شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: ساتێک نەبونیت سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین ساتێک لە خەیاڵم نەبی هەنگیش لە زارم بێ چێژە ڕۆژی بە تین و ڕوناکیش شەوێکی تاریک و درێژە زۆر گەڕام تا تۆم دیتەوە لە گەڵ تۆ بون تێرم ناکا تەواو برینی نێو جەستەم بە پێکەنینت ساڕێژە فیدای هەناسێکت دەکەم تەواوی ژیان و گیانی خۆم بۆ حاوانەوەی هەستی تۆ دڵ بۆ وی کۆگا و کاڕێژە کەش و هەوای خەیاڵاتت ئارامی ڕۆژی هاوینە بەڵام چرکێک نەدیتنت وێران دەکا وەک باگێژە لە سەردەمی ئەوینداریت زۆرترین خەونم دیتوە گەیشتن بە تۆ و ویساڵت جوانترین شێوەی داوێژە دیتنەوەت لوتفی خوا بو ناسینت ئیقباڵی من بو بەڵام پێ نەگەیشتن بە تۆ پێویست بە باس و ڕاوێژە لەوانەیە گەنج نەمابم یا گیرۆدەی نێوان ساڵیم بەڵام کە تۆ دێیە یادم جەستە و هەستی من لاوێژە لە دایک بوونم تقدیر بو گەورە بونم بە دەست تەمەن بەڵام مەرگم بە دەست تۆیە تکایە بۆخۆشت بم نێژە ++++++++++++++++++++++