینینەوە ئەو زامو و برینانە تا ئەبەد بیر ناچنەوە داخەکەم میللەتی ئێمە ئەنفال کراوە بەپێی ئایەتێکی قورئان ئاوای لێکراوە. ++++++++++++++++++++++