شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: بۆ کایەی کوڕم سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٤/١٢/٢٢ - نووسین: سەعید سەدیق کایە گیان ئەم چاوانەم بۆیە خۆشەوێ چونکا باڵا و دیمەنی تۆی پێ ئەبینێ؟ خۆشەویستی تۆم لە دڵا چەسپیووە بێ تۆ دنیام لە بەرچاو تاریکو ڕەشبوە گەلێ بێزارم لەو نەخۆشیەی تۆ هەموو شتێ ئەکەم لەپێناوی تۆ بۆ چاکبونەوەت ئەگەر شتێ بکرێ وەستاش تا مردن لە خزمەتا ئەبێ دوو کچیشم هەیە کاڵێ و شەمە سەرەڕای ئەوان هەر خەمی تۆمە ئەوانیشم خۆشەوێ بەڵام تۆ زیاتر من زۆر خەم ئەخۆم بۆت لەوان زیاتر تۆ بڵێی ڕۆژێک بێت تۆ چاک بیتەوە لەم ئۆتزمیەو بێئاگایە بەهۆشبێیتەوە ئاوات ئەخوازین کە ڕۆژێ دا بێ بەڵکو خوا بکات کە ڕزگارت بێ مامۆستاش کاتێ دێ بۆ ماڵمان تۆی خۆشەوێ وەک هەموومان یاری و گەمەت لەگەڵ ئەکات قسەی خۆشیشت بۆ ئەکات ئێمە هەمومان تۆمان خۆشەوێ تۆ لە کوێبی ئێمەش واین لەوێ وەستا هەمیشە وا لە دەورتە بەشەوو بەڕۆژ ئەو ئاگای لێتە شەمیش جار جارە لە لاتە لە بەر ئەوەی ئەو خوشکتە کاڵێش هەنێ جار ئەتدوێنێ یاریت لەگەڵ ئەکاو ئەتلاوێنێ ئێمە هەمومان لە هەوڵاین هەر بۆ ئەوەی تۆ ڕزگار کەین تاوەکو تۆ دڵخۆش بیت لە ژیانیشا خۆش بژیت ڕۆڵە و گیانی شیرینم یا خوا مەرگت نەبینم ژیانم هەموی بۆ تۆیە بێ تۆ ژیانم کۆتاییە. تێبینی / لەبەر ئەوەی کایە وەزعی ئاوایە بەگشتی ماڵەوەیان زۆریان خۆشەوێ و پێوەی ماندوون منیش زۆرم خۆشەوێ و هەمیشەش دڵم لایەتی بۆیە ئەم هۆنراوەیەم بەناوی دایکیەوە بۆ نوسی هیوادارم بە دڵیان بێت و جێگەی ڕەزامەندیان بێت. ++++++++++++++++++++++