شاعیر: مەزڵووم کتێب: دیوانی مەزڵووم سەرناو: ئەی وەتەن بۆ سیسە ڕەنگت وا پەشێوە حاڵەکەت ئەی وەتەن بۆ سیسە ڕەنگت وا پەشێوە حاڵەکەت شەوقی ئیقبالت نەماوە، وێران دیارە ماڵەکەت لەشکری عیلم و فنونت چی بەسەر هات، کوێ ڕۆیی وا زەلیلی دەستی جەهلە، عاقڵ و هۆشیارەکەت عەسکەری غەم لاوەکانی تێکشکان و ڕایفڕان بۆیە ئەسیرن وا بە جارێ نازک و نازدارەکەت ڕەببی مووسایەک بنێرە قەومی کورد گشت یەکبخا یا دەلیلێ تۆ عەتا کە بۆ کوردە هەژارەکەت خۆ ڕەزامەندین ئیلاهی، دەربچێ با ڕۆح و جان با نەمێنین و ڕزگار بین گشت لە دەست ڕۆژگارەکەت تۆ لە مەزڵووم مەگرە عەتەب ئەی وەتەن سەدجار دەخیل با سەراسەر خۆ لە قوڕ نێم بۆ کوردەکەی غەمبارەکەت ++++++++++++++++++++++