شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: نامەیەک بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت: نووسین: سەعید سەدیق بەبۆنەی هاتنی جەژنی مەسیح و سەری ساڵی نوێوە پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو خەڵکی سەرزەوی ئەکەم هیواداررم ساڵی نوێ ساڵێکی پڕ ئاشتی پڕ ئارامی بێت بۆ ئێوە و هەموو مرۆڤەکانی جیهان. داواکاری و چەند سکاڵایەک؟ بۆ بەڕێز سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان (ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس) بەڕێز گۆتێرێس من کە ناوم (سەعید سەدیق)ە و بە بەڵێن ناسراوم پێنوسێکی بچوکی کوردی باشوری کوردستانم و ئێستا دانیشتووی شانشینی یەکگرتوم، خۆشحاڵ ئەبم کە بەم نامەیە پێتان بگەم بۆ چەند پرس و سکاڵایە؟ هیوادارم بەجدی و بەوردی قسەکانم لێوەرگرن سوپاستان ئەکەم لەسەر بابەت و دۆزی کورد ئەکرێ بپرسم ئێمە دوو کەسایەتی و ڕابەرمان هەبوون لە باکوری کوردستان واتا لە تورکیا بە ناوەکانیان ( عەبدوڵا ئۆجەلان و سەلاحەدین دەمیرتاش ) ئەپرسم ئایا بۆ تورکیا گرتونی لە بەرچی؟ هەر کەوا ئەوان داوای ڕەسەنایەتی کورد و زمان و کلتورو زەوی و خاکی خۆیان کردووە کە ئەوەش مافی هەر شۆڕش گێڕێکە لە هەر نەتەوە و وڵاتێک بێت لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا بێت، ئەوان هیچ کارێکی تیرۆرستی یا تێکدەرانە و ناڕەوا و نا بەجێیان ئەنجام نەداوە؟ ئەوان تیرۆریست نین بەڵکو ئەوان دوو شۆڕشگێڕ و سیاسی کوردن هەروەک جیڤارا و ماندێلا. بەپێی جاڕنامەکەی خۆشتان سیاسەت و شۆڕشگێڕی مافی هەر تاکێکی ئەم جیهانەیە ئەوان داوای چیانکردووە تەنیا داوای ئەو مافە ڕەوایانەیان کردووە بۆ نەتەوەکەیان، ئێوەش وەک ڕێکخراوێکی جیهانی و هەر وەک ناوی خۆتان بەخۆوەیە ڕێکختراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانن لەگەڵ چەند وڵاتێک زۆر کاری گەورە و مرۆیی و کۆمەک و یارمەتیەکانتان گەیاندۆتە هەموو شوێنێکی ئەم جیهانە؟ وە لە زۆر ڕۆوە مرۆڤایەتیتان نواندووە و پاراستووە لە کارەساتە سروشتی و دەستکردەکان لە سەر ئەم زەویە ئێوە جێگای شانازی و خۆشحاڵی و دەست خۆشیتانە هیوادارم کاری لەوە گرنگتر و گەورە تر ئەنجام بدەن ئەوەش بەوەی کە فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئازادکردنی ئەو دوو کەسایەتیە کوردە سیاسیە و بەوەش زیاتر ناو دەرەکەن و ناودار تر ئەبن. دەربارەی کوردستانی عێراقیش سکاڵامان هەیە میللەتی کورد لەو هەرێمە وەک مەڕی بێشوان وایە هەر ڕۆژە و گورگێک پەلاماری ئەدات و مەڕێک ئەبات و ئەیخوات و بێ سەر و شوێنی ئەکات تەنانەت بەرگریکارەکانی ناو خۆش ئەو دەسەڵات و توانایەیان نیە بتوانن بمانپارێزن، بەڕاستی خەڵکی کورد زبان لەو هەرێمە هەندێ خاک و ئازادیمان وەرگرتبوو هەنێ لە ماڵی خۆمان لەسەر بەڕەی خۆمان پشوماندا، بەڵام وا خەریکە بەڕەکەمان لە ژێر پێ دەردێنن، خەریکە ڕیسەکەمان لێ ئەکەنەوە بەخوری ئەوەش بەحوکم ڕانێکی نەشیاوو نەشارەزای ناو هەرێمی کوردستان و کەم ئەزمونی. لە سەرێکی ترەوە بەسیاسەتێکی چەوت و شۆڤیانە وا خەریکە کوردستان ئەخەنەوە ژێر ڕکێفی حوکمەتی ناوەند و هەروەک جاران پاکتاوکردن و کردنەوە بەعەرەب و بەڵام بەسیاسەت و بەشێوەیەکی تر خەریکە ئەو هەرێمە کۆنتڕۆڵ ئەکەنەوە هەر چەنە ئێستا باوی ئاغا و کوێغا و دەرەبەگ و سوڵتان نەماوە؟ ئەم سەردەمە سەردەمی زیرەکی و ئەقڵ و مەعریفە و هەستکردن بە بەرپرسیارێتیە هەروەها سەردەمی پێشکەوتن و شارستانیەتە ئێوەش کە خۆتان بەخاوەنی ئەم زەویە و جیهان و نەتەوەکان و مرۆڤایەتی ئەزانن پێویستە بەر بەم جیاکاریە و نادادپەروەریە بگرن، هەروەها سکاڵاشمان لە سەر ئێران هەیە ئێمە لەوێش دەست بەسەرین و ڕزگار نەکراوین و هەر ڕۆژە و کوڕ و کچێکمان بێ سەر و شوێن ئەکرێت و لە سێدارە ئەدرێت هیچ ئازادێکی سیاسی و پەروەردە و پۆشینی جل و بەرگ و خواردنمان نیە. هیوادارم ئەو وڵاتە ڕابوەشێنرێت و ڕابگیرێت لە سەر ئەو ڕەفتار و کردەوانەی. ئێمە داوای چی ئەکەین؟ هەر وەک یەکێک لەو نەتەوانەی کە هەن و لە سەر ئەم زەویە دەژین و ئێستا وڵات و خاک و ئاویان هەیە و خاوەنی کیانێکی خۆیانن ئێمەش وەک ئەوان داوای کیانێکی ڕاستەقینە لەگەڵ ئەو پارچە زەویە کە چەند ساڵە هی باوو باپیرمانە و بۆمان ماوەتەوە؟ لەگەڵ ئەوەشدا کە تا ئێستا نەبوین بەدەوڵەت نازانرێ ئایا هۆی چییە؟ ئایا هۆی یەک نەگرتن و یەکتر قەبوڵ نەکردنە یا نەزانین و نا وشیارییە یا کەم ئەزمونی و نەشارەزاییە یا خەم ساردی و ساویلکەیی و خۆش باوەڕیە یا چەندەها هۆی ترە؟ بەهەرحاڵ ئەگەر بکرێ ئێمە داوا لە بەڕێزتان بکەین بۆ ڕێگا چارەیەکی ڕاست و دروست بۆ ڕزگار بونمان لەو دۆخە نالەبار و ناهەموارە کە تێیکەوتوین ١٩٥ دەوڵەت هەیە لە جیهان بەفاتیکان و فەلەستینەوە کە ئەو دوو دەوڵەتە ئەندام نین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتۆکان هەروەها نەتەوەی کوردیش کە تا ئێێستا نەتەوەیە و دەوڵەتی نییە. هەموو ئەو دەوڵەتانەی جیهان هەموشیان خاک و ئاوو وڵاتیان هەیە؟ هەمووشیان بەئازای و یەکسانی و خۆشی لەسەر خاکەکانی خۆیان ئەژین تەنیا نەتەوەی کوردە کە بێ خاک و ئاوو زەوی و کیانێکی ڕاستەقینە ماوەتەوە و هەر ڕۆژە وڵات و نەتەوەیەک پەلاماری ئەدات و داگیری دەکات و خەڵکەکەی ئەکوژرێت و بێ سەر و شوێن ئەکرێت و سەروەت و سامانەکەیشی لێ زەوت ئەکرێت و بەتاڵان ئەبرێت. هیوادارم هەڵوێستان هەبێت و بێن بەدەنگ و هانامانەوە. ئێوە ئەزانن لەسەرەتای دنیا دروستبونەوە مرۆڤەکان تیرە و تایەفە و گروپیان دروستکردووە و دوایش کە مێژوو شارستانیەت هاتە کایەوە زیاتر پێشکەوت لەگەڵ یەکا کۆبونەوە و زمان و نەتەوە و کلتور و ئاینیان دروستکرد هەر نەتەوەیەک لەسەر پارچە زەویەک ئەژیان و کردیان بەجێگا و ماڵی خۆیان تا گەورە و بەرفراوانیان کرد تا ئەم وڵاتە گەورانەی ئێستایان لێ دروستکرد و بوون بەدەوڵەت هەر نەتەوەیەک زەوی خۆی هەیە و وڵاتی لەسەر بنیاد ناوە و زۆریشیان هەیە داگیر کراوە من کەسێکی زۆر نەتەوەیی نیم و بڕوام زیاتر بەیەکسانی و دیموکڕاتیەت و پێکەوە ژیان هەیە لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی توانا بەرگری لەنەتەوە ژێر دەستەکان و بەشخوراوەکان ئەکەم وەک نەتەوەی عارەب لەفەلەستین هەروەها نەتەوەی کوردی خۆم بەتایبەتی لە تورکیا و ئێران و سوریا و عێراق بەگشتی و لە شوێنەکانی تری جیهانیش، بەڕەوای مافی خۆمانی ئەزانم کە ئێمەش وەک هەموو ئەو نەتەوانەی تری جیهان کیان و وڵاتێکمان هەبێت کە بەئارامی و ئازادی تێیدا بژین ئێوە وەک ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی جیهانی ئەبێ ئەوە بەڕەوای خۆتان بزانن و خۆتان بەبەرپرسیار بزانن لە ئاست ئەم پرسە نەتەوەیە بۆ دەست نیشانکردنی چارە نوسی زیاتر لە ٧٠ ملیۆن ملیۆن کەس کە کوردە؟ پێویستە لەسەر نەتەوە یەکگرتۆکان کە ١٩٣ دەوڵەت سەر بە ئێوە و لە ژێر ڕکێفی ئێوەدایە پێویستە ئێوە لە جیهان هاوپەیمانیەکی هێزی دروستکەن کە تواناتان هەبێت بەسەر هەموو ئەو نەتەوە و وڵات و گروپانەی کە زیادەڕەوی ئەکەن و بەناڕەوا زەوی و ملکی نەتەوەیەک داگیر دەکەن و ماف و ئازادیان پێشێل ئەکەن لەگەڵ ئەوەشدا قەتڵ و عامیشیان ئەکەن هەروەک خۆتان ئەزانن نەتەوەی کورد یەکێکە لەوانە و چی بەسەرهێنراوە؟ جینۆساید و ئەنفال و بێ سەر و شوێنکردن و کیمیا باران و وڵاتیان خاپور کراوە و تا ئێستاش بەردەوامە و ئەکرێت؟ وابزانم ئێوە هەوڵتانداوە بەڵام تا ئێستا شتێکی وا گەورە و بەرجەستەتان نەکردووە کە دیار بێت و دەنگ باتەوە هیوادارم بیر لە نەخشە ڕێگایەکی ئاوا بکرێتەوە بۆ بنبەڕکردن و نەهێشتنی هیچ داگیرکاری و ماف زەوتکردن و خۆفەڕز کردن و فەزڵ و لوت بەرزێکی هیچ نەتەوە و وڵات و گروپ و هێزێک بەسەر یەکێکی تردا بۆ ئەوەی جیهان بەئارامی بمێنێتەوە ئێمەش هەوایەکی ئازاد هەڵمژین و بەخۆشی و ئاسودەیی لە وڵات و ماڵی خۆماندا بژین. تێبینی // لە کەم و کوڕی نامەکەم ببورن ٢٠٢٤/١٢/٢٣ سەعید سەدیق شانشینی یەکگرتوو ++++++++++++++++++++++