شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: وەرە خەوم سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین لە هۆشیاری دا لێم ونی بەڵام لەگەڵ خوێنی منی هەر چرکە ئاوێتەت دەبم گیرۆدە و ئالودەت دەبم داوا دەکەم توخوا گوڵم پێش وەی کە ڕاوەستێ دڵم هەموو شەوێ وەرە خەوم بێ تۆ هەتیو دەبن شەوم خەونێک کە تێکەڵ بێ تۆ دێنێ وڵاتی سەربەخۆ ژیان بێ تۆ وێرانەیە بە تۆ کۆشکی شاهانەیە ++++++++++++++++++++++