شاعیر: هەژار
کتێب: چوارێنەکانی خەییام
سەرناو: گۆیا لە جەهەندەمن ئەڤیدار و مەست

گۆیا لە جەهەندەمن ئەڤیدار و مەست
بەم واتەیە پێکەنیم و گۆستی خۆم گەست
جێی چەند کەری کوڵکنە ئەگەر وابێ بەهەشت
یان چۆل و بیابان و کپە وەک لەپی دەست

گویند مرا که دوزخی باشد مست
قولیست خلاف دل در آن نتوان بست
گر عاشق و میخواره به دوزخ باشند
فردا بینی بهشت همچون کف دست


ئەڵێن دۆزەخە جێی پیاوی سەرخۆش، 
هەی قسەی بێ جێی دوور لە عەقڵ و هوش! 
گەر عاشق و مەست گشت بچنە دۆزەخ، 
بەهەشت ئەبێتە ناو لەپێکی بۆش! 
«گۆران»

++++++++++++++++++++++