شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: ئەمن لێرە دڵم تەنگە سەبارەت: وەرگێڕانی شێعرێکی مەهدی ئەخەوان سالس لە فارسیەوە ئەمن لێرە دڵم تەنگە هەر ئاوازێ کە دەیبیسم گەلێ نامۆ و کەم سەنگە وەرە کەشکۆڵێ هەڵبگرین دە با ڕێی ئاشقی ببڕین بزانین ئاسمانی شین لە هەر شوێنێ بە یەک ڕەنگە؟ ++++++++++++++++++++++