شاعیر: دڵدار
کتێب: دیوانی دڵدار
سەرناو: ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زوبان
سەبارەت: کەرکووک - لە تەمەنی ٢٨ ساڵییدا و ٢ ساڵ پێش مردنی، کرا بە سروودی نیشتمانیی کۆماری مەھاباد و تا ئێستاش ھەر لە لایەن زۆربەی کوردەکانەوە وەک سروودی نیشتمانی دەناسرێتەوە.

ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زوبان
نایڕمێنێ دانەیی تۆپی زەمان


ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆڕشین
سەیری کە خوێناوییە ڕابوردوومان


ئێمە ڕۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین
دینمان ئاینمانە نیشتمان


کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە، هیچ نانەوێ ئاڵاکەمان


چەند هەزار لاوانی کوردی نەڕڕەشێر
بوون بە قوربانی و هەموویان نێژران


لاوی ئێستاش حازر و ئامادەنە
جانفیدانە، جانفیدانە، جانفیدان


لاوی کورد هەڵسانە سەرپێ وەک دلێر
سا بە خوێن نەقشی ئەکەن تاجی ژیان


کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە، هیچ نانەوێ ئاڵاکەمان

++++++++++++++++++++++