شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: یادەوەر سەبارەت: نووسین: کارزان زۆر لەمێژە تامی شیعرم بۆنی جارانی نیە ڕووی پیاسەی باغی بەروێ و کۆڕی یارانی نیە چ بکەم ئاخر هاوەڵان ئەهڵی شیعارن زۆربەیان چاو بە دینی گوڵ نەبێ، قەت مەیلی بارانی نیە تا لەسەر لێوی کچێ خۆ دەرنەخا شەوقی بزە شیعری شاعر شەرمی ڕەنگی گوڵ هەنارانی نیە ڕەحمەتی ــ هێمن ـــ بەفیشەکدانی ئەختەر شادەبوو شاعیری ئێستا نەشەی نێوپاڕکی شارانی نیە ناحەقیشیان مەگرەچون ڕەش وا لەدونیا زاڵ بوە سەرچیای شەنگاڵ مەکۆی خێڵ وهەوارانی نیە هەرچی فیکری خۆم فریودا ناحەزیی ون کەم لەچاو دیم وڵاتم پڕغەمەو شادی لە با را نی نیە چۆن سەرم بەفرین نەبێ چەشنی چیای قەندیل برا یاری وێم هەرخۆی دەبینێ و ترسی تارانی نیە هەرکەسێ هەرخۆی لەبەرچاوبێ یەقین ڕێی ون بوە چون یەکەسوار مەیلی دۆستیی تەک سەوارانی نیە؟ زۆری واهەن پێم دەڵێن ئاسۆ لە ڕێگا ماندوە ماندونیم لاقم وزەی خێڵی تەوارانی نیە ++++++++++++++++++++++