شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: ڕازی دڵ و سازی دڵ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین من پارێزەری هەستم لە من مەپرسە ڕازی دڵ کوتری بێ تاوانی ژین گیرا بە پەنجەی بازی دڵ شێعری گۆرانی دڵداری لە دەفتەری خەیاڵاتم چی دەنگێکە کە وا خۆشە نەوای ئارامی سازی دڵ دەبا نەشکێ حەز و پەیوەند نەیەت رۆژێک کە داببڕێین بە ئەڵماسی گران با بێت ئێستا دەکێشم نازی دڵ بە گەرمای حاڵەتی ڕۆژ تاو کە سوتان لێی برا بەش بێ بە چرکەش عارقێ ناکا دەر و دیواری تازی دڵ کەڕ و لاڵە زمانی مێشک کە کاتێک عەشق حاکم بێ بە چی سیحرێک گوێی لێیە کە وا کردیان گازی دڵ نە منداڵە کە ژیری کەن نە عەقڵی کامڵ و زۆرە بەڵام دائم بە کایەی خۆش دەبێ ئارام بە وازی دڵ نە بارانێک دەبارێ تا زەوی هەستی پەڵەی دابێ بە تەنیایی دەخوسێنی تەواوی دەشت و یازی دڵ ++++++++++++++++++++++