شاعیر: سەعدی عەباسی کتێب: شیعرەکان سەرناو: تاقە داری هیوا سەبارەت: ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ کوردی - نووسین: سەعدی عەباسی یاری بێ مەیلم لەکوێی هەر چاوەڕێی بادانەوەم چاوەنۆڕی تۆم ئەزیزم تۆی هومێدی ژیانەوەم سەیری ڕوخساری جەوانیم کە و بەهاوارم وەرە پڕ چرووک و سەرکزم پڕ لە کپ وپاڕانەوەم بگرە دەستی پڕ لە لەرز و پڕلە بێ هێزیم بەدڵ تاکوو بنوارم لەدەستت وەک قەڵای هەستانەوەم والە لە دارستانی ژین هەر بێ چڵ وبن مامەوە دەی وەرە ئەی تاقەداری ژین و هیواو مانەوەم یان لەخەونێکی پەشێو دام یا ئەخر سەیرە لەلام چۆن بەدائیم هەر خەریکی ڕۆژ و شەو هەڵدانەوەم خۆ بەبێ چاوی ڕەشت خۆشم وەبیر نایەتەوە یەک نیگات کافییە گوڵم بۆ خۆ وەبیر هێنانەوەم وردە خاڵی کاڵ و ئاڵت هێن لەبەر چاوە کەمن خۆزگە دەمدی گەر خەتێکم بەو خەت و خاڵانەوەم سەیرە «سەعدی»ش هەڵکشانی هەر بەلایتۆیە کەچی هەر نەماوە کەس بەلام بۆ نازکەشی و حاوانەوەم ++++++++++++++++++++++